|
ژیان و به‌سه‌رهاتی
عه‌لی
كه‌س‌نه‌زانی
حه‌یات
له‌گه‌ل هه‌ندێ له
هۆنراوه‌كانی
كۆكردنه‌وه و پێداچوونه‌وه‌ی
غه‌فوور
كه‌س‌نه‌زانی ـ ژاكاو
به ناوی خوای گه‌وره
ژیان و به‌سه‌رهاتی عه‌لی كه‌س‌نه‌زانی
ناسراو به حه‌یات ناوی عه‌لی،
شۆره‌تی كه‌س‌نه‌زانی‌یه و له
خۆشه‌ویستی‌دا پییان گوتووه
(حه‌یات). له
سالی 1323ی هه‌تاوی له گه‌ره‌كی (كانی
سپی) له گوندی كه‌س‌نه‌زانی
ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قز چاوی بۆ دونیا
هه‌لێناوه، باوكی ناوی
كه‌ریمه و
كوری فه‌قێ ساله‌ی كوری فه‌قێ مه‌حموودی
كوری فه‌قێ حه‌مه‌مینی كوری
مه‌لا عه‌بدوللایه و ئه‌ویش خه‌لكی گوندی
(مه‌لقه‌ره‌نی)یه له
رۆژئاوای
شاری سه‌قز.
دایكی ناوی رێحانه و كچی شێخ حه‌مه‌مین
ناوێك بووه هه‌ر له
كه‌س‌نه‌زان.
ژیانی (عه‌لی)یش وه‌كوو باقی
هاوته‌مه‌نه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی
دوور له
مه‌كته‌ب و خوێندنگه به شوانی و
باخه‌وانی و ده‌یان ئیشی
دیكه‌ی
دێهاته‌وه رۆیوه‌ته سه‌ر، (عه‌لی)
دووهه‌مین مندالی بنه‌ماله
بووه،
خاتوورێحانی دایكی هه‌موو سالێ مندالێكی
ده‌بێ. بنه‌ماله‌كه‌یان
له‌چاو
ده‌ر و جیرانان سایه‌چه‌ورترن و
ماله‌گه‌وره‌ن، له زووه‌وه
ده‌وله‌مه‌ندی
له‌گه‌ل ئه‌وانا هه‌ستاوه و دانیشتووه،
باوه‌گه‌وره‌ی ناوبراو (فه‌قێ
ساله) ته‌نیا كه‌ریمی ئه‌ولادی نێرینه
بووه. دار و نه‌داری بۆ ئه‌و
به‌جێ
ماوه. له ژیانی هاوبه‌شی كه‌ریم و
خاتوورێحان 5 كور و كچ به
نامه‌كانی
ئه‌مین، عه‌لی، عه‌بدوللا، مه‌ستووره،
ئه‌حمه‌د، زێنه‌ب،
موحه‌ممه‌د
هاتوونه‌ته دونیا. ژیانێكی خۆش و ته‌بایی
سه‌رتاپا بنه‌ماله‌ی
داگرتبوو،
ناره‌حه‌تی رۆژگار و هه‌وراز و نشێوی
ژیان نه‌یتوانی ته‌گه‌ره
بخاته
نێومال. خۆشه‌ویستی نێوان باوك و دایكی
دلسۆز ورده‌ورده له دلی
مندالانی
ساوایشدا كاریگه‌ری خۆی نواند و فێری
خۆشه‌ویستی و دلداری‌كردن.
(عه‌لی) و خۆشك و براكانی هێدی‌هێدی به
نازی باوك و دایكی له ژیان
تێگه‌یشتویانه‌وه هه‌لیان دایه. گروگال و
گۆلكه و داره‌داره تا پێ
گرتن
ئه‌وه‌نده‌ی چاو تروكاندنێك كۆتایی
پێهات. به‌لام چونكوو وه‌فا و
سه‌فای
دونیا هه‌تا سه‌ر له‌گه‌ل كه‌س نه‌ژیاوه.
شیرازی ناز و خۆشه‌ویستی
ئه‌و
بنه‌ماله‌ش ده‌بوو له یه‌ك هه‌لوه‌شێ.
