ئه‌زموونی
وه‌رگێڕان له ئه‌زموونی مودێرنێتیدا

مه‌نسووری ته‌یفوری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی "په‌یڤ" له سه‌قز و
چالاكی بواره‌كانی فيكری و كولتوورييه كه ئه‌زموونی فێركردنی زمانی
كوردی و رۆژنامه‌وانی كوردی له كارنامه‌ی دايه.
وه‌رگێڕانی كتێبی "ئه‌زموونی مودێرنێتی" مارشال بيرمه‌ن
ئه‌زموونێكی به‌نرخی مه‌نسووره. ئه‌م ديمانه‌يه سه‌باره‌ت به‌م
وه‌رگێڕانه ساز كراوه.
پ: وه‌ك ده‌زانین، دوایین كتێبێك كه وه‌رت
گێڕاوه، كتێبی ئه‌زموونی مۆدێرنێتی بوو، كتێبێك كه له سه‌ر
رۆشنبیریی ئێرانی كاریگه‌ریه‌كی به‌رچاوی هه‌بوو، چۆن بوو ئه‌م
كتێبه‌ت هه‌ڵبژارد؟
و: ئه‌وی راستی بێت، گران بتوانی هه‌موو توانای ئه‌م كتێبه‌ی
مارشاڵ بێرمه‌ن بۆ یه‌ك تایبه‌تمه‌ندیی، یان یه‌ك به‌شی كتێبه‌كه
كورت بكه‌یته‌وه، به‌ڵام دوو شت له‌م كتێبه‌دا لای من گرنگتر بوو و
هانی‌دام وه‌ری بگێڕم: یه‌كه‌میان، جه‌ختكردنه‌وه‌ی بێرمه‌ن
خۆیه‌تی له سه‌ر زمانی خۆده‌ربڕینی مرۆڤی مۆدێرن، زمانێك كه ژنان و
پیاوانی نێو گێژه‌نی ژیانی مۆدێرن، بتوانن به‌و زمانه و به ناوكۆی
ئه‌و زمانه له خۆیان و جیهانی خۆیان بگه‌ن و هاوكات بتوانی خۆشیان
ده‌رببڕن، زمانێك كه هه‌ندێ جار بۆ چه‌ند سه‌ده ناوه‌رۆكی حه‌قیقیی
خۆی له یه‌ك رسته‌دا ده‌رده‌بڕێ، بۆ نموونه له ئه‌ده‌بی رووسیا‌دا
ئه‌م رسته‌یه‌ی پووشكین له هۆنراوه‌ی درێژی «سواری مه‌فره‌غی»دا،
«هێشتا حسێبمان ماوه»، دواتر لای «مرۆڤی ژێر زه‌مینی» داستایۆفسكی
و دواتر لای «پارنووكی» خولقاوی ماندلشتام زایه‌ڵه‌كةی ده‌بیسترێ:
ئه‌مه ده‌نگی مرۆڤی مۆدێرنه كاتێ ده‌سه‌ڵات به زه‌بروزه‌نگ
ده‌ستكاریی ژیانی ده‌كات و ئه‌مه مرۆڤی مۆدێرنه كه له لاوازترین
پێگه و حاڵه‌تی خۆیشیدا هێشتا داوای حسێب له ده‌سه‌ڵات ده‌كات. به
نیسبه‌ت ئێمه‌ی كوردیشه‌وه ده‌بێ بڵێم، ئێمه له برگه‌یه‌كی
مێژووماندا ده‌كه‌وینه به‌رده‌م ره‌وتی مۆدێرنێتی، ئێمه‌ش
مۆدێرنێتی وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك و وه‌ك ئه‌گه‌ر و ده‌رفه‌تێكیش
ئه‌زموون ده‌كه‌ین. له قۆناغی كۆماری كوردستاندا، هه‌ڵس و كه‌وتی
به توانای ئێمه له‌گه‌ڵ مۆدێرنێتی به چڵه پۆپه‌ی خۆی ده‌گات و به
جۆرێك ئێمه به‌رامبه‌ر ئه‌م وته جیهانییه به ئاگا دێینه‌وه و هه‌ر
له‌و كاته‌شدا نووسه‌رانی ئێمه، كه به زۆری ئه‌دیبه‌كانن، هه‌وڵی
به‌رهه‌مهێنانی زمانی خۆ ده‌ربڕین بۆ سیاسه‌ت و بۆ كۆمه‌ڵگاش
ده‌ده‌ن، به‌ڵام پاش ئه‌م قۆناغه به هۆی كاریگه‌ری دوو گوتاری
نوخبه‌خوازی و گوتاری نه‌ریت په‌رستیه‌وه، وه‌ك دوو جه‌مسه‌ری دژ
