بارانی مه‌ریوان له کێڵگه‌کانی سه‌قزدا
رۆژی 18/5/86 ئێواره دره‌نگانێ شاری سه‌قز بوه خانه‌خوێی کۆڕی هونه‌ری
شانۆی"باران" ی شاری مه‌ریوان ، ئه‌م گرووپه شانۆیه‌کی له گه‌ڵ خۆی هێنا بوو که
پێش که‌ش به یادوبیره‌وه‌ری هونه‌رمه‌ندی کۆچ کرد‌و خوالێخۆش بوو "عه‌بدوڵڵا راشدی"
کردبوو ، پێش که‌ش کردنی شانۆی "دوژمنی گه‌ل " له نووسینی "هێنریک ئیبسن" و
وه‌رگێڕانی "حه‌مه فه‌ریق حه‌سه‌ن" به ده‌رهێنه‌ری کاک "فاتێح بادپه‌روا " که
بڕیاره بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ به‌ڕێوه بچێت یه‌که‌م رۆژی خۆی ته‌رخانکردبوو بۆ
هونه‌رمه‌ندانی شاری سه‌قز به‌گشتی خۆیان وبنه‌ماڵه‌کانیان که شه‌وێکی زۆرخۆش و
هونه‌ریانه‌یان له‌گه‌ڵدا برده سه‌ر.
شانۆکه باسی له پیسی ئاوی حه‌مامه‌کانی شارێک ئه‌کرد که دوکتور وه‌ک نوێنه‌ری
چینێکی راستگۆ پێی زانیبوو وپێی له‌سه‌ر ئه‌وه‌دا ئه‌گرت که وا ده‌بێ خه‌ڵکیش له
رێگای رۆژنامه‌کانه‌وه ئاگه‌دار بکرێن ... به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌وانه‌ی
به‌رژه‌وه‌ندی ئابوورییان ئه‌که‌وته مه‌ترسی یه‌وه به‌رهه‌ڵه‌ستی دوکتور و بیر‌و
باوه‌ڕه‌که‌ی بوون که به‌شێوه‌یه‌کی زۆر هونه‌رمه‌ندانه پێش که‌شیان کرد.