ئاماژه : په‌یمان مێهری
ساڵی 1356 له شاری سه‌قز له دایک بوه دیپلۆمی هه‌ر له شاری سه‌قز وه‌رگرتوه‌و
له ساڵی 1374 به‌دواوه ده‌ستی داوه‌ته هونه‌ری شانۆ و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی
شانۆی سه‌قزه ...
په‌یمان مێهری ده‌رهێنه‌ری گرووپی "خه‌ڵکینه" ئاوا باسی گرووپه‌که‌ی و چالاکیه
هونه‌ریه‌کانی ده‌کات : گروپی خه‌ڵکینه له ساڵی 13285 دا دامه‌زراوه و زۆربه‌ی
چالاکی یه‌کانی له شه‌قام دا پێش که‌ش ئه‌کات که هه‌تا ئێستا دوو کاری شه‌قامی
پێش که‌ش کردوه دووکاری دیکه‌یشی به ناوه‌کانی "کلیل داران " و" که‌ره‌فتوو"
ئاماده‌ی پێش که‌ش کردنه ،
ئه‌م گرووپه پێی وایه به‌هۆی ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی ئه‌مڕۆ ده‌رفه‌تی که‌می هه‌یه‌و
به‌رده‌وام له فڕکه فڕکی پاروویه‌ک نان دایه ، رۆژی ئه‌وه نه‌ماوه له
ساڵۆنێکدا چاوه‌ڕوانی خه‌ڵک بیت هه‌تا به‌وهه‌موه ده‌ردوئازاره‌وه لێره دابنیشێ
وگوێ بیست و بینه‌ری تۆ ببێت به‌ڵکوو ده‌بێ ئێمه خۆمان و سه‌حنه‌و ساڵۆن به‌رینه
کۆڵان وگه‌ڕه‌که‌کان و به‌گشتی شوێنی کار‌و فرمانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بۆ ئه‌وه‌ی
په‌یامه‌هونه‌ریه‌که‌ت به سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک پێش که‌ش کردبێت.