رۆژی 31 ی جۆزه‌ردانی 87 ماتۆڕ سوارێک
به ناوی "فایه‌ق مسته‌فایی " ته‌مه‌ن 36 ساڵه له گه‌ڕه‌کی
حه‌ماڵاوای خواره‌وه‌ی سه‌قز به هۆی له‌یه‌ک که‌وتنی ماتۆڕه‌که‌ی له
گه‌ڵ ماشینێک دا به داخه‌وه گیانی له ده‌ست دا.

رۆژی 31 ی جۆزه‌ردان 87 "حسه‌ین کوردپوور"
ته‌مه‌ن 44ساڵه خه‌ڵکی گوندی "کاکه‌سیاو" ی له ناوچه‌ی ساحێب ی سه‌قز
له جاده‌ی سه‌قز- سنه به هۆی رووداوی ماشێن به داخه‌وه گیانی
له ده‌ست دا.

برینداربوونی دوو که‌س به گوله
رۆژی 29 ی جۆزه‌ردان که‌سێکی نزامی به ناوی
"بیهروز خودکامه" ته‌مه‌ن 21 ساڵه که له پاسگای بسام وبازاڕچه‌ی
سێف که ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قز خزمه‌تی ئه‌کرد که‌وته به‌ر گوله‌و
به توندی بریندار بوو که بۆ تیمار کردنی برینه‌کانی ره‌وانه‌ی
نه‌خۆشخانه‌ی شاری سه‌قز کراوه.
رۆژی 29 ی جۆزه‌ردان که‌سێکی نزامی به ناوی "موسی جلالوند" 22 ساڵه
له پاسگای ئاوایی "سوورێن" له شاری بانه که‌وته به‌ر گوله (له
کاتی مانۆر) و بریندار بوو که بۆ تیمارکردنی برینه‌کانی ره‌وانه‌ی
نه‌خۆشخانه‌ی شاری سه‌قز کراوه .

کسب مقام اول شهرستان سقز در مسابقات
رقابتی مهر در سطح استان کردستان
آقای جعفر لیموئی با دریافت مجوزی از آموزش
وپرورش در سال 1380 اقدام به تاسیس آموزشگاهی بنام آوا نمود.
برای تدریس بهتر آموزشگاه اقدام به مشورت باآموزشگاههای همچون کانون
زبان وبخصوص موسسه ی امید در تبریز نمود و در همین راستا مدرن ترین
شیوه ی تدریس( که همانا همچون شمع سوختن) هم از طرف مدرسین آموزشگاه
ارائه شد.
چون عده ای از مدرسین اموزشگاه علاقمند به نوع دوستی و خدمت بشریت اند,
با سازمان هلال احمر همکاری می کنند و این سازمان در سال اقدام به
برگزاری یک سری مسابقات زبان انگلیسی بنام رقابت مهر می نماید که
آموزشگاه آوا از بدو تاسیسش اقدام به شرکت دادن زبان آموزانش در این
مسابقات بوده است بطوری که :
در سال 1382 زبان آموز مسعود لطفی موفق به کسب مقام اول درشیرازدرسطح
کشور گردید
سال (1383)نیزکسب همان مقام توسط خانم الهام زمانی در کرمانشاه تکرار
شد
سال 1384 کسب مقام سومی توسط آقای طه حسینی
سال 1385 کسب مقام دوم توسط خانم گلاله نوری در تبریز
و کسب عنوانهای دیگری در سطح استان و غرب کشور که همیشه زبان آموزان
این آموزشگاه حرف اول راتا حال زده اند.
رقابت مهر امسال در سطح استان به شهرستان سقز موکل شد که با نظارت
ناظرین استان و گروهی از داوران برگزار شد که در پایان, زبان آموزان
سقزی در گروه سنی( 29-18سال) بهنام شیربیگی واسرین مرادیان در گروه
سنی( 18-12سال)اشکان پیروزو دیرین همتیار همگی موفق به کسب عنوان اول
شدند و توانستند به مرحله ی بعدی راه یابند.