به یه‌ك و كه‌چی ته‌واوكه‌ری یه‌كتر، واقیع و كۆمه‌ڵگا و مرۆڤی
واقیعی و راسته‌قینه له بیرده‌كرێ و له باتی ئه‌م مرۆڤه، مرۆڤێكی
دیكه به‌رز ده‌كرێته‌وه، مرۆڤێكی ئایدیال، مرۆڤێك كه له لای
روانگه‌ی نوخبة‌وی زمانێكی ده‌رهه‌ستی هه‌یه‌و، له لای روانگه‌ی
نه‌ریت‌په‌ره‌ستی ره‌سه‌نایه‌تیخوازیش، زمانێكی فۆلكلۆریك و
شوناسێكی فۆلكلۆریكی هه‌یه، له ئه‌نجامی ئه‌م دوو ره‌وته‌شدا
كۆمه‌ڵگا له زمانی خۆده‌ربڕین بێبه‌ش ده‌كرێ، زمانێك كه بتوانێ
زمانحاڵی مرۆڤی نێو گێژه‌نی ژیانی مۆدێرن بێت، كه‌وابوو وه‌رگیڕانی
ئه‌م كتێبه لای من هه‌وڵ بوو بو قه‌رزكردن و به جۆرێكیش
به‌رهه‌مهێنانی زمانی خۆده‌ربڕین بۆ مرۆڤی واقیعی، مرۆڤێك كه له‌م
گێژه‌نه‌دا هه‌ر رۆژه ون ده‌بێ و هه‌ر رۆژه‌ش ده‌بێ سه‌رله‌نوێ
كۆمه‌ڵێك پرسیار بۆ خۆی وه‌ڵام بداته‌وه و هه‌رۆژه ده‌بێ
سه‌رله‌نوێ ده‌ست پێبكاته‌وه. به‌ڵام ئه‌م زمانه هاوكات كرده‌یه‌كی
سیاسیشه، ره‌نگه ئه‌م وته سه‌ره‌تا سه‌یر دیار بێت، به‌ڵام
ده‌مه‌وێ بڵێم كه مرۆڤی مۆدێرن، وه‌ك بێرمه‌ن وێنه‌ی كێشاوه،
مرۆڤێكه به‌رده‌وام ده‌سته‌ویه‌خه‌ی ده‌سه‌ڵاته و، ده‌سه‌ڵات و
سیاسه‌ت به‌شێكه له رووبه‌ری ژیانی، كه‌وابوو لێره‌وه سیاسه‌تی
پاراستنی خود (به مانای كانتیی وشه‌كه) و سیاسه‌ت وه‌ك
روبه‌ڕوبونه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی زاڵ، به‌شێكه له ژیانی
ئه‌م مرۆڤه، مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه بڵێم سیاسه‌ت هه‌موو شتێكی ژیانی
مۆدێرنه، به‌ڵكوو مه‌به‌ستم پێداگرییه له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه جیهانی
مۆدێرن به بێ له‌به‌ر چاوگرتنی هێزی ده‌وڵه‌ت و سیاسه‌ت وه‌ك
به‌شێكی ئه‌م ژیانه ناخوێنرێته‌وه، به‌ڵام به نیسبه‌ت ئێمه‌ی
كورده‌وه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئاگامان لێیه له بڕگه‌یه‌كی
كاتدا، له پاش نوشوستی بزووتنه‌وه سیاسیه‌كانی ئێمه له پاش ساڵانی
60دا، بیركردنه‌وه و ئه‌ده‌ب هیچ كه واز له ژیان و كۆمه‌ڵگای
راسته‌قینه ده‌هێنن، به هه‌موو جۆرێكیش ناسیاسی ده‌بنه‌وه و هه‌ر
ئه‌م له‌بیركردنه‌ی سیاسه‌تیش، كه ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی پاشه‌كشێیه
بۆ نێو پانتای زمان و كولتوور وه‌ك پانتایه‌ك بۆ پاشه‌كشێ و
ناوه‌رۆكێكی پارێزكارانه‌ی هه‌یه، وا ده‌كات ئه‌و ئه‌ده‌به خۆی و
زمانه‌كه‌شی و وێنا كردنیشی بۆ كۆمه‌ڵگا ده‌رهه‌ست و ناواقیعی
ببێته‌وه، ئایدیالی من بۆ وه‌رگێڕانی ئه‌م كتێبه وه‌ستانێك بووه
دژی ئه‌م وێناكردنه‌ی كه بۆ زمان و ئه‌ده‌ب و بیركردنه‌وه لای
ئێمه زاڵ بووه.
