دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند
' لوقمان که‌ریمی'
وه‌کوو هه‌موان پێم وابێ تۆیش یه‌که‌م پرسیاری باوی وتوو وێژ ده‌زانی چیه ؟
به‌ڵێ له‌گه‌ڵ سڵاو به‌خێر هاتنتان من "لوقمان که‌ریمی "م دانیشتووی شاری سه‌قز
له‌دایک بووی 1342 هه‌تاوی کوڕی مسته‌فای شێخاڵی دێپلۆمم وه‌رگرتوه‌و وه‌ک کرێکار‌و
مووچه‌خۆری شاره‌داری شاری سه‌قز خه‌ریکی ئیش وکارم وماوه‌یه‌کی زۆره سه‌رقاڵی
هونه‌ری نه‌قاشی به‌تایبه‌ت دیواری و په‌یکه‌رسازیش ده‌که‌م .
هونه‌رت له کوێوه ده‌ست پێ کردوه ؟
من هه‌ر که دنیای مناڵیم تێپه‌ڕ کرد‌و چوومه قۆناخی خۆناسین و زێدوده‌وروبه‌ر
هه‌ست پێ کردن به هۆی بنه‌ماڵه‌که‌مه‌وه که چه‌ند پشتی پێش ئه‌منیش هونه‌ر له
ماڵه‌کانماندا شتێکی باو بوه ئاشنا به هونه‌ری نه‌قاشی و شێعر‌و په‌یکه‌رسازی و
خۆشنووسیش بووم ئێستایش له بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆمدا به پێی ژیانی هاوبه‌شی یه‌ک که
له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند "چیمه‌ن فه‌یزی " له ساڵی 1367 پێکمان هێناوه‌و چوارمنالیش
به‌رهه‌می ژیانی هاوبه‌شیمانه ئه‌ده‌ب وهونه‌ر له باسه‌گه‌رم وگوڕه‌کانی هه‌موو
کاتێکی بنه‌ماڵه‌که‌مانه.
ئه‌گه‌ر دابه‌شی هونه‌ری بکه‌ین ئێوه له کام خانه‌ی هونه‌ری ئه‌گیرسێنه‌وه ؟
پرسیاره‌که بڕێک خراپ وگران بۆ من ته‌واو ئه‌بێ بۆم وه‌ک ئه‌وه وایه بڵێن چوار
مناڵت هه‌یه کامیانت زۆر خۆش ئه‌وێ !!... به‌ڵام به هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ی راستی بێت
ئێمه له‌م قوژبنه‌ی زه‌ویدا چون ده‌رفه‌ت وده‌ره‌تانێکی ئه‌وتۆمان نه‌بوه له
کاتی خۆیدا بڕیار له سه‌ر شێوه هونه‌ریه‌کانی حه‌زوتاسه‌وئاواته‌کانمان بده‌ین
جیاکردنه‌وه‌ی هه‌ر به‌شێک له‌وبه‌شانه له‌یه‌کیتر به دابڕینی ده‌زانین و پێم
وایه هه‌ر هه‌موویان پێکه‌وه ته‌واوکه‌ری یه‌کترن.
ئاخه‌ر ببووره قسه‌که‌یشت پێ ئه‌بڕم یه‌کێک له نیشانه‌کانی دنیای مودێڕن خۆ ساخ
کردنه‌وه‌یه له سیاسه‌تدا له هونه‌ردا له ... ئێوه له‌کامیاندا ساخ
بوونه‌ته‌وه که خوێنه‌رو بینه‌ر به‌وپێوانه له‌گه‌ڵتان هه‌ڵس وکه‌وت بکات ؟
به‌ڵێ راسته و دروسته‌که‌یشی هه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌منیش ئه‌وه‌م قه‌بووڵه که وا
سه‌رده‌می ئه‌مڕۆ سه‌رده‌می خۆ ساغ کردنه‌وه‌وته‌خه‌سوسی کردن و پێ داگرتن له سه‌ر
یه‌ک شێوه‌ی هونه‌ری و له‌یه‌ک بواردا کاری به‌سوودو به‌که‌ڵک باشتر له‌وه‌یه
چڵاوچڵ و نیوه‌چڵ کار بکه‌ی ، که من بمه‌وێ ونه‌مه‌وێ زۆرتر وه‌ک نه‌قاشێکی دیواری
خۆم به زۆرینه‌ی خه‌ڵکی شار‌و دیاره‌که‌م ناساندوه .