خۆکوژی به ده‌مانچه
رۆژی 26 ی جۆزه‌ردانی 87 که‌سێک به ناوی "فاتێح
م." ته‌مه‌ن 45 ساڵه خه‌ڵکی بانه له نێو
چه‌می سه‌قز هه‌ڵکه‌وتوو له نێو باخچه‌کانی به‌ر حه‌ماڵاوای خواره‌وه
به ده‌مانچه ته‌قه‌ی له خۆی کرد و خۆی کوشت.

گرووپی چیرۆکی شه‌وار بۆ یه‌که‌مین جار
له شاری سه‌قز چیرۆکانه به‌رێوه
ده‌بات.
دریژه...
۳۰ جۆزه‌ردانی ۱۳۸۷
ره‌زا رۆسته‌می ، به‌هار حسینی ، شلێر محه‌مه‌دیان ، ئه‌یوب سه‌عادتی(له
کارگه‌ی چیرۆکی شه وار ).

کرێکارێکی کورد گیانی له ده‌ست دا
کرێکارێکی سه‌قزی به ناوی "محه‌ممه‌دساڵح
جه‌هانگه‌رد" ته‌مه‌ن 48 ساڵه که له به‌ر بێ‌کاری وبۆ دابینکردنی
ژیانی ماڵ ومنداڵی ره‌وانه‌ی شاری تاران ببوو رۆژی 13 ێ جۆزه‌ردانی 87
که‌وته به‌ر ماشێن وبه داخه‌وه گیانی له ده‌ست دا.

زیندانی یه‌کی سه‌قزی له زیندان ئازاد بوو
رۆژی 23 ی جۆزه‌ردانی 87 "که‌ریم
عه‌لیمحه‌ممه‌دی" پاش 14 ساڵ زیندانی بوون که‌وته به‌ر عه‌فووی
ساڵوه‌گه‌ڕی ئازادی شاری خوڕڕه‌مشه‌هر (3 خرداد) و 14 مانگ که له
حوکمه‌که‌ی مابوو پێی به‌خشراو ئازاد بوو.

رۆژی 23 ی جۆزه‌ردانی 87 ژنێکی ته‌مه‌ن
80 ساڵه به ناوی "رابێعه مرادی"که حه‌وتوویه‌ک پێشتر له رووداوی
وه‌رگه‌ڕانی ماشین دا بریندار ببوو له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌قز کۆچی دوایی
کرد .

رۆژی 23 جۆزه‌ردانی 87 له له گوندی
"بستام " له ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قز له رووداوی وه‌رگه‌ڕانی
ماتۆڕسیکلت دا که (کێبه‌رکێیان سازکردبوو)که‌سێک به ناوی "حسه‌ین
محه‌ممه‌دزاده" ته‌مه‌ن 29 ساڵه گیانی له ده‌ست دا وکه‌سێکی دیکه‌یش
به توندی بریندار بوو.
پێویسته بوترێت زۆربه‌ی گوندنشینه‌کانی ناوچه‌ی سه‌قز ماتۆڕسکلیت یان
هه‌یه که بۆ چوونه سه‌ر مووچه‌ومه‌زراو هات وچۆی ناوچه‌که که‌ڵکی
لێوه‌رده‌گرن .

رۆژی 21 ی جۆزه‌ردانی 87 مینووبووسی
هات وچۆی گوندی "هه‌نگه‌چینه" له ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قز کاتێک
ده‌یویست له شاری سه‌قزه‌وه به‌ره‌و گونده‌که‌یان بگه‌ڕێته‌وه له
ته‌نیشت پاسگای پولیسی رێگه‌وبان له سه‌ر جاده‌ی سه‌قز - مه‌ریوان
ئاگری تێبه‌ر بوو که 3که‌س له موسافیره‌کانی به‌توندی سووتان
وبریندار بوون که یه‌کیان به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ی شاری سنه به‌ڕێ کرا.

کچێک خۆی هه‌ڵواسی
رۆژی 17 ی جۆزه‌ردانی 87 کچێکی ته‌مه‌ن 19 ساڵه له گوندی "ماسیه‌ری
کۆن" له ناوچه‌ی خوڕخوڕه‌ی سه‌قز به په‌ت خۆی هه‌ڵواسی وبه داخه‌وه
گیانی له خۆی ستاند.
ناو و هۆکاری ئه‌م کاره هه‌تا گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه روون
نه‌بوه‌ته‌وه .