خاڵی دووهه‌م كه لای من گرنگ بوو، ئه‌وه‌یه كه كتێبه‌كه‌ی بێرمه‌ن
داكۆكییه‌كی گه‌وره‌یه له مۆدێرنێتی، راسته بێرمه‌ن نه شه‌یدای
مۆدێرنێتییه كه بێت و بیكاته شتێكی پیرۆز،یه‌كگرتوو پڕ و، نه سه‌ر
به‌و وه‌چه پارێزكار یان فه‌نده‌منتالیستینه‌شه كه هه‌موو جیهانی
مۆدێرن به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بزانێت، واته بێرمه‌ن مۆدێرنێتی خۆی وه‌ك
پرۆسه‌یه‌كی ناكۆك و پارادۆكسیكاڵ وه‌سف ده‌كات كه ژنان و پیاوانی
سه‌ر شه‌قام و كووچه و كۆڵانه‌كانی جیهان رۆژانه ئه‌زموونی ده‌كه‌ن
و تێیدا گران ده‌توانن بگه‌نه شتێكی ریاڵ و واقیعی كه بتوانی پشتی
پێ ببستی، كه بتوانی دڵنیابیت كاتێكی‌ترو ساتێكی‌تر وه‌كوو خۆیه‌تی
و نه‌گۆڕاوه، به‌ڵام دیسان بێرمه‌ن پێشنیاری درێژه‌دانی ئه‌م ژیانه
ده‌دات و لای وایه كه ئه‌مه مرۆڤی مۆدێرن، هه‌مان مرۆڤه
ئاساییه‌كانن كه ده‌توانن به هاودڵی، دیسان ره‌وتی ژیانی خۆیان
بگۆڕن و ژیانی خۆیان له‌و گێژه‌نه به چنگ بچڕنه‌وه، ئه‌م روانینه‌ش
كتێبه‌كه‌ی بێرمه‌ن ده‌كاته داكۆكییه‌كی مه‌زن له مۆدێرنێتی خۆی و
به‌یانێكی به‌رزیشه دژی پۆست‌مۆدێرنیزم و دژی پارێزكاریی. بێرمه‌ن
به باشی نیشانده‌دات كه بیركردنه‌وه‌ی مۆدێرن تابووه له به‌ری
كۆمه‌ڵگا و له به‌ری ئه‌و قه‌یران و لێڵی و شاراوه‌ییانه‌ی
خواردووه كه كۆمه‌ڵگا و مرۆڤی مۆدێرن تووشی هاتوون و به جۆرێك
كتێبه‌كه‌ی راگه‌یاندنێكه دژی هه‌موو ئه‌و روانگه ده‌رهه ستانه‌ی
كه به ناوی پۆست‌مۆدێرنیزم، رێژه‌ییگه‌ری، فه‌نده مێنستالیزمی
ئایینی و نائایینی و ناوه‌كانی دیكه‌یانه‌وه، ده‌یانه‌وێ نه‌فیی
جیهانی مۆدێرن بكه‌ن، هه‌روةها به‌و روانگانه‌ش نیشان ده‌دات كه
چه‌مك و زاراوه‌یه‌كانیان، له پڕ‌و به‌یه‌كشه‌و به‌رهه‌م نه‌هاتوون
و خۆشیان به‌شێكن له مێژوو. ئه‌م روانینه‌ش بۆ ئێمه زۆر جیگه‌ی
سه‌رنجه. له كاتێكدا كه وه‌ك وتمان بیركردنه‌وه و هونه‌ری مۆدێرن،
وه‌ك ئادۆڕنۆش جه‌خت ده‌كاته‌وه، هه‌میشه له به‌ری كۆمه‌ڵگای
خواردووه، كه‌چی لای ئێمه ئه‌وه‌ی وازی لێ هێنراوه، كۆمه‌ڵگا
خۆیه‌تی، ئه‌مه‌ش واز هێنانێك بوو به ناوی په‌ره‌ستنی كۆمه‌ڵگا و
مرۆڤی ئایدیاله‌وه. ئه‌مه بیری رابێرت مۆزێزمان ده‌خاته‌وه، ئه‌و
ئه‌ندازیاره‌ی له خه‌ڵكی ده‌دا و گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌ڕووخاند بۆ
ئه‌وه‌ی بیانكاته خه‌ڵكێكی باشتر، یان بیری هیتله‌رمان ده‌خاته‌وه
كه مرۆڤی ده‌كوشت بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی باشتر درووست بكات.
