رێکه‌وتی 19 ی به‌فرانباری 87
له شاری سه‌قز 5 کچ له ژووری
خه‌وتنگه‌که‌یان به بۆنه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی گاز دوچاری خه‌فه بوون و بێ
هۆشی ببوون که دواتر له لایه‌ن که‌س وکاریانه‌وه گوێزرانه‌وه
نه‌خۆشخانه‌و به خۆشیه‌وه دوای هه‌وڵ وماندووبوونێکی زۆری پزشکان له
مه‌رگ رزگاریان بوو که ناوه‌کانیان بریتی بوون له :
تریفه حه‌یده‌ری 22 ساڵه
شه‌پۆل ئه‌مینی 23 ساڵه
شلێر ئه‌مینی 19 ساڵه
شه‌یدا ئه‌مینی 24 ساڵه
منیره خه‌لیلی 21 ساڵه
رێکه‌وتی 14 ی به‌فرانباری 87
له شاری سه‌قز 53 قوتابی له مه‌ترسی نه‌خۆشینێکی نه‌ناسراو رزگاریان بوو
کورانی قوتابخانه‌ی (شکوفه‌های ئینقلاب) له گه‌ره‌کی ته‌پی ماڵانی شاری
سه‌قز کاتژمێر 10 ی سه‌رله‌به‌یانی له کاتێکدا له دوو دیوی ته‌نیشت
یه‌ک سه‌رقاڵی ده‌رس خوێندن بوون له نه‌کاو هه‌ر هه‌موویان که
ژماره‌یان 53 قوتابی بوو وێڕای مامۆستاکانیان تووشی سه‌رگێژه‌و زکچوون و
رشانه‌وه‌و ته‌نانه‌ت بێ‌هۆش بوون و بێ حاڵی ده‌بن .. هه‌رکه مودیران و
باقی مامۆستایانی ئه‌و قوتابخانه که له به‌شێکی دیکه‌ی قوتابخانه‌که
نیشته‌جێ بوون ئاگه‌دار ده‌بن به هاوکاری ژماره‌یه‌ک خه‌ڵکی گه‌ره‌ک
جه‌سته‌ی بێ‌هۆش و نیوه‌گیانی قوتابیان ده‌گوێزنه‌وه نێو داڵان و ژووری
نمازخانه‌ی نێو قوتابخانه‌که که هه‌تا گه‌یشتنی تیمی فریاکه‌وتنی
پزشکی هه‌روا به ئێش و ژان و برووسکه‌وه ده‌که‌ون .
دواتر تیمی پزشکی شه‌به‌که‌ی بێهداشت دێنه‌سه‌ریان و به
دوورخستنه‌وه‌یان له‌و شوێنه داخراوه و راگوێزانیان بۆ حه‌وش و حه‌سارو
هه‌وای ئازادی قوتابخانه‌که وه‌زعه‌که تاراده‌یه‌ک پێشی پێ ده‌گیرێت و
بارودۆخی قوتابیه‌کان ئاسایی ده‌بێته‌وه .
تیمی پزشکی شه‌به‌که بێهداشت هۆی ئه‌و نه‌خۆشینه له نه‌کاوه‌ی بۆ روون
نه‌بوه‌وه ئه‌ونه نه‌بێ پێیان وابوو که ره‌نگه به هۆی
بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی موتۆڕخانه‌ی شوفاژی قوتابخانه‌که وایان لێهاتبێت قوتابیانی دوو پۆلی 2 و 3 ی سه‌ره‌تایی
ریکه وتی 14 به فرانباری 87
که سیک به ناوی (حه سه ن که ریمی ) 55 ساله
به هوی بلاو بونه وه ی گازی دی اکسید کربن له ماله که ی‌دا گیانی له ده ست
دا و بوه یه که م قوربانی سارد‌و سه رمای زستانی بی به فری 87 سه قز.
رێکه‌وتی 10 ی به‌فرانباری 87
که‌سێک به ناوی ئه‌بوبه‌کر که‌ریمی 29
ساڵه خه‌ڵکی گوندی "بوبه‌کتان" له ناوچه‌ی گه‌ورکی سه‌قز به گوله‌ی
تاپڕ لاقی راستی بریندار بوو که له نه‌خۆشخانه‌ی شاری سه‌قز له ژێر
چاوه‌دێری پزشکی دایه
هه‌تا ئێسته هۆکاری ئه‌و بریندار بوونه نه‌زانراوه
ریکه وتی 9 ی به فرانباری 87
کچیک به ناوی" هه لاله_ ر " ته مه‌ن25 ساله خه لکی گوندی " ده ره زیار تی خواروو " له ناوچه ی سه رشیوی سه
قز به بشتوینه که ی خوی هه لواسی و گیانی له خوی ئه ستاند.
