بێهزادخۆشحاڵی
E-Mail: bkhoshhali@yahoo.com
له‌خۆڕا نیه که ده‌ڵێین ئه‌م مه‌ڵبه‌ندی یانزه سواره مه‌کۆی ئه‌دیب و نووسه‌ری
به‌توانایه ، ئه‌وه‌تا ده‌بینین گه‌لێ قه‌ڵه‌می به‌بڕشت و کاریگه‌ر،گه‌لێ هه‌ستی
پاک و بێگه‌رد له گۆڕه‌پانی فه‌رهه‌نگ وئه‌ده‌بدا له ململانێی نووسین ولێکۆڵینه‌وه‌دا
ئه‌سپی حه‌زوتاسه‌و کۆششیان تاوئه‌ده‌ن و به‌رده‌وامن له کۆکردنه‌وه‌ی کۆن و
داهێنانی نوێ، که به‌ڵگه‌و نموونه‌ی ئه‌م ئیدیعایه‌مان کاک بێهزاد خۆشجاڵی یه که
به خۆشحاڵی یه‌وه سه‌ره‌ڕای ته‌مه‌نێکی کورتی ده ساڵه‌ی نووسین له ناساندنی ئه‌مجاره‌ماندا
شانازی پێوه ده‌که‌ین .
بێهزادخۆشحاڵی ساڵی 1351 هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به 1972 زایینی له گه‌ڕه‌کی کانی هه‌یازبه‌گی
شاری سه‌قز له‌دایک بوه خوێندنی سه‌ره‌تایی وناوه‌ندی هه‌رله زێده‌که‌ی واته
شاری سه‌قز ته‌واو کردوه‌و له ساڵی 1364 دا کۆچیان کردوه به‌ره‌و شاری سنه.
خوێندنی دواناوه‌ندی و ده‌وره‌ی سه‌ره‌تای زانکۆی هه‌ر له‌شاری سنه تێپه‌ڕاند
دواتر له ساڵی 1375هه‌تاوی دا بوه خوێندکاری زانکۆ که له زانکۆی کردستان
کارناسی علومی ئازمایشگایی وه‌رگرتو له زانکۆی بۆعه‌لی سینای هه‌مه‌دان لیسانسیه‌ی
ئابووری نه‌زه‌ری وه‌رگرت و ئێستایش وه‌ک خوێندکاری دوکتورا له بواری مێژووی سیاسی
ئابووری له سویس و ئینگلستانه.
مامۆستا بێهزاد خوشحاڵی وه‌ک نووسه‌رێکی ئاکادیمی سه‌قزو کوردستان
له بیروڕاده‌ربڕینێک که له ساڵی 1384 هه‌تاویدا له گه‌وره‌ترین بیروراده‌ربڕین
(نه‌زه‌رسه‌نجی) سه‌ربه‌خۆی ئێرانیه‌کان به‌ناوی "پاسارگارد" به‌رێوه چوو له
نێوان 10 نووسه‌ری هه‌ڵکه‌وتوو له 100 ساڵی رابردوودا ناوی هاته‌نووسین و وه‌ک گه‌نجترین
نووسه‌ر ناسێندراو میداڵێکی دیکه‌ی فه‌خروشانازی کرده گه‌ره‌دنی پیره دایکی سه‌قزوکوردستانه‌که‌ی
.
کاک بێهزاد تێکه‌ڵبوون به دنیای نووسه‌ری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1376 هه‌تاوی که
له‌ماوه‌ی ئه‌م ده‌ساڵه‌دا توانیویه‌تی گه‌لێ به‌رهه‌می به‌که‌ڵک وسوودمه‌ند پێش که‌ش
به کۆمه‌ڵگای کورده‌واری وکتێبخانه‌ی کورد بکات ، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی هه‌تا ئێسته
به‌قه‌ڵه‌می نووسه‌ر بێهزادی خۆشحاڵی نووسراون وچاپ وبڵاوبوونه‌ته‌وه بریتین له :
1- "پووڵ وبانکداری" وه‌رگێڕان ... 1376 هه‌تاوی
2- "کودستان وکورد له ئه‌سنادی مه‌حره‌مانه‌ی بریتانیا" وه‌رگێڕان .. ساڵی 1378 هه‌تاوی
3- "سی وسێ گوله" وه‌رگێڕان ساڵی .. 1379 هه‌تاوی
4- "ژینوساید میلله‌تی کورد" وه‌رگێڕان ساڵی ..1379 هه‌تاوی
5- قیام 1880 کوردستان له ئه‌سنادی مه‌حره‌مانه‌ی بریتانیا ... وه‌رگێڕان 1379
6- زمان‌ناسی کوردومێژووی کوردستان ... نووسین ...1380
7- قازی محه‌ممه‌دوکۆمار له ئاوێنه‌ی ئه‌سناد ... نووسین .. 1381
8- کوردستان وکورد، هۆکاری پێکهاتنی بوحران ... نووسین .. 1381
9- لێدوانی مێژوویی تورکیه و تیوری زمانی خور وکێشه‌ی کورد.. نووسین .. 1381
10- ئه‌نفالیزم .. نووسین .. 1382
11- کولونیالیزمی فه‌رهه‌نگی میلله‌تی کورد... نووسین .. 1382
12- خۆ کۆلونیالیسم... نووسین.. 1382
13- ئه‌ندێشه‌کانی ئابووری سه‌ده‌ی بیستم.. نووسین.. 1382
14- کوردستان و ئینقلاب .. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
15- دوکتورعه‌بدولره‌حمان قاسملوو وکو‌ردستان .. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی
1357-1359
16- شێخ عێزه‌دین حسه‌ینی و کوردستان .. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
