حه‌سه‌ن فه‌رداد
حه‌سه‌ن فه‌رداد قاره‌مانی به‌ناوبانگ و ناسیاوی وه‌رزشی (ده‌وی پیاده‌ره‌وی) یه
له ئێران وئاسیادا، ساڵی 1322 له‌شاری سه‌قز لردایک بوه ژیانی هاوبه‌شی
پێکهێناوه‌و خاوه‌نی 8 مناڵه که چواریان کوڕوچواریان کچن که ئه‌وانیش هۆگری
وه‌رزشن .
خه‌ڵکی شاری سه‌قز ئه‌م پیاوه چالاکه به مامه‌حه‌سه‌ن ئه‌ناسن ورێزی تایبه‌تی
لێده‌گرن هه‌روه‌ها مامه‌یشبه ره‌فتاروکردارو گوفتاری جوانی شیاوی ئه‌وخۆشه‌ویستی
یه هه‌یه ، مامه حه‌سه‌ن هه‌تا پۆلی په‌نجی سه‌ره‌تایی خوێندوه‌و ئێسته له
یه‌کێک له گه‌ڕه‌که‌کانی سیلۆی شاری سه‌قز خه‌ریکی که‌سب وکاری نانه‌وایی یه ،
ئه‌م پیاوه به‌توانایه‌ی سه‌قز له بابه‌ت رشته‌ی وه‌رزشیه‌که‌یه وه ئاواده‌دوێت
: ده‌وی پیاده‌ره‌وی یه‌کێک له به‌شه‌کانی ده‌ومه‌یدانی یه و رشته‌یه‌کی یه‌گجار
خۆشه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا زۆرسه‌خت ودژواره جیاوازی له‌گه‌ڵ ده‌ومه‌یدانی
له‌وه‌دایه که هه‌مووتکنیکی ئه‌م کاره ئه‌وه‌یه نابێ هه‌ڵبێیت ده‌بێ
پیاده‌ره‌وی بکه‌ی له هه‌رحاڵدا ده‌بێ پایه‌کت هه‌رله‌سه‌ر عه‌رز بێت وهه‌ڵاتن
خه‌تا حه‌ساب ئه‌کرێت !! که به‌داخه‌وه من نه‌مامۆستایه‌کم بوه نه پرۆژه‌یه‌کی
ته‌مرینی دارێژراوم بوه هه‌رچی یه‌ک هه‌بوه‌وهه‌مه ئه‌توانم بڵێم به‌رهه‌می هه‌وڵ
وته‌قالای خۆمه‌و خوا پیداوم وچاک یان خراپ له‌مه‌زیاترم له‌ده‌ست نایه‌ت .
چۆن بوو ده‌ستت کرد به‌کاری وه‌رزش ؟
له‌پێشدا با سپاسی کاک ره‌شید که‌ریمی بکه‌م که ساڵی 1376 هه‌تاوی بۆ یه‌که‌م جار
منی ناساند به خوالێخۆش بوو کاک سدیقی مرادی که ئه‌وکات به‌رێوه‌به‌ری کاروباری
وه‌رزشی هه‌مه‌گانی بوو له‌سه‌قزدا منیش ناوم نووسی و چوومه‌سه‌رته‌مرین و دوای
حه‌وتوویه‌ک هه‌ڵبژێردرام بۆ کێ به‌رکێی قاره‌مانی نێخۆی وڵات که به خۆشی یه‌وه
له‌وکێ به‌رکێ دا پله‌ی 3 می وڵاتم به‌ده‌ست هێنا شاری سه‌قز که به‌درێژایی مێژوو
مه‌کۆی قاره‌مانان له بواری جۆراوجۆربوه له رشته‌ی ده‌ومه‌یدانیشدا له ماوه‌ی
ته‌مه‌نی خۆیدا وه‌دوانه‌که‌وتوه‌و به جێ نه‌ماوه که ئه‌گه‌ر کارناسانه
توانایه‌کانی لاوانی ئه‌م شاره بدۆزنه‌وه‌و هه‌وڵی بۆ بده‌ن گه‌لێ له‌م زیاتریش
گه‌نج وگه‌نجینه‌ی پڕبایه‌خی لێ په‌یدا ئه‌بێت هه‌ڵبه‌ت ته‌ربیه‌ت به‌ده‌نی
پارێزگا‌و شاری سه‌قزیش به قه‌ده‌ر توانا‌و ئیمکاناتیان کار ئاسانی ده‌که‌ن
وده‌رحه‌ق به‌من ده‌بێ بڵێم سپاسیان ئه‌که‌م به‌ڵام ئه‌وه زۆرکه‌متره له حاست
ئه‌و هه‌موه شوره‌شه‌وقه‌ی لاوان و به‌ساڵاچوانی وه‌ک من له شاری سه‌قزدا.
بنه‌ماڵه چ ده‌ورێکی له سه‌ر وه‌رزشکار هه‌یه ؟
من ئه‌گه‌ر له‌خۆمه‌وه ده‌ست پێ بکه‌م ده‌بێ بڵێم هه‌رلێره‌وه سپاسی تایبه‌تی
هاوسه‌ره‌که‌م ده‌که‌م که ئه‌گه‌ر ئه‌ونه‌بوایه هه‌رگیز له‌م ته‌مه‌نه‌دا
نه‌مده‌توانی وه‌رزش بکه‌م دیاره بنه‌ماڵه یه‌کێک له موره‌بیه هه‌ره
به‌تواناکانی هه‌ر وه‌رزشکارێکه که ئه‌توانێت به پشتیوانی ماڵی ومه‌عنه‌وی و
ره‌خساندنی هه‌ل ومه‌رج وده‌رفه‌تی وه‌رزش کردن هانده‌رو پاڵ پشتی وه‌رزشکار بن
هه‌روه‌ها چاودێری دڵسۆزانه‌و دایک وبابانه‌ی کچان وکوڕانی تازه‌پێگه‌یشتوو
وهه‌رزه‌کار بن .