(عه‌لی) تازه خۆی ناسیبوو،
ده‌یویست به‌ره‌به‌ره به‌ره‌و چاخی
گه‌نجێتی هه‌نگاو بنێ، له
ناكاو
گڤه‌گڤی گێژه‌لووكه‌ی مه‌رگ خۆی له مالی
ئه‌وان توند كرد. دوایین
مانگی
پاییزی سالی 1339ی هه‌تاویه. له‌گه‌ل
سه‌رما و سه‌خله‌تی مانگی سارد
و
سری سه‌رماوه‌ز له به‌رزایی و
پێده‌شته‌كاندا، هه‌والێكی دلته‌زێن
له‌و
بنه‌ماله‌وه به هه‌موو ئاوایی‌دا بلاو
بووه‌وه، ئه‌ویش هه‌والی كۆچی
دوایی
(خاتوورێحان) دایكی عه‌لی بوو. به
كۆچكردنی دایك رووپه‌ره‌ی
ژیانی
مندالان به تایبه‌ت عه‌لی ره‌نگێكی‌تری
له خۆی گرت. له ده‌ستدانی
كۆله‌كه‌ی مال خوای دایك بێ یا باوك
شتێكه قه‌ره‌بووی
ناكرێته‌وه.
خه‌مێكه ئال‌وگۆری ده‌وران
له‌بیرچوونه‌وه‌ی به‌سه‌ردا ناهێنێ،
عه‌لی و
ئه‌ندامانی بنه‌ماله به‌و باره‌ی كه
هاتووه به‌سه‌ر شانیاندا
سپاس‌گوزاران و سه‌ری ته‌سلیم له
به‌رامبه‌ر قه‌زادا داده‌نه‌وێنن، 4
سال
به‌سه‌ر كۆچی دوایی دایكدا تێده‌په‌رێ.
دیاره ره‌والی ژیان بێ ژن
مانایه‌ك نادات. ئه‌ویش به تایبه‌ت بۆ مرۆڤێكی
وه‌كوو كه‌ریم كه مندالێكی زۆر
وردیله‌ی به ریشه‌وه بوه. ئه‌گه‌ر ژن
ناهێنێ له لایه‌كه‌وه ده‌بێ پاشماوه‌ی
ته‌مه‌نی به ته‌نیا بباته سه‌ر و
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه منداله‌كانی ورده
و پێویستیان به كه‌سێك
هه‌یه
له‌ناو مالدا چاوه‌دێریان بكا، ئه‌گه‌ر
ژنیش دێنێ ترسی ئه‌وه‌ه له
دلدایه
ژنێكی تۆسن و نه‌حسی به قسمه‌ت بێ كه
ببێته خۆره و به گه‌رووی
خۆی و
منداله‌كانیدا بچێته خواره‌وه. سه‌د
حه‌كیم به‌قه‌ت ده‌رده‌دارێ
نازانێ.
كه‌ریم خۆی ده‌رده‌داره و زۆر باش هه‌ست
به ئازاری بێ دایكی ده‌كا. ئاخر
خۆیشی باوه‌ژن‌دار بووه. گه‌لێ سته‌م و
سووكایه‌تی باوه‌ژنی به‌چاوی
خۆی
دیوه و له‌گه‌ل ئێس و پرووسكیا گه‌وره
بووه و ره‌گاژۆی كردووه. چاره
چییه؟
به ویستی مندالانی یاوا و داخوازی دۆست و
خزمان دله باوه‌رمه‌كه
ده‌كه
وێته شوێن ژن هێنان. له‌گه‌ل بێوه‌ژنێك
به ناوی (شكۆفه) كه پێشتر
له
گونده‌كانی (باینجان) و (قشلاخی قازی)
شووی كردبوو، زه‌ماوه‌ند ده‌كه‌ن
و
به رواله‌ت خۆشی و پێكه‌نین ده‌كه‌وێته
مال، به‌لام سه‌د مه‌خابن
وه‌كوو
مێژوو سه‌لماندوویه‌تی به دهگمه‌ن
هه‌لده‌كه‌وێ باوه‌ژن
له‌گه‌ل
هه‌نه‌زادا یه‌ك بكه‌وێ، ئه‌و خۆشیه‌ش
گۆریا و ناره‌حه‌تی و ده‌رد
و
مه‌راره‌ت به جێگه‌ی بزه و زه‌رده‌خه‌نه
له مالدا بووه. حاكم و سه‌ردار
و
مندال دونیایان لێ بووه چه‌رمه‌چۆله‌كه،
باوه‌ژن به قسه‌ی تال و
سووك
داناكه‌وێ و گرۆی ئه‌وه‌ش ده‌گرێ یان من
له‌و ماله‌دا بم یان مندالی
رێحان. شه‌ر و ئاژاوه و لێدان گه‌وره‌مال
و تكا و مه‌شوه‌ره‌تی
دۆستان
چاره‌سه‌ری ده‌رد ناكا. بێ به‌زه‌ییانه
هه‌ر زۆر زوو هه‌ر چه‌ند پۆلێ
له
منداله‌كانیش زۆر ورد و ده‌سته‌وه‌ستان
بوون وه‌ده‌ر نران و لانه‌یان
بۆ
هه‌تاهه‌تایه لێ شێوا. هه‌ر یه‌ك روویان
كرده كارێ. شوانی،
ره‌نجبه‌ری،
كاریگه‌ری. (عه‌لی) سه‌ره‌رای ئه‌و
ده‌رده‌ش ده‌كه‌وێته زیندان و
دوو
سالان له‌وێدا ده‌مێنێته‌وه، له دوا
هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌بێته
شوانی
ئاواییه‌كه، له ده‌ستدانی دایك، هاتنی
باوه‌ژن، په‌ره‌وازه‌بوونیان
و
كه‌وتنه زیندان بوونه هۆی جولانی هه‌ستی
شیعری له ناخی (عه‌لی)دا.
