|
ئاماژه : هێمن ئاسوور ساڵی 1364 هه‌تاوی له شاری سه‌قز له‌دایک بوه‌و له ساڵی 1373 هه‌تاوییه‌وه هونه‌ری ده‌ست داوه‌تێ وماوه‌ی هه‌شت ساڵه هه‌م له ژووره‌که‌ی ماڵی خۆیان هه‌م له خانه‌ی فه‌رهه‌نگی شاری سه‌قز ئه‌رکی مامۆستایی به‌ئه‌ستۆیه‌و گه‌لێک قوتابی له ده‌وری سازی تومبه‌ک (زه‌رب) کۆکردوه‌ته‌وه‌و هانیان ئه‌دا به‌شێوه‌یه‌کی زانستیانه وانه‌ی هونه‌ر بخوێننه‌وه . کاک هێمن له زۆربه‌ی مێهره‌جانه‌کانی ناوچه‌دا ده‌وری به‌رچاوی گێڕاوه‌و به‌شداری کۆڕوکۆبوونه‌وه‌ی گه‌لێک مامۆستای وه‌ک مامۆستا "عه‌زیز شاروخ" و گۆرانی بێژانی دیکه بوه که هه‌ر ئێستا گه‌نجترین مامۆستای (تومبه‌ک)ه به‌شێوه‌یه‌کی زانستیانه‌ی مۆسیقی یه له شاری سه‌قزدا و خوێندکاری کۆلیجی ئه‌لکترۆنیه‌که له زانکۆی ئازادی شاری بۆکان دا.
هێمن ئاسوور
سه‌قز زۆر خۆش و له‌به‌ردڵانه هه‌ربۆیه مه‌کۆی زۆرشاعیرانه چریکه موسیقاو ئاهه‌نگ وسازی نیشانه‌و به‌ڵگه‌ن بۆره‌مزورازی (سه‌یدزاهیدحسه‌ینی)
هونه‌ر له سه‌قزدا چۆن ئه‌بینی؟ شاری سه‌قز به‌هۆی مێژوویی بوونی زۆر له کۆنه‌وه نیشتنگای گه‌لێ هونه‌رمه‌ندوشاعیرونووسه‌ر،...بوه‌وله هه‌مووبوارێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ئابووری ونیشتمانی دا ئه‌توانین بڵێین له‌چاو حه‌شیمه‌ته‌که‌یی وداهاتی پێشه‌نگی شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستانی ئێران بێت ، که هه‌رئه‌م کاروچالاکیه هونه‌ریانه له‌هه‌مووبواره‌کاندا بوه‌یه هۆی به‌رچاوبوونی خه‌ڵکه‌که‌ی و به‌تایبه‌ت گه‌نجانی ئه‌م شاره . مۆسیقا له‌شاری سه‌قزی خۆشه‌ویستم دا وه‌ک هونه‌ره‌کانی دیکه شوێن و شوێنه‌واری تایبه‌تی له فه‌رهه‌نگ و کولتووری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا هه‌یه و به‌درێژایی مێژوو پێوه‌ندیه‌کی چڕ‌وپڕیان هه‌یه ، له رابردوه‌وه تابه‌ئێستا به‌رده‌وام مۆسیقا له ئاڵ‌و گۆڕدا بوه پێویسته ئه‌و ئاڵوگۆڕونوێ بوونه‌وه‌و به‌رۆژبوونه‌وه له هه‌مووسه‌رده‌مێکدا له به‌رچاوبگێرێت ، له کۆنه‌وه شێوه مۆسیقای بێ ساز له لای ئێمه باو بوه به بێ هاورێی سازیش توانیویه‌تی خۆی بگه‌یه‌نێته به‌ره‌ی ئه‌مڕۆو له تووناوتوونی رۆژگاردا ون نه‌بوه‌و که‌م وزۆر شوێنه‌واری هه‌رماوه که ئه‌توانین ئاماژه به شێوه‌ی (به‌یت و باو وحه‌یران وگه‌لۆ و...) که زۆربه‌یان به ناوه‌رۆکی مێژوویی ودڵداری وشێن گێڕی یه‌وه ماونه‌ته‌وه که هه‌ر ئه‌مه خۆی له خۆیدا هونه‌رێکی سه‌رکه‌وتوه‌و نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه هونه‌ر له لای خه‌ڵکی ئێمه رێزی لێده‌گیرێت به‌ڵام ره‌نگه که‌متر کاری بۆ بکرێت یاخود پێشتر بۆی کرابێت.
