ورده ورده کۆڕی مه‌ستان گه‌یشتنه جێ
(چه‌ند دێڕێک به بۆنه‌ی خه‌ڵات کرانی هه‌نه‌رمه‌ند شه‌هرام نازری)
یه‌که‌م جار که گوێم له ده‌نگی سیحراویی و دڵبزوێنی بوو له کانی مێو (کا‌رێزه و
گاپیڵۆن) بووین. ئیتر له‌مه‌ودوا هه‌موو کات لانی که‌م دوو کاسێت له گۆرانییه‌کانی
له کۆڵه‌پشتییه که‌مدا بوو، هه‌ر که کاستێکی تازه‌ی ده‌هاته بازاڕه‌وه له
قه‌ندیله‌وه ده‌چووم بۆ رانیه یان رامده‌سپارد بۆم بکڕن.
من له‌گه‌ڵ ده‌نگی مامۆستا شه‌هرام نازری یان باشتر بڵێم کاک شه‌هرام نازری گه‌وره
بووم. نه‌یانده‌زانی و ته‌نانه‌ت بۆ خۆشم نه‌مده‌زانی که کورده، و زۆر جاران
که‌وتمه به‌ر ره‌حمه‌تی تانه و ته‌شه‌ر که تۆ کورد و گۆرانی فارسی … .؟ به‌ڵام
وه‌ک ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی له دڵه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ به دڵه‌وه ده‌نووسێته‌وه. ئه‌گه‌ر
زیاده‌رۆییم نه‌کردبێ. له گه‌ڵ رێزم بۆ زبانی فارسی ده‌ڵێم رووخسار ئه‌گه‌ر
ناشیرینیش بێ ئاوێنه ناشیرین ناکا. هونه‌ر جوانه به هه‌ر زمان و زاراوه‌یه‌ک بێ
هه‌ر ئاوێنه‌یه و ئاوێنه‌ش ناشیرین نابێ.
یه‌که‌م گۆرانی شه‌هرام نازری که بیستم، "ورده ورده کۆڕی مه‌ستان ده‌گه‌نێ"بوو،
ئه‌وه ده‌م ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو که گوایه ئه‌و گۆرانییه‌ی له به‌رامبه‌ر
گۆرانی محه‌ممه‌د ره‌زا شه‌جه‌ریان دا گوتبوو که گوتبووی:
"یاری نابینیم له که‌سدا هۆزی یاران چوونه کوێ
دابی دۆستی که‌ی ته‌واو بوو دۆستی جاران چوونه کوێ
ئه‌و وڵاته شاری یار و میهره‌بانان بوو سه‌رێک
میهربانی که به‌سه‌ر چوو یاری شاران چوونه کوێ"
ئه‌و له وڵامی ئه‌وه گۆرانییه‌دا، گۆرانی "ورده ورده کۆڕی مه‌ستان ده‌گه‌نێ"ی
گوتبوو که کاکڵه‌که‌ی ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که له دونیادا که‌سانێک بوون که
ئێستا نه‌ماون به‌ڵام نه‌وه‌ێ نوێ به‌ڕێوه‌یه و ئه‌وانه‌ی هه‌ن ده‌گه‌نێ. موژده‌ی
رۆژێکی رووناک داهاتوویه‌کی زێڕین، هیوا به ژیان بوون و بژووانه‌وه‌ی هێنایه
کایه‌وه. ئه‌و میهره‌بانیه‌ی که به‌سه‌ر چووبوو، ئه‌و یارانه‌ی له شاردا
نه‌مابوون هه‌مووی هێنانه‌وه نێو گۆڕه‌پان. به‌لام به خوێن و وزه‌یه‌کی تازه‌وه.
اندک اندک زین جهان هست و نیست
نیستان رفتند و هستان می‌رسند
هه‌ڵبه‌سته‌کانی حافز، سه‌عدی، مه‌ولانا، شمس تبریزی، خه‌یام و ... هه‌موویان پڕن
له شتی هێنده جوان و پڕ بایه‌خ که شه‌هرام نازری له به گۆرانی کردنی ئه‌و
هه‌ڵبه‌ستاندا ئه‌وه‌نده‌ی دیکه هه‌لبه‌سته‌کانی جوان و رازاوه‌تر کردووه.