ورده‌ورده بێ ئه‌وه‌ی سه‌وادی ئه‌لف و
بێ‌ی بێ ده‌ستی دایه شیعر گوتن
و
هه‌رچی ده‌گوت له‌به‌ری ده‌كرد و له‌ناو
پۆلی رفێق و ناسیاو و
نامۆدا
ده‌یكرده دیاری ده‌ستی خۆی و كۆری پێ
ده‌رازانده‌وه.
له‌وه به‌دوا ته
نیا شتێ كه بلاوێنی خزمه‌كانی بوون شیعر و نه‌زم بوون.
به ده‌ستدانه گۆچان و
شوانی ئاواییه‌كه ده‌سته شیعرێكی دوور و درێژ به
ناوی (ده‌رده‌دلی له ده‌س
شوانی) داده‌نێ و به‌یانیان له (كۆستی ئاش) و
بناری (كه‌مه‌ران) مه‌ررۆیی پێ
ده‌كرد. له‌و سه‌ر و به‌نده‌دا (حه‌مه
ئاغای جه‌وان‌مه‌ردی) سه‌رۆك خێلی
ناوچه‌ی گه‌وركی سه‌قز
ده‌بێته میوانی
مالی (شێخ‌نووری) له كه‌س‌نه‌زان.
به‌یانیه‌ك زوو گوێی له
مه‌ررۆیی كردنی
(عه‌لی) ده‌بێ كه به شێوه‌ی نه‌زم و
هۆنراوه خاوه‌ن مه‌ره‌كان
ئاكادار
ده‌كاته‌وه. ئه‌م شته‌ی به‌لاوه جوان
ده‌بێت و ده‌لێ: ئه‌و كوره
كێیه؟
ده‌لێن: ئه‌وه عه‌لی حه‌یاته. بانگی
ده‌كاته ژوورێ و ته‌نیا 20
تمه‌ن
پوولی پێ ده‌بێ پێشكه‌شی ده‌كات. عه‌لی
له دوای ته‌واوبوونی شه‌رتی
شوانی
ده‌ستی دایه كار و كاسبی و پتر خۆشی له
قاچاخی ده‌هات و ئه‌و ئیشه‌ی
بۆ
خۆی هه‌ێبژارد. به‌لام پاش ه‌ول و
ته‌قه‌لایه‌كی زۆر ده‌ستی قه‌زا
ئه‌ویشی
پێ ره‌وا نه‌بینی. تازه سامانێكی كه‌می به زه‌حمه‌تی
پێنج تا
شه‌ش ساله به
ده‌ست هێنابوو. كوت‌وپر به قاچاخییه‌وه گیراوه و بوون
و
نه‌بوونی كه‌وته ده‌ست
ده‌وله‌تی وه‌خت و بۆ خۆشی بۆ دووهه‌مین جار
ده‌ركی زیندانی به‌روودا كرایه‌وه.
ماوه‌ی 6 مانگان له سالی 48دا
ته‌مه‌نی له گرتووخانه‌دا به فیرۆ چوو.
دوای ئازادبوونه‌كه‌ی له
زیندان
ده‌ستی داوه كاركردن و سه‌ر له نوێ خۆی
گرته‌وه. له‌وه به‌دوا هه‌وای ژن
هێنان ده‌كه وێته سه‌ری و له‌و
ته‌مه‌نه‌دا كه 39 ساله و
هه‌رزه كارێكی
گه‌راوه‌یه ژیانی هاوبه‌شی پێك دێنێ.
له‌گه‌ل بنه‌ماله‌ی سۆفی
شه‌ریف كوری حاجی ساله هه‌ر له‌و گونده‌دا به
(مه‌ستووره)ی خوشكی ژن‌به‌ژن
ده‌كاو و ده‌بێته ده‌زگیراندار.
رۆژی 10/2/1352ی هه‌تاوی زه‌ماوه‌ندی
كرد. له ژیانی هاوبه‌شی
له‌گه‌ل
(رابێعه)ی خێزانی خوا سێ مندالی به
ناوه‌كانی ئومید، به‌یان،
كوێستان
پێدان.
