حه‌سه‌ن
شافێعی
ئه‌مجاره‌شیان شاری سه‌قز بۆی هه‌یه فه‌خروشانازی به کوڕان وکچانی
دهڤهرهکهیهوه بکاو به هونهروتواناکانی ئه‌وانه‌وه هه‌ڵکشێ وباڵا بکا ، له
به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م ساڵانه‌دا هه‌ر هه‌موو کوردێک هه‌ر ئه‌ونه دوورکه‌وتبێته‌وه
له شارودیارهکهی باوشی پیره‌دایکی نیشتمانی ئه‌و گورانی یه‌ی بۆ جارێک وده‌یان
جار وتوه‌ته‌وه وگوێ لێ راگرتوه که ده‌ڵێ ( وا په‌ڕیوه‌ی بێ په‌ڕوپۆی
هه‌نده‌رانم داخه‌که‌م
هه‌رچی ده‌ڕوانم ده‌بینم دووره، دووره ژوانه‌که‌م
چون ئه‌م گۆرانیه مه‌زنه که بوه‌ته سروودی غه‌ریبی وغهریبایهتی شێعری کاک
"حه‌سه‌ن شافێعی خه‌ڵکی شاری سه‌قزه .
کاک حه‌سه‌ن شافێعی شاعیری وشه شیرینی سه‌قزی.سه‌ره‌تای ساڵی 1955 له شاری بانه له
دایک بووه هه‌تا پۆلی دووهه‌می ناوه‌ندی له بانه بووه. پاشان به هۆی نه‌خۆشینی
باوکییه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆشاری سه‌قز،کوتایی خوێندنی له سه‌قز و شاری بیجاڕ
بووه. له ساڵی 1974 له سه‌قز خۆی وخێزانهکهیشی بوونه‌ته مامۆستای قوتابخانه
وده‌ستپێکی مامۆستایه‌تی له فێرگه‌ی سه‌ره‌تایی(مێهر) بووه و ئیستاشدانیشتووی
شاری ئوتاوا له وڵاتی کانهدایه .
کاک حه‌سه‌ن شافێعی هه‌ر له هه‌ڕه‌تی لاوی یه‌وه هۆگی ئه‌ده‌بیات به تایبه‌ت
ئه‌ده‌بیاتی گه‌لی خۆی ده‌بێت و هه‌تا ئێستا گه‌لێ به‌رهه‌می به نرخی پێش که‌ش به
بزاڤی ئه‌ده‌بی ورۆشبیری کوردی کردوه یه‌کێک له‌و شێعرانه‌ی که به زۆری کاک
حه‌سه‌نی پێوه ده‌ناسرێته‌وه شێعری تاسه‌بار یان هه‌ڵوه‌دایه ، که شاعیری ناسک
خه‌یاڵی سه‌قزی واته کاک حه‌سه‌ن شافێعی له بابه‌ت: شێعری تاسه‌بار "بۆ خۆی ئاوا
باسی ده‌کات :شیعری ههلۆهدا یان تاسه‌بار له ساڵی 1992دا له شاری تۆره‌نتۆی
کانادا،تازه ساڵێک بوو هاتبوومه کانادا شه‌وێکی هاوین بوو ته‌نیا له هۆڵی
ماڵه‌که‌مدا دانیشتبووم،زۆر دڵته‌نگ بووم و بیرم له زۆر شت ده‌کرده‌وه.بۆ وا
بوو،بۆوا چوو بۆ وامان لێ هات و زۆر دڵته‌نگی کوردستان بووم. کوتوو پڕ کۆمه‌ڵێک
هه‌نگی وشه‌ی جوان پووره‌یان به‌ست و خێرا پێنووس و کاغه‌زێکم هه‌ڵگرت و چوومه
ههیوانهکی ماڵه‌کم. ده‌ستم کرد به نووسینی دێڕی یه‌که‌م که له پڕا زرمه‌یه‌ک هات
و هه‌موو ئه‌و هه‌نگانه‌ی تۆران. زۆر داچووم و گهڵیکم پێ ناخۆش بوو.جیرانه‌که‌مان
ده‌رگای هه‌یوانه‌که‌ی دا خست و من مامه‌وه و دیسان بیر کردنه‌وه تا کوو هه‌ر چۆنێک
بوو چوومه‌وه بۆ ڕاوی ئه‌و وشانه و توانیم هه‌ندێکیان کۆ بکه‌مه‌وه و ئه‌و هۆنراوه
هۆنرایه‌وه.به‌ڵام لام وایه ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌نگه نه‌بوایه هۆنراوه‌که گه‌لێک جوانتر
و زیاتر له‌وه‌ش ده‌بوو که ئیستا هه‌یه.
هاوڕیی خۆشه‌ویستم کاک ناسری ڕه‌زازی له ماڵی ئێمه بوو، چاوی به‌و شیعره که‌وت و
پێی خۆش بوو منیش به شانازییه‌و، پێشکه‌شم کرد و بوو به‌و گۆرانییه‌ی که ئێسته
خه‌ڵک زۆریان پێ خۆشه....)