17- کاک ئه‌حمه‌دی موفتی زاده‌و کوردستان.. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی
1357-1359
18- ئایه‌توڵاعوزما خومه‌ینی وکو‌ردستان.. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
19- ئایه‌توڵڵاعوزماخه‌ڵخاڵی وکو‌ردستان.. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
20- دوکتور ئه‌بولحه‌سه‌ن به‌نیسه‌دروکوردستان.. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی
1357-1359
21- دوکتور مسته‌فا چه‌مران وکو‌ردستان.. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
22- حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و شۆڕش.. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
23- کورده‌کانی دانیشتووی ناوه‌ندوشۆڕش .. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
24- کوردگه‌لی موسڵمان و رێخراوی پێشمه‌رگانی موسڵمانی کورد.. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی
ساڵه‌کانی 1357-1359
25- یه‌کێتی نیشتمانی و حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێراق وکو‌ردستان.. ئه‌سنادی
رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
26- قاڕنێ و قه‌ڵاتان وشۆڕش.. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
27- مامۆستایانی ئایینی وکو‌ردستان ..ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
28- پارێزه‌رانی کاتی وکو‌ردستان.. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
29- حیزبه‌کان وکو‌ردستان.. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
30- ئه‌رته‌ش وکو‌ردستان.. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
31- سپای پاسدارانی ئینقلاب وکو‌ردستان .. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
32- ده‌وڵه‌تی کاتی وکو‌ردستان.. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
33- کۆمه‌ڵێک وتار .. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
34- به‌راوه‌ردی نیزامگه‌لی فیدڕاڵی.. نووسین .. 1383
35- کوردستان وکورد له ئه‌سنادی مه‌حره‌مانه‌ی بریتانیا .. وه‌رگێڕان .. 1383
36- تئوریه‌کانی ناسیونالیسم.. وه‌رگێڕان.. 1383
37- ناسیونالیسم دێموکڕاتیک و دێموکڕاسی چه‌ند فه‌رهه‌نگی.. وه‌رگێڕان
38- هوویتی کوردودین
39- چێشتی مجێو‌ر . عه‌بدولره‌حمانی شه‌ره‌فکه‌ندی .. وه‌رگێڕان
40- فه‌رهه‌نگی ئیسڵاحات وکه‌نایات کوردی
41- فه‌رهه‌نگی فارسی – کوردی
42- مێژووی سیاسی میلله‌تی کورد له ئێران‌دا.. وه‌رگێڕان
43- شێوه‌ی ئایینی ومیللی له کوردستاندا.. وه‌رگێڕان
44- کوردستان وکورد له ئه‌سنادی مه‌حره‌مانه‌ی بریتانیا .. به‌رگی 2 وه‌رگێڕان
45- راپه‌ڕینی 1880کوردستان له ئه‌سنادی مه‌حره‌مانه‌ی فه‌ڕانسه.. وه‌رگێڕان
46- کوردستان .. وتار
47- چاڵشهای میللی و .. وتار
48- ئازادی چاپه‌مه‌نی و .. وتار
49- به‌یانی حه‌قیقه‌ت له .. وتار
50- جیهان بینی کوردی .. وتار
51- کۆماری کوردستان یان .. وتار
52- مافی مرۆڤ.. وتار.
پێویسته بوترێت له‌م رۆژانه‌دا به‌شێک له‌و به‌ڵگه‌وئه‌سناده مێژوویی یانه کاک
بێهزاد کۆی کردونه‌ته‌وه کراونه‌ته سی دی و ماڵ به‌ماڵ له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه ئه‌گه‌ڕێن
هه‌روه‌ها کاک بێهزاد ئێسته نیشته‌جێی شاری سنه‌یه‌و یه‌کێک له ئه‌ندامانی سه‌ره‌کی
حه‌وتوونامه‌ی که‌ره‌فتوو وئه‌ندامی یه‌کێتی نووسه‌رانی کوردستانی ئێرانه .