مامه حه‌سه‌ن له‌وکاته‌وه هاتوویته نێو ساڵۆنی
وه‌رزشه‌وه چ ده‌سکه‌تێکت بوه ؟
دیاره ده‌سکه‌وت هه‌بوه‌و هه‌یشه ده‌مه‌وێ ئاماژه به شێعرێکی (حه‌سه‌ن ئه‌مینی
) شاعیری لای خۆمان بکه‌م که ده‌ڵێت : پێم ئه‌ڵێ کوانێ خه‌ڵاتم کێو به کێو هه‌ڕ
ڕائه‌که‌م؟! له‌شی ساخ ونه‌فه‌سی باز خۆمم خۆم خه‌ڵات ئه‌که‌م !) له راستیشدا
هه‌روایه‌و بۆ به‌شێکی زۆر له وه‌رزش کردن نابێ چاوه‌ڕوانی پاداش بیت پاداشی باش
وهه‌ره‌گرینگ له‌ش ساخی یه که گه‌وره‌ترین نێعمه‌ته ، وه‌ک ده‌سکه‌وتی میداڵیش
سه‌رجه‌م 19 جار مقامم وه‌رگرتوه که ئه‌مانه‌ن :
1- دوازده‌جار پله‌ی یه‌که‌م له کێ به‌رکێ کانی نێخۆی ئێران‌دا.
2- چوارجار پله‌ی دووهه‌م له نێخۆی ئێران‌دا.
3- یه‌کجار ، پله‌ی سێهه‌م له نێخۆی ئێران‌دا.
4- پله‌ی دووهه‌م له 10کیلومتر دا له وڵاتی تایله‌ند.
5- پله‌ی سێهه‌م له 5 کیلومتردا له وڵاتی تایله‌ند.
هه‌روه‌ها له گه‌لێک کێبه‌رکێی ناوشاردا که ئه‌وانه هه‌ربۆ ته‌شویقی
هاوکاره‌کانم بوه‌و دۆستانه بوه.
وه‌رزشی ده‌ومه‌یدانی هه‌تا چ راده‌یه‌ک ناسیاوه بۆ خه‌ڵک
له شاری سه‌قزدا ؟
ده‌ومه‌یدانی مێژوویه‌کی هه‌ره کۆنی هه‌یه ئه‌کرێ بڵێین له گه‌ڵ مێژووی ته‌مه‌نی
مرۆڤ دا ئه‌ویش سه‌ری هه‌ڵداوه و هه‌یه ئه‌م رشته له‌وه‌رزش له راستیدا دایکی
هه‌موو وه‌رزشه‌کانه‌وبۆ هه‌رکام له رشته‌وه‌رزشیه‌کان بچیت پێویستیت پێی هه‌یه‌و
له پێش میلادی مه‌سیحیشه‌وه هه‌ربوه‌وکێ به‌رکێی بۆدانراوه و به‌شێکه له
ئوله‌م پیکو جیهانیش بوه ئه‌وه‌یه ئێمه‌یش وه‌کوو کوورد لێره هه‌رگرێدراوی ئه‌م
جیهانه‌ین و بۆ خه‌ڵکی ئێمه‌یش هه‌ر ئاشنا بوه‌و هه‌یشه که ده‌بێ زیاتر کاری بۆ
بکرێت هه‌تا ببێته به‌شێک له فه‌رهه‌نگی ئێمه و ژن وپیاو کچان وکورانی زیاتر
له‌ده‌وری ئه‌م رشته کۆببێته‌وه ، ئێسته له هه‌موو جیهان ساڵۆن وشوێنی تایبه‌ت
بۆ ئه‌م رشته‌یه دیاری کراوه‌وبایه‌خی پێ ئه‌ده‌ن که‌چی مه‌خابن له‌سه‌قزدا ئێمه
هه‌رله شوێنه خاکیه‌که‌ی ساڵۆنی کاوه ته‌مرین ده‌که‌ین و هیچ چه‌شنه
ئیمکاناتێکمان بۆ ته‌مرینی ئه‌وتۆ نیه و ته‌مرینه‌کانمان زۆر سه‌ره‌تاین ، ئه‌م
هاواروداده‌مان به‌مانای ئه‌وه‌نیه باشیه‌کان نابینین باشی هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ی
کۆمه‌ک ویارمه‌تیمان ئه‌ده‌ن له‌به‌رچاومانه به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێویست بێت نه‌بوه بۆ
ئه‌م رشته‌یه که ئه‌گه‌ر ئیمکاناتی پێویست بۆ ئه‌م رشته‌و رشته‌کانی دیکه‌ی
وه‌رزشی له هه‌رێمی ئێمه ببێت ره‌نگه زۆر گه‌نچ ولاوی به‌توانا هه‌ر ئێسته له
سووچێکی دووکانه میکانیکیه‌کان و نانه‌واخانه‌کان قاوه‌خانه‌کاندا ببن که ئه‌گه‌ر
بوار وده‌رفه‌ت وده‌ره‌تای وه‌رزش کردن بۆیان بلوێ که‌ڵه پیاوی به‌تواناتر بن و
میداڵی فه‌خرو شانازی زیاتر بکه‌نه گه‌ردنی ئه‌م شار‌و باژێڕه .
وتوو وێژ چی : خه‌لیل سه‌عیدی سه‌قز
ئاماده‌کردنی : حه‌سه‌ن ئه‌مینی سه‌قز