ئه‌حمه‌د زارعی

ئه‌حمه‌د زه‌هرایی ناسراو به ئه‌حمه‌د زارعی ساڵی 1316 هه‌تاوی له گه‌ره‌کی سه‌رپه‌چه‌ی
شاری سه‌قز له دایک بوه ، هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌دزارعی له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که نه‌خوێنده‌واریش
بوه پتر له چوارسه‌د گۆرانی له رادیو کوردی کرماشان وسنه‌و مه‌هابادوتاران
وتوه‌ته‌وه که کاتی خۆی هه‌ر له رادیۆدا به بێ ئه‌وه‌ی تۆمار بکرێت وتوویه‌تی
که زیاتر له په‌نجا شریتی ئه‌و گۆرانی یانه‌ی له ئارشیوی ماڵی خۆیدا هه‌ڵگرتوه.
ساڵی 1337 هه‌تاوی که رادێۆ کوردی کرماشان ده‌ست به‌کار بوه ئه‌و وه‌ک یه‌که‌م که‌سه‌کان
له خزمه‌ت مه‌رحوومی "حه‌سه‌ن کامگار" گۆرانی له‌و رادێۆیه‌دا وتوه ، له گه‌ڵ
خاتوو "میدیا زه‌ندی "گۆرانی( پاییزه له‌من دره‌نگه له‌تۆ)ی وتوه‌وتۆماری کردوه
. ساڵی 1351 و 52 له شاری مه‌هاباد له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ره‌شید فه‌یزنژادو حه‌مه‌ی
دانش وحسه‌ین ره‌هبه‌ر گۆرانی تۆمار کردوه ، له زۆربه‌ی بۆنه‌وموناسبه‌ته میللی
ونه‌ته‌وه‌یی یه‌کانی له‌شکری وکشوه‌ری ئه‌وکات ئاهه‌نگی گێڕاوه‌و به‌شداری کردوه
، له‌و گۆرانی یانه‌ی که به ناو ئه‌حمه‌دزارعی یه‌وه ئه‌یناسنه‌وه ئه‌توانین
گۆرانی "دووسه‌ر له سه‌ر سه‌رینێ ، ئه‌ی له گوڵی من ، یاڵا شۆفیڕ . که تورکی بوه‌و
کردویه‌ته کوردی وگه‌لێکی دیکه ناو به‌رین له‌گه‌ڵ مه‌رحوومی حه‌سه‌ن زیره‌ک
دۆستایه‌تی هه‌بوه‌و له کرماشان و وڵاتی عێراق پێکه‌وه بون ...
به‌رهه‌مه‌کانی کاک ئه‌حمه‌د زارعی هه‌رچی هه‌یه له سه‌ر سه‌فحه‌ی گراماڤۆن و
شریتی کاست دایه که له‌م رۆژانه‌دا هونه‌رمه‌ند خه‌لیل سه‌عیدی له سه‌ر ئه‌رکی
خۆی چه‌ندگۆرانی یه‌کی بۆ کلیپ کردوه‌و هه‌ر ئێسته له به‌رده‌ستی خه‌ڵک وئاشقانی
گۆرانی یه‌کانی کاک ئه‌حمه‌د دایه . .
هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زارعی ئێستایشی له‌گه‌ڵ دابێ پیاوێکی خۆش مه‌شره‌ف و ته‌ڕپۆش
وته‌ڕدڵ بوه‌و هه‌تا ئێستا 9 ژنی هێناوه !!! که ته‌نیا کوڕێکی به ناوی "هوشیار"
هه‌یه‌و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات داده‌نیشێت ..
ئه‌حمه‌دی زارعی ماوه‌ی پازده‌ساڵان له گوندی "قاقڵاوا" ی ناوچه‌ی تورجانی سه‌قز
خزمه‌تکاری ته‌کیه‌وباره‌گای شێخانی زه‌نبیل ده‌بێ و له حوجره‌و خانه‌قای سه‌یدکامیل
ئیمامی "ئاوات" ی شاعیردا چایی په‌ز ده‌بێت هه‌ر به‌و بۆنه‌وه زۆر له نزیکه‌وه
شاعیرانی وه‌ک هێمن وهه‌ژاری ناسیوه‌و دۆستایه‌تی له گه‌ڵیاندا هه‌بوه...
له‌م ساڵانه‌ی دوایی دا چوار پێنج که‌س وه‌ک هونه‌رمه‌ندانی کۆن وله مێژنه له
لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیداره‌ی ئیرشاده‌وه مووچه‌ی مانگانه‌یان بۆ دیاری کرا که کاک
ئه‌حمه‌د زارعی یه‌کێک له‌و چه‌ندکه‌سه هونه‌رمه‌ندانه‌یه و وه‌ک مافێکی به حه‌ق
وشیاوی خۆی بژێوی ژیانی رۆژانه‌ی ته‌مه‌نی پیری پێ رائه‌په‌ڕێنێت و به خۆشی یه‌وه
ئێستایش هه‌ر دانیشتووی شاری سه‌قزه.
|
|
|
|
|
|