عه‌بدولباقی ره‌وشه‌نی

شاری سه‌قز ئه‌م مه‌ڵبه‌نده دێرینه‌ی کوردان گه‌لێ زات وزاناو
بلیمه‌تی
به به‌هره‌و سوودمه‌ندی تێدا په‌روه‌رده‌و په‌ڕیوه بووه که کاک
باقی
ره‌وشه‌نی یان به واتایه‌کی دیکه رۆشن دڵێک به ناوی کاک باقی
یه‌کێک
له‌و گه‌نجه بلیمه‌ت ولێهاتوانهیه که ته‌نیا به گۆچانێکی سپی
یه‌وه
توانیویه‌تی به‌سه‌ر زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری که‌ندوکۆسپه‌کانی ژیان دا
تێبپه‌ڕێت و له تاریکستانی نابیناییدا چاوی زانستی
بدرهوشێتێتهوهو
به‌رپێی خۆی هیچ ، ئاسۆی کۆمه‌ڵ و وڵاته‌که‌یشی پێ روون بکاته‌وه.
به‌ڕێز کاک عه‌بدولباقی ره‌وشه‌نی ساڵی 1355 ی هه‌تاوی له
گه‌ره‌کی
"حه‌ماڵ ئاوا" ی شاری سه‌قز له بنه‌ماڵه‌کی 9 که‌سی له‌دایک بوه
که‌جیا
له کاک عه‌بدولباقی 3 که‌سی دیکه‌شیان واته دوو براو خوشکێک به
ناوکانی (مهلاعهتا ، کاک کامران ، خوشکه گوڵبه‌هار )به داخه‌وا
هه‌وا
هه‌روه‌ک ئه‌م له زک وماوهونابینان .
کاک باقی ره‌وشه‌نی خوێندنی سه‌ره‌تایی هه‌ر له شاری سه‌قز ده‌ست
پێ
کردوه و دواتر له به‌ر ئه‌وه‌ی که له شاری سه‌قز قوتابخانه‌ی
تایبه‌ت
به نابینایان نه‌بوه دووری له که‌س وکاری هه‌ڵبژاردوه‌و چوه‌ته
شاری تاران له قوتابخانه‌ی شه‌وانه‌ڕۆژی نابینایانی (شه‌هید
موحێبی)
درێژه‌ی به خوێندنی ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی داوه و له‌وێ دیپلۆمی
وه‌رگرتوه.
کاک عه‌بدولباقی له‌و که‌سانه‌یه که خۆی نه‌به‌ستوه‌ته‌وه به
قه‌ده‌رو چاره‌نووسه‌وه هه‌ر بۆیه هیچکات ده‌سته‌وه‌ستان
نه‌بوه‌و
ده‌ستی له کاروبار بهرنهداوهتهوهو هه‌ر ده‌م هه‌وڵی داوه
که بیر‌و
ئه‌ندێشه‌ی خۆی زیاتر به زانستهکانی سه‌رده‌مه‌وه ته‌یار بکات
ئه‌وبوو
هه‌ر له سه‌رده‌می خوێندنی دواناوه‌ندیدا هه‌وڵی دا زمانی
ئینگلیزی و
برێک ئاڵمانیش فێر ببێت که هه‌تا راده‌یه‌ک له‌وباره‌وه
سه‌رکه‌وتوو
هاته‌ده‌ر.
ساڵی 1373 له زانکۆی ( شه‌هیدبه‌هه‌شتی) وه‌ک خوێندکار
وه‌رگیراوه‌و
بوه‌ته خوێندکاری علوومی ئیجتماعی که به سه‌رکه‌وتوویه‌وه
لیسانسی
لێکۆڵینه‌وه‌یی وه‌رگرتوه‌و دواتر له‌گه‌ڵ خوێندنی دا به‌رده‌وامیش
سه‌رقاڵی لێکۆڵینه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته فکری و
لێکۆڵینه‌وه‌کان
به تایبه‌ت بابه‌ته‌کانی پێوه‌ندیدار به ژنانه‌وه ...بۆ
ده‌وره‌ی
فه‌وقه‌لیسانس به‌شداری کرد که به خۆشیه‌وه وه‌رگیراو ئه‌و
قۆناخهیشی
به سه‌رکه‌وتوویه‌وه تێپه‌ڕاندو توانی بڕوانامه‌ی فه‌وقه‌لیسانسی
کۆمه‌ڵناسی له زانکۆی ئازادی شاری تاران وه‌ربگرێت.
به‌شێک له چالاکیه مه‌ده‌نی و ئه‌ده‌بی و لێکوڵینه‌وه‌کانی کاک
عه‌بدولباقی ئه‌مانه‌ن:
چه‌ند ساڵێک له شاری سه‌قز و سنه وه‌ک ئه‌ندامی به‌ڕێوبه‌ری
(ئه‌نجومه‌نی نابینایان) ده‌ستی دایه چالاکی بۆ نوقسانه‌کان و
نابینایان
که ئێستایش هه‌ر یاریده‌ده‌ری ئه‌و ئه‌نجومه‌نه هه‌یه.
دوو گه‌ڵاڵه‌ی پژوههشی بۆ ئوستانداری کوردستان له بواری
هه‌ڵبژاردن
به‌ڕێوه بردوه.
دوو گه‌ڵاڵه‌ی پژووههشی له بواری کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بۆ
ئیداره‌ی
بێهزیستی به‌ڕێوه بردوه.
لێکۆڵێنه‌وه‌ی ،خه‌سارناسی شاری سنه به‌شێوه‌ی (هاوبه‌ش).
لێکۆڵێنه‌وه‌ی ، تاوتوێ کردنی سه‌به‌ب و هۆکاری ته‌ڵاق له شاری
سنه.