معاون فرماندار سقز: 30 مورد طلاق به
ازاي هر 44 پرونده اختلاف در سقز
معاون فرماندار سقز گفت: از 44 پرونده اختلاف
خانوادگي ارجاع شده به شوراي حل اختلاف 30 مورد به طلاق مي‌انجامد.
به گزارش خبرگزاري فارس از سنندج، مسعود منصوري امروز در اولين جلسه
شوراي اجتماعي شهرستان سقز كه با حضور مدير كل امور اجتماعي و شوراهاي
استانداري و مسئولان ادارات سقز برگزار شد افزود: در حال حاضر متكديان
ساماندهي شده‌اند و آن دسته از متكديان كه زير پوشش حمايتي نبوده‌اند
به ادارات حمايتي معرفي شده‌اند.
وي ادامه داد: آمار بالاي طلاق در شهرستان سقز نگران كننده است و در
بحث پيگيري از اعتياد نيز كارهاي زيادي صورت گرفته است.
در ادامه اين جلسه مدير كل امور اجتماعي و شوراهاي استانداري نيز با
گرامي‌داشت ياد و خاطره بنيانگذار جمهوري اسلا‌مي ايران به نقش كارگروه
اجتماعي براي جلوگيري از ناهنجاري‌هاي جامعه اشاره كرد و گفت: ضمن
بررسي و شناسايي مسائل و مشكلات بايد در زمينه رفع آنها تلاش كرد.
عطا رحماني آبيدر شناسايي درست مشكلات و پديده‌هاي اجتماعي را از وظايف
كارگروه اجتماعي در شهرستان‌ها دانست و افزود: با توجه به بررسي‌هاي
انجام گرفته طلاق، بيكاري، قاچاق، اعتياد و حاشيه نشيني و تأخير در
ازدواج از مشكلات شهرستان سقز است.
در ادامه اين جلسه به منظور كاهش آسيب‌ها در رابطه با پديده‌هاي غير
اجتماعي بر فرهنگ سازي مسائل مختلف اجتماعي در جامعه توسط كارگروه
تأكيد شد.

رۆژی 16 ی جۆزه‌ردانی 87 کا "سابیر
ده‌یهیمی " ته‌مه‌ن 65 ساڵه خه‌ڵکی سه‌قز له جاده‌ی نێوان مه‌هاباد-
بۆکان به هۆی کاره‌ساتی ماشێن به داخه‌وه گیانی له ده‌ست دا.

ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای جه‌وان
(ده‌فته‌ری سنه) پڕۆژه‌ی چه‌ند چالاکی یه‌کی له شاری سه‌قز راگه‌یاند
به‌شێکی ئه‌م به‌رنامانه که بڕیاره له
وه‌رزی هاوین دا به یارمه‌تی خانه‌ی فه‌رهه‌نگی ئیداره‌ی ئیرشادی
سه‌قز به‌ڕێوه بچێت ئه‌مانه‌ن :
ده‌وره‌یه‌کی سێ مانگه‌ی کارگه‌ردانی سینه‌ما (به بڕوانامه‌ی ره‌سمی
ئه‌نجومه‌نی سینه‌ما جه‌وانی ئێران)
ده‌وره‌یه‌کی سێ مانگه‌ی وێنه‌گرتن (به بڕوانامه‌ی ره‌سمی ئه‌نجومه‌نی
سینه‌مای جه‌وانی ئێران)
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵێک کلاسی ره‌خنه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یی له
سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌ستێره‌کانی بواری وێنه‌گری جیهان.

رۆژی 16 ی جۆزه‌ردانی 87 مسافیرێک به
ناوی "جه‌عفه‌ر ئه‌نامی پوور" 27 ساڵه خه‌ڵکی گوندی "لیقوانی" شاری
ته‌برێز به هۆی رووداوی ماشێن له جاده‌ی سه‌قز – بانه به داخه‌وه
گیانی له ده‌ست دا.

