کێوپێوی سه‌قزی
مامۆستا مه‌حموودعه‌باسی
.jpg)
ساڵی 1331 هه‌تاوی له گوندی "سه‌ڵته‌که‌ڵتوو" ی ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قز له دایک
بوه ...
کاك موحموود ده‌سپێکی خوێندنی له شاری سه‌قز بوه له قوتابخانه‌کانی "حیکمه‌ت ،
شاپوور ، مێهره‌گان ، و سه‌عدی خۆی گه‌یاندوه‌ته پله‌ی دیپلۆمی ریازی و دواتر چوه‌ته
دانشسه‌رای سه‌ره‌تایی مامۆستایه‌تی له شاری بیجاڕ که ئاکامه‌که‌ی بوه‌ته
مامۆستای قوتابخانه‌کانی شاروگوندی ناوچه‌ی سه‌قز هه‌تا کاتی شۆڕشی گه‌لانی ئێران
له ساڵی 1357 دا که دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران مامۆستا مه‌حموودعه‌باسی
له ساڵی 58 هه‌تا 62 هه‌تاوی له سه‌ر کار لابرا ودواتر داوای لێ‌کرا که بچێته‌وه
سه‌ر کاره‌که‌ی که به ده‌ستبه‌کاربوونی ده‌ستی دایه ده‌رس خوێندنی زیاتر‌و له
زانکۆی شاری ته‌ورێز بۆ فه‌وقه‌دیپلۆم وه‌رگیرا، له‌وێ که به سه‌رکه‌وتوویه‌وه
ته‌واو بوو چوه زانکۆی ئازادی مه‌هاباد و بڕوانامه‌ی لیسانسی وه‌رگرت.
کاک مه‌حموود عه‌باسی دوای ته‌واوکردنی خوێندنی باڵا گه‌ڕایه‌وه شاری سه‌قزو بوه
مامۆستا ومودیری قوتابخانه‌کانی مه‌راکزی ته‌ربیه‌ت موعه‌لیم و دانشسه‌راکانی سه‌قز
، هه‌تا له ساڵی 1382 دا خانه نشین کرا .
مامۆستا مه‌حموود عه‌باسی له په‌راوێزی مامۆستایه‌تیه‌که‌یدا گه‌لێ چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تی
و وه‌رزشی هه‌بوه که به‌شێکیان ئه‌مانه‌ن :
ئه‌ندامی کێوپێوانی ئێران.
ئه‌ندامی شۆرای وه‌رزشی له ساڵی 82 هه‌تا 84 هه‌تاوی .
ئه‌ندام و لایه‌نگری ژینگه و کانه سروشتیه‌کان.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی سه‌قز ولایه‌نگری سروشت.
ئه‌ندامی هیلائه‌حمه‌ر سه‌قز.
مامۆستای راهێنانی له‌شی ساڵۆنی حیجابی ئامووزش وپه‌روه‌رشی سه‌قز.
مامۆستا وراهێنه‌ری سه‌خره‌نه‌وه‌ردی له نێوساڵۆن دا.
به‌رێوه‌بردنی زیاتر له 10 کلاسی ئامووزشی کێوپێوی و یه‌خ نه‌وه‌ردی به هاوکاری
ومامۆستایه‌تی مه‌رحووم "موقبه‌ل هونه‌رپه‌ژوو".
بۆماوه‌ی دوو ساڵ ئه‌ندامی راهنمای غاری که‌رفتوو بوه.
پێویسته بوترێت کاک مه‌حموود به هۆی ئه‌وه‌ی منداڵی دێ و له دایک بووی بناری
چیای "رووش "و "شاخه‌گه‌وره"ی سه‌ڵته‌که‌ڵتوو بوه هه‌ر له منداڵی یه‌وه هۆگری
چیا‌و وه‌رزشی کێوپێوان بوه و له ساڵه‌کانی 52 هه‌تا 57 هه‌تاوی له‌گه‌ڵ هاوڕێ
ودۆستی ده‌ورانی مێرمنداڵی به‌ڕێز کاک "فاڕووق نه‌قشی" هه‌موو لووتکه به‌رزه‌کانی
ده‌وروبه‌رو باژێڕی سه‌قز وه‌ک چلچه‌مه‌ونه‌که‌رۆز گه‌ڕاون و دیمه‌نی دڵرفێنی ئه‌و
چیا‌و ده‌روده‌شتانه ئه‌وه‌نده‌ی دیکه ئه‌شق وخۆشه‌ویستی زێد ووه‌رزشی کێوپێوانی
له لای کاک مه‌حموود به‌گوڕوتینتر کردوه. هه‌ربۆیه له ساڵی 1372 دا ره‌سمه‌ن
بوه‌ته کێپێو و له ساڵی 1382 وه‌ک به‌رپرسی هه‌یئه‌تی کێوپێوی شاری سه‌قز له
لایه‌ن هه‌ڤاڵانیه‌وه هه‌ڵئه‌بژێرێت و زیاتر له 4 ساڵ هه‌ر له‌و پۆسته‌دا ده‌مێنێته‌وه
که له‌وماوه‌دا توانی زۆربه‌ی ئه‌وکێوانه‌ی لووتکه‌یان سه‌رووی 4000 بوون له
ئێران دا وه‌ک ده‌ماوه‌ند ، عه‌له‌م کوه ، سه‌به‌لان ، دنا ،زه‌ردکوه، ئشتراکوه
و گه‌لێکی دیکه‌یش بپێوێت و له ناوچه‌کانی کوردستانیش دا ئه‌ولووتکانه‌ی سه‌رووی
2000 بوون وه‌ک قه‌ندیل ، داڵانپه‌ڕ .... زیاتر له بیست جاران بپێوێت .
کاک مه‌حموود شانازی ئه‌وه‌یشی هه‌بوه که وه‌ک به‌رپرسی هه‌یئه‌تی کێوپێوی به‌ڕێبه‌ری
یادوبیره‌وه‌ری مه‌رحووم "محه‌ممه‌د ئه‌وراز" به‌ره‌و کێوی "رووش" له شاری سه‌قز
بوه که تین وگوڕێکی به‌رچاوی به کێوپێوی له شاری سه‌قز به‌خشی و توانی که‌سانێکی
زۆر له ده‌وری وه‌رزشی کێوپێوی له چیاکانی کوردستان کۆبکاته‌وه .
ئه‌م مامۆستای قوتابخانه‌و کێوپێویه‌ی سه‌قز له ساڵی 1386 دا له سه‌ر ئیجازه‌ی
خۆی له پۆستی به‌رپرسایه‌تی کێوپێوی سه‌قز هاته‌ده‌رێ و‌ئێستا سه‌ربه‌خۆ به‌رده‌وامه
له کێپێوی له گه‌ڵ دۆست وهه‌ڤاڵان وهاوشاریه‌کانیدا و خۆیشی به چکۆله‌ی هه‌موو
وه‌رزشکارو مامۆستا‌و خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ری سه‌قز ده‌زانێت .