رێکه‌وتی 5 ی به‌فرانباری 87
رێکه‌وتی 5 ی به‌فرانباری 87 هه‌تاوی سه‌ربازێک به ناوی "دیاکۆ به‌دری"
له پاسگای گوندی بسام ی ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قز که‌وته سه‌ر مین و
به توندی بریندار بوو که به هۆی قووڵی برینه‌که‌ی هه‌ر ئێسته له
نه‌خۆشخانه‌ی شاری سه‌قز له ژێر چاوه‌دێری پزشکی دایه.
رۆژی 2 به‌فرانباری 87
دوو برا به ناوه‌کانی "ئیقباڵ وه‌یسمرادی " 24
ساڵه خه‌ڵکی شاری سنه و "که‌ماڵ وه‌یسمرادی 17 ساڵه خه‌ڵکی سنه له
جاده‌ی نێوان سه‌قز – بۆکان له رووداوی هات وچۆی ماشێن دا گیانیان له
ده‌ست دا.
ێکه‌وتی 1 ی به‌فرانباری 87
هه‌تاوی که‌سێکی شۆفیر به ناوی "هادی
ئیبراهیمی" ته‌مه‌ن 25 ساڵه دانیشتووی سه‌قز له ده‌وری مه‌یانی حاجی
ئاوای سیلۆی سه‌قز که‌وته به‌ر گوله‌ی هیزی ئینتزامی و به توندی
بریندار بوو که دواتر له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه گوێزرایه‌وه نه‌خۆشخانه‌ی
سه‌قز .
رێکه‌وتی 30 سه‌رماوه‌زی 87
سه‌ربازێک به ناوی "مه‌جید چێهری" ته‌مه‌ن
20 ساڵه خه‌ڵکی شاری کرمان له پادگانی سه‌قز به گوله بریندار بوو که
دواتر بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری سه‌قز گوێزرایه‌وه.
هه‌تا گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه هۆکاری برینداربوونه‌که‌ی نه‌زانراوه.
رێکه‌وتی 26 سه‌رماوه‌زی 87
که‌سێک به ناوی عوسمان عه‌زیزپوورته‌مه‌ن 37
ساڵه له جاده‌ی سه‌قز – بانه به هۆی رووداوی ماشێن گیانی له ده‌ست
دا.
دایکێک به ده‌ستی مناڵه‌کانی کوژرا
رۆژی 25 سه‌رماوه‌زی 87
ژنێکی ته‌مه‌ن 60 ساڵان به ناوی
ئامینه ش, له گوندی "سونه‌ته" سه‌ربه دێهستانی ئیمام ی
سه‌قز به ده‌ستی جگه‌رگۆشه‌کانی له په‌نجێره‌ی باڵه‌خانه‌یه‌که‌وه
خرایه خواره‌و گیانی له ده‌ست دا
هه‌روا که هه‌تا گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه هۆکاری ئه‌م ده‌ست تێوه‌نان
وخستنه‌خواره‌وه روون نه‌بوه‌ته‌وه.!! بکوژانی ئه‌و دایه‌گه‌وره‌یش له
نێو منداڵه‌کانی خۆیدا ئاشکرانه‌بوه.
جێی ئاماژه‌یه هه‌ر له ناوچه‌ی سه‌قز له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی رابردوو دا
له‌م چه‌شنه کوشتنی که‌س وکاره‌دا چه‌ند شێوه‌ی دیکه‌یش رووی داوه که
له هه‌واڵه‌کانی ماڵپه‌ڕه‌کانی چلچه‌مه‌و شارنیوزدا هه‌مووی بۆ مێژوو
تۆمارکراوه وه‌ک ئه‌وه‌ی :له حه‌ماڵ ئاوای سه‌قز کوڕێک باوکی خۆی کوشت.