سه‌ربازێک خۆی هه‌ڵواسی
رۆژی 16 ی جۆزه‌ردانی 87 سه‌ربازێکی سه‌قزی به
ناوی "هاوڕێ م." ته‌مه‌ن 19 ساڵه دانیشتووی
سه‌قز به په‌ت خۆی هه‌ڵواسی و به داخه‌وه گیانی خۆی کێشا.

باشگای تۆپی پێی قه‌ندیلی سه‌قز بوه
نوێنه‌ری باشگاکانی کور‌دستان
مه‌نسووری کیانفه‌ڕ یه‌کێک له ئه‌ندامانی ئه‌و
باشگایه به چل‌چه‌مه‌ی راگه‌یاند : که ئه‌م تیمه له کێبه‌رکێکانی
خۆی که به به‌شداری زیاتر له 30 تیم بوه به‌شداری
چالاکانه‌ی کردوه‌و بوه‌ته تیمی سه‌رکه‌وتووی ئه‌و دیدارانه که له
به‌ر ناره‌زایه‌تی یه‌ک دوو تیم راگه‌یاندنی سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی له
لایه‌ن کومیته‌ی فووتباڵ ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان هه‌ندێک
وه‌دواخرا.
به‌ڵام سه‌ره‌نجام به خۆشی یه‌وه ئه‌م تیمه وه‌ک تیمی یه‌که‌م و
نوێنه‌ری باشگاگه‌لی پارێزگای کور‌دستان له مانگی جۆزه‌ردانی 87 دا
راگه‌یندرا، که ئه‌م سه‌رکه‌وتنه بۆ تۆپی پێی سه‌قز له ماوه‌ی 30
ساڵدا یه‌کمجاره رووئه‌دا .

رۆژی 12 ی جۆزه‌ردانی 87 له جاده‌ی
سه‌قز – بۆکان که‌سێک به ناوی فارووق عه‌زیزی " 27 ساڵه
شۆفیرده‌که‌وێته به‌ر گوله‌ی هێزی ئینتزامی و به توندی بریندار
ده‌بێت که ئێسته له نه‌خۆشخانه‌ی شاری سه‌قز له ژێر چاوه‌دێری
پزشکی دایه.

رۆژی 12 ی جۆزه‌ردانی 87 له سه‌ر جاده‌ی سه‌قز- بانه که‌سێک به ناوی
"په‌یمان ئه‌حمه‌دی " 18 ساڵه دانیشتووی شاری بۆکان به هۆی کاره‌ساتی
ماشێن به داخه‌وه گیانی له ده‌ست دا.

سه‌ربازێک خۆی کوشت
رۆژی 11 ی جۆزه‌ردانی 87 سه‌ربازێک به ناوی "سه‌جاد ب."
ته‌مه‌ن 20 ساڵه نیشته‌جێ له پاسگای گوندی " بسام" هه‌ڵکه‌وتوو له
سه‌رشیوی سه‌قز به گوله‌ی چه‌که‌که‌ی به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست خۆی کوشت .

شه‌وی 8 ی جۆزردانی 87 ماشێنێکی
شه‌به‌که‌بێهداشتی شاری سه‌قز له جۆری "سایپا پیکاب " که به هۆی
تازه‌بوونیه‌وه له پارکینگی حه‌وشی مه‌رکه‌ز بێهداشتی سه‌قز
هه‌ڵکه‌وتوو له شه‌قامی حافز راگیرابوو له لایه‌ن دزو
جه‌رده‌کانه‌وه به تاڵان برا .

رۆژی 6 ی جۆزه‌ردانی 87 موتوڕسوارێک به
ناوی "سه‌لاح قادرپوور" ته‌مه‌ن 24 ساڵه دانیشتووی سه‌قز به ماتۆڕ
که‌وته نێو چۆمی وڵیخان له گاراژی میره‌ده‌ێ که پێشتر رووخابوو و
خه‌ریکی چاک کردنه‌وه‌ین به داخه‌وه ئه‌و گه‌نجه‌ی تێکه‌وت وگیانی
له ده‌ست دا .

سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 6 ی جۆزه‌ردانی 87
له جه‌نگه‌ی به‌یانه بازاڕی گوزه‌ری مه‌یانی کرێکاره‌کانی سه‌ر چه‌می
وڵیخان به‌شێک له شه‌قامه‌که له ژێر ته‌گه‌ری ماشێنێکی سایپا له
به‌ر ده‌رکه‌ی پاساژی "فوولادی"رۆ چوو و ماشێنه‌که‌ی تێکه‌وت که به
خۆشی یه‌وه خه‌ساره‌تی گیانی به دواوه نه‌بوو .

پێویسته بوترێ که چۆمی وڵیخان پتر له 35 ساڵ ده‌بێ سه‌رپۆش کراوه‌و
له به‌ر کۆن بوونی هه‌ر جاره‌ی به‌شێکی تێ ئه‌ته‌پێت .

خۆکوژی
ژنێکی ته‌مه‌ن 33 ساڵه به ناوی
"فه‌رخونده ع. " خه‌ڵکی سه‌قز رۆژی 27 ی
بانه‌مه‌ڕی 87 ده‌ست ئه‌دا خۆکوژی به ده‌رمانی ماده‌سڕکه‌ره‌کان که
ئاگه‌داری ده‌بن و له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌قز چاوه‌دێری پزشکی ده‌که‌ن
دواتر رۆژی 3 ی جۆزه‌ردانی 87 گیانی له ده‌ست ئه‌دا.

رۆژی 5 ی جۆزه‌ردانی 87
له گه‌ره‌کی حه‌ماڵ ئاوای خواره‌وه‌ی شاری سه‌قز ژنێکی ته‌مه‌ن 65
ساڵه به ناوی "رابێعه " له بیر‌و چاڵاوی هه‌ڵکه‌ندراوی ماڵه خۆیان
که‌وت و گیانی له ده‌ست دا.

به هۆی بێ‌کاری چه‌ندین
ماڵ ئاگری تێبه‌ر بوو
دوانیوه‌ڕۆی رۆژی 5 ی جۆزه‌ردانی
87 خانووبه‌ره‌یه‌ک له گه‌ڕه‌کی حه‌ماڵ ئاوای سه‌ره‌وه‌ی شاری سه‌قز
به هۆی راگرتنی چه‌ند بۆشکه بێنزین له نێو ماڵ وحه‌وش وحه‌سار دا
(که ئه‌م رۆژانه بوه‌ته به‌شێک له که‌سب وکاری خه‌ڵکی ره‌ش ورووتی
شاره کوردنشینه‌کانی کور‌دستان ) چه‌ن ماڵ به ته‌نیشت یه‌که‌وه ئاگری
تێبه‌ر بوو , که خه‌ساره‌تێکی زۆری ماڵی
وه‌خه‌ڵک که‌وت و دوو که‌سیش به ناوه‌کانی "خه‌لیل حسه‌ینی " 30 ساڵه
و "شاهۆ شاکری " ته‌مه‌ن 16 ساڵه بۆ توندی بریندار‌و سووتان که له
به‌ر قووڵی برینه‌کانیان دوای مداوای سه‌رپێی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی
شاری سنه کران .

رۆژی 4 جۆزه‌ردانی 87
به هۆی پێکادانی 3 ماشینی تویوتا وپرایدو سایپا 3 که‌س گیانیان له
ده‌ست دا
ئه‌م رووداوه له سه‌رجاده‌ی سنه -
سه‌قز له ده‌روبه‌ری گوندی "جونیان روویدا که عه‌لی محه‌ممه‌دزاده
41 ساڵه و "ئه‌کره‌م محه‌ممه‌دیانی " 40 ساڵه که ژن ومێردێکی خه‌ڵکی
بۆکان بوون هه‌روه‌ها "خالید سه‌عاده‌تیان "45 ساڵه خه‌ڵکی "ئێرانشا"
به داخه‌وه گیانیان له ده‌ست دا‌و که‌سی چواره‌میش به توندی بریندار
بوو.

کرێکارێکی جۆشکاری له خانووبه‌ره‌یه‌کی چوارنهۆمی یه‌وه به‌ربوه‌وه
رۆژی 4 جۆزه‌ردانی 87 کرێکارێکی جۆشکار
به ناوی "خالید ساڵحی " ته‌مه‌ن 25 ساڵه له کاتی کارکردن‌دا له
خانووبه‌ره‌یه‌کی چوار نهۆمی یه‌وه له نێوشاری سه‌قز
که‌وته‌خواره‌وه‌و به داخه‌وه گیانی له ده‌ست دا.

