|
« حاكم چی ده‌وێ » بۆ رێزی مانگرتووان نووسینی : مه‌نسوور ته‌یفووری
پێوه‌ندیی راسته‌وخۆ و ئه‌گه‌ری به‌یه‌كبوونی یه‌كچركه‌یی حاكم و جه‌للاد و، سزا و توندوتیژی، شتێكی تازه نییه و ئه‌م هه‌مانبێژیه‌ش كه"یاسا یاسایه"- كه روو له خۆ بوونی یاسای تێدا به‌رجسته ده‌بێ به‌رامبه‌ر روو له دادبوون – وه‌ك جوانكردنێكی ئه‌م پێوه‌ندییه، چیدی به‌شێكه له ئه‌زموونی ئه‌وانه‌ی چركه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر یاسا ناچار بوون خۆیان بخۆنه‌وه و بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه خه‌ریكن شتێكی بێ‌مانا یان ئه‌بزۆرد ئه‌زموون ده‌كه‌ن، شتێك كه هه‌یه و كه‌چی بێماناشه :« به پێی یاساكانی رۆمی كه‌ونارا هیچ كه‌س به هیچ هۆیه‌ك بۆی نه‌بوو بكه‌وێته نێوان داواكاری گشتی [consul] كه مافی به‌كارهێنانی زۆری هه‌بوو و پێشه‌نگی دادوه‌ره‌كان [Lector] كه ته‌وری كوشتنی پێ بوو و ئه‌م دوانه لێكدابرێت[1][1]. دوان له‌سه‌ر ئه‌م پێوه‌ندییه له خوی‌دا شتێكی تازه نییه و گه‌لی بیر‌مه‌ند ئه‌م پێوه‌ندییه‌یان راڤه كردووه ، به‌لام ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌م بێماناییه ئاشكرا ده‌كات و جێگه‌ی پرسیاره هاوته‌كبوونی ئه‌م ئه‌زموونه‌یه به جه‌ختێكه‌وه له لایه‌ن نوێنه‌رانی حاكم / یاسا، له‌سه‌ر به‌رێوه‌بردنی یاسا كه زۆرجاران چوارچێوه‌ی یاسا خۆیشی ده‌به‌زێنێ و چما نوێنه‌ران ده‌یانه‌وێ له رێگه‌ی جه‌ختكردنه‌وه‌یانه‌و‌ه خۆیان له بۆشیی كاره‌كه‌یان بدزنه‌وه یان چما له یاسادا شتێكی زیاتر هه‌یه كه بریاره له رێگه‌ی جه‌خته‌وه به‌دیبێت و بێ ئه‌وشته، یاسا به‌دینایه‌ت. نموونه‌ی كۆنی ئه‌م جه‌خته سیمای جه‌للاده. گۆرینی بۆنه‌ی قوربانی لای جه‌للاد له بۆنه‌ی كۆشتنێكی یه‌كچركه‌ییه‌وه بۆ شانۆیه‌كی خوێناوی و چه‌ندین و چه‌ند سه‌عاته و ئاماده‌یی جه‌ماوه‌ر بۆ بینینی ئه‌م نواندنه وه‌ك شانۆیه‌كی سه‌رنجراكێش ئه‌مێستاكه‌ش بةردةوامه: یاریكردنی دادوه‌ر به قه‌له‌مه‌كه‌ی ده‌ستی و سوراندنی، لێكدانی لاپه‌ره‌كان ، سه‌نگ و سووزن كردنیان و دواخستن و دواخستنی دادگایی؛ جه‌ختی لێپرسان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا شت بۆ وتن ماوه و قوربانی پێویسته خۆی بپشكنێ و هه‌موو پێوه‌ندی و تاوانه پێوه‌ندیدار و ناپێوه‌ندیداره‌كانی بلێ و هه‌موو ژیانی له سه‌ره‌تاوه بگێرێته‌وه؛ جه‌ختی ئه‌شكه‌نجه‌چی بۆ لێدانی زیاتر و خایاندنی كاره‌كه‌ی، هه‌موو نموونه‌ی هاوچه‌رخی گۆرانی دادگایین بۆ هه‌مان شانۆی یه‌كه‌مین ، چما یاسا هه‌رده‌م پێویستی به نواندن یان