
شوعله به‌یگ‌زاده
ئه نجام
له پایانی هه رچی وه رزی زه ردا
منی گه ڵا
ناوه رم ، نامرم
مه گه ر وا بێ
ئه نجامم له ئامێزتا
*******************************
(.....)
له وده مه ی وا سۆجده م دادا
به ره و رووگه ی ئه هووراییت
هه رگیز به هارێكم پێ تۆمار ناكه ی
چاوانی تۆ مامۆستامه ، كاڵ و نه مر
پێم ده ڵێ : كه ره نگی زه رد
خه زانێكی دڵنشینه
قه ت له سیمای عاشق بزر نابێ
**************************************
تماشا
هۆ بلیت فرۆشه سه رمه سته
یاخیه كه
نیگات راگره له رێی پۆ ڵایی شه مه نده فه ڕ
به په له دێت
ده نكه ترێی چاوه كانت
له ره یان دێ هه ڵ ده وه رێن
زه وی به رگه ی شه رابی ئه و عه شقه ناگرێ
با خۆر نه مرێ
******************************************
چرا
له مه زنه هه یوانی ماڵێكا
چرایه ك چاو تۆزاوی و‌دڵ ڕه ق ئه ژیا
له ئاست كچی په نجه ره و سه ربه ستی هه یوانا
حارس
له ناكاوا
له شۆڕشی عه شقی كۆڵانا
تۆپه ڵه به فرێك
به نه رمی هات
حوكمی له سێداره دانی چرای راگه یاند
شریخه ی ماچ وتریفه ی ژوان و
بوون له شه بابی شه وڕه نگ
به وشه وه
له هه یبه تی ره ش و رووتی هه یوانا داگرسان
*********************************************
ئاره زوو
شه وشه ڕانگیز
زه وی زه نه ی خرمه ی باران
گڕبێ په روا شۆره ی كردووه
به روومه تی نووستووی شه وا
ئه مه ریساله تی رووناكیه
تانوور هه بێ په پووله له سووتان ده رنابا
په پووله كان پرش وبڵاو
به سه ر ئایه تی زه وی‌دا زێوین چنراو
ئالێره دا
له خه راباتی خه یاڵم
له ده وڵه تی دادوه ری سه رما
پادشایه كه ئه وینت مه ست وشه ی‌دا
كوژانه ه ی ئه ستێره له حه ژمه تی چاوه ڕوانیم
وای له تاقه تی درێژی شه و
یاده كانت له سه ر مه داری روانینم حه شر ده كا
دووگیانه شه و
به حه سره ت وئاره زوو
كێ چووزانێ له سه رلاپه ڕه ی تاریكی
شاعیرێك
چون ئه یكێشا ره نگی مه ر‌گ و
شێوه ی بێ تاقه تی هات و چوو
نێوان تاقه تی مه زنی شێعر
زه بوونی شه و
زایه ڵه به رپایه
نه شێعر شه وكه تی ڕوان
نه شه وبڕوای به بڕانه وه یه
هه ڵبه ت خه یاڵت
دره ختێكه هه ناسه سه وز
به قامه تی شه وزه ده ما
به ره و خۆره تاو هه ڵچوه
مه ست وبێدار هه رله بیرام
له مه كۆی كامه عه شقی داهێنه ر
كراسێك بۆ مانگه شه وبدزم
له لرفه ی چه م بیپارێزێ
چه مه دووتۆی زه ریای وشه ی
كامه خانی خاوه ن بیرێ
هه ڵبه ستێكت بۆدابێنم
رسته كانی گوهه ر سفه ت
هه تائێستا شا ژنێ
دای نه ڕشتبێ بۆ ئه میرێ
شه و ناڕه وێ
به ڵام چه ن به كێش بێ كات
به شی هه ڵمه تی هه ناسه م و
ئاواره ی ماچت ناكت
گه ر بتگه مێ
******************************************************************************
به یه‌ک ناگه‌ین
ئێمه دووهێڵی ته‌ریبین
له ره‌وتمان که‌س ناگاو
به گه‌یشتن غه‌ریبین
وه‌ک پرسیارێک
له دڵۆپی رژاوی گریان
یان هه‌ڵبه‌ستی برسییه‌ک
بۆ به‌ژنی شۆخ ونایابی نان
من وه‌یلان وتۆ دووره ده‌س
هیچ زانیوته
کاتێ کازیوه ئاسۆ ئه‌فرۆشێ به دنیا
له‌و کاته‌دا شه‌ونم تکا
گوڵ په‌شۆکا ، خه‌ونی رژا
ژیان ئاوه له پێش چاوما
زه‌وی ده‌ریا!
هه‌نگاوئه‌نێم به‌ره‌و ون بوون
له شه‌پۆلتا
پرووشه‌ی به‌فرێکی کۆرپه‌ی به سه‌ر
پرچما
ئێواره‌یه‌ک خۆڵه مێشی بێ تۆ له په نامدا
راکشاوه
ره‌نگی ژیله‌مۆت گرتوه
ئه‌ڵه‌ی هه‌رگیز کۆڵانی وه‌ک من پیرو
رێبواراویت نه‌دیوه
حه‌زت فڕێدایه تاریکی
به ئێمه‌دا گوزه‌ر ناکه‌ی
تاسه‌ی پیاسه‌ی پاش شێوان و
بیری تانیایشم ناکه‌ی
ناونیشانم!
له وڵاتی عه‌شق وپه‌یڤین
ئه‌فسوونا ویترین حه‌زی
به‌ڵام...!
هیچ ده‌رفه‌تێک شک نابه‌م
بۆ لێبوردن
ئێمه دوو هێڵی ته‌ریبین
به یه‌ک ناگه‌ین
به‌داهاتوویش غه‌ریبین.
شوعله به‌یگ‌زاده
سه‌قز