چوارشه‌ممه‌کۆڕێک بۆ رۆژنامه‌وان
فه‌رهاد ئه‌مین پوور

ئێواره‌کۆڕی ئه‌م چوارشه‌ممه‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌بی "په‌یڤ"له شاری
سه‌قز ته‌رخانکرا بۆ به‌ڕێز کاک "فه‌رهادئه‌مین پوور" له‌ژێر ناونیشانی "
کێشه‌کانی ئه‌ده‌بیاتی کوردستانی ئێران له ده‌هه‌ی رابردوودا"
له‌و دانیشتنه‌دا که به‌به‌شداری ژماره‌یکی زۆر له لایه‌نگران وهۆگرانی
ئه‌ده‌بیاتی کوردی پێکهاتبوو کاک فه‌رهاد وه‌ک رۆژنامه‌وان وکۆمه‌ڵناسێک تیشکی
خسته سه‌ر دوولایه‌ن یان دوو ده‌سه‌ڵاتی شێعری له‌کوردستانی ئێران‌دا که به
سونه‌ت گه‌را و نوێخواز دابه‌شی کردن ... و وتی : کێشه‌ی ئه‌م دووبه‌ره‌یه بوه‌ته
هۆی سه‌رلێشه‌واوی و تاڕاده‌یه‌ک راوه‌ستانی شێعری له کوردستانی ئێران‌دا هه‌رچه‌ن
ئه‌م کێشه‌یه له زۆربواردا بوه‌ته هۆی ئاشنابوونی زیاتری کۆمه‌ڵگا له ئه‌دب و
کێشه‌کانی و سه‌ره‌کی ترین کێشه‌ی نێوانیان "زمانه" ... هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ی
کرد که سوننه‌تگه‌راکان زۆرتر خه‌می زمان وکولتوورو داب ونه‌ریتی کوردیانه هه‌تا
ره‌سه‌نایه‌تی شێعر خۆی ...که له‌روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه شێعر ده‌بێ له خزمه‌ت
ئیدویۆلوژی سیاسی و نیشتمانی ونه‌ته‌وه‌یی دا بێت ... له لایه‌کی دیکه‌وه
نوێخوازه‌کان پێیان وایه پاراستنی زمان وفه‌رهه‌نگ کاری که‌سانی دیکه‌یه نه‌ک
شێعر‌و شاعیر...
وه‌ک هه‌میشه به‌شی پرسیار‌و وڵام بوه کۆتایی هێنه‌ری کۆڕه‌که.
پێویسته بوترێت : کاک فه‌رهاد ئه‌مین پوور
ساڵی 1352 له شاری سه‌قز له‌دایک بوه‌و له ساڵی 1372 له‌زانکۆی په‌یام نووری
سه‌قز کۆمه‌ڵناسی ته‌واو کردوه‌و له‌ساڵی 1380 له‌گه‌ڵ دۆستانی ئه‌نجومه‌نی
ئه‌ده‌بی په‌یڤ یان دامه‌زراندوه
له‌ساڵی 1382 هه‌تا 85 به‌رپرسی به‌شی فارسی حه‌وتوونامه‌ی داخراوی "رۆژهه‌ڵات"بوه
چه‌ندین وتاری وه‌رگێڕان ونووسینی هه‌یه و له بواری ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیشدا هه‌ندێ
وتاری بڵاو بوه‌ته‌وه .