لێکۆڵینه‌وه‌ی ره‌فتارو هه‌ڵس وکه‌وتی هه‌ڵبژاردنی شههرومهندانی
ناوه‌ندی کوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی شووراکان دا ، ده‌وری
دووهه‌م.
(هاوبه‌ش).
نه‌زه‌رسه‌نجی شهرومهندان بۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی
هه‌شته‌م(هاوبه‌ش)
چه‌ند پڕۆژه له بابه‌ت سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ، ژنان ، مۆسیقا
،
ئه‌ده‌بیات ، که هێشتا ئه‌مانه چاپ و بڵاو نه‌کراونه‌ته‌وه .
ئه‌و به‌رهه‌مانه‌یش وهرگێڕدراوهکانیهتی له زمانی
ئینگلزییه‌وه بۆ
سه‌ر زمانی فارسی که بریتین له:
1. مددكاری كودكان خياباني در 450 صفحه انتشارات پرتو بيان
2. يكي از منابع دانشگاهي براي روش تحقيق در رشته‌ي جامعهشناسي
تحت
عنوان شيوه‌هاي تدوين پرسشنامه در 450 صفحه، ناشر، مؤسسهي
افكارسنجي
دانشجويان ايران، ايسپا.
35 وتار له بواری کۆمه‌ڵایه‌تی – سیاسی که هه‌ندێکیان بریتین له
:
1. سرمايهي اجتماعي و جامعه‌ي مدني
2. سرمايهي اجتماعي و بهداشت عمومي
3. اقامتگاه بحرانزدگان و...
هه‌روه‌ها کاک باقی ده‌ستی داوه‌ته وه‌رگێڕانی کۆمه‌ڵه چیرۆکێک
له
زمانی فارسی یه‌وه بۆ سه‌ر زمانی زکماکی خۆی واته کوردی
له لایه‌کی دیکه‌یشه‌وه کۆمه‌ڵه شێعرێکی شاعیرانی کوردی
وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی فارسی .(به شێوه‌ی هاوبه‌ش)
مامۆستا عه‌بدولباقی ره‌وشه‌نی کۆمه‌ڵێک وتاریشی نووسیوه که
زۆربه‌یان
له گوڤارو رۆژنامه‌کاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه که هه‌ندێکیان
ئه‌مانه‌ی
خواره‌وه‌ن :
1. آسيبهاي اجتماعي پيامد گريزناپذير تغييرات اجتماعي
2. معلولين جامعه‌ي مدني
3. نابينايان در كجاي هرم قشربندي
4. آثار امنيت اجتماعي در پويايي اجتماعي
وه چه‌ند بووشوورو وتاری به که‌ڵکی دیکه.
ئه‌م مامۆستا نهسرهوتوهی شاری سه‌قز له بواری رۆژنامه‌گه‌ریشدا
ده‌وری بینیوه‌و سه‌رنووسه‌ری مانگنامه‌ی (ناوخۆیی) له سه‌نته‌ری
ئورژانس و چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تی رێخراوی بێزیستی بوه بۆ ماوه‌ی 3
ساڵ.
له بواری چالاکی زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی و NGOیشدا له کاروان
نه‌ماوه‌ته‌وه‌و ده‌وری سه‌رده‌میانه‌ی خۆی به جوانی گێڕاوه که
له
ئهمجومهنگهلی وه‌ک ناوه‌ندی پێشگیری له ئێعتیاد له شاری سه‌قز
ئه‌ندامی چالاک بوه.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی بووژانه‌وه‌و بایه‌خه‌کان تایبه‌تی
خه‌ساره‌کانی
کۆمه‌ڵایه‌تی تاران.
به‌شداری له چه‌ندین مێزگردو سمینارگه‌لی ناوخۆی وڵات .
جێی ئاماژه‌یه کاک باقی شاره‌زایه‌کی ته‌واوی به سه‌ر کامپیوتێرو
له‌وه‌یش گرینگتر توانایه‌کی ته‌واوی له نهرمهفزاری تایبه‌ت به
نابینایان هه‌یه‌و زۆربه‌ی بابه‌ته‌کانی هه‌ر خۆی تایبیان ده‌کا
ئیمه‌یلیش بۆ شوێنی مه‌به‌ست ده‌کا.
دیاره لێهاتوویی و هه‌وڵ وکۆششه‌کانی کاک باقی شوێنه‌وارێکی باشی
له
سه‌ر براکانی و خوشکه‌که‌ی بوه که هانی داون سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
که
نابینان هه‌وڵ بده‌ن ده‌رس بخوێنن و پله‌کانی خوێندن یه‌ک له دوای
یه‌ک
ببڕن که به خۆشی یه‌و (مهلاعهتای برای شاره‌زایه‌تی باشی له
بابهتهئایینیهکان وقورعانی پیرۆز هه‌یه‌و کاک کامران براکه‌ی
دیکه‌ی
له شاری تاران خوێندکاری به‌شی پێوه‌ندیه‌کانه (ارتباطات) ه و
خوشکه‌که‌شیان (گوڵبههارخان ) هه‌ر له شاری تاران خوێندکاری
علوومی
ئیجتماعی یه.
ئیتر ئه‌وه ماوه‌ته‌وه بڵێین کاک عه‌بدولباقی ره‌وشه‌نی ئێستا
له شاری
سنه مووچه‌خۆری ئیداره‌ی بێهزیستیه و هه‌تا ئێستا ژیانی
هاوبه‌شیشی پێک
نه‌هێناوه‌و هه‌روا چاوه‌ڕوانی چاره‌نووس ماوه‌ته‌وه !!.


