محه‌ممه‌د ئه‌فشاری

هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژ کاک محه‌ممه‌دئه‌فشاری شه‌وی نه‌ورۆزی ساڵی 1336 هه‌تاوی
له شاری سه‌قز له دایک بوه ، دوای چوونه‌قوتابخانه‌و وه‌رگرتنی دیپلۆم و
سه‌ربازی له ئیداره‌ی بیمه‌ی خه‌ده‌مات ده‌رمانی شاری سه‌قز وه‌ک مووچه‌خۆر
دامه‌زراوه و ژیانی هاوبه‌شی پێک هێناوه‌و خاوه‌نی دوومنداڵه.
ده‌سپێکی هونه‌ری کاک محه‌ممه‌د له ساڵی 1354 و55 وه بوو که خانه‌ی فه‌رهه‌نگ
وهونه‌ری سه‌قز به سه‌رپه‌رشتی "حه‌بیب ئه‌ڵڵانیکبین" ده‌سبه‌کارببوو که له‌وێ
به‌ڕێزان ره‌شید فه‌یزنژاد وره‌سووڵ میرازاپوور و به‌رێزانی دیکه‌چالاکی هونه‌ری
یان ئه‌نواندو کاک محه‌ممه‌د ئه‌فشاریش له‌و لاوه ده‌نگخۆشانه‌ی شاری سه‌قز بوو
که به ئه‌شقه‌وه به‌شداری کۆڕوکۆبوونه‌وه هونه‌ری یه‌کانی ئه‌وکاتی خانه‌ی
فه‌رهه‌نگی ئه‌کرد.
هونه‌رمه‌ند محه‌ممه‌دئه‌فشاری شاره‌زای ئامێری( زه‌رب وسێ تار)ه‌له گه‌لێ
کۆنگره‌و سمینار‌و فستیواڵه هونه‌ری یه‌کانی نێوخۆی وڵات و هه‌نده‌ران وه‌ک گۆرانی
بێژ به‌رنامه‌ی هونه‌ری پێش که‌ش کردوه وه‌ک "ده‌نگ وره‌نگی مه‌هاباد،سنه ،تاران
.به‌شی کوردی به‌رنامه‌کانی تاران به‌رنامه‌گه‌لی ده‌نگ وره‌نگی به‌شی کوردی سنه
وه‌ک (مانگه‌شه‌و، هه‌ڵبه‌ست وگۆرانی، گوڵبژێر.....
هه‌روه‌ها سه‌فه‌رێکی وڵاته ئورووپایه‌کانی کرد که له وڵاتی بلژیک به به‌شداری
مامۆستا گۆرانی موزسیون وهاوڕێیانی به‌رنامه‌یه‌کی له ده‌نگ وره‌نگی "میدیا "ی
ئه‌وکات پێش که‌ش کرد.
چه‌ند کونسێرتی هونه‌ری له شاره‌کانی سه‌قز، بۆکان مه‌هاباد به‌ڕێوه بردوه له
یه‌که‌مین فستیواڵی ئوستانی (سه‌یدعه‌لی ئه‌سغه‌ری کوردستانی" به‌شداری چالاکانه‌ی
کردوه
له کونگره‌ی مامۆستا"ئه‌رگه‌وازی" زانکۆی په‌یام نووری ئیلام به هاوکاری تیپی
مۆسیقای سه‌قز به‌رنامه‌ی پێش که‌ش کردوه.
له کونگره‌ی فه‌رزانه‌گان که له له شاری سنه‌و به سه‌رپه‌رشتی "حسه‌ین یووسف
زه‌مانی" به‌ڕێوه‌چوو به به‌رهه‌مه‌وه به‌شدار بوه
له فستیواڵی فولکلۆڕوناوچه‌یی ناوه‌ندی شاری شیرازیش وه‌ک گۆرانی بێژێکی
کوردبه‌شداری چالاکانه‌ی کردوه.
کاک محه‌ممه‌دئه‌فشاری وه‌ک گۆرانی بێژێکی شاره‌زای ده‌ستگا مۆسیقی یه‌کان سه‌بک
وشێوازی تایبه‌ت به‌خۆی ونزیک هونه‌رمه‌ند خاله‌قی هه‌ڵبژاردوه‌و زۆرتر
باوه‌ڕوئیمانی به‌وه‌یه هونه‌رمه‌ند چۆن به‌رهه‌م پێش که‌ش بکات ،نه‌ک چی بڵێت !!
ئه‌وگۆرانی یانه‌ی که هونه‌رمه‌ند محه‌ممه‌دئه‌فشاری پێوه ئه‌ناسرێته‌وه
به‌شێکیان بریتین له : (نه‌سیمی سه‌ردی پاییزی ، چه‌نگ وعوودونه‌ی، سۆزی ئه‌وین ،
بلوێری شوان).
به‌رهه‌مگه‌لی وه‌ک (بلوێری شوان ، گوڵێکم بوو ، شۆڕه‌کیژ...) چه‌ند گۆرانی یه‌کی
تازه‌و پێش که‌ش نه‌کراون که به‌هیوایه به‌م زوانه پێش که‌ش به شه‌یدایانی
گۆرانی ره‌سه‌نی کوردی بکات.
به‌خۆشی یه‌و ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ی سه‌قزی کوردستان هه‌رئێستایش نیشته‌جێی شاری
سه‌قزه .