رۆژی 28 ی ره‌شه‌مه‌ی 86 سه‌ربازێک به ناوی ره‌سووڵ حه‌سه‌ن زاده له
پاسگای ئاوایی "سوننه‌ته" ی سه‌قز به هۆی که‌مته‌رخه‌می به گوله
برینداربوو که له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌قز له ژێر چاوه‌دێری پزشکی دایه.

ئێواره‌ی نه‌ورۆزوئاگری جه‌رگبڕی جاده
رۆژی 29 ره‌شه‌مه‌ی 86 له دواین چۆڕه‌کانی ساڵدا له سه‌رجاده‌ی سه‌قز
– بانه له سه‌رپردی گوندی "ئایچی" دوو که‌س به هۆی کاره‌ساتی ماشێن
گیانیان له ده‌ست دا که بریتی بوون له :عێزه‌ت فه‌ره‌جی ته‌مه‌ن 28
ساڵه خه‌ڵکی ئاوایی "هه‌رمێدۆڵ" له ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قز، "جه‌ماڵ
مرادپوور" ته‌مه‌ن 30 ساڵه دانیشتووی گه‌ڕه‌کی "ته‌پی ماڵان" ی
سه‌قز.له‌م رووداوه‌دا که‌سێکی دیکه‌یش به تووندی بریندار بوو.

وبلاگ به جای سایت
این هم تلاشی است برای درج آسان‌تر
مطالب و تصاویر که در سایت(کوردی شان‌و) امکان درج مشکل است و نیاز به
زمانی دارد که هنوز من در اختیار ندارم. این شروعی است برای آغازی تازه...برای
دیدن وبلاگ گروه تئاتر شه‌وار این‌جا
را کلیک کنید.

فخرالدين حيدري براي 4
سال ديگر به عنوان نماينده سقز و بانه انتخاب شد
فخرالدين حيدري با مجموع 35061
راي براي چهار سال ديگر به عنوان نماينده مردم سقز و بانه در مجلس
شوراي اسلا‌مي انتخاب گرديد.
به گزارش شارنيوز ميزان مشاركت درسقز کم‌تر از 30 درصد بوده است.

صبح روز انتخابات
راي گيري از صبح روز چمعه در سقز
نيز آغاز شد و تا زمان تنظيم خبر از اجتماع و صف مقابل حوزه‌هاي راي
گيري خبري نبود .اگرچه در محله هاي بهارستان و شريف آباد كه مورد
بازديد خبرنگاران شارنيوز قرار گرفت،شور و شوق بيشتري به نسبت مركز شهر
به چشم مي خورد.آگاهان معتقدند كه شهروندان سقزي ساعات پاياني راي گيري
را براي راي دادن انتخاب مي‌كنند لذا بعدازظهر فضا متفاوت تر خواهد بود.

بان ماڵینی کوشه‌نده
که‌سێکی ته‌مه‌ن 48 ساڵه به
ناوی "مه‌حموودمه‌له‌کی" خه‌ڵکی گوندی" ئایچی " له ناوچه‌ی گه‌ورکی
سه‌قز به هۆی که‌وتنه‌خواره‌وه له سه‌ربان له کاتی بان ماڵینی
مانگی به‌فرانباردا پاش پتر له 50 رۆژ به‌ربه‌ره‌کانێ له گه‌ڵ مه‌رگ
سه‌ره‌نجام رۆژی 21 ی ڕه‌شه‌مه‌ی 86 کۆچی دوایی کرد.

رۆژی 15 ی ره‌شه‌مه‌ی
86 ژن وپیاوێک به هۆی کاره‌ساتی ماشێن له جاده‌ی بانه سه‌قز
گیانیان له ده‌ست دا.

ته‌قینه‌وه‌ی خانووبه‌ره‌یه‌ک
رۆژی 16 ی ره‌شه‌مه‌ی 86
بنه‌ماڵه‌یه‌ک له گه‌ڕه‌کی "شاناز"ی سه‌قز به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی
گازی شاری له نێوماڵدا ته‌قیه‌وه که بوه هۆی بریندار بوونی 4 که‌سی
دانیشتووی نێو خانوه‌که ، برینداره‌کان له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه
راگوێزرانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار دواتر که‌سێکیان به نێوی "سروه یوسفی"
ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌به هۆی زۆر بوونی برینه‌که‌ی ره‌وانه‌ی شاری سنه
کرا.

چۆڵکردنی قوتابخانه له
نیوه‌ی ساڵدا
قوتابخانه‌ی گوندی" له‌گزی "له
ناوچه‌ی کولته‌په‌ی سه‌قز به‌هۆی کۆن بوون و مه‌ترسی دارمانی به سه‌ر
قوتابییان دا به 23 قوتابی هه‌ر پێنج پۆلی سه‌ره‌تای یه‌وه ناچاره‌ن
به شێوه‌ی نافه‌رمی داخراوه.
پێویسته بوترێت مێژووی دروست بوونی ئه‌وقوتابخانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
پتر له 30 ساڵ له‌وه‌پێش .