به‌گشتی كتێبه‌كه‌ی بێرمه‌ن داكۆكیكردنێكه له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه
هێشتا له‌م جیهانه‌دا ده‌توانین چڵه‌تیشكێك له هیوا وێنا بكه‌ین.
پ: له زمانی وه‌رگێڕانی كتێبه‌كه‌دا جیاوازی
هه‌یه، تۆ هه‌ست ده‌كه یت وه‌رگێڕ نه‌یتوانیوه یه‌ك زمان پێڕه‌و
بكات، ده‌رباره‌ی ئه‌مه ده‌ڵێی چی؟
و: بێگومان گه‌ر من توانیبێتم ئه‌م كاره بكه‌م، مه‌به‌ستێكی
گه‌وره‌م پێكاوه. با وردتر قسه بكه‌ین: له ئه‌ده‌بی گێڕانه‌وه‌ییدا
و له هه‌موو گێڕانه‌وه‌یه‌كدا به گشتی، هۆكار یان فاكته‌رێكی گرنگ
هه‌یه به ناوی هۆكاری ده‌نگ یان هه‌وا، كه به ئینگلیزی
Toneی
پێده‌ڵێن، ئه‌م فاكته‌ره به مانای ئه‌وه‌یه كه هه‌ر تاكێك به پێی
هه‌ست و نه‌ست، پله‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تی و دۆخی مێژوویی و
چه‌ندین فاكته‌ری تاكه‌كه‌سیی دیكه خۆی، جۆرێك وشه هه‌ڵده‌بژێررێت
و به جۆرێكی تایبه‌ت ئه‌و وشانه ریزده‌كات و ما‌نایان پێ ده‌به‌خشێ،
ئه‌م فاكته‌ره له ئه‌ده‌بی داستانی‌دا فاكته‌رێكی زۆركاریگه‌ره و له
ژیانی واقیعیشدا هه‌ر وایه، هه‌ر توێژێكی كۆمه‌ڵایه‌تی جۆرێك وشه
زیاتر به كار ده‌هێنێ و به‌جۆرێك ده‌توانین ئاماده‌یی فاكته‌ری
tone
به ئاماده‌یی تاكه‌وه (
individual)
ببه‌ستین، به‌ڵام ئه‌و ره‌هه‌نده‌ی له نووسین و وه‌رگێڕانی
ئێمه‌دا، به تایبه‌ت، ونه، ئاماده‌نه‌بوونی فاكته‌ری ده‌نگه، تۆ
وه‌رگێڕ ده‌بینیت كه به یه‌ك زمان نامه ده‌نووسێ، ده‌قی ئه‌ده‌بی
وه‌رده‌گێڕێ، چیرۆك ده‌نووسێ، ده‌قی فه‌لسه‌فی وه‌رده‌گێڕێ، ده‌قی
مێژوویی وه‌رده‌گێڕێ و هتد.
