یه‌که‌م ئاپاراچی سینه‌مای سه‌قز

که‌ریم ئه‌مینی
که‌ریمی ئه‌مینی ساڵی 1317 له‌دایک بوه خوێندنی سه‌ره‌تایی هه‌یه‌و یه‌که‌مین
ئاپاراچی سینه‌مای سه‌قز بوه سێ سینه‌ما که له‌سه‌قزدا هه‌بوه کاک که‌ریم له
هه‌ر سێ سینه‌ماکه‌دا کاری کردوه‌و وه‌ک که‌سێک که شاره‌زای تکنیکی سینه‌مای
ئه‌وکات بووبێت ده‌وری گێڕاوه‌و ته‌نیا ئاپاراچی شاری سه‌قز بوه.
مێژووی سینه‌مات له‌سه‌قزدا له‌که‌یه‌که‌وه له‌بیره ؟
مێژووی سینه‌ما له‌سه‌قزدا ، ئه‌وه‌ی راستی بێ ئێمه مێژوویه‌کی وامان تۆمار
نه‌کردوه لای خۆمان به‌ڵام ئه‌ونه ئه‌توانم بڵێم من که له دایک بووی 1317 م من
له‌سینه‌ما کارم ئه‌کرد "عه‌به عه‌تری) که ئێستایش هه‌رماوه‌و له کۆڵانه‌کاندا
به‌زازی ئه‌گێڕی وپارچه‌فرۆشه ئه‌ویش له سینه‌مادا بووفه‌چی بوو من
ئه‌وکاکه‌عه‌به‌یه‌م نارده خوازبێنی کچێک شووم پێ بکا هیچم نه‌بوو تاریفی منی
پێوه‌بکات وتبووی: بۆشووی پێ ناکه‌ی کوڕی چاکه تازه ئه‌وکوڕه 17 ساڵ
ته‌مه‌نیه‌تی وتۆ 20 ساڵ ! که به‌وپێیه ئه‌بێ له 1332 یان 33 دا سینه‌ما
له‌سه‌قزدا دروست بوو بێت ، هه‌ڵبه‌ت پێشتر له‌و له‌ساڵۆنی شاره‌داریدا فیلمیان
هێناوه نمایشی بده‌ن چون ئه‌وسینه‌ما گونیه که یه‌که‌م سینه‌مای سه‌قزه پێشتر
ساڵۆنی شاره‌داری بوو گه‌لێ به‌رنامه له‌وێ به‌ڕێوه ئه‌چوو .
سینه‌ماکانی سه‌قز کامانه بوون ؟
ئه‌وسێ سینه‌مایانه بریتی بوون له :
سینه‌ما (تاج) که خه‌ڵک گونیه‌شیان پێ ئه‌وت وله ده‌ری فه‌له‌که‌ی هه‌ڵۆ جێی
مخابراتی کۆن وپاساژی که‌وسه‌ری ئێستا هه‌ڵکه‌وتبوو ، ئه‌م سینه‌مایه که‌سێک که
ده‌ره‌جه‌داری خانه‌نشینی ئه‌رته‌ش بوو وه‌ڕێی خستبوو ئاپاراچی یه‌کی له شاری
ته‌برێزه‌وه بۆ هێنابوو ، کوڕێکی جه‌وانه‌ی خۆش تیپ بوو 20 ساڵێک ته‌مه‌نی ئه‌بوو
سوورکاره‌یه‌ک بوو دووده‌ست کۆت وشه‌لواری بوو که له‌وکاته‌دا که‌س له
ئه‌عیانه‌کانی سه‌قز نه‌یانبوو وابکه‌ن ... به‌نۆبه کارمان ده‌کرد رۆژێک فیلمێکیان
ناردبوو به ناوی (مادر هند) ده‌بوا ئاپاراچی پێشتر فیلمه‌که‌ی بکردایه‌ته‌وه
شه‌مچه‌مان له گۆشه‌یه‌کی ئه‌دا ئه‌گه‌ر ئاوری بگرتایه‌ت په‌خشمان نه‌ده‌کرده‌وه
چون وشکه‌وه ببوو وفیلمی وشکیان پێ ئه‌وت زۆر جێی مه‌ترسی بوو و له به‌ر
پروژوکتۆردا ئاگری ئه‌گرت ، به‌ڵام که شه‌مچه‌ت لێبدایه‌ت و تکه تکه
بتاوایه‌ته‌وه ئه‌وه ته‌ڕ بوو مه‌ترسی سووتانی نه‌بوو به‌داخه‌وه ئه‌و فیلمه
وشک بوو و له‌و کاته‌دا (سه‌گه‌که ئه‌چێت ته‌نافێک دێنێت وئه‌سبه‌که نه‌جات
ئه‌دات ) فیلمه‌که له‌وسه‌حنه‌دا چڕاو ئاوری گرت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌قف وبنمیچی
سینه‌ماکه هه‌مووی گونیه بوو زۆر زوو ئاوری گرت که خودی ئاپاراچی یه‌که
نه‌یتوانی خۆی رزگار بکات و ناوی (تاهیر) بوو به‌داخه‌وه سووتا و بوو به
ئه‌وه‌ڵین قوربانی هونه‌ری سینه‌ما له سه‌قزدا .