له گه‌ره‌کی قه‌وخی سه‌قز باوکێک کوڕه‌که‌ی خۆی کوشت. له گوندی
ده‌ره‌قووڵه‌ی سه‌قز برایه‌ک خوشکه‌که‌ی خۆی کوشت. هه‌ر له‌سه‌قز
ئاوه‌ڵزاوایه‌ک کوڕی ئاوه‌ڵ زاواکه‌ی کوشت .ئه‌وه ئێستایش بنه‌ماڵه‌یه‌ک
دایکی خۆیانیان کوشتوه. دیاره پێشتریش له‌م چه‌شنه کاره‌ساتانه‌و
زۆرتر له‌مانه‌یش هه‌بوه ، که ده‌کرێ وه‌ک ناهه‌نجاری نێو کۆمه‌ڵگای
کوردستان لێکۆڵینه‌وه ی له سه‌ر بکرێ و شاره‌زایانی بواره ده‌روون
ناسی وکۆمه‌ڵناسه‌کان شرۆڤه‌ی هه‌موولایه‌نه‌شاراوه‌کانی و هۆکاره‌کانی
ئه‌و ناهه‌نجاریانه له ناوچه‌که‌دا بکه‌ن
رێکه‌وتی 24 سه‌رماوه‌زی 87
سه‌ربازێک به ناوی "مسته‌فا سه‌فه‌ری"
ته‌مه‌ن 20 ساڵه له پاسگای گوندی نه‌نۆری بانه به هۆی که‌مته‌رخه‌می
به گوله بریندار بوو که بۆ چاره‌سه‌رکردنی برینه‌که‌ی گوازرایه‌وه
نه‌خۆشخانه‌ی شاری سه‌قز.
رێکه‌وتی 19 سه‌رماوه‌زی 87
که‌سێک به ناوی "حسه‌ین وه‌لی زاده" ته‌مه‌ن 40 ساڵه له گوندی "حاجی حه‌سه‌ن"ی ناوچه‌ی کولته‌په‌ی سه‌قز
له شه‌ڕێکی بنه‌ماڵه‌یدا که‌وته به‌رچه‌قۆ گیانی له ده‌ست دا.
که‌سێکی نزامی به ناوی "سه‌یدمحه‌ممه‌دره‌سووڵی"ته‌مه‌ن 30 ساڵه خه‌ڵکی
سه‌قز که چه‌ندرۆژ پێشتر له ناوچه‌ی پیرانشار به گوله بریندار ببوو
له شاری سه‌قز گیانی له ده‌ست دا.
رێکه‌وتی 16 سه‌رماوه‌ز ی 87
که‌سێکی شۆفیڕبه ناوی "ره‌سووڵ محه‌ممه‌دی
" ته‌مه‌ن 43 ساڵه له به‌رده‌م پاسگای پۆلیسی رێگه‌وبانی سه‌قز – سنه
درایه به‌ر ده‌سرێژی هێزی ئینتزامی و به‌توندی برینداربوو ، که دواتر
له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه له‌شی نیوه‌گیانی گوێزرایه‌وه نه‌خۆشخانه‌ی شاری
سه‌قز.
رێکه‌وتی 15 سه‌رماوه‌زی 87
گه‌نجێک به ناوی "به‌ها محه‌ممه‌دی"
دانیشتووی گه‌ره‌کی کانی هه‌یاس به‌گ ی سه‌قز له رووداوی هاتوچؤی ماشین
دا گیانی له ده‌ست دا.
رێکه‌وتی 15 ی سه‌رماوه‌زی 87
له سه‌رجاده‌ی بانه - سه‌قز مێرمنداڵیکی
16 ساڵه به ناوی "دانا محه‌ممه‌دی " له رووداوی دیسان ماشێن دا گیانی
له ده‌ست دا.
رێکه‌وتی 14 ی سه‌رماوه‌زی 87
که‌سێک به‌ناوی " سه‌عید توانا " ته‌مه‌ن
40 ساڵه خه‌ڵکی گوندی "مێتوو" له ناوچه‌ی گه‌ورکی سه‌قز له رووداوی
هاتوچۆی ماشێن دا له سه‌ر جاده‌ی سه‌قز – بانه گیانیان له ده‌ست دا.
رێکه‌وتی 14 سه‌رماوه‌زی 87
که‌سێک به ناوی "فوئاد ئامانوڵاهی" ته‌مه‌ن
29 ساڵه خه‌ڵکی شاری سه‌قز له رووداوی هاتوچۆی رێگه‌وبان له نزیک شاری
تاران گیانی له ده‌ست دا.