باوک کوشتن !!
رۆژی 10 ره‌شه‌مه‌ی 86 هه‌تاوی
کوڕێک به ناوی "عه‌لی" باوکه‌که‌ی خۆی به ناوی "محه‌ممه‌دکه‌ریم
فه‌ره‌ج پوور" به تفه‌نگی تاپڕ ده‌پێکێ که به داخه‌وه گیانی لێ
ئه‌ستێنێت ،ئه‌م رووداوه له گه‌ڕه‌کی به‌هارستانی خواره‌وه (حه‌ماڵ
ئاوا) روو ئه‌دا که ئه‌م بنه‌ماڵه خه‌ڵکی گوندی "حاجی مه‌مه‌دان" له
ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قزن و هۆکاری ئه‌م کوشتنه‌یش کێشه‌ی بنه‌ماڵه‌یی
راگه‌یه‌ندراوه .بکوژی ئه‌و پیاوه دوای کوشتنی باوکی بۆ شوێنێکی
نادیار ده‌رباز بوه.

خۆکوژی
رۆژی 4/12/86 گه‌نجێکی ته‌مه‌ن 26
ساڵه به ناوی "که‌یوان ع." خۆی هه‌ڵواسی
وگیانی خۆی کێشا.

رۆژی 11ی ره‌شه‌مه‌ی 86 هه‌تاوی که‌سێکی موته‌رسوار به ناوی "مێهرزاد
ره‌حیمی" به هۆی لێدانی ماشێنی 3اف له جاده‌ی بۆکان – سه‌قز گیانی
له ده‌ست دا.

دیسان دڵۆپه‌ی مه‌رگ
رۆژی 8 ره‌شه‌مه‌ی 86 گه‌نجێکی
ته‌مه‌ن 18 ساڵه به ناوی "ئه‌یوب شه‌ریفی "خه‌ڵکی گوندی "خه‌ییه‌ر" ی
ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قز له کاتی بانگردێن لێدان له سه‌ربان
به‌ربوه‌وه به داخه‌وه گیانی له ده‌ست دا.

رۆژی 5 ره‌شه‌مه‌ی 86
ته‌رمی مناڵێکی ساوا و بێ ناو ونیشان که دوای له دایک بوون به
مردوویی مه‌لۆتکه‌کرابوو له لایه‌ن سبووره‌کانی یه‌کێک له
گه‌ره‌که‌کانی شاری سه‌قز له نێو زبڵداندا دۆزرایه‌وه و دواتر
ته‌حویلی ساردخانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاردرا.

رۆژی 6ی ره‌شه‌مه‌ی 86 له نێو شاری سه‌قز ژنێکی ته‌مه‌ن 61ساڵه به
ناوی "خه‌دیجه خه‌وسی" وه‌به‌ر ماشێنی 2 اف که‌وت وگیانی له ده‌ست
دا.

رۆژی 6 ی ره‌شه‌مه‌ی 86 ژنێکی ته‌مه‌ن 70ساڵه به ناوی "که‌تان
فه‌تاحی" له رووداوی ماشێن له گه‌رده‌نه‌ی مه‌حموودئاوا له سه‌ر
جاده‌ی سه‌قز دیوانده‌ره گیانی له ده‌ست دا

2 ی ره‌شه‌مه
ساڵوه‌گه‌ڕی کۆچی دوایی مامۆستا هه‌ژار
جێی خۆیه‌تی ئه‌گه‌ر هه‌موو
ساڵێک، دووی ره‌شه‌مه قه‌ڵه‌مه ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگیه‌کان له
کوردستان-به تایبه‌ت کوردستانی ئێران- پێداچونه‌وه‌یێکیان به مێژووی
زمان و ئه‌ده‌بیاتی کوردی ببێت، که بێ شک له وه‌ها هه‌وڵێکدا
ئه‌رکه به نرخ و پیرۆزه‌کانی مامۆستا هه‌ژار له هه‌موان به‌رچاوتر و
گه‌شاوه‌تره ....
هه‌ژاری زمانپارێز و زمانپاراو له رۆژی 2ی ره‌شه‌مه‌ی ساڵی 69 ی
هه‌تاوی له ته‌مه‌نی 69 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد ، گه‌لێ به‌رهه‌می به
نرخی له پاش خۆی بۆ خه‌ڵک ووڵاته‌که‌ی به جێهێشتوه که " هه‌نبانه
بۆرینه"، " دو به‌یته‌کانی خه‌یام"،" چێشتی مجه‌ور"، بۆ کوردستان" ...
به‌شێک له هه‌وڵ و ته‌قه‌لا و خزمه‌ته‌کانی مامۆستا هه‌ژاره.
رۆ‌حی شاد و یادی پیرۆز‌و نه‌مر بێت

دڵۆپه‌ی مه‌رگ
رۆژی 30 ی رێبه‌ندانی 86
که‌سێکی
ته‌مه‌ن 54 ساڵه به ناوی "محه‌ممه‌د
حسه‌ین زاده" خه‌ڵکی گوندی ئاڵکه‌ڵوو
له ناوچه‌ی فه‌یزوڵابه‌گی سه‌قز له
کاتی لێدانی بان گردێن له بان
که‌وته‌خواره‌وه‌و به‌داخه‌وه گیانی له
ده‌ست دا.
پێویسته بوترێ بان گردێن که‌ره‌سه‌یه‌کی
لوولکراوی به‌ردین وچیمه‌نتۆکراوه که بۆ
پته‌کردنه‌وه‌ی سه‌ربان و پێشگیری له دڵۆپه‌و
تکه‌ی بن میچ که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرن.
