ئه‌حمه‌د حه‌سه‌نزاده
![]() |
هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌دحه‌سه‌ن زاده ساڵی 1327 هه‌تاوی له شاری
سه‌قز له
دایک بوه هه‌ر له شاری سه‌قز چوه‌ته قوتابخانه‌و دیپلۆمی
وه‌رگرتوه
و دووساڵیش وه‌ک "سپای دانش" ی ئه‌وکات له شاری خۆی مامۆستای
قوتابخانه
بوه و وانه‌ی به مناڵانی کورده‌واری گوتوه‌ته‌وه ، ، دواتر
بوه‌ته
مووچه‌خۆری ئیداره‌ی "خه‌له‌وخرمان" (سیلۆ) له شاری سه‌قز
هه‌تا ئه‌م
ساڵانه‌ی دوایی .... که ئێسته له ترمیناڵی سه‌قز- سنه
سه‌رقاڵی ئیش
وکاری رۆژانه‌یه‌تی .
له ساڵی 1353 دا ژیانی هاوبه‌شی پێکهێناوه‌و خاوه‌نی
چوارمنداڵه که
به‌خۆشی یه‌وه مناڵه‌کانی توانیویانه هه‌ر کام به
پله‌وپایه‌ی باشی
علمی وکۆمه‌ڵایه‌تی بگه‌ن و وه‌ک دوکتور‌و فه‌و‌قه‌لیسانس
ولیسانس ودیپلۆم
خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی و گه‌له‌که‌یان بکه‌ن.
.
کاک ئه‌حمه‌د هه‌ر له‌ر سه‌رده‌می قوتابخانه‌وه به تایبه‌ت
قوتابخانه‌ی
"رازی" ئه‌وکاته‌وه به هه‌ست کردن به‌وه‌ی سۆزێکی خۆش له
ده‌نگی
داهه‌یه ده‌ستی داوه‌ته وتنه‌وه‌ی گۆرانی یه فولکلۆریه‌کان
به
تایبه‌ت فولکلۆری ناوچه‌ی سه‌قز و له ماوه‌ی ژیانی هونه‌ری
خۆیدا توانی
پتر له شه‌ش شریتی کاست تۆماربکا و هه‌ندێ به‌رهه‌می دیکه
که له‌سه‌ر
سه‌فحه‌یه‌کی گارامافۆن تۆمارکراوه پێش که‌ش به گه‌نجینه‌ی
هونه‌ری
گۆرانی کوردی بکات.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده نه ناسراوه‌ی ده‌ڤه‌ری سه‌قز ساڵی 1346
هه‌تاوی
له‌رێگه‌ی دۆست وخزمه‌تکاری به حه‌قی مۆسیقای کوردی واته کاک
ره‌شیدفه‌یزنژاد بانگهێشتی ناوه‌ندی رادێوسنه ده‌کرێ که ئه‌و
کات وه‌ک
بنکه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کان و ناوه‌ندی شیاوی تۆمارکردن ئه‌هاته
ئه‌ژمار
ده‌کرێ وله‌وێ هه‌ندێ گۆرانی به‌رچاو تۆمارده‌کاو هه‌ر
له‌رێگه‌ی ئه‌و
رادوێوه بڵاو ده‌بێته‌وه .
له ساڵی 1352 دا دیسان هه‌ر له لایه‌ن ره‌شیدخانه‌وه که
ئه‌و کات
به‌رپرسی ئورکستی ناوه‌ندی مه‌هابادبوو بانگهێشتی ده‌نگ
وره‌نگی مه‌هاباد
ده‌کرێ و له‌وێش چه‌ند به‌رهه‌مێک تۆمار‌و بڵاو ده‌کاته‌وه
حه‌سه‌ن زاده له زۆربه‌ی کۆڕوکۆبوونه‌وه فه‌رمی وگشتیه‌کانی
سه‌رده‌می
لاوه‌تی خۆی له نێو شاری سه‌قزدا له گه‌ڵ وێڵۆنی ره‌شیدخان
هاوڕێ بوه‌و
ده‌وری به‌رچاوی له زیندووراگرتنی به‌رهه‌مه فولکلۆریه‌کان
دا بینیوه
.
له‌سه‌رده‌می شۆرشی بارزانی نه‌مردا که شه‌ڕی شای ئێران
ئێراقیشی پێوه
بوو و کوردانی کوردستانی بن ده‌ستی ئێراق په‌ڕیوه‌ی سه‌رسنووری
ئێران
وئوردوگاکان ببوون هونه‌رمه‌ند "که‌ریم کابان " له نێو
چادره‌کانی نێو
یه‌کێک له‌و ئوردووگایانه نیشته‌جێ ده‌بێ که له‌حن وشێوه‌ی
وتنی دوو
گۆرانی بۆ هه‌واڵنێرێک به ناوی "ئه‌نیسی" هه‌ر به زه‌فتی
هه‌واڵنێریه‌که‌ی تۆمارده‌کاو ده‌ینێرێته شاری مه‌هابادو داوا
ده‌کا که
که‌سێک ببیننه‌وه و ئه‌و گۆرانیانه بڵێته‌وه‌و له فه‌وتان
رزگاریان
بکا که کاک ره‌شید فه‌یزنژاد به هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د
حه‌سه‌ن زاده‌ی
ده‌سپێرێ و بۆ یه‌که‌مجار له دیوی کوردستانی ئێران گۆرانی
"چاوه‌ڕێم
کردی "و "ئازیزدیاره کۆچی دوایمه " به ده‌نگی کاک ئه‌حمه‌د
ئه‌وترێت
وبڵاو ده‌بێته‌وه .
ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن زاده له لێدانی ئامێری "ده‌ف " و "زه‌رب"
ده‌ستێکی
باڵای هه‌یه‌و له زۆربه‌ی گۆرانیه‌کانیدا خۆی زه‌رب وده‌فی
لێداوه ،
به‌داخه‌وه له سه‌روبه‌ندی شۆرشی گه‌لانی ئێران دا کاک
ئه‌حمه‌د تازه
ده‌یویست چرۆ ی هونه‌ری گوڵ بکات که به هۆی هه‌ل ومه‌رجی
ناله‌بارو
داسه‌پاو به سه‌ر رۆحی دا نه‌یتوانی به شێوه‌ی پێویست درێژه
به
هونه‌ری گۆرانی وتن بدا.
