"بێهرووز چوپانی"
به‌خۆشی یه‌وه رۆژ له‌دوای رۆژ گه‌نجان و لاوانی خاوه‌ن به‌هره‌ی فه‌رهه‌نگی و‌ئه‌ده‌بی
و هونه‌ری له شارودیاره‌که‌ماندا زیاتر سه‌رهه‌ڵ ئه‌داوده‌بنه مایه‌ی خۆشحالێ و
هیواپێ بوونی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان به گشتی و سه‌قز به تایبه‌تی ، یه‌کێکی
دیکه له‌و لاوه خاوه‌ن به‌هره‌و هه‌ستیارانه‌ی شاری سه‌قز کاک "بێهرووز چووپانی "
یه که سه‌رنجی ئه‌مجاره‌ی پێنووسی "پێناسه" ی ماڵپه‌ڕی چل چه‌مه‌ی بۆلای کار‌و
چالاکی یه‌هونه‌ریه‌کانی خۆی راکێشا .
هونه‌رمه‌ند بێهرووز چووپانی ساڵی 1360 هه‌تاوی له شاری سه‌قز له دایک بوه
خوێندنی سه‌ره‌تایی وهه‌تا دیپلۆمی هه‌ر له شاری سه‌قز ته‌واو کردوه و دواتر له
زانستگه‌ی فه‌نی رازی شاری ئه‌رده‌بیل وه‌ک خوێندکاری هونه‌ری ته‌جه‌سومی وه‌رگیراوه
و دوای ته‌واوکردنی زانستگه له شاری کرماشان هونه‌ری نه‌قاشی دیواری په‌ره‌پێ ئه‌داو
له چالاکی یه‌کانی هونه‌رمه‌ند کاک بێهرووز چووپانی ئه‌توانین ئاماژه بکه‌ین به
ئه‌م کاروچالاکی یانه‌ی خواره‌وه :
1- به‌شداری له کێ به‌رکێی پارێزگا له ده‌وره‌ی دووهه‌می ناوه‌ندی له ساڵی 72 –
73 هه‌تاوی .....وه‌رگرتنی پله‌ی سێهه‌م.
2- به‌شداری له کێ به‌رکێی لێکۆڵینه‌وه‌یی هونه‌ر له پارێزگادا ده‌وری دووهه‌می
ناوه‌ندی ساڵی 72و73 هه‌تاوی وه‌رگرتنی پله‌ی یه‌که‌م.
3- به‌شداری له پێشانگای.. گه‌لی ته‌ڕراحی ونقاشی ده‌بیرستانی کارودانشی سه‌قز
ساڵی سێهه‌می دواناوه‌ندی سه‌قز.
4- به‌شداری له پێشانگای.. گه‌لی هونه‌ر جه‌ژنی مێهره‌گان زانکۆی محه‌ققه‌قی ئه‌رده‌بیل
ساڵی 1379.
5- به‌شداری له پێشانگای.. گه‌لی هونه‌ر جه‌ژنی مێهره‌گان زانکۆی محه‌ققه‌قی ئه‌رده‌بیل
ساڵی 1380.
6- به‌شداری له پێشانگای.. گه‌لی ته‌ڕڕاحی ونه‌قاشی له کونگره‌ی شێعری نالی 1380
هه‌تاوی سه‌قز.
7- به‌شداری له سێهه‌مین دووساڵانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌قاشی هاوچه‌رخی جه‌هانی
ئیسلام.
8- به‌شداری له شه‌شه‌مین فستیواڵی هونه‌ری ته‌جه‌سومی لاوانی رۆژئاوای ئێران مه‌ریوان
..گه‌لی ساڵی 1385 هه‌تاوی.
هه‌روه‌ها خاوه‌ن ئیمتیاز‌و به‌رپرسی کانوونی پڕوپاگه‌نده‌ی "هانی" و ئیسته‌یش نێشته‌جێی
شاری سه‌قزه،