فه‌ره‌یدوون حامیدی

هونه‌ری شانۆ ئه‌و هونه‌ره مه‌زنه‌یه که هه‌موو هونه‌ره‌کانی له خۆیدا جێ کردوه‌ته‌وه
شاری سه‌قزی ئه‌وینداری ئه‌شق وخۆشه‌ویستی هونه‌روئه‌ده‌ب و زانستیش به خۆشی یه‌وه
له کاروانی هونه‌ر به تایبه‌ت هونه‌ری شانۆ وه‌دوانه‌که‌وتوه‌و په‌یتا په‌یتا
کوروگه‌نجی به‌ئه‌زموون ولا‌و له‌وبواره‌دا چالاکن وهونه‌ری خۆیان پێش که‌ش ئه‌که‌ن
یه‌کێکی دیکه له‌و هونه‌رمه‌نده ئاکادیمی و به ئه‌زموونانه‌ی هونه‌ری شانۆی شاری
سه‌قز به‌ڕێز کاک "فه‌ره‌یدوون حامید"ه که سه‌حنه‌ی شانۆی ناساندنی ئه‌مجاره‌مان
بۆ چالاکی یه‌کانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ته‌رخان کراوه .
فه‌ریدوون حامیدی له خاکه‌لێوه‌ی ساڵی 1353 دا له شاری سه‌قز دوای رۆژی جیهانی
شانۆ له دایک بوه و خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی ودواناوه‌ندیش هه‌ر له شاری
سه‌قز ته‌واو کردوه دواتر بوه‌ته خوێندکار له زانکۆی هه‌مه‌دان ، هه‌ر له
مناڵیه‌وه به‌شداری کانوونی فکری و راهێنانی مناڵان ومێرمنداڵانی کردوه‌و له گه‌ڵ
حه‌قایه‌ت و په‌ندو به‌یت و باوی گه‌له‌که‌ی ئاشنا و هۆگری حه‌قایه‌تخوانی و
کاروباری شانۆیی بوه هه‌رله‌بوونی ئه‌وئه‌شق وهۆگری یه که به هونه‌ری شانۆ هه‌بوویه‌تی
له سه‌رده‌می ناوه‌ندی خوێندنی دا له خزمه‌ت مامۆستا "ئه‌حمه‌دساڵحی" که
مامۆستایه‌کی"هونه‌ر" ی قوتابخانه‌و شانۆکاری شاری سه‌قزه بوو په‌روه‌رده ده‌بێ و
هه‌ر له ژێر چاوه‌دێری ئه‌ودا له شانۆکانی سه‌رده‌می دواناوه‌ندی یه‌وه ده‌ست پێ
ده‌کا و به به‌شداری
کردن له فستیواڵه‌کانی قوتابخانه‌یی له نێوخۆی پارێزگای کوردستان و وه‌ده‌ست
هێنانی پله‌و پایه‌ی جوراوجۆر و سه‌رکه‌وتن له گه‌ڵێ فسیواڵی ده‌ورگێڕان و ئه‌کته‌ر
بوون له شانۆکاندا رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ پتر هۆگری هونه‌ری شانۆ بوه‌و که کارگه‌لی وه‌ک
"هر اندازه درس بخوانی" پسرک حلوا فروش"نان خشک و .....
به‌رهه‌می ئه‌وده‌ورانی قوتابی بوونه‌بوه .
به گه‌یشتن به زانسگه‌ی وه‌ک زانکۆی هه‌مه‌دان له ساڵه‌کانی 1371هه‌تا
1375 له شاری هه‌مه‌دان و ساڵه‌کانی 1379 ، 1381 له زانکۆی ته‌ورێز
ده‌رفه‌ت وده‌ره‌تانێکی به‌جێ بوو بۆ گه‌شه‌کردنی هونه‌ری کاک
فه‌ره‌یدوون حامیدی که له ماوه‌یه‌کی که‌م دا
له گه‌لێ کاری شانۆیی و ده‌رهێنان و نووسینه‌وه و ته‌ڕڕاحی
سه‌حنه‌و مۆسیقا‌و جل وبه‌رگی زیاتر له 25 کاری
به‌ئه‌ستۆ بوه و ئه‌زموونی به جێ و به‌سوودی لێ وه‌رگرتوه
له بواری نووسینی شانۆ نامه‌دا ئه‌توانین ئاماژه به "رێوی فێڵه باز"
نه‌ورۆزانه" شاری ئاره‌زوو" سیاهترین خونابه" عروسک وفریاد بیستون"(پێش
که‌ش نه‌کراو)بکه‌ین .
