
شلێر ره‌شیدی
"بێزوو"
وشیاربن
ئه‌مڕۆ شایی،جلی سپی،
وشه‌ی عه‌شق
دیاری درۆ
چه‌پکه‌گوڵی کۆیله‌تی
له‌شه‌قامی گشتی شارا
ئاگری بیری ئه‌ڕێژم
له‌گۆڕێکی نفریناوی
به‌ئاشکرا ئه‌یان نێژم
ده وشیاربن
تاجه‌گوڵینه
دڕۆیه
ملبه‌ن حه‌ڵقه‌ی سێداره‌یه
بازنه‌کانمان هه‌وسارێکن
بۆراکێشان
کێ ئاگایه...
کێ ئاگایه
به‌جێ ژوان...
حه‌زوکانی
بێزووی نه‌هێنیم
به‌خوێنه‌وه
بێزووی نه‌هێنیم
به‌خوێنه‌وه.