محه‌ممه‌دزارع زاده
سه‌قز ئه‌م شاره له‌مێژینه‌ی کوردان وه‌ک هه‌میشه وتوومانه مه‌کۆی گه‌لێ مرۆڤی
به به‌هره‌و به‌توانایه که زۆربه‌ی ئه‌و گه‌نجه به‌نرخ و پڕبایه‌خانه‌ی
فه‌رهه‌نگ وهونه‌ری کوردی به بێ ئه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌کی ئه‌وتۆیان دیبێت یان
ئه‌زموونێکی مه‌یدانی و زانستێکی ئاکادیمی یان هه‌بێت ته‌نیا به هۆی خۆشه‌ویستی
خه‌ڵک وخاک و دیاری خۆیان پێیان ناوه‌ته گۆڕه‌پانی به‌رین وبه‌ربڵاوی هونه‌رو
خۆیانیان تێدا په‌روه‌رده‌کردوه که به حه‌ق زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه به‌جوانی له
نێو دڵی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا وه‌ک هونه‌رمه‌ند جێگه‌یان هه‌یه‌و توانیویانه
خانوویه‌ک به‌ناوخۆیانه‌وه له هونه‌رستان یان بڵێین خانه‌ی هونه‌ری ئه‌م شاره
بۆخۆیان بکه‌نه‌وه دیاره ئێمه له‌م به‌ستێنه‌دا ناتوانین و ناکرێ بۆمان هه تا
به ناخی کاره هونه‌ریه‌کاندا گوزه‌ر بکه‌ین و هه‌ڵی بسه‌نگێنین و ئه‌وه‌ی ویستی
سه‌ره‌کی ئێمه بێت له‌م به‌شه‌دا ناساندنی سیما‌و روخساری ئه‌وئازیزانه‌یه که له
هه‌ربوارێکی هونه‌ری و فه‌رهه‌نگی وئه‌ده‌بی دا چالاکن و خزمه‌ت به دره‌ختی پڕ لق
وپۆپی فه‌رهه‌نگ وهونه‌ری ئه‌م شارودیاره ئه‌که‌ن ...،
یه‌کێکی دیکه له‌و خاوه‌ن به‌هره هونه‌ریانه‌ی شاری سه‌قز که ساڵانێکی زۆره له
گۆڕه‌پانی هونه‌ری شانۆ و سینه‌ماو تلوزیۆندا حوزووری به‌رچاوی هه‌یه به‌ڕێز کاک"
محه‌ممه‌د زار‌ع زاده" یه که خه‌ڵک زۆربه‌یان به "حه‌مه‌ده‌نگ خۆش " ئه‌یناسن.
"محه‌ممه‌دزارع زاده" ساڵی 1339 هه‌تاوی له‌شاری سه‌قز له‌دایک بوه خوێندنی
سه‌ره‌تایی وناوه‌ندی ودواناوه‌ندی و لیسانسی ئه‌ده‌بیاتیشی هه‌ر له‌شاری سه‌قز
وه‌رگرتوه، له ساڵی 1354 دا بۆ یه‌که‌م جار له‌گه‌ڵ دنیای شانۆ ئاشنا بوو
،له‌گه‌ڵ ده‌سپێکی شه‌به‌که‌ی کوردی تلوزینی کوردی تاران له ساڵی 1362 هه‌تاوی
ده‌ستی داوه‌ته سازکردنی میانپرده تلوزیونیه‌کان که هه‌تا به ئێسته 5580
میانپه‌رده‌ی تلوزیونی له کوردی وفارسی سازکردوه‌و ده‌وری تێدا بینیوه ،له په‌نج
سریاڵ دا ده‌وری چالاکانه‌ی گێڕاوه که بریتین له :
1- خاڵۆ حه‌مه 2- زنجیره‌ی کاک فه‌تاح 3- باقه‌بێن 4- به‌هاران 5- سه‌رده‌رگوم .
له دوو فیلمی درێژدا وه‌ک ده‌رهێنه‌ر ده‌وری گێڕاوه که بریتین له :
1- ئاخرین شه‌رت 2- شاهیدی که‌و
له گه‌لێ فیلمی سینه‌مایی دا ده‌وری به‌رچاوی گێڕاوه که ئه‌توانین ئاماژه به
فیلمی سینه‌مایی "مه‌ره‌خه‌سی" به‌ده‌رهێنانی به‌رێز "باکیده" هه‌روه‌ها فیلمی
"سه‌نگ وته‌رانه‌ی زه‌یتوون" بکه‌ین کاک محه‌ممه‌د ئێسته‌یش له شاری سه‌قز وه‌ک
مامۆستای بواری تله‌وزیون و شانۆ کلاسی فێرکاری هه‌یه‌و به‌رده‌وام له هه‌وڵ
وکۆششی هونه‌ریدایه له تازه‌ترین کاری هونه‌ریدا که چبوونه شاری مه‌هاباد بۆ
ماوه‌ی چه‌ند رۆژ گیانێکی تازه‌یان به کۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵک له‌ده‌وری شانۆ به‌خشی
،ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ی بواری شانۆیی شآری سه‌قز به‌خۆشی یه‌وه هه‌ر ئێسته‌یش له
شاری سه‌قزدا نیشته جێ یه‌و سه‌ر‌قاڵی چالاکی یه هونه‌ریه‌کانی خۆیه‌تی .