خاڵێكی ورد لێره‌دایه؛ له بیركردنی فاكته‌ری ده‌نگ، له بیركردنی
تاكه و به‌رگرتنه به به‌رهه‌مهاتنی زمانی تاكی جیاوازیش. ئه‌مه‌ش
خۆی نموونه‌یه‌كی بچووكه كه له كاركردی پێچه‌وانه و به‌راوه‌ژووی
پرۆسه‌ی وه‌رگێڕان لای ئێمه‌ی كورد. من له‌م كتێبه‌دا هه‌وڵمدا
بتوانم له‌م درمه به دوور بم، به‌ڵام دیاره بۆ وه‌رگێڕ و بۆ
نووسه‌ریش هێنانه زمانی تاك، شتێكه‌گران، ئه‌مه‌ش به‌شێكی بۆ
نه‌ریتی نووسینی ئێمه و زمانی ئێمه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه خاوه‌ن
لایه‌نێكی حه‌قیقییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ناحه‌قیقییه هه‌وڵنه‌دانه بۆ
دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م زمانه جیاوازانه‌ی تاكی جیاواز. راسته مێژووی
نووسینی ئیمه مێژووی به‌سه‌رهاتی تاك نییه، به‌ڵام زمانی ئه‌م تاكه
شتێكه ده‌بێ به‌رهه‌م بهێنرێ و به‌جۆرێك له ناخی زمان خۆیدا كه‌شف
بكرێ، ئه‌م ئاسته‌ش، واته به‌رهه‌مهێنانی زمانی جیاوازی تاكی
جیاواز، یه‌كێكه له‌و ئاستانه‌ی كه وه‌رگێڕان له داهێنان نزیك
ده‌كاته‌وه و وه‌رگێڕان له پرۆسه‌یه‌كی بێ‌مه‌به‌ست و
سه‌رگه‌ردانه‌وه ده‌كاته پرۆژه‌یه‌كی مه‌به‌ستدار و ناوه‌رۆكێكی
داهێنه‌رانه‌ی پێ ده‌به‌خشێ. تۆ ئاگات لێیه ئێسته لای ئێمه، هه‌موو
كه‌س، به هه‌ر ئاستێكی مه‌عریفی و به هه‌ر توانایه‌كی زمانییه‌وه،
خه‌ریكی وه‌رگێڕانه، ئاگات لێیه كه ساڵانه سه‌دان كتێب
وه‌رده‌گێڕدرێت، به‌ڵام نه بیركردنه‌وه‌یه‌ك له‌م پڕۆسه دێته ده‌ر
و نه مرۆڤێكی بیركه‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش خۆی ناحه‌قیقیی‌بوونی ئه‌م
پرۆسه ده‌رده‌خات، كاتی ئه‌وه‌یه له وه‌رگێڕ داوای داهێنان
بكه‌یت، به‌و مانای باسمان كرد: به‌و مانای كه وه‌رگێڕان لانیكه‌م
بۆ وه‌رگێڕ خۆی پرۆژه‌یه‌ك بێت بۆ گواستنه‌وه و به‌رهه‌مهێنانی
زمانی ده‌ربڕینی خود بۆ تاك و كۆمه‌ڵگا، ئه‌گینا گه‌ر وه‌رگێڕان
ته‌نیا گۆڕینی زمانێك بێت بۆ زمانێكی دیكه، ئه‌وه هه‌موو كوردێك
ده‌توانێ دانیشێ و كتێبێك له عه‌ره‌بی، فارسی، یان توركییه‌وه،
وه‌ربگێڕێ.
هه‌ر لێره‌دایه كه ره‌هه‌ندێكی دیكه ده‌رده‌كه‌وێت ره‌هه‌ندی
ئایدۆلۆژیكی وه‌رگێڕان، ئه‌و وه‌رگێڕانه‌ی كه ته‌نیا به‌ژماره
كتێبه‌كان زیاد ده‌كات، به هێچ شێوه یارمه‌تی تێپه‌ڕاندنی ئه‌و
دۆخه‌ی كه هه‌یه نادات و خۆی ده‌بێته به‌شێك له بارستایی ئه‌و دۆخه
و ده‌بێته شه‌ریكی ئه‌و زوڵمه‌ته‌ی كه هه‌یه و دایگرتووین. زیاترین
هه‌وڵی من له‌و كتێبه‌دا دۆزینه‌وه‌ی زمانی ئه‌م تاك و ده‌قه
جیاوازانه بوو، ئه‌ویش له سه‌ر پاشكۆیه‌كی له‌ت‌له‌ت، واته كاركه‌م
به جۆرێك كۆكردنه‌وه‌ی له‌ت و په‌تی ئه‌و زمانانه بوو له نێو ده‌قی
جۆراوجۆری كات و ساتی جۆراوجۆردا، به‌جۆرێك بۆ من ئه‌م كاره،
بینامین وته‌نی، كاری «كۆكه‌ره‌وه» بوو، كه له‌ت و په‌تی جیاواز،
له زه‌مینه‌ی جیاوازه هه‌ڵده‌گرێ، له پاڵ یه‌كدا دایانده‌نێ بۆ
ئه‌وه‌ی شتێكی تازه درووست بكات و به جۆرێكیش فریای ئه‌و له‌ت و
په‌تانه‌ی رابردوو كه‌وتبێ، له زمانه‌كه‌دا زۆر شاعیری هاوچه‌رخ و
كلاسیك ئاماده‌ن، زۆر گۆرانیبێژ و به‌یت بێژ و زۆر وتارنووسی
جیددیش. من هه‌وڵمداوه ئه‌م له‌ت و كوتانه كۆبكه‌مه‌وه. چه‌ند
سه‌ركه‌وتبم خۆشم نازانم.