گرفته‌کانی سه‌ڕێی هونه‌ری ئێوه چی یه ؟
کێشه‌و گیروگرفت به‌شێکه له ژیان ناخۆش ئه‌وه‌یه هه‌ندێ کێشه هه‌یه وه‌ک
گرێیه‌ک به ده‌ست ئه‌کرێته‌وه‌و پێویستی به دیان نیه ، هه‌ندێ که ئێمه پێی
ئه‌ڵێین کێشه ره‌نگ بێ نه‌چێته نێو خانه‌ی کێشه‌وه بۆ نموونه من وه‌ک
هونه‌رمه‌ندێک حه‌زوئاواته ده‌روونی یه‌کانی خۆم ئه‌ڵێمه‌وه و ئه‌کێشمه‌وه ..
ئیتر ئه‌مه بۆچی ئه‌شێ کێشه‌بێت؟ ده‌ی دیاره بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش ده‌بێ هه‌زینه
بکه‌م جا چ مادی بێ چ مه‌عنه‌وی که‌س به منی نه‌وتوه ببمه هونه‌رمه‌ند من بۆخۆم
هه‌ڵمبژاردوه له‌مه‌یدا گله‌یی یه‌ک نیه باسه‌که ئه‌وه‌یه گه‌لێ ناوه‌ندو دام
ده‌ستگا هه‌ن که کاروپیشه‌یان یان هه‌ندێک له هه‌زینه‌که‌یان ته‌رخانکراوه بۆ
خزمه‌تی فه‌رهه‌نگی هه‌ر شاروناوچه‌یه‌ک من له خۆم پرسیار ئه‌که‌م ئاخۆ هه‌تا
ئێستا هه‌ر ئه‌و ناوه‌ندو نه‌هادانه دڕکێکیان له پای منی هونه‌رمه‌ند ده‌رهێناوه
؟ که ئه‌مانه‌و گه‌لێکی وه‌ک ئه‌مانه خۆی له خۆدا کێشه‌ی سه‌ره‌کی پێک دێنن.
ئه‌و‌کاره هونه‌ریانه‌ی که لوقمانی که‌ریمی پێ ئه‌ناسرێته‌وه کامانه‌ن؟
له شوێنه گشتیه کانی شاره‌کانی کرماشان جوانڕۆ،باینگان ، پاوه ، هه‌روه‌ها
پارکی شاری سه‌قز موجه‌سه‌مه‌ی پێشنیاریم سازکردوه‌و دایان ناوه، نه‌قاشی دیواریم
له زۆربه‌ی شاره‌کان کردوه له شاره‌کانی ناوچه‌ی هه‌ورامان زیاتر له 1200 میتر
نقاشی دیواریم کردوه له شاره‌کانی ئوستانی مه‌رکه‌زی و له شاری سه‌قزیش نقاشی
دیواریم بۆ شاره‌داری کردوه
هه‌تا ئێستا پیشانگات کردوه‌ته‌وه ؟
له‌ورۆژه‌وه نقاشی دیواریم له‌سه‌ردیواره‌کانی شاردا ده‌ست پێ کردوه پێشانگایشم
کردوه‌ته‌وه جیاوازیه‌که‌ی له‌وه‌دایه هونه‌رمه‌ندانی دیکه له ساڵۆنێکدا
کاره‌کانیان کۆکردوه‌ته‌وه‌و من له شارێکدا تابلۆکانم به‌رده‌وام
بڵاوکردوه‌ته‌وه.
له‌وکارانه‌ی که بڵاونه‌کراونه‌ته‌وه چیت هه‌یه ؟
له کونگره‌ی فه‌رزانه‌گاندا که کاتی خۆی له‌شاری سنه به‌ڕێوه چوو ناوی 13 شاعیر
هاتبووکه له راستیدا کونگره‌که له سه‌ر به‌رهه‌م و که‌سایه‌تی ئه‌و سیازده
شاعیر‌و نووسه‌ره‌ی کوردگیرابوو که من په‌یکه‌ری 12 که‌سیانم سازکردوه‌و ئێستا
ماوه‌ی 8 ساڵه له ژوورێکی شاره‌داری سه‌قز چاوه‌ڕوان ماوه‌ته‌وه که بڕیار وابوو
له پیاده‌ڕه‌وه‌کانی پارکی شاردا دای بنێن و هه‌ر به‌شێکی پیاده‌روی ئه‌وپارکه
به‌ناوی یه‌کێک له‌و که‌سایه‌تیانه ناوبنێن ئه‌وه‌یش بڵێم که ئه‌مه بڕیارێک بوو
کاتی خۆی به‌رپرسان له سنه‌و سه‌قز بڕیاریان دا که پڕۆژه‌یه‌کی وه‌ها سازبکه‌ن
که من ئه‌رکی سازکردنی په‌یکه‌ره‌ی ئه‌و ئازیزانه‌م قه‌بووڵ کرد‌و ئاماده‌یشم کرد و
هه‌رواماوه‌ته‌وه.
کاک لوقمان پێشتر فه‌رمووت شێعریش ئه‌ڵێم ئه‌کرێت کۆتایی باسه‌و دیداره‌که‌مان به
چه‌ند شێعری به‌ڕێزتان بێت ؟
بۆچی نابێ زۆریشم پێ خۆشه شێعر بڵێم چون شێعر راسته‌وخۆ و به بێ هیچ
که‌ره‌سه‌یه‌کی وه‌ک بزماروته‌خته‌و ره‌نگ و پارچه له‌سه‌ر خوێنه‌رو بینه‌ر شوێن
دائه‌نێ و ئه‌توانێت په‌یوه‌ندی دابمه‌زرێنیت :
"پێناسه"
پێیان وتم خۆت بناسێنه به شێعرێک
وتم ئه‌من روباعیم و
له چوار لاوه ته‌رمی هه‌ستم
بۆ گۆڕ ئه‌برێ
وه‌زنم ، حه‌وله وه‌لا قوه‌ت
چوارپه‌لم له ماڵی خۆمدا
به غه‌ریبی له خاج ئه‌درێ
جا که‌وابوو
من مه‌سیحی کوردم
کوڕی خودام وبێ خاکم
بیبه‌ن بۆ حه‌وته‌می ئاسمان
ته‌رمی پاکم .
"یادی جاران"
یادی به‌خێر یادی جاران
جێ‌ژوان وکۆنه هه‌واران
کوا کووچه‌وکۆڵانی جاران
ده‌مه‌وبه‌یان که ده‌کریا
ئاوپڕژێنی حه‌وش ودریا
پڕده‌بوو کۆڵان وحه‌وشه
له عه‌تری گوڵی وه‌نه‌وشه
کوا کووچه‌وکۆڵانی جاران
کووچه‌وکۆڵان ترنجاو بوون
ئه‌هلی گه‌ڕه‌ک ده‌سبڵاو بوون
کوانێ له بیری پڵاو بوون
کوا کووچه‌وکۆڵانی جاران
خۆری خۆ نه‌ویستی هه‌رده‌م
له‌سه‌ر ئاسمانی شاره‌که‌م
به‌سه‌ر حه‌وش ودریاو بانا
چرای ئاواتی ده‌باران
کوا کووچه‌وکۆڵانی جاران
ماڵه‌کانی به‌ردوخشتی
دنیایه‌ک خۆشی له پشتی
بۆنی هه‌ناریان بوو گشتی
سێبه‌ریان فێنکی به‌هاران
کوا کووچه‌وکۆڵانی جاران
له‌ته‌نووری نانه‌وادا
داری برسیه‌تی ئه‌سووتا
بێ منه‌ت و ئیدیعایه‌ک
نانی ئه‌دایه ده‌س یاران
کوا کووچه‌وکۆڵانی جاران
دووکانداری ده‌ست و‌دڵ پاک
له حانای منداڵ وکابان
به سێ مه‌ن پیاوه‌تی ئه‌فرۆشت
به پووڵی ئاره‌قی چاوان
راستبوون ئه‌وه‌ی له بازاڕان
کوا کووچه‌وکۆڵانی جاران
شان وقۆڵی کرێکارێ
پر بوو له پینه‌ی ئابڕوو
به‌لام ئه‌ینایه سه‌ر سکی
به‌شانازی ده‌ستی ماندوو
ئه‌چوه بۆماڵ لای ئێواره
کوا کووچه‌وکۆڵانی جاران
زه‌ماوه‌ندی کوردانه بوو
نامۆ له نێو گه‌لدا نه‌بوو
سوور‌و زه‌ردو سه‌وز ئه‌دره‌وشا
له‌بان وحه‌ساروحه‌وشا
له گه‌رووی سووڕنای کا مینه
به‌زمی نه‌زمی هه‌ڵپه‌ڕکێ بوو
له‌سه‌رچۆپی تا گاوانی
ژن وپیاو گشتی یه‌کێ بوو
زه‌ربی ده‌ستی مامه عه‌به
بێ دانگی شاری ده‌تاران
کو کووچه‌وکۆڵانی جاران.
ئاماده‌کردنی :حه‌سه‌ن ئه‌مینی