رۆژی 14 ی سه‌رماوه‌زی 87
دووکه‌س به ناوه‌کانی "ئارش ته‌دین " و
"ئه‌سغه‌ر حه‌سه‌ن ئابادی" له سه‌ر جاده‌ی نێوان سه‌قز دیوانده‌ره له
نزیک شاره‌دێی ساحێب له‌و رووداوی هاتوچۆی ماشین دا گیانیان له ده‌ستدا.
رێکه‌وتی 13 سه‌رماوه‌زی 87
هه‌تاوی له‌و کۆمه‌ڵه‌حه‌جاجانه‌ی له شاری
سه‌قزه‌وه چوونه‌ته سه‌فه‌ری حه‌ج وزیاره‌ت وته‌وای ماڵی خوا حاجی
یه‌کی سه‌قزی به ناوی "حاجی ره‌سووڵ حسه‌ینی" دانێشتووی گه‌ره‌کی سیلۆی
سه‌قز به هۆی ئاپۆڕه‌ی زۆری حه‌جاج له ده‌وری به‌یت دا گیانی له ده‌ست
دا ، که ته‌رمه‌که‌ی هه‌رلوێ ئه‌سپه‌رده‌ی خاک کرا.
دزی چه‌کداری 8 برینداری لێکه‌وته‌وه
ئێواره‌ی رۆژی 12 سه‌رماوه‌زی 87
چه‌ند که‌سی چه‌کدار به کڵاشینکۆف له
ماشێنێک داده‌به‌زن و له بازاڕی ته‌نیشت مه‌یدانی کرێکارانی شاری سه‌قز
خۆیان ده‌خنه نێو دوو دووکانی زێڕفرۆشی به ناوه‌کانی "ره‌حیم زاده"و ئاخووندی"
چه‌ته‌کان له کاتێکدا ده‌یانه‌وێ بچنه نێو دووکانه‌کانی ئه‌و
زێڕفرۆشانه ته‌قه له خه‌ڵک و دووکانداره‌کان ده‌که‌ن که سه‌رجه‌م 8
که‌س بریندار ده‌بێ و ناوه‌کانیان بریتین له :
1- ئیبراهیم ئاخووندی ته‌مه‌ن 35 ساڵه (زێڕفرۆش) ناوبراو بێ ئه‌وه‌ی
گوله‌ی وه‌به‌رکه‌وێ بێ سه‌روزمان ده‌که‌وێ
2- مه‌نسوورره‌حیم زاده ته‌مه‌ن 30 ساڵه (زێرفرۆش)
3- حه‌سه‌ن یاربه‌ختی ته‌مه‌ن 48 ساڵه (کارمه‌ندی شاره‌داری)
4- عه‌بدوڵڵاقده‌روێشیان 30 ساڵه (له‌وازم فرۆش)
5- سه‌لیم فه‌تحوڵڵاهی 32 ساڵه (نه‌قاش)
6- دیاکۆ مه‌ولوودی ته‌مه‌ن 16 ساڵه (قوتابی) که له‌به‌ر قووڵی
برینه‌که‌ی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه شاری ورمێ ده‌کرێ
7- سه‌عدی به‌هرامی 20 ساڵه (سه‌رباز)
8- مه‌حیدموقیمی 28 ساڵه (سه‌رباز)
جێی ئاماژه‌یه که چه‌ته‌کان توانیان بڕێکی به‌رچاو له زێڕوزێوی ئه‌و
دوو دووکانه له گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن ، که دوای ده‌ربازبوونیان له‌وشوێنه
و ئاگه‌داربوونی پۆلیس کاتژمێرێک دواتر له گه‌ره‌کی شه‌هره‌کی زانکۆ
پێشیان پێ ده‌گرێ که دوو سه‌ربازی ناوبراو له‌وێدا بریندار ده‌بن و
دیسان چه‌ته‌کان له‌وێش ده‌رباز ده‌بن که هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌و
هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌کی دیکه له‌به‌رده‌ستدا نیه.
دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمێک
رێکه‌وتی 12 سه‌رماوه‌زی 87
ته‌رمی که‌سێک به ناوی "ره‌زا فه‌یزی "
ته‌مه‌ن 30 ساڵه له نێو ئاوی چۆمی سه‌قز له شوێنێک به ناوی
ره‌قه‌بوار له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه دۆزرایه‌وه که هۆکاری گیان له ده‌ست
دانی روون نه‌بوه‌ته‌وه .