ئه‌گه‌رچی ئه‌م گۆرانی یه بۆ خه‌ڵکی کورد وتراوه‌و شێعرهکهیشی هه‌روه‌تر به‌ڵام
به‌داخه‌وه هه‌رچی سه‌یری شاشه‌ی ته‌له‌فزێۆنه کوردییه‌کان ده‌که‌ین له کاتێکدا
که ئه‌و گۆرانی یه لێ ده‌ده‌ن ناوی شاعیره که نووسراه حه‌سه‌ن شه‌بانی، که
ئه‌مه ته‌نیا مافی شاعیره‌که خه‌سار ده‌بێ و حه‌قی شیاوی خۆی نادرێتێ و هه‌ر
بۆیه لێره‌وه ده‌ڵێین به ناوی حه‌سه‌ن شه‌بانی ئه‌وه هه‌ڵه‌یه که دروسته‌که‌ی
"حه‌سه‌ن شافێعی " یه
ئه‌وا لێره
له ئاسانه و ڕووگه‌ی هه‌زار هیوای مرۆڤ
ژیان شانۆی مه‌رگه‌ساته
ئه‌وا لێره
له باژێڕی پاره و گیرفان
درۆ یاسا
ئه‌وین دراو
خۆشه‌ویستی و ڕاستی قاته
ئه‌وا لێره
له‌م وڵاته بێ به‌هاره
ئاسمان وو مانگ وو ئه‌ستێره ڕه‌نگ بزرکاو
مه‌ل غه‌واره
ئه‌م وڵاته ڕێبه‌ندانی خاکه‌لێوه و
گه‌لاوێژی به‌فرانباره
نه قاسپه‌ی که‌و
نه بژوێن وو چیا و کانی
نه سه‌مای دارستانی چڕ
له ئاوێنه‌ی چه‌ما دیاره
ئه‌وا لێره
له به‌ژی به به‌ژن بڕاوی سه‌رمایه
مرۆڤایه‌تی بێ بایی
ژین سه‌ودایه
لێره هێشتا
سوڵتان سێبه‌ری خودایه
هێشتا ده‌وری کڕنۆش وو شا و باره‌گایه
به بارسایی دار وو به‌ردی ئه‌م دنیایه
جیاوازی
وا له نێوان مرۆڤایه
ئه‌وا لێره
له‌م دوورگه‌یه ، له‌م زیندانه
له‌م وڵاته بێ ئاسمانه
گۆنای گوڵه کۆچه‌ره‌کان زه‌رده‌په‌ڕه و
هێشتا مرۆڤ
هه‌ر دهساژۆی ژه‌مێک نانه
ئه‌وا لێره
له‌م وڵاته پڕ داوه‌ڵه
نه زه‌رده‌ی لێو، نه پێکه‌نین
هه‌موو ته‌وێڵێک
دۆژهنگه
لێره مرۆڤ
ده‌سه‌مۆی خوای یاسای نوێیه
نه گۆڕان وو نه سه‌ر هه‌ڵدان
گه‌رووی ڕاپه‌ڕین ، بێ ده‌نگه
ئه‌وا لێره
له
مه‌ڵبه‌ندی خوێناوو ئاره‌قه و دڵۆ
ئه‌وه‌ی ورگی زه‌لام تر بێ
به پێز تره
له‌م خاکه سه‌ر لێ شێواوه
گیرفان له دڵ
نه‌زان له هۆزان وو زانا
سه‌گ له ئینسان
به‌ڕێز تره
هاوینی 1998 ئۆتاوا - کانادا
حه‌سه‌ن شافێعی
هه‌ڵوه‌دام و که‌یله دڵ بۆ دیتنی کوێستانه که‌م
تاسه بارم، تاسه‌باری خاکی کوردستانه که‌م
وا په‌ڕیوه‌ی بێ په‌ڕوپۆی هه‌نده‌رانم داخه‌که‌م
هه‌رچی ده‌ڕوانم ده‌بینم دووره، دووره ژوانه‌که‌م
کۆڵه وارێکم ڕه‌به‌ن ، ڕێبواری ڕێگه‌ی سه‌خڵه‌تم
شۆره کات و دڕک و دال و به‌رده ڕێگه‌و بانه که‌م
کۆچه‌رێکم هه‌ڵ گری سه‌ر ، وا له پێناوی وڵات
ئه‌و مه‌له‌م ئاکامی کۆچم ، دێمه‌وه هێلانه که‌م
به‌رزه هه‌نگاوم به‌ره‌و ئامانجی سه‌رکه‌وتن ئه‌ڕۆم
تۆف و ڕێبه‌ندان و زریان ، ناته زێنی گیانه که‌م
دێم و بۆ ژوانێ ده‌چم تاپۆی شه‌و ئه دڕێنێ وزه‌م
ژوانی من ژوانی هه‌تاوه ، ژوانگه ، کوردستانه که‌م
حه‌سه‌ن سافێعی _ تۆرنتۆ کانادا ١٩٩٢