کاک فه‌ره‌یدوون فه‌وقه‌لیسانسی که‌شاوه‌رزی هه‌یه‌وله چالاکی یه
هونه‌ریو شانۆیه‌کانیشدا له گه‌لێ فستیواڵ دا به‌شداری کردوه‌و ده‌وری
به‌رچاوی گێڕاوه که له‌وانه سێهه‌مین فستیواڵی شانۆی کو‌ردی له شاری
سه‌قز و فستیواڵی شانۆی نێوخۆیی بۆکان ، مه‌هاباد، مه‌ریوان ودیوانده‌ره
وه‌ک مامۆستایه‌کی خاوه‌ن بیروراوشاره‌زا له‌وبواره‌دا بوه‌ته
چاودێر‌و ده‌وری دووباره‌دیتنه‌وه‌ی شانۆکانی له‌و فستیواڵه‌دا بینیوه
... له فستیواڵی پێنجه‌می شانۆی کو‌ردی سه‌قز و ئه‌وه‌ڵین فستیواڵی
ئوستانی ته‌نزی دیوانده‌ره و نێوخۆی شاره‌کانی مه‌ریوان وبۆکان و
دیوانده‌ره وه‌ک چاوه‌دێرێکی جێی باوه‌ڕ ده‌وری گێڕاوه و شانازی
متمانه‌و باوه‌ڕیشی بۆ شاره‌که‌مان به دیاری هێناوه ... هه‌روه‌ها
به‌شدار له فستیواڵی نێونه‌ته‌وه‌یی ئیران زه‌مین و دووجار به‌شداری
گه‌رم وگوڕ له فستیواڵی شانۆیی له شاری سلێمانی له خاڵه
به‌رچاوه‌کانی ئه‌م شانۆکاره ئاکادێمی ومودێڕنه‌ی شاره‌که‌ی سه‌قزه ،
لێره‌دا به‌شێک له‌و شانۆیانه که کاک فه‌ره‌یدوون حامیدی به
شێوه‌گه‌لی جۆراوجۆر ده‌وری تێدا گێڕاوه ده‌خه‌ینه به‌ر سه‌نجی
خوێنه‌ران که بریتین له :
1- شانۆی "ماسه گل ی‌خ" ... ساڵی 1373 هه‌مه‌دان...ئه‌کته‌ر
2- شانۆی "سربخش ساڵ"... ساڵی 1374 مه‌لایه‌ر ... ئه‌کته‌ر
3- شانۆی "روغن نه‌نگ" .... ساڵی هه‌مه‌دان 1374... ئه‌کته‌ر
4- شانۆی "کبودان و اسفندیار ... ساڵی 1375 سه‌قز وسنه ...ئه‌کته‌رو ده‌رهێنه‌ر
5- شانۆی "رێوی فێڵه‌باز"تایبه‌تی مناڵان ومێرمنداڵان" ساڵی 1375سه‌قز...
نووسه‌رو ده‌رهێنه‌ر
6- شانۆی "رێوی فێڵه‌باز" تایبه‌تی مناڵان ومێرمنداڵان " ساڵی 1375
دیوانده‌ره ... نووسه‌رو ده‌رهێنه‌ر
7- شانۆی "نه‌ورۆزانه" ساڵی 1376 سه‌قزوبۆکان '''نووسه‌روده‌رهێنه‌رو ئه‌کته‌ر
8- شانۆی "به‌رهه‌می ئه‌وین" سه‌قزوبۆکان ساڵی 1376 ده‌رهێنه‌ر
9- شانۆی "سواره" له شاره‌کانی سه‌قزوهه‌مه‌دان و تاران ... ده‌رهێنه‌ر
10- شانۆی "محبس" سه‌قز ساڵی 1376... ئه‌کته‌ر
11- شانۆی دزه‌بۆره" سه‌قزوبانه ساڵی 1377 ... ده‌رهێنه‌ر
12- شانۆی "شاری ئاره‌زوو" سه‌قز .. ساڵی 1377 نووسه‌روده‌رهێنه‌ر
13- شانۆی "چشم آبی اقیانوس" سه‌قز .. ساڵی 1377 ده‌رهێنه‌ر
14- شانۆی " ئه‌ژده‌هاک ..ساڵی 1377 ، 1378 له شاره‌کانی : سه‌قز، سنه
، بیجاڕ، ته‌برێز، کاشان ، ئه‌هواز، ئیزه، شوشته‌ر و شاری سلێمانی
کوردستانی ئیراق... ده‌رهێنه‌ر
15- شانۆی "هیوا" ساڵی 1377 سه‌قز ... ده‌رهێنه‌ر
16- شآنۆی " تاسه" ساڵی 1379 و 1381 سه‌قز و سلێمانی .. ده‌رهێنه‌ر
17- شانۆی "عروسک" سنه .. ساڵی 1381... نووسه‌روده‌رهێنه‌ر
18- شانۆی " سیاهترین خونابه" له ساڵه‌کانی 1381،1382،1383له
شاره‌کانی سه‌قز،سنه، ته‌برێز، مه‌ریوان، دیوانده‌ره،
نووسه‌روده‌رهێنه‌رو ئه‌کته‌ر
19- شانۆی " بیره‌وه‌ری هونه‌رپیشه‌ی نه‌قشی دووهه‌م" سه‌قز ساڵی
1379...ده‌رهێنه‌روئه‌کته‌ر
20- شانۆی "شاخ" سه‌قز .. ساڵی 1382 ده‌رهێنه‌ر
21- شآنۆی "کارنامه بنداربیدخش" سه‌قزوسنه ساڵی 1382 ده‌رهێنه‌روئه‌کته‌ر
22- شانۆی " بوسه برخاک" تاران ساڵی 1384 .. نووسه‌روده‌رهێنه‌ر
23- شانۆی "مادام کامیون" سه‌قز و دیوانده‌ره ... ساڵی 1386 .. ده‌رهێنه‌ر.
به خۆشی یه‌وه ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ی شاری سه‌قز ئێستایش به‌رده‌وام له
هه‌وڵ وکۆششی هونه‌ریدایه‌و له له شاری دیوانده‌ره مووچه‌خۆری
ئیداره‌ی که‌شاوه‌رزی ئه‌وشاره‌یه.
ئاماده‌کردنی حه‌سه‌ن ئه‌مینی