کچێک خۆی هه‌ڵواسی
رێکه‌وتی 9 ی سه‌رماوه‌زی 87
کچێکی ته‌مه‌ن 25 ساڵان به ناوی "فاتمه
س" له ماڵه‌بابی به پشتوێنه‌که‌ی خۆی هه‌ڵواسی و گیانی له
خۆی ستاند.
ناوبراو دانیشتووی شاری سه‌قز بوو و هۆکاری خۆکوژیه‌که‌ی کێشه‌ی
بنه‌ماڵه‌یی راگه‌یه‌ندراوه.
کادرێکی نزامی به گولله برینداربوو
رۆژی 9 ی سه‌رماوه‌زی 87
که‌سێکی نزامی به ناوی "ئومید حه‌سه‌نوه‌ند"
ته‌مه‌ن 30 ساڵه له کاتی مه‌شق کردن و راهێنان دا له پاسگای میره‌دێ
له ناوچه‌ی گه‌ورکی سه‌قز به توندی برینداربوو که گوازرایه‌وه بۆ
نه‌خۆشخانه‌ی شاری سه‌قز .
دزی شت ومه‌کی خوارده‌مه‌نی به هۆی نه‌داریه‌وه
ماوه‌یه‌که له نێو شاری سه‌قز دیارده‌یی دزی و په‌لاماردانی شت ومه‌کی
خوارده‌مه‌نی له چاو شاره‌کانی دیکه په‌ره‌ی سه‌ندوه که
سه‌رچاوه‌کانی شاره‌زای ئه‌و شێوه دزیانه هۆکاره‌که‌ی ده‌گێڕنه‌وه بۆ
بێ‌کاری وهه‌ژاری له راده‌به‌ده‌ری خه‌ڵک له ناوچه‌که‌دا له‌م
په‌یوه‌ندیه‌دا رێکه‌وتی 5 ی سه‌رماوه‌زی 87 نانه‌واخانه‌یه‌ک به
خاوه‌نداریه‌تی که‌سێک به ناوی "حسه‌ین"له سه‌ر شه‌قامی "پردی هه‌وایی
"سه‌قز له شه‌ودا درگای نانه‌واخانه‌که ده‌شکێنن و یازده فه‌رده
ئاردی لێ ده‌دزن .
هه‌ر له‌م شێوه دزی کردنه که (هه‌تا ئێسته له ناوچه‌که‌دا بێ وێنه بوه )
له رۆژی 10 ی سه‌رماوه‌زی 87 دا دووکانێکی قه‌سابی که‌سێک به
ناوی "ئه‌میر" له سه‌رشه‌قامی سه‌عدی نیوه لاشه‌یه‌کی هه‌ڵواسراو له
دووکانه‌که‌یدا که 40 کیلۆ گۆشت بوه‌و ته‌نیا 2 کیلۆی لێ فرۆشتوه له
شه‌ودا تاڵانی ده‌که‌ن و هه‌موو گۆشته‌که ده‌دزن .
په‌نج که‌س بوونه قوربانی جاده
شه‌وی 8 ی سه‌رماوه‌زی 87
له سه‌ردجاده‌ی سه‌قز - دیوانده‌ره له
ناوچه‌ی هه‌وه‌توو دوو ماشێن که یه‌کیان له سه‌قزه‌وه که‌ل وپه‌لی
گوشی موبایلیان به‌ره‌تاران ده‌برد له‌یه‌ک که‌وتن و به داخه‌ه‌وه 5
که‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
له نێو کوژراوه‌کاندا 2 که‌سیان دانیشتووی شاری سه‌قزبوون به
ناوه‌کانی "سدیق ره‌شیدی " 55 ساڵه و "بارزان فتووحی " 27 ساڵه 3
که‌سه‌که‌ی دیکه‌یش له سه‌رنشینانی ماشێنه‌که‌ی دیکه بوون هه‌رسێکیان
ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یه‌ک له ناوچه‌ی موکریان بوون.
شه‌وی 8 ی سه‌رماوه‌زی 87
له سه‌ردجاده‌ی سه‌قز - دیوانده‌ره له
ناوچه‌ی هه‌وه‌توو دوو ماشێن که یه‌کیان له سه‌قزه‌وه که‌ل وپه‌لی
گوشی موبایلیان به‌ره‌تاران ده‌برد له‌یه‌ک که‌وتن و به داخه‌ه‌وه 5
که‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
له نێو کوژراوه‌کاندا 2 که‌سیان دانیشتووی شاری سه‌قزبوون به
ناوه‌کانی "سدیق ره‌شیدی " 55 ساڵه و "بارزان فتووحی " 27 ساڵه 3
که‌سه‌که‌ی دیکه‌یش له سه‌رنشینانی ماشێنه‌که‌ی دیکه بوون هه‌رسێکیان
ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یه‌ک له ناوچه‌ی موکریان بوون.