رۆژی 3 ی جۆزه‌ردان له سه‌رجاده‌ی سنه سه‌قز له شاره‌دێی ساحێب
ژنێکی 66 ساڵه به ناوی "فاتمه سانی فه‌رد" به هۆی رووداوی ماشێن
گیانی له ده‌ست دا

کێ به‌رکێی
دووچه‌رخه سواری له شه‌قامه‌کانی سه‌قزدا
سه‌رله به‌یانی رۆژی 3 ی
جۆزه‌ردان 87 کێ به‌رکێیه‌کی دووچه‌رخه‌سواری له لایه‌ن ته‌ربیه‌ت
به‌ده‌نی و شه‌به‌که بێهداشت و دادگوسته‌ری بۆ ته‌مه‌نی لاوان و
مناڵان رێخرابوو که ژماره‌یه‌ک مناڵ ومێرمنداڵ به حه‌زی خۆیان
شه‌قامه کانی نێوشار خولانه‌وه .

له گوندی سڵێمان که‌ندی
پیاوێک به گوڵه‌ی کڵاشینکۆف خۆی بریندار کرد
رۆژی 1 ی جۆزه‌ردانی 87 پیاوێکی
جووتیار به ناوی "برایم ح." ته‌مه‌ن 40
ساڵه خه‌ڵکی گوندی "سڵێمان که‌ندی " له ناوچه‌ی فه‌یزاڵڵابه‌گی سه‌قز
به هۆی که‌مته‌رخه‌می به گوله‌ی چه‌کی کڵاشین کۆف (که هی خۆی بوه)
ده‌ستی خۆی به توندی بریندار ده‌کات ، که هه‌ر ئێستا له
نه‌خۆشخانه‌ی شاری سه‌قز له ژێر چاوه‌دێری پزشکی دایه .

قه‌ڵا سوتا...
ساڵی 1337، ئه‌م شه‌و
قه‌ڵا سوتا. بۆ؟ .........چل‌چه‌مه

شۆفیری 3f به بێ
ماشینیش هه‌ر خه‌ته‌رناکن !!
رۆژی 28 ی بانه‌مه‌ڕ 87 دوو
رانه‌نده‌ی ماشێنێکی خاوه‌ر و ماشینێکی 3f له یه‌کێک له شه‌قامه‌کانی
نێوشاری سه‌قز لێیان ده‌بێته ده‌م بۆڵه و شه‌ڕکردن که شۆفیری 3f به
تالیور سه‌ری رانه‌نده‌که‌ی دیکه به ناوی "حامید عه‌بدوڵڵازاده"
ته‌مه‌ن 38 ساڵه خه‌ڵکی سه‌قز، ده‌شکێنێ و بێ ئه‌وه‌ی که‌س بیناسێت
ده‌رباز ده‌بێت که به داخه‌وه سه‌رشکاوه‌که رۆژی دواتر له
نه‌خۆشخانه‌ی شاری سنه کۆچی دوایی کرد.

رۆژی 30 بانه‌مه‌ڕی 87 هیزی ئینتزامی نێوشاری سه‌قز وه‌دووی ماشێنێکی
هه‌ڵگری کوودی که‌شاوه‌رزی ده‌که‌وێ که ماشینه‌که له به‌ر ئه‌وه‌ی
نه‌یگرن وباره‌که‌ی زه‌وت نه‌که‌ن خۆی له مه‌یدانی غه‌له‌ی ته‌نیشت
مه‌یدانی ته‌ره‌بار ده‌هاوێ ...که خه‌ڵک به‌رنگاری هێزی ئینتزامی
ده‌بنه‌وه نایه‌ڵن ماشێنه‌که له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن تیره‌ندازی ده‌که‌ن
له ئاکامدا که‌سێک بریندار ده‌بێت و ناوه‌که‌ی هه‌تا گه‌یشتنی ئه‌م
هه‌واڵه روون نه‌بوه‌ته‌وه .