سینه‌مای دووهه‌م :سینه‌ما (حافز) یان پێ ئه‌وت خاوه‌نه‌که‌ی بنه‌ماڵه‌ی ماڵی
(ئه‌نساری) بوون که هه‌رئێسته‌یش شوێنه‌واری ماوه‌و خه‌ڵک به ته‌نیا سینه‌ما ی
شار که به‌داخه‌وه ئێسته جێگاکه‌ی ئه‌ویش ده‌بێته پاساژ ئه‌یناسن.
سینه‌مای سێهه‌م هی بنه‌ماڵه‌ی وه‌زیری بوو وسینه‌ما ( ئاسیا) یان پێ ئه‌وت له
شوێنی کافه گوڵشه‌ن هه‌ڵکه‌وتبوو که که‌وته به‌ر هه‌وره‌تریشقه‌و رووخا.
روانگه‌وروانینی خه‌ڵک بۆ سینه‌ما چۆن بوو؟
سینه‌ما ئه‌وکات دوو سانس بوو سانسی ئه‌وه‌ڵی له کاتژمێری 6 و7 ی ئێواره‌وه
ده‌ستی پێ ئه‌کرد سانسی دووهه‌میش له کاتژمێر 9 و10 وه هه‌تا ساعه‌ت 12ی شه‌و ،
سانسی ئه‌وه‌ڵ زۆرتر که‌سانی دووکاندارو بازاڕی به‌شێکی زۆرکه‌میش خاوخێزان ومناڵ
وبه‌گشتی ئه‌وانه‌ی ئارام وبێده‌نگ بوون ئه‌هاتن به‌ڵام سانسی ئاخر زۆرتر پیاوان
وئه‌وانه‌ی بڕێک غورووری جه‌وانی وپاڵه‌وانیان بوو ئه‌هاتن که زۆر جار دوای
فیلمه‌که کوڕه‌کان شه‌ڕیشیان ئه‌کرد ، هه‌ڵبه‌ت مودیری سینه‌ما یه‌کێک له
تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئه‌بوایه له‌وان قولدروگه‌ردن کوڵفتربوایه ... له روانگه‌ی
که‌سانی دیکه‌یش به‌تایبه‌ت پیران وبه‌ساڵاچوان باش نه‌بوو وتازه حه‌رامیش بوو،
له لایه‌کی دیکه‌یشه‌وه ئه‌وانه‌ی وه‌ک من له سینه‌مادا کاریان ئه‌کردخۆشه‌ویستی
خه‌ڵک بوون و دۆست وناسیاوی زۆریان بوو خه‌ڵک هه‌موویان به‌تایبه‌ت لاوان زۆر
حه‌زیان ئه‌کرد به‌قه‌ولی خۆیان پووڵیش نه‌ده‌ن و وه‌ک ئێمه دایمه به مفته
تماشای فیلم بکه‌ن، ساڵی 1332 من که له سینه‌مادا کارم ئه‌کرد جارجار سه‌ردانی
کافه‌که‌ی حه‌سه‌ن زیره‌کم ئه‌کرد که له سه‌ر دووکانی شاوێردی رۆژنامه‌فرۆش دا
بوو جێی عه‌کاسی بابه‌ک له‌وشوێنه له گه‌ڵ حه‌سه‌ن زیره‌ک عه‌کسمان پێکه‌وه
گرتوه ئه‌و عه‌کسه‌یش "عه‌تایی" عه‌کاس بۆی گرتین، یادیان به‌خێر هیچیان
نه‌ماون.....
ئێسته به‌چییه‌وه‌سه‌رقاڵی ؟
ئێسته ئیتربه ته‌مه‌نێکی 70 ساڵه‌یه‌وه که‌سێ وه‌ک ئێوه نه‌بێ که‌س کاری به
ئێمه نیه‌و بۆیشی گرنگ نیه کێ ئه‌وکات سینه‌مای چه‌رخاندوه ناشکوری نه‌بێ په‌خشی
فیلم خۆ له‌سینه‌مادا باوی لێره نه‌ماوه !!، سینه‌ماکانیش ساختمانه‌که‌یشی
نه‌ماوه ، هه‌مووی بوو به‌پاساژ ئه‌ترسم قه‌بر نه‌بینین و هه‌تابه‌ینێکی تر پاساژ
هه‌ڵمان لووشێت ، من خۆم ئێسته له‌م گۆشه‌دووکانه‌دا مه‌عامه‌له‌ی رادیو تلوزیون
ئه‌که‌م هه‌ر به‌هۆی ئه‌وه‌وه که له‌گه‌ڵ فیلم دا سه‌روکارم بوو تێکه‌ڵ به‌م
که‌سبه‌یش بووم.
ئاماده‌کردنی :حه‌سه‌ن
ئه‌مینی سه‌قز