بزاڤی هونه‌ری موسیقی ئه‌مڕۆی سه‌قز چۆن ئه‌بینی؟ هه‌روه‌ك پێشتر وتم هونه‌ربه‌رده‌وام له نوێ بوونه‌وه‌دایه له سه‌قزی ئێمه‌یشدا ئه‌وده‌مه‌ی که "دزه‌بۆره‌و میره‌که "که هونه‌رمه‌ندانی ناو مووسایه‌کانی سه‌قز بوون و له شایی وگۆڤه‌ندان دا مۆسیقایان خسته هاوشانی به‌یت و هه‌ڵبه‌ست وگۆرانی که به‌دوای فیداکاری ئه‌وان که له‌وسه‌رده‌مدا حه‌رام وحه‌رام گوتنه‌وه بوو هونه‌ری مۆسیقا له نێو دیوه‌خانی ماڵه به‌گزاده‌کاندا به تایبه‌ت خێڵی فه‌یزوڵابه‌گی وناهید دا ده‌رکه‌ی بۆکراوه‌رو بایه‌خی پێ به‌خشرا که به‌خۆشییه‌وه شاره‌زاوکارامه‌ی به‌توانایان لێهه‌ڵکه‌وت ، به‌ڵام سه‌رجه‌می ئه‌مانه نه‌بوون به‌هۆی کارێکی بنه‌ڕه‌تی و زانستی له‌سه‌قزدا که وه‌ک قوتابخانه‌یه‌ک قوتابی زانستی په‌روه‌رده‌بکرێت! ره‌نگه بێ ئینسافی بێ ئه‌گه‌ربڵێین هه‌ر که‌سیان په‌روه‌رده‌نه‌کرد به‌ڵکوو که‌سانێک بوونه‌مامۆستای به‌توانایش به‌ڵام زۆرتر ئازایه‌تی خۆیان بوو...، ئێستایش له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌دا کاروچالاکی به‌رچاو کراوه له کۆنه‌وه هه‌تا ئێستا ژه‌نیاری به‌توانا په‌روه‌رده‌بووه یان بڵێین خۆی پێ گه‌یاندوه به‌ڵام هێشتا ئه‌وه‌ی که ئه‌شێ ببێت نه‌بووین ره‌نگ بێ له تاکی وته‌ک نه‌وازیدا هه‌ندێ چالاک بین به‌ڵام له کاری گرووپی وهه‌ره‌وه‌زدا زۆرلاوازین له‌چاو سه‌رده‌می ئه‌مڕۆی ئێمه نه‌مانتوانیوه کاری گرووهی به‌رچاو پێش که‌ش بکه‌ین و خه‌ڵک فێری چێژوه‌رگرتن له هارمۆنی مۆسیقا بکه‌ین.
کێشه‌کانی مۆسیقا له‌سه‌قزدا چین ؟ کێشه‌وگیروگرفت هه‌میشه هه‌ر بوه وبنه بڕ ناکرێت به‌ڵام چه‌ن کێشه‌یه‌کی سه‌ره‌کی هه‌ن که بوونه‌ته گرفتێکی کاریگه‌ر له سه‌ر رێگای هونه‌ری مۆسیقادا که هه‌وڵ وته‌قالای زۆری ده‌وێ که چاره‌سه‌ربکرێت یه‌ک له‌وانه خۆ به دانای کول و مامۆستا ی بێ عه‌یبی ژه‌نیاره‌کانمانه که هه‌موو که‌س خۆی به باش و رووبه‌روو وه‌که‌ی به دواباش ئه‌زانێت که ئه‌بێته هۆی هه‌رگیز پێک نه‌هاتنی گرووپێکی ئاکادیمی و شاره‌زا له بواری مۆسیقا له سه‌قزدا ، دووهه‌م روانینی ئۆرگان ونه‌هاده ده‌وڵه‌تی و نیمچه‌ده‌وڵه‌تیه‌کانه سه‌باره‌ت به هونه‌ر به‌گشتی ئێمه ئه‌گه‌ر ره‌دیف و دابه‌شکردنه‌کانی بووجه ی هه‌رئۆرگانێک چاولێ بکه‌ین به‌شێکی به‌رچاوی له‌و بووجه‌یه ته‌رخانکراوه بۆ خزمه‌ت کردن به به‌شی فه‌رهه‌نگی و یارمه‌تی دانی چالاکیه فه‌رهه‌نگیه‌کان که‌چی به‌داخه‌وه لێره هیچ ئۆرگان وناوه‌ندێک خۆی به شه‌ریکی پرۆژه‌یه‌کی هونه‌ری له ناوچه‌که‌ی ژێر ئێداره‌کردنی خۆی دا نازانێ و له‌وانه‌یه ببێته له‌مپه‌ری چالاکیه‌کانیشی ، دواتر نه‌بوونی مامۆستای به‌توانا وکارامه له هه‌مووبواره‌کاندا گرفتێکی هه‌ره مه‌زنه که شوێنه‌واری خراپی له هونه‌ری مۆسیقای سه‌قز داناوه مامۆستایه‌ک که بتوانێت قوتابیه‌که‌ی تینووی هونه‌ر بکات که‌متر به‌رچاوئه‌که‌وێت ، مامۆستایه‌ک که خۆی شاره‌زایه‌تی ته‌واوی له وانه مۆسیقاییه‌کان ببێت زۆرکه‌من ئه‌وه‌یش که هه‌ن ته‌نیاو ته‌نیا خۆشه‌ویستی خۆیانه سه‌باره‌ت به‌هونه‌ر ده‌ری ئه‌بڕن که هه‌ڵگری قسه‌وباسی زیاتر له‌مه‌یه ...
چاوه‌ڕوانیت له ژه‌نیاری مۆسیقا چیه؟ چاوه‌ڕوانی من له هاوه‌ڵه‌کانم پێس هه‌مووشت ئه‌وه‌یه باوه‌ڕیان به به‌ربڵاوی و فه‌راوانی سه‌لیقه‌و په‌نجه‌ی جیاواز ببێت ، خه‌می هونه‌ر به‌گشتی به تایبه‌ت هونه‌ری مۆسیقا به خه‌می خۆیانی بزانن ، له هه‌مووی گرینگتر ئه‌وه‌یه به‌زانستی مۆسیقاوه مۆسیقا پێش که‌ش بکه‌ن که خه‌ڵک مۆسیقا ئه‌وه شێوه‌ی که شیاوی خۆیه‌تی بیناسێ و رێزی لێ بگرێت . |