كاتێ هه‌ور تاقه‌تی گریانی نیه

له‌یلا وه‌زیری – