مامۆستا خه‌مین

گه‌رلاپه‌ڕه‌کانی مێژووی نووسراو ونه‌نووسراوی گه‌له‌که‌مان هه‌ڵبده‌ینه‌وه گه‌لێ
زاناوبلیمه‌ت بوونه‌ته ئه‌ستێره‌ی پڕشنگداری فه‌رهه‌نگ وئه‌ده‌بی کورده‌واری و
به‌رده‌وام ته‌نانه‌ت له شه‌وه ئه‌نگوسته چاوه‌کاندا ئه‌دره‌وشێنه‌وه ، یه‌کێک
له‌و زانا و زاته پاک وبێگه‌ردانه‌ی فه‌رهه‌نگ وئه‌ده‌بی کورده‌واری له‌ناوچه‌ی
سه‌قز خوالێخۆش بوو مامۆستا مه‌لاعه‌لی سه‌عدی ناسراو به "خه‌مین" که له
ناساندنی ئه‌م جاره‌ماندا سه‌ردانی حو‌جره‌ی هه‌ست وخه‌یاڵی ئه‌که‌ین و شێعری
ته‌ڕوپاراوی ئه‌ومامۆستایه هه‌ست پێ ده‌که‌ین.
مامۆستا "مه‌لا عه‌لی سه‌عدی خه‌مین " ساڵ 1300 هه‌تاوی له گوندی "سڵێمان که‌ندی"
له ناوچه‌ی فه‌یزوڵڵابه‌گی سه‌قز له‌دایک ده‌بێت ، مامۆستا له ته‌مه‌نی 5 ساڵاندا
دایک وبابی کۆچی دوایی ئه‌که‌ن وه‌ک ده‌ڵێن به هه‌تیوی له لای ئامۆزایه‌کی به
ناوی "مه‌لا شێخ جه‌لاله‌دین "گه‌وره ئه‌بێت ، له ته‌مه‌نی 7 ساڵیدا ئه‌چێته
به‌ر خوێندن و کتێبه‌کانی باوی سه‌رده‌م وه‌ک بوستان وگوڵستان و دیوانی حافز
....له‌به‌رئه‌کات هه‌ر به هۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی که مامۆستا شێخ
جه‌لاله‌دین له ژیانی خۆیدا هه‌یبوو مامۆستا خه‌مینیش له سایه‌یدا ده‌بێته هۆگری
کتێب و تامه‌زرۆی خوێندنه‌وه‌ی کتێبه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و بابه‌ته ئه‌ده‌بی
یه‌کان که مامۆستا خه‌مین له داوێنی چیاوره‌زوباخی کورده‌واریدا چرۆی هه‌ستی
ده‌پشکوێ و له ته‌مه‌نی 10 ساڵیدا یه‌که‌م هه‌ڵبه‌ستی هۆنیوه‌ته‌وه و به‌دوای
ئه‌ودا ده‌ست ئه‌داته فێربوونی سه‌رف ونه‌حوی عه‌ره‌بی و هاوکات له‌گه‌ڵ موتالای
به‌رهه‌مه‌ئه‌ده‌بیه‌کانی شێعر کتێبه مێژوویی وجوگرافیاکانیش ئه‌خوێنێته‌وه ، له
ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا کتێبی "یوسف وزڵێخا " وه‌رده‌گێڕیته سه‌ر زمانی کوردی و له‌و
وه‌رگێرانه‌دا هۆنه‌ر و ناسک خه‌یاڵی مامۆستا خه‌مین خۆ ئه‌نوێنێ و بۆ شاره‌زایانی
هونه‌روئه‌ده‌بی کوردی زیاتر ئاشکرا ئه‌بێت ، وه‌ک خۆی ده‌ڵێ : غه‌زه‌ڵه
ته‌ڕوبه‌تازه‌کانی ده‌ورانی لاوی که له‌گه‌ڵ حه‌لاوه‌تی ئه‌وینێکی ئاگراوی وپاک
تێکه‌ڵ ببوون ته‌راوه‌تێکی تایبه‌تی یان داوه به شێعره‌کانم "
به‌داخه‌وه به‌شی زۆری ئه‌و به‌رهه‌مه هونه‌ریانه‌ی مامۆستا به‌تاڵان چون
هه‌روه‌ک خۆی ده‌ڵێ : شه‌وێک بۆره فه‌قێیه‌کی رووره‌ش له لیباسی میوانێکی له
مه‌ردی بێ به‌ش بوه‌ته میوانی و له دڵ‌پاکی مامۆستا که‌ڵکی وه‌رگرتوه و له‌گه‌ڵ
چه‌ند کتێبی خه‌تی ونایاب دا به‌دزیه‌وه هه‌ڵی گرتوه‌و هه‌ڵاتوه ، هه‌رچه‌ند
مامۆستا زۆر هه‌وڵی دا هه‌تا بیبینێته‌وه به‌ڵام بێ سوود بوو که هه‌ر ئه‌م
رووداوه شوێنه‌وارێکی خراپی له‌سه‌ر رۆحیه‌ی مامۆستا خه‌مین دا دانابوو که هه‌تا
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک وازی له نووسین وخوێندنه‌وه هێنابوو .
شێعره‌کانی مامۆستا خه‌مین پتر له ده‌هه‌زار دێڕن که زۆربه‌یان کوردین و به
شاره‌زابوون له ده‌ستوورزمانی فارسی شێعری فارسیشی هۆنیوه‌ته‌وه و به‌رهه‌می
عه‌ره‌بیش له شێعره‌کانیدا دیوانه‌که‌یان بۆن خۆشتر کردوه .
له بابه‌ت زانستی ئاینیشه‌وه مامۆستا دوای ئه‌وه‌ی له خزمه‌ت مامۆستا شێخ
جه‌لاله‌دین فێری بابه‌ته‌کانی ئه‌وسه‌ره‌ده‌مه‌ده‌بێت له خزمه‌ت مامۆستای
به‌ناوبانگ حاجی مه‌لا سه‌یفه‌دین خانی غه‌فاری به‌ته‌واوی ره‌وانی ده‌کات و
هه‌رله‌خزمه‌ت ئه‌ودا ئیجازه‌نامه وه‌رده‌گرێ و پاشان له لایه‌ن وه‌زاره‌تی
فه‌رهه‌نگی ئه‌وکات مه‌دره‌کی لیسانسی پێ ئه‌درێت .
مامۆستا دوای وه‌رگرتنی ئیجازه‌نامه ئه‌چێته ئاوایی "باشبڵاغ" ی سه‌قز وله‌وێ
چوار ساڵ به‌رنوێژی ئه‌کات و دواتر ئه‌چێته دێی "کوردکه‌ن" هه‌رله‌وناچه‌دا
بۆماوه‌ی ساڵێک دواتر ده‌چێته گوندی مێژوویی "زێویه" ودوای ماوه‌یه‌ک له‌ویشه‌وه
ئه‌چێته گوندی "قوزڵوی سۆفیان" به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی که حه‌سه‌ن خان وبرایم
خانی که‌یخوسره‌وی که ئاغای گوندی زێویه ده‌بن به‌رێزوحورمه‌ته‌وه ئه‌چن
به‌دوایاو ده‌عوه‌تی لێ ده‌که‌ن ته‌نانه‌ت له‌به‌ردڵی ئه‌و مزگه‌وتی کۆنی ئاوایی
زێویه سه‌رله‌نوێ تازه‌ئه‌که‌نه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه گوندی زێویه وماوه‌یه‌کی زۆر
له‌وێ ئه‌مێنێته‌وه . هه‌رله گوندی زێویه مامۆستا له لایه‌ن ئیداره‌ی سه‌بت
وئه‌سناده‌وه‌ده‌فته‌ری ره‌سمی سه‌بتی ئیزدواج وته‌ڵاق داه‌نێ و دوای ماوه‌یه‌ک
ده‌بێته موعه‌لیم وبۆ یه‌که‌مجار قوتابخانه ی ره‌سمی له گوندی زێویه به
مامۆستایه‌تی خه‌مین ی شاعیر ده‌ستبه‌کار ده‌کات ، دیاره هه‌ر به‌هۆی ئه‌م
تایبه‌تمه‌ندیانه‌وه‌یه که "ره‌شیدکه‌یخوسره‌وی"نووسه‌ری کتێبی ده‌وارنی بی
خه‌به‌ری که باسی زێویه‌ده‌کات چه‌ندین جار به باشی ناوی مامۆستا ده‌بات .
مامۆستا ساڵی 1342هه‌تاوی ئه‌چێته گوندی "سوننه‌ته" له سه‌ر جاده‌ی سه‌قز – سنه
که له‌ساڵی 1353دا له وێ تووشی نه‌خۆشینی زه‌خمی مه‌عده ئه‌بێ و بۆ
چاره‌سه‌رکردنی گه‌رمێن وکوێستانی زۆرده‌کات له ساڵی 1362دا نیشته‌جێی شاری سه‌قز
ده‌بێ و له گه‌ره‌کی خۆیان مزگه‌وتی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی سازده‌کات و له زستانی
ساڵی 1363 دا بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی یه‌که‌ی ده‌چێته شاری ته‌ورێز که له
گه‌ڕانه‌وه‌دا له کاتژمێر چواری به‌یانی له‌شاری بۆکان کۆچی دوایی ئه‌کات .مامۆستا
له سه‌رده‌می خۆیدا له گه‌ڵ زۆرێک له هاوه‌ڵانی شاعیری نامه‌و چامه‌ی هه‌یه
وه‌ک خوالخۆشبوان شێخ نافێع مه‌زهه‌ر ، سه‌ی کامیل ئیمامی ، مه‌لاعه‌بدول که‌ریمی
هیدایه‌تی ، مه‌لاکه‌ریمی زاری ، سه‌ی برایم ئه‌فخه‌می و هه‌روه‌ها به‌ڕێزان مه‌لا
عومه‌ر ساڵحی ساحێب ، سه‌عید نه‌جاری ئاسۆ ....
