
عه‌لا نه‌باتی
گۆرانی بێژی له هه‌رێم وناوچه‌ی ئێمه‌دا یه‌کێک له‌وهونه‌رانه‌یه که مێژوویه‌کی
دوورودرێژی له فه‌رهه‌نگ وهونه‌ری ناوچه‌ی سه‌قز دا هه‌یه و له سه‌رده‌می (دزه
بۆره‌ومیره‌که‌وه) ماڵ به‌ماڵ ودیوه‌خان به‌دیوه‌خا ن گه‌ڕاوه‌و له‌وماوه‌دا گه‌لێ
گۆرانیبێژی به‌توانای په‌روه‌رده‌کردوه .
له‌سه‌رده‌می ئه‌مڕۆی ئێمه‌یشدا ئه‌م هونه‌ره به‌رده‌وام لایه‌نگران و شه‌یدایانی
تایبه‌تی خۆی له‌ده‌وری کۆبوونه‌ته‌وه‌و خزمه‌تی لق وپۆپی هه‌میسه سه‌رسه‌وزی
هونه‌ری گۆرانیان کردوه ، یه‌کێک له‌و ده‌نگه گه‌نجانه‌ی شاری سه‌قز که
ساڵانێکه ده‌نگی هه‌ڵبڕیوه‌و سه‌رقاڵی گه‌شه‌و نه‌شه‌پێدانی هونه‌ری گۆرانی
ره‌سه‌نی کوردیه به‌رێز کاک "عه‌لانه‌باتی" یه که له ناساندنی ئه‌مجاره‌ماندا
گوێ بیستی هه‌وڵ وکۆششه هونه‌ریه‌کانی ئه‌بین.
هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژ عه‌لا نه‌باتی ساڵی 1354هه‌تاوی له‌شاری سه‌قز له‌دایک
بوه دوای ته‌واوکردنی پله‌کانی خوێندن له دیپلۆم دا گیرساوه‌ته‌وه ده‌سپێکی
هونه‌ری ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وکاته‌ی له قوتابخانه‌کاندا ده‌رسی ئه‌خوێند که
له‌لایه‌ن مامۆستایانی به‌شی سروود به‌رده‌وام بۆ کۆڕی سروود دیاری ئه‌کرا که
له‌وکاته‌دا مامۆستایان كآك "ڕه‌شید فه‌یزنژادوکاک ره‌سووڵ میرزاپوور" وه‌ک
مامۆستای به‌شی سروود له‌قوتابخانه کانی شاری سه‌قزدا زۆرهانده‌ری لاوان
وتامه‌زرۆیانی وه‌ک عه‌لای نه‌باتی بوون ، هه‌رچه‌ند ئه‌م هونه‌رمه‌نده سه‌ره‌تا
به‌شانۆوه هاتوته مه‌یدان له به‌شی شانۆیش دا هه‌میشه ده‌وری گۆرانی
بێژوخۆشخوانی گێڕاوه.
یه‌که‌مجار له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی مۆسیقا کاک مه‌حیه‌دینی فه‌ره‌جی داوای لێکراوه
که کونسرتێک پێش که‌ش بکات که‌ئه‌م کاره‌ی له‌شاری بانه پێش که‌ش کرد دواتر بۆ
پێش که‌ش کردن وتۆمار کردنی چه‌ند گۆرانی بانگهێشتنی ده‌نگ وره‌نگی ناوه‌ندی سنه
کراوه له ساڵی 1378هه‌تاوی
له‌ساڵی 1383 کۆڕێکی هونه‌ری پێک دێنن که هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی گه‌نج ولاوئه‌بن
له فیستیواله‌کانی ئوستانی کوردستان ورۆژئاوای ئێران به‌شداری ئه‌که‌ن وهه‌ر
له‌ساڵی 1383هه‌تاوی دا له یه‌که‌مین فستیواڵی مۆسیقای لاوانی رۆژئاوای وڵات
به‌شداری ئه‌که‌ن که له‌وێدا ئه‌توانن پله‌ی یه‌که‌م بۆگرووپه‌که‌یان له‌به‌شی
"مۆسیقای ناوچه‌یی" داوه‌ده‌س بێنن که ئه‌و فستیواڵه له‌شاری کرماشان وبه
له‌ژێرچاوه‌دێری مه‌رحووم مامۆستا"موجته‌با میرزاده" به‌رێوه چوو، دواتر پێش که‌ش
کردنی کونسرتێک له شاری سنه وهه‌روه‌ها به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌ی ئاوازی
فولکلۆری کوردی که له‌وێشدا پله‌ی یه‌که‌م له‌نێو گرووپه به‌شداربوه‌کاندا
وه‌ده‌ست دێنن.
له‌ساڵی 1384دا له‌لایه‌ن ده‌نگ وره‌نگی "زاگرۆس" بانگهێشتی شاری هه‌ولێر له
کوردستانی عێراق ئه‌کرێت هه‌روه‌ها ده‌نگ وره‌نگی "هه‌رێمی کوردستان" که
له‌وماوه‌دا چه‌ندگۆرانی له‌وێ تۆمارئه‌کات.
هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژکاک عه‌لانه‌باتی هه‌تا ئێستا توانیویه پتر له 30 گۆرانی
بۆ ده‌نگ وره‌نگی مه‌هاباد تۆماربکات له‌ساڵی 1384 داله فستیواڵی ده‌نگ وره‌نگی
ناوه‌ندی ئێران دا به‌شداری ئه‌کات که به‌رهه‌می ئه‌وبه‌شداریه‌ی به ئاهه‌نگێکی
به‌رێز لاوک له‌تیف بوو به‌ناوی "هاواری ئازادی" که توانی به‌وئاهه‌نگه‌وه بچێته
ریزی کاندیداگه‌لی شیاوی چاکترین گۆرانی بێژ له‌وفستیواڵه‌دا
له‌چه‌ند ناوه‌ندی دیکه‌ی ده‌نگ وره‌نگ وهه‌روه‌ها سازکردنی فیلمی داستانی دا
گۆرانی پێش که‌ش کردوه له‌وانه وه‌ک سریاڵی"سایه‌سکوت" و... که ئه‌م
هونه‌رمه‌نده‌ی شاری سه‌قزی کورده‌واری ده‌یه‌وێ له داهاتوویه‌کی نزیک دا به
هاوکاری و ئاهه‌نگسازی هونه‌رمه‌ند لاوک له‌تیف وبه‌که‌ڵک وه‌رگرتن له شێعره‌کانی
شاعیر هه‌ژان بابامیری سی دی یه‌کی گۆرانی پێش که‌ش به جیهانی مۆسیقای کوردی بکات.
به‌خۆشیه‌وه ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌گۆرانی بێژه لاوه‌ی سه‌قز ئێستایش له‌شاری
سه‌قزدا نیشته‌جێیه‌و مووچه‌خۆری شه‌ریکه‌ی نه‌وتی شاری سه‌قزه.