هه‌مان خایاندنه. به‌لام ئه‌وه‌ی لای قوربانی ئه‌بێ گومان درووست بكات هه‌ر ئه‌م جه‌خت و خایاندنه‌یه: واته چۆنه سزاده‌ر - كه ناوێكی گشتییه بۆ هه‌موو ئه‌و سیمایانه‌ی پێشوو - له كاتێكدا ده‌توانێ به چركه‌یه‌ك بكوژێ ، كه‌چی كوشتنه‌كه دوا ده‌خات یان ره‌نگه هه‌ر ناكوژێ و به جه‌سته‌وه خه‌ریك ده‌بێ ، له ئاستێكدا كه چما فیتیش یان كالا‌په‌رسته و حه‌زی له یاریكردنه به ئۆبژه‌ی سزا و تێیدا نابات – له‌شپه‌رستیه‌ك كه وه‌رزشی له‌ش جوانی و له‌شپه‌رستی له سینه‌ما و كولتووری هاوچه‌رخ و جۆره سه‌یره‌كانی سێكس و له‌دواییدا گۆرانی جوانی بۆ ئوستووره‌یه‌كی دیكه‌ی هاوچه‌رخ و تواندنه‌وه‌ی له له‌شدا بیرده‌خاته‌وه . به پێی گرێدراویی سزاده‌ر به له‌شه‌وه و جه‌ختی له‌سه‌ر یاریكردن به له‌شی قوربانی و خه‌ریكبوون پێیه‌وه ، ده‌توانین چه‌ند وه‌لا‌مێكی ئاماده بۆ پرسیاری جه‌خت له‌سه‌ر خایاندن بدۆزینه‌وه: 1- سزاده‌ر لاده‌رێكی سێكسییه، به‌و مانای كه لاده‌ر شوێنی سێكس له ئه‌ندامه جنسیه‌كانه‌وه ده‌گوێزێته‌وه بۆ ئه‌ندام و ته‌نانه‌ت شتی دیكه‌ش، له حه‌یوانێكه‌وه بگره تاكوو قامچییه‌ك. به‌لام ئه‌م وه‌لامه با به‌شێك له راستیی تێدا بێ، كه‌چی مادام ئه‌م ره‌فتاره زیاتر ناوه‌رۆكێكی سێكسی هه‌یه و زاراوه‌كه له خۆیدا كرده‌یه‌كی فه‌ردیی رووتی تێدا مه‌به‌سته، هه‌موو باسه‌كه‌ی پێ ناخوێنرێته‌وه. 2- سزاده‌ر سادیسته، واته ئازاردانی كه‌سانی دیكه جۆرێك چێژی پێده‌دات.كه‌چی مادام سزادان و توندوتیژی هه‌ندێ جار ده‌بێته توندوتیژییه‌كی دامه‌زراوه‌یی که توندوتیژیه‌کی سیاسییه، ناتوانێ هه‌موو به‌سه‌ر‌هاته‌كه روون بكاته‌وه، با سزاده‌ر شتێكی تاكه‌كه‌سیشی تێكه‌ل به سزادان و خایاندنی سزا كردبێت. 3- سزاده‌ر گرێی ئۆدیپی تێنه‌په‌راندووه ، واته ، به گشتاندنێكی تیۆره‌كه‌ی فرۆید ، سزاده‌ر قۆناغی ئۆدیپیی ته‌واو نه‌كردووه و هێشتا به‌نیازه جێگه‌ی باوك بگرێته‌وه، رازی بكات، له‌گه‌لی به‌یه‌ك بێت یان له رێگه‌ی جه‌خت له یاساوه له‌گه‌لی رێكه‌وێت ، چونكوو ده‌روونشیكاری فێری كردووین كه یاسا له‌سه‌ر ناوی باوك دامه‌زراوه. به‌لام مادام له‌م خایاندنه‌دا ته‌نانه‌ت یاسا خۆیشی لاده‌خرێ و وێنای شتێكی زیاد له یاسا لای سزاده‌ر ده‌بینرێ ، ئه‌م بۆچوونه‌ش با هه‌ندێ له راستیی تێدابێ، ناتوانێ ته‌واوكه‌ر بێت. 4- وه‌لامی چواره‌م ده‌توانێ له رێگه‌ی ده‌ستكاریكردنی حوكمێكی ژاك‌لاكانه‌وه به‌رهه‌م بێت كه ده‌لێ :« من تۆم خۆشده‌وێ ، به‌لام له تۆدا شتێكی دیكه‌م خۆشده‌وێ-ئۆبژه بچووكی objet petit a - هه‌ر بۆیه هه‌لتده‌وه‌شێنمه‌وه. ئه‌م