له دوای زه‌ماوه‌ندكردنی رووی كرده قالی
فرۆشی و به گوند و
شاره‌كانی
ده‌ور و به‌ردا ده‌گه‌را و بژیوی خۆی و
بنه‌ماله‌كه‌ی دابین
ده‌كرد. له
زۆربه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی كه شه‌وی
به‌سه‌ردا هاتووه و ماوه‌ته‌وه.
دۆستان
و ناسیاوانی داوای شیعریان لێ كردووه و
ئه‌ویش چونكوو سه‌وادی نه‌بووه
و
هه‌مووی له مێشكی‌دا هه‌ل گرتووه. دلی
نه‌شكاندوون و شیعری
هه‌مه‌بابه‌ته‌ی
بۆ خوێندونه‌وه. (عه‌لی حه‌یات) له ده‌ورانی ژیانی پر
له
كه‌ند و گولۆی خۆیدا
شیعری زۆر گوتوون، كه به داخه‌وه زۆربه‌ی هه‌ره
زۆریان به كۆچكردنی خۆی له‌ناو
چوون. برێكی كه‌می ماوه‌كه ئه‌ویش
ئه‌وانه‌ن كه له‌سه‌ر شریت تۆمار كراون.
هه‌ندێكیشی به ده‌ستی خێرخوازێكی
تێگه‌شتوو كه ناوبردنیان لێره‌دا ناگونجێ
نیوه‌كوردی و نیوه‌فارسی
نووسراونه‌ته‌وه.
(عه‌لی حه‌یات) ژیانی هاوبه‌شی
زۆركه‌م بووه، ته‌نیا 7 سالی له‌گه‌ل مال
و مندالی خۆیدا ژیاوه. سه‌د مه‌خابن له
به‌رواری 27ی مانگی ره‌مه‌زانی
1359 له مانگی خه‌رماناندا له دوای 36
سال ته‌مه‌ن له
نه‌خۆشخانه‌ی
(ئیمام‌خومه‌ینی) شاری ته‌ورێز به هۆی
نه‌خۆشینێكی گه‌وره‌وه دلی
له
لێدان ده‌كه‌وێ و شه‌وی جه‌ژنی ره‌مه‌زان
ته‌رمه‌كه‌ی هێنراوه گونده
كه‌س‌نه‌زان و له گۆرستانی ئه‌و گونده
به یه‌ك دونیا ئاوات و
ئاره‌زووه‌وه به خاك سپێردرا.
پێرستی هۆنراوه‌كان
شیعر لاپه‌ره ژماره‌ی
دێر
دواكه‌وتووی كه‌س‌نه‌زان 16
شیعرێ بۆ باوه‌ژنی 18
بۆ برا
گه‌وره‌كه‌ی 20
عه‌لی له‌گه‌ل دل 12
بۆ باوكم 19
نه‌خۆشینی باوكم 5
جه‌ژنی دێهقان 12
له‌گه‌ل دلدار 12
مردن له خه‌ودا 30
به‌هار و جوانی 17
ولام دانه‌وه‌یه‌ك بۆ شێخ ئه‌حمه‌دی
خورمتا 18
ده‌رده‌دل له ده‌ستی شوانی 55
ئه‌مشه‌و 13
مزگێنی‌دانی به‌هار 12
پاش مردنم 20
قورعه‌ی موراد
10
بۆ چی 10
له ژێر سه‌ردێری كاف 26
ناوی شیعره‌كه «میم»ـه 21
عاشقان 11
باسی شێخ و مه‌لا و سه‌یی و حاجی 15
بۆ شێخ عه‌بدوللا چكۆل 26
هه‌ر من
ره‌نجه‌رۆم 9
عه‌لی و نه‌فس 6
گله‌یی له بای شه‌مال 24
شه‌ری خورمتا 52
بۆ كورده‌كانی عێراق 43
قه‌سه‌م نامه 72
خه‌ونامه 18
ده‌رده‌دلی لای
یار 11
من و دل 14
به‌لێنی 7
ئاسایشی ئێران 11
ره‌وشتی دلبه‌ر 11
رۆحی شاد و به‌هه‌شتی به‌رین
جێگه‌ی.
تێبینی: كاتێ (عه‌لی حه‌یات) كۆچی دوایی
كرد خێزانه‌كه‌ی سكی پر
بوو، له
دوای ماوه‌یه‌ك خوا كچێكی دیكه‌شی دانێ و
ناونرا (جه‌لیله).
قشلاخی سه‌ی فه‌ره‌ج
باوكی چرۆ ـ به‌رواری 6/11/1381
دواكه‌وتووی كه‌س‌نه‌زان
|