رێکه‌وتی 7 ی سه‌رماوه‌زی87
که‌سێکی مه‌ده‌نی به ناوی "محه‌ممه‌دقه‌دیمی"
39 ساڵه دانیشتووی گه‌ره‌کی حاجی ئاوای شاری سه‌قز له سه‌ر جاده‌ی
مه‌ریوان سه‌قز له ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قز که‌وته به‌ر گوڵڵه‌ی هێزی
ئینتزامی و گیانی لێئه‌ستێندرا.
رێکه‌وتی 5 سه‌رماوه‌زی 87
له گه‌ره‌کی قه‌ره‌چیاوای شاری سه‌قز ماشێنێک
له به‌ر درگای ماڵێک له نوێژی نیوه‌ڕۆدا پارک ده‌کرێ که به‌بێ ئه‌وه‌ی
که‌سی به‌لاوه بێ بۆخۆی له ده‌نده ده‌ترازێ و پیاوێکی 60 ساڵان به
ناوی "محه‌ممه‌د ئه‌مین سه‌عیدی" ده‌کوژێت.
3اف بێ رانه‌نده‌یش نه‌فه‌ر ئه‌کوژێ
رێکه‌وتی 5 سه‌رماوه‌زی 87
له گه‌ره‌کی قه‌ره‌چیاوای شاری سه‌قز ماشێنێک
له به‌ر درگای ماڵێک له نوێژی نیوه‌ڕۆدا پارک ده‌کرێ که به‌بێ ئه‌وه‌ی
که‌سی به‌لاوه بێ بۆخۆی له ده‌نده ده‌ترازێ و پیاوێکی 60 ساڵان به
ناوی "محه‌ممه‌د ئه‌مین سه‌عیدی" ده‌کوژێت.
رێکه‌وتی 1 ی سه‌رماوه‌زی 87
که‌سێک به ناوی "ئه‌شره‌ف ره‌شیدی" ته‌مه‌ن
27 ساڵه له گه‌ره‌کی "حه‌ماڵئاوا"ی سه‌قز که‌وته به‌ر گوله‌ی هێزی
ئینتزامی و لاقی به توندی بریندار بوو ، که هه‌تا ئێستا هۆکاری ئه‌و
ته‌قه لێکردنه روون نه‌بوه‌ته‌وه.
ناوبراو هه‌ر ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی شاری سه‌قز له ژێرچاوه‌دێری پزشکی دایه.
رێکه‌وتی 30 خه‌زه‌ڵوه‌ری
87 مامۆستایه‌کی قوتابخانه به ناوی "ئه‌نوه‌ر
غه‌فووری " دانیشتووی سه‌قز که له شاری بانه وانه‌ی به مناڵان
ئه‌وته‌وه له رووداوی هاتووچۆی جاده‌ی نێوان سه‌قز – بانه گیانی له
ده‌ست دا.
کرێکارێکی نانه‌واخانه به ناوی" مه‌حموودئه‌مانی" دانیشتووی گه‌ره‌کی
حه‌ماڵ ئاوای شاری سه‌قز که له پێوه‌ندی له گه‌ڵ رووداوی 5 پووشپه‌ڕی
87 به‌ردبڕانی سه‌قز ده‌سبه‌سه‌ر کرابوو، حوکمی 4 ساڵ زیندانی بۆ
ده‌رچوه و هه‌رئێستایش له زیندانی شاری سه‌قزدایه.
سوره‌ییا عه‌زیزپه‌نا بانککرایه دادگا
له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری 87
"سوره‌ییا عه‌زیزپه‌نا" به‌رپرس و خاوه‌ن ئیمتیازی مانگ نامه‌ی "راسان" له شاری سه‌قز بانککرایه‌داگاو به زه‌مانه‌تی ده ملوێن تمه‌ن هه‌تا کاتی دادگایی کردنی ئازاد کرا.تاوانه‌کانی سوره‌ییا عه‌زیزپه‌نا پروپاگه‌نده له مانگنامه‌ی راسان بۆ ئوپوزسیونی نه‌یاری ده‌وڵه‌ت ناوبراوه