مامۆستا خه‌مین دیوانه شێعرێکی له پاش خۆی به‌جێهێشتوه که هه‌تا ئێستا
بڵاونه‌بوه‌ته‌وه له شێعره کوردیه‌کانیدا نازناوی "خه‌مین " وله فارسیه‌کانیدا
"حه‌زین" ی بۆ خۆی داناوه هه‌ر بۆیه له فارسیه کاندا ده‌فه‌رمێ:
بسي درد و بسي درمان چشيدم بسي هجر و بسي حرمان كشيدم
نديديم غير حزن و نالة و اة تخلص را [حزين] من برگـــــزيدم
دیوانی شێعری مامۆستا به هۆی هه‌وڵی کاک ئه‌نوه‌رو کاک ناسێح وکاک فوئادی کوری
وهه‌روه‌ها خه‌ته‌خۆشه‌که‌ی کاک ناسری وسووقی زاوایان که‌دووباره‌نووسی
کردوه‌ته‌وه له‌فه‌وتان رزگاری بوه‌و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین به‌م زوانه له لایه‌ن
ئاغای ئه‌نیسی یه‌وه به ویراستاری دوکتور شابازی موحسینی بێته بازاڕه‌وه
له کۆتایی دا دوونموونه له شێعره کانی مامۆستاتان پێش که‌ش ده‌که‌ین که
ده‌فه‌رمێ :
تاري گێسوت را مةكێشة چيـتة تۆبــةم كارةوة
چـون بنـاغةي قةلبي من بةسراوةتۆ بةو تـارةوة
رۆژي رووي خۆت دامةپۆشة تۆبةلةيلي زولفةكةت
بةس دلَي من كةلةدووري خۆت بة كوورةي نارةوة
كـةم بة بـةرقي جـازبةي چاوت بسـووتـيـَـنة دلَــم
ئـةم رةوشتـة عةيـبـة بۆ تۆ چيـتـةبـةم بـێچـارةوة
ئةو وةفاو عةهدو سةفاي پێَشـوتة كوانێ بێ وةفا
ئـةو وةفـا حةيفة بة زولماتي جـةفـا مــةيــشارةوة
تيري مــوژگانـت لة رۆحم كاري كــردوةو رۆيـــوة
كـوَشتـةيي تـيــرم نـةمــا كارم بـة تيــروو تـارةوة
بــؤ په‌رێشان كـردني زولفت په‌رێـشانم مـةكــــة
گێژي ئةفعي دةردوو رةنجم چيمـة من بةو مارة وة
گ ێژ ئةخۆم وةك تاري‌هةوريَشم‌لةدووري روويي تۆ
زۆر لــةمێژه نـةك لـة پارۆ بـێ وةيـا پيــَـرارةوة
باري غـةم بارة لـةسـةر شانـم بـةباريَ جــةورةوة
ئاة و نالَيـنـمـة هةميـشة من بةدةس ئةم بـــارةوة
زةردةروخسارم لةبةر‌جةوري‌ئةتۆو‌تةعنةي رةقيب
دةرخـة روخـسارت بنـێ مةرهـةم بـة ئـةم بيــمارةوة
ديدةكةم خۆ ديــدةكةي من ديدةباني ديــدةتــة
كةم حةزيـنــم كة لـة حةسـرةت ديــدةن و ديـــدارةوة
گه‌ر له ناڵینی[خةمين]مةحزووني بۆ تۆروو ئةدا
جوابي دةو راي دة و دةري كةو بيخة ئةو پةڕ شارةوة
ئه‌م شێعره‌یش له شێعره فارسی یه‌کانی یه‌تی :
بشنو اي آرام جانم ناله هاي زار را مويه هاي جانگدازم ضمن اين اشعار را
پيري و زخم معده حمله‌ور بر تن شده نا اميدي زان دو بدتر سخت كرده كار را
زخم تير گفته هاي مردماني دد صفت دم به دم افزون كنند اين درد و اين آزار را
ديدن روي كريه خائنان بد سرشت محو بنموده است ذوق جلوه دلدار را
گر به شهر آيم ز قيل و قال شهر آزرده‌ام سر به سر در فسق بينم شارع و بازار را
و‌ر روم در روستا غرق است د ر جهل و ال‌م شرم دارم ديدن آن وضع نا هنجار را
و‌ر بصحرا سر نهم صحرا پر از نيش است وخار بينم آن‌جا لا ابالي مرد گندم كار را
پا به مسجد مي نهم تا فارغ از دنيا شوم بينم آن‌جا دام گستر صوفي عيار را
ترك گويم مسجد و سوي دبستان مي روم تا بيابم مونسي با ذوق و خوش اطوار را
ديدم استادش ز فرط باده پيمايي خراب در كف ساقي نهاده نام و ننگ و عار را
سوي زاهد مي روم تا دل بياسايد دمي بينمش جاهل به كنهي معني اسرار را
اهل دل را از كجا يابم خدايا از كجا تا به خاك پاش سايم صورت و رخسار را
كاشكي مادر مرا هرگز نزادي اي دريغ تا نمي ديدم جهان و ده‌ر افسون كار را
سر به سر عمر " حزين " بگذشت در حرمان وآه
نا چشيده نوش و ديده صد هزاران خار را