فه‌ردین تاهیری
له‌دواین چۆڕه‌کانی مانگی خه‌رمانانی 86 دا بوو دوانیوه‌ڕۆیه‌ک به هێواشی له ده‌رکه‌ی
نیوه‌تاکی گارژی ماڵی ئاغای تاهیری چوومه ژوورێ و دیتم کاک فه‌ردین سه‌رقاڵی
سازکردنی ئامێری ویوڵۆنه ، کاک فه‌ردین به دیتنی ئێمه زۆرخۆشحاڵ بوو دوای چاک
وچۆنی ....چوینه سه‌ر مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌که‌م دوای لێدوانێکی زۆر ... داوای کرد
به هیچ شێوه‌یه‌ک نامه‌وێ وه‌ک هونه‌رمه‌ند که‌س بمناسێت و خۆم له کرده‌ی چه‌ند
ساڵه‌ی خۆم په‌شیمانم !!...
دیاره ئه‌وشێوه به‌ره‌نگاری یه بۆ من و ئه‌وانه‌ی وه‌ک من ده‌یانه‌وێ بیوگرافی
یه‌ک له وکه‌سایه‌تیانه کۆبکه‌نه‌وه‌و نه‌وه‌ی داهاتوو ئاگه‌داری چالاکی یه‌کانیان
بکه‌ن شتێکی ئاسایی بوو به‌ڵام کاک فه‌ردین له راده‌به‌ده‌ر دڵی له رۆژگار‌و خه‌ڵک
و به‌رپرس و هه‌ر مه‌موو شتێک که‌یل بوو که هه‌تا راده‌یه‌کی زۆر مافی خۆی بوو...
ئێمه وه‌ک بێ ئه‌خلاقی یه‌کی رۆژنامه‌گریش گه‌ر حیسابم بۆ بکه‌ن گوێم نه‌دایه
سکاڵاکانی ئه‌و وئه‌م چه‌ند دێڕه‌م له دیداره‌که دابه‌زاند و چه‌ند وێنه‌یه‌کی
هاکازایم گرت که دوارۆژ نه‌بێته داخی سه‌ردڵم ...
مامۆستا" فه‌ردین تاهیری" ساڵی 1344 هه‌تاوی له شاری سه‌قز له‌دایک بوه دیپلۆمی
وه‌رگرتوه‌و ژیانی هاوبه‌شی پێکهێناوه‌وخاوه‌نی خاوخێزانه‌و دوومنداڵیشی هه‌یه و
به ئه‌شق وتاسه‌یه‌کی زۆره‌وه که به مۆسیقا بویه‌تی هۆگری مۆسیقا به تایبه‌ت
ئامێری ویولۆن بوه هه‌ر خۆی به شێوه‌ی بیستن فێری ئه‌و سازه بوه و که‌س به
مامۆستای تایبه‌تی خۆی نازانێت بێجگه له سۆزی ره‌سه‌نی مۆسیقای کوردی نه‌بێت ،
کاک فه‌ردین له گه‌ڵ ئه‌وی که ژه‌نیارێکی په‌نجه‌ره‌نگینی بواری مۆسقایه‌وشاره‌زایی
ته‌واوی له بواره‌کانی نوتی مۆسقا هه‌یه و گه‌لێ شریتی تۆمارکراوی خوالێخۆش بوان
وه‌ک سه‌یدمحه‌مد سه‌فایی و حه‌مه‌نه‌جار شاهیدی چالاکی یه‌کانی کاک فه‌ردینن ئه‌وه
بۆ ماوه‌ی پتر له 10 ساڵه له ژوورێکی بچووکی ماڵی خۆیاندا سه‌رقاڵی سازکردنی
سازی وێولۆنه‌و هه‌موو کاروپیشه‌ی بوه‌ته ئه‌و ساز دروست کردنه که له دارودره‌ختی
کاج و ئه‌فرا دورستیان ئه‌کات وبه‌داخه‌وه ئه‌ودوو جۆره‌داره له ناوچه‌ی
کوردستان نایه‌ته به‌رهه‌م و به‌زۆری له وڵاتی کانه‌داو شومالی ئێران دا هه‌یه
له بیره‌وه‌ریه‌کانی دا باسی گه‌لێ شه‌و ورۆژانێکی کرد له گه‌ڵ مامۆستاکانی
مۆسیقا‌و ده‌نگخۆش وگۆرانی بێژانی ئه‌وشاره پێکه‌وه کاریان کردوه له‌وانه کاک ره‌شیدفه‌یزنژاد
کاک عه‌زیزسه‌یفی سه‌روان محه‌مه‌دناهید ، خوالێخۆشبوو سه‌یدمحه‌ممه‌دی سه‌فایی حه‌مه‌نه‌جاڕ
کاک تایرخه‌لیلی و گه‌لێ هونه‌رمه‌ندی دیکه ...
له‌م دیداره‌دا هاتینه وتوو وێژکردن له گه‌ڵ کاک فه‌ردین به‌ڵام به‌داخه‌وه
ئیزنی ئه‌وه‌ی پێ نه‌داین بیدوێنین هه‌رخۆی دڵی پڕ بوو له قسه له دادوگازه‌نده‌و
گله‌یی وبناشت له وه‌زعی هونه‌روهونه‌رمه‌ند به‌گشتی به تایبه‌ت ژه‌نیاره‌کان له
ناوچه‌که‌دا ...
له‌سه‌رئه‌وبڕوایه بوو هونه‌ر هیچ بایه‌خێکی نیه‌و له خۆڕایی ئێمه ژیانی خۆمان
وماڵ ومنداڵمان به فێڕۆ داوه و وتیشی ماوه‌ی 20 ساڵی ره‌به‌قه تێکه‌ڵ به بواری
هونه‌ری بوم بۆ 10ساڵ ئه‌چێ له‌م ژووره‌دا به دروست کردن و سازکردنی ئامێری
ویوڵۆنه‌وه سه‌رقاڵم هه‌تا ئێستا که‌سێک نه‌بوه بپرسێ و بڵێت چی ئه‌که‌ی ؟!
دیاره ئه‌م چی ئه‌که‌ی و سه‌رقاڵی چیت؟ ته‌نیا مه‌به‌ستی کاک فه‌ردین نه‌بوو به‌ڵکوو
ئه‌یوت من که ئامێری وێڵۆن ساز ده‌که‌م به گرانترین شێوه که‌ل و په‌له‌کانی وه‌ده‌ست
دێنم هه‌تا سازیان ده‌که‌م دواتر چاوه‌ڕوان ده‌مێننه‌وه هه‌تا به‌ڵکوو ژه‌نیارێک
په‌یدا ببێت و ده‌ست ومشتاخی له‌گه‌ڵ بکات که زۆر به که‌می ئه‌ودیداره دێته
ئاراوه ناڵێم هونه‌رمه‌ند نین زۆرن و به‌ڵام هه‌تا سازی وڵاتی چین که هه‌رزانتر
وه‌گیر ده‌که‌وێ ببێت که‌م ژه‌نیار هه‌یه که وه‌دوای ده‌نگی ره‌سه‌ن و خۆشی
وێڵۆنی چاک بکه‌وێ و پاره‌ی بۆ ببژێرێت !!..
به‌داخه‌وه چی دیکه‌و له‌مه‌زیاتر نه‌مانتوانی کاک فه‌ردینی دڵپڕوکه‌یل له رۆژگار
بدوێنین.
ئاماده‌کردنی حه‌سه‌ن ئه‌مینی