هه‌ر وه‌ک وتم زۆر جار که‌وتمه به‌ر تانه و ته‌شه‌ران، به‌ڵام به‌ڕاستی ئه‌و
گۆرانییانه ئه‌وه‌نده جوانن که مرۆڤ ناتوانێ به سواری ئه‌سپی (ناسیۆنالیستی
به‌رچاوته‌نگ) به‌لایاندا تێپه‌ڕێ و له‌و هه‌واره وچانێک نه‌دا و مه‌لی خه‌یاڵی
نه‌داته ده‌ستی گۆرانیه‌کانی:
شورانگیز، آتش در نیستان، سوت دلان، بیقرار، لولیان، لیلی و مجنون، یادگار دوست،
گول صدبرگ، کیش مهر، صدای سخن عشق , در گلستانه، زمستان و چه‌ندین به‌رهه‌می ئه‌و
هونه‌رمه‌نده هه‌ست ناسکه و له ئاسمانی ئه‌و گۆرانیانه‌دا له شه‌قه‌ی باڵ
نه‌دا.
ئه‌و قامیشه‌ڵانه‌ی ئاگری گرتوو هه‌ر قامیشێ بوو به مۆمی سه‌ر گۆڕی خۆی، ئه‌و
فه‌رهاده‌ی له کێوان مرد و ئه‌و حه‌لاجه‌ی چووه سه‌ردار، ئه‌و بولبوله‌ی له
ده‌ستی گوڵ، گله و گازنده‌ی خۆی برده لای بای سه‌با، زلله‌ی ساردی زستانێ،
ئه‌وانه‌ی که‌شتییان شکاوه و چاوڕوانی بای واده‌ن بیانگه‌یه‌نێته که‌نار، ئه‌و
برۆییه که وه‌ک تیر له سووچێکی چاو له بۆسه‌دایه، ئه‌و خاکه‌ی جگه له
خۆشه‌ویستی نابێ تۆوی دیکه‌ی لێ بچێندرێ، ئه‌وه‌ی له دێ‌و و درنج بێزاره و
ئاره‌زووی دیتنی ئینسانییه‌تی و زۆر هه‌ڵبه‌ستی پڕ نێوه‌ڕۆکی دیکه، هه‌موویان له
سه‌ر ده‌ستی شه‌هرامی نازری جوانترین گۆرانیان لێ دروست کراوه.
ئه‌و چه‌ند دێڕه‌ی سه‌ره‌وه باسی مرۆڤێک ده‌کا که دڵی پڕ له خۆشه‌ویستی ده‌نگی
پڕ له خۆشه‌ویستی تر و خۆشترین هه‌لبه‌سته‌کان ده‌کاته گۆرانی، کاک شه‌هرام
نازرییه که گه‌وه‌ترین نیشانه کولتوری فه‌رانسه‌ی (شوالیه)پێ به‌خشرا. به هۆی
ساڵانێکی دورودرێژ خزمه‌تکردن به هونه‌ر و موسیقا.
پێویسته ئه‌وه‌ش بکوترێ هونه‌رمه‌ند شه‌هرام نازری چالاکییه‌کی زۆری نواندووه
سه‌باره‌ت به مه‌ولانا و ته‌نانه‌ت 25 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئالبومی (گل صد برگ)ی به
هه‌شتسه‌ده‌مین ساڵی له‌دایکبوونی مه‌ولانا و هه‌روه‌ها (یادگار دوست)ی به
مه‌وله‌وی پێشکه‌ش کردووه.
به قوه‌لی لای خۆمان" یا ڕه‌بی پیرۆز بێ ده‌نگت به‌رزتر له جاران و ده‌ستت
به‌هیزتر بۆ ژه‌نین، خه‌رمان به‌ره‌که‌ت"
هه‌واڵ سوید 2007/09/29