روانگه وێنای شتێكی زیاتر له ئه‌ویدیدا ده‌كات ، شتێك له قوربانیدا كه له قوربانی خۆی زیاتره و خه‌ریكبوون به له‌شی قوربانیه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م شته زیادیه‌یه[2][2] ، ئه‌و شته‌ی له قوربانی زیادییه و هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌یكاته بابه‌تی سزادان، ئه‌و شته‌ی كه بریاره به هه‌لوه‌شاندنه‌وه ئاشكرا ببێ و بێته زمان و پانتای هێمایینه‌وه و ده‌سته‌مۆ و بێ‌ترس بكرێ. دارشتنه‌وه‌ی حوكمه‌كه له هاوكێشه‌ی سزاده‌ر/ قوربانی دا كه چیدی دوو ناوی گشتیین ده‌كاته : « من تۆ ئه‌شكه‌نجه (دادگایی ، لێپرسینه‌وه یان ناوه‌كانی دیكه‌ی ) ده‌كه‌م، به‌لام له تۆدا شتێكی دیكه ئه‌شكه‌نجه ده‌كه‌م ، هه‌ر بۆیه ئه‌شكه‌نجه‌ت درێژه ده‌ده‌م ». كه‌چی به رێكه‌وت هه‌ر وێنا كردنی ئه‌م شته زیادیه له ئه‌ویدیدا، وه‌ك لاكان روونیده‌كاته‌وه ، سه‌رچاوه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی و جووبێزیشه. ئه‌و تێزانه‌ی كه‌وا وێنا ده‌كه‌ن ئه‌ویدیی جۆرێكی جیاواز چێژ ده‌بینێ و ئێمه ناتوانین وه‌ك ئه‌و هه‌لس‌وكه‌وت یان سێكس بكه‌ین، وێناكردنی هێزێكی جنسی فراوان له ئه‌ویدیدا ، هه‌مان فورموولی سه‌ره‌كیی ره‌گه‌زپه‌رستیی و جووبێزیین[3][3]،به‌لام ئه‌م تێزه وه‌ك سلاڤۆی ژیژه‌ك به باشی ئاماژه‌ی پێداوه ، چیدی بابه‌ته‌كه‌ی ته‌نیا جوو نییه ، به‌لكوو جووبێزی فۆرموولێكه كه ده‌كرێ ئۆبژه یان بابه‌ته‌كه‌ی هه‌ر كه‌س، گرووپ یان نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه بێ . به‌لام ئاخۆ به‌راستی له قوربانیدا شتێك هه‌یه ؟ ده‌توانین له دوو روانگه‌وه وه‌لامی ئه‌م پرسیاره بده‌ینه‌وه ، كه وه‌لامه‌كان به‌رێكه‌وت په‌چه‌ش له‌سه‌ر یاریی هاوچه‌رخی كاروكاسبیی مه‌عنه‌وی و رۆحبازیی هه‌لده‌مالن : یه‌كه‌م ، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌و شته زیادیه ، شتێكه كه له ده‌ره‌وه داده‌به‌زێته نێو جه‌سته‌ی قوربانی و پێی زیارد ده‌بێ ، وه‌ك رۆح و، سه‌ر به‌خۆ بێ له جه‌سته و هه‌لبژاردن و بریاری تاك خۆی، ئه‌وا وه‌لامه‌كه نه‌رێنییه و شتێكی وه‌ها له قوربانیدا نییه. دووهه‌م : به‌لام ئه‌گه‌ر ئه‌م شته زیادییه به مانای درووست بوونی شتێك بێت له قوربانیدا به پێی هه‌لبژاردنی خۆی ، هه‌ر ئه‌و شته‌ی كانت پێی ده‌لێ شكان له نێوان یاسای ئه‌خلاقیی ئه‌رك و جه‌بر یان دێترمینیزمی جیهاندا، ئه‌وه قوربانی خاوه‌نی ئه‌م شته زیادیه‌یه ، شتێك كه له رێگه‌ی شكاندنی جه‌غزی دێترمینیزمی جه‌سته و پێداویستیه‌كانیه‌وه به‌دیدێت، بۆنموونه ملنه‌دانی قوربانی به درکاندنی ناو‌و نهێنی له ژێر جه‌بری ئه‌شکه‌نجه‌دا یان له نموونه‌یه‌كی وه‌ك مانگرتندا زالبوون به‌سه‌ر داوای جه‌سته‌دا بۆ به‌رگه‌نه‌گرتنی ئازار، وه‌لامه‌كه ئه‌رێنییه. ئه‌و به‌م هه‌لبژاردنه رێك دزره ده‌كاته ناخی خۆیه‌وه كه كانت ئاماژه‌ی پێداوه و به‌رێكه‌وت ئه‌وه‌شی وه‌ك رۆح بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێ هه‌ر ئه‌م درزه‌یه كه ده‌كه‌وێته نێو دێترمینیزم و جه‌بری جیهان و جه‌سته‌وه ، رۆح رێك له نێوان ئه‌م درزه‌دا نیشته‌جێیه، شتێك كه ناگیرێ و ناپێورێ و ته‌سلیمی یاسای باوك نابێ[4][4]. لێره‌وه، له شكاندنی ئه‌م جه‌غزه‌وه، ده‌توانین بگه‌رێینه‌وه بۆ پرسیاری سه‌ره‌تای وتاره‌كه و وه‌لامی بده‌ینه‌وه : سزاده‌ر نوێنه‌ری دێترمینیزمی جیهانه ، ئه‌و دێترمینیزمه‌ی چیدی له شێوه‌ی گونجان له‌گه‌ل هه‌موو شتێك ، هه‌موو دۆخێك و هه‌موو جۆرێكی تازه له قه‌ده‌رگه‌رایی و جه‌بر په‌رستیی رۆژانه‌دا خۆی گۆریوه بۆ فۆرموولی ئێسته‌ی سیاسه‌ت و ژیانی رۆژانه و راده‌گه‌یه‌نێ كه ته‌نیا كارێك ئێمه بتوانین بیكه‌ین ئه‌وه‌یه ده‌سه‌لاتی زیاتر به‌ده‌ست بێنین و زیاتر له واقیعدا نوقم بین. لای ئه‌م روانگه نموونه‌ی جیهان كارخانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و به‌خته‌وه‌ری و فه‌زیله‌ت لای به‌رهه‌می به‌شداریكردنه له كێبركێی داروینیستیی مانه‌وه‌ی باشتریندا. له به‌رامبه‌ردا قوربانی به وه‌رگرتنه‌وه‌ی جه‌سته‌ی ، به‌دانپێدانه‌نانی خۆی نوێنه‌ری جۆرێكی دیكه‌یه له ژیان و به‌خته‌وه‌ریی كه بێدهسهلات به‌رهه‌م دێت: خالێك هه‌یه و لێیه‌وه جه‌للاد و قوربانی لێك داده‌برێن، دزرێكی نه‌بینراو كه سزاده‌ر بریاره به شكاندن و گرتنی به‌خته‌وه‌ر بێ و قوربانی به پاراستن و رێگه‌نه‌دان به پركرانه‌وه‌ی. قوربانی ئایدیای جۆرێكی دیكه‌ی به‌خته‌وه‌ری ده‌پارێزێ، واته مافی خۆی بۆ به‌خته‌وه‌ری ، ئه‌و شته‌ی هه‌موو هاولاتیه‌كی جیهانی هاوچه‌رخ بۆ به‌شداری له كێبركێكه‌دا ده‌بێ وازی لێ‌بێنێ. نووسه‌رانی كتێبی دیالێكتیكی رۆشنگه‌ری ، ئه‌م خاله‌یان به‌م جۆره روونكردۆته‌وه كه ده‌یگێرینه‌وه ، به‌لام ده‌بێ لێره‌دا جێگه‌ی جوو و نازی بۆ سزاده‌ر و قوربانی بگۆرین ، چونكوو وه‌ك وتمان جووبێزی فۆرموولێكه كه چیدی بابه‌ته‌كه‌ی مه‌رج نییه هه‌ر جوو بێ: « جوو هه‌ر به هۆی بوونیه‌وه ،وه‌ك داخێك به رووی هاولاتیاندا ده‌ر ده‌كه‌وێ ، داخ و نیشانی ئه‌و شتانه‌ی كه ئه‌مان به‌هۆی زالبوون به‌سه‌ر خۆیاندا دۆراندوویانه ، جوو به شوێنی په‌راوێزیی خۆی ، ئه‌و ئه‌گه‌رانه بیری هاولاتیان ده‌خاته‌وه كه مرۆڤ كاتێ وازیان له مافی به‌خته‌وه‌ر بوون هێنا ده‌یدۆرێنن ... «ئایدیای به‌خته‌وه‌ریی بێدهسهلات به‌رگه نه‌گیراوه ، چونكوو ته‌نیا ئه‌مه یه‌كسانه به به‌خته‌وه‌ری » ...« خۆ خه‌ریككردنی گێلانه به لێدانی كه‌سانی دیكه‌وه تا راده‌ی مردن سه‌لمێنه‌ری هه‌ر ئه‌و ژیانه كه‌سه‌راوییه‌یه كه تاك خۆی ته‌نیا له‌گه‌لی رێك ده‌خات ». شیوه‌ن و گازنده‌ی جوو وه‌ك گازه‌نده‌ی ژنانه : چونكوو هه‌ردووكیان مادام هه‌زاران سال له حوكم كردن بێبه‌شكراون، له نێو ترس و لاوازییاندا پێوه‌ندیی خۆیان له‌گه‌ل سروشت كه« چه‌وساوه‌یی هه‌میشه‌یی» پێی‌داون پاراستووه ، ئه‌وان« بیره‌وه‌ریی به‌خته‌وه‌ریی بێ ده‌سه‌لاتیان » زیندوو راگرتووه ، ئه‌وانه‌ش كه نه جوو بوون و نه ژن ، ته‌نانه‌ت به‌رگه‌ی خه‌یالی ئه‌و جۆره خۆشییه راسته‌قینه ناگرن ، هه‌ر بۆیه‌ش كاتێ تاكی نازی به گالته‌وه لاسایی جووه‌كان ده‌كاته‌وه ، له راستیدا ئه‌و حه‌سره‌ته‌ی كه بۆ ژیانێكی ئازاد و سروشتیتر و بۆ ده‌ربرینی ناخی خۆی له دلیدا بووه و كه‌چی خنكاندوویه‌تی، له شێوه‌ی دوژمنێكی خه‌یالكرددا هه‌لده‌رێژێ»[5][5]. وێنا كردنی ئه‌و شته زیادیه ebjet petit aله ئه‌ویدیدا بۆ به‌رهه‌مهێنانی دوژمنه ، ئه‌و دوژمنه‌ی كه وا وێنا ده‌كرێ «من به‌خته‌وه‌ر ده‌بووم ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بوایه‌ت». داوای سزادةر داوایة بۆ هێنانی قوربانی بۆ نێو پانتای هێمایین و ملدانی بة یاسای باوک، ه‌ر ئةو یاسای لة شێوةی «سةرکوتی خود» دا بۆته فۆرمولی سةرةکی سةرمایة‌داری هاوچةرخ، ئةو سةرکوتةی بة یة‌کسان له كه‌مپه‌كانی مردن ، كارخانه ، ئیداره و ئه‌شكه‌نجه‌گاكاندا كاری پێده‌كرێ. توانای قوربانی بۆ شكاندنی جه‌غزی دێترمینیزم درزێك ده‌كاته ده‌روونیه‌وه ، كه‌چی ئه‌مه رێك سه‌ره‌تای له دایكبوونی سووژه‌ی كانتیه، ئه‌و سووژه ئه‌خلاقییه‌ی كه نه‌ك پشت به هیچ شتێكی ده‌ره‌كی به‌لكوو پشت به یاسای ئه‌ركی ئه‌خلاقی ده‌جوولێته‌وه ، ئه‌م سووژه‌یه كه خۆی له خۆی و كرده‌كانی به‌رپرسه و ناچاره هه‌موو شتێك له خۆیه‌وه بخولقێنێ و ئه‌خلاقیبوون هه‌لده‌بژێرێ، ئه‌م سووژه یه‌كه‌م بنچینه‌ی تێپه‌راندنی ئه‌خلاقی ته‌قلیدی و باوه : ئه‌و سووژه‌ی راده‌گه‌یه‌نێ مرۆڤ شتێكه نه‌ك له پێشدادراو ، به‌لكوو مرۆڤ ئه‌و سووژه درزبردوه‌یه كه له رێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌وه به‌یدێت ، به‌م ماناشه كه «مرۆڤبوون گرانه».
[6][1] 0 جورجواگامبن ، پلیس در مقام حاكم ، در وسایل بی هدف، ترجمه‌ی امید مهرگان ، سالح نجفی ؛ چشمه 1387 ، ل 106.
[7][2] . وه‌ك ژیژه‌ك ئاماژه‌ی پێده‌دات ، ئه‌مه هه‌ر ئه‌و فێله‌یه كه جگه ئایدولۆژیا ، سه‌رمایه‌داریش باش ده‌زانێ به‌كاری بێنێ . جگه له نموونه‌ی دیاری و ئه‌شانتیۆن، هێلكه‌ی شانسی كه ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌و شته‌ی بریاره له بۆ شاییه‌كه‌ی ناویدا هه‌بێ ده‌كردرێ و هه‌لده‌وه‌شێنرێته‌وه، نموونه‌یه‌كی دیاری ئه‌م لۆژیكه‌یه. كاروكاسبیی به‌خت و سووراندنی گه‌ردوونه وهتد كه له هه‌موو T.V یه‌كانی دونیادا هه‌یه و درێژه‌ی لوژیكی به‌خت و نسیبه نموونه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌م روانگه‌ن. [8][3] . ئه‌م ئه‌فسانه له ئێران له‌سه‌ر كورده‌كان ئێسته‌ش هه‌یه : ئه‌وان جیاواز چێژده‌بینن ، یان توانای جنسییان زیاتره . ئه‌فسانه‌ی پێوه‌ندیی باشووری كوردستان و ئیسراییل و هه‌ول بۆ دامه‌زراندنی ئیسراییلی دووهه‌م ( ولاتی جووه‌كان ) له میدیا ره‌سمی و ناره‌سمیه‌كانی ئێران به راست و چه‌په‌وه ، تاكوو كۆمۆنیستی كرێكاری و یان ئێرانیسته‌كان، نمونه‌یه‌کی دیکة‌ی ئةم لۆژیکةیة. [9][4] . بۆ رافه‌یه‌كی ته‌واوی ئه‌م باسه بروانه بۆ : موراد فه‌رهادپوور ، ئه‌خلاقی كانتی ، نه‌رێكار ، كوردستان 2008 . [10][5] . ستیورات هیووز، ره‌خنه‌ی كۆمه‌لگای جه‌ماوه‌ری له : گۆرانی ده‌ریا ، كوردستان، 2008 . [1][1] 0 جورجواگامبن ، پليس در مقام حاكم ، در وسايل بي هدف، ترجمه‌ي اميد مهرگان ، سالح نجفي ؛ چشمه 1387 ، ص 106.
[2][2] . وه‌ك ژيژه‌ك ئاماژه‌ي پثده‌دات ، ئه‌مه هه‌ر ئه‌و فثصه‌يه كه جگه ئايدولؤژيا ، سه‌رمايه‌داريش باش ده‌زانث به‌كاري بثنث . جگه له نموونه‌ي دياري و ئه‌شانتيؤن، هثلكه‌ي شانسي كه ته‌نيا له‌به‌ر ئه‌و شته‌ي بذياره له بؤ شاييه‌كه‌ي ناويدا هه‌بث ده‌كذدرث و هه‌صده‌وه‌شثنرثته‌وه، نموونه‌يه‌كي دياري ئه‌م لؤژيكه‌يه. كاروكاسبيي به‌خت و سووراندني گه‌ردوونه وهتد كه له هه‌موو T.V يه‌كاني دونيادا هه‌يه و درثژه‌ي لوژيكي به‌خت و نسيبه نموونه‌يه‌كي ديكه‌ي ئه‌م روانگه‌ن. [3][3] . ئه‌م ئه‌فسانه له ئثران له‌سه‌ر كورده‌كان ئثسته‌ش هه‌يه : ئه‌وان جياواز چثژده‌بينن ، يان تواناي جنسييان زياتره . ئه‌فسانه‌ي پثوه‌نديي باشووري كوردستان و ئيسراييل و هه‌وص بؤ دامه‌زراندني ئيسراييلي دووهه‌م ( وصاتي جووه‌كان ) له ميديا ره‌سمي و ناره‌سميه‌كاني ئثران به راست و چه‌په‌وه ، تاكوو كؤمؤنيستي كرثكاري و يان ئثرانيسته‌كان، نمونه‌يه‌کی ديکة‌ی ئةم لؤژيکةية. [4][4] . بؤ رافه‌يه‌كي ته‌واوي ئه‌م باسه بذوانه بؤ : موراد فه‌رهادپوور ، ئه‌خلاقي كانتي ، نه‌رثكار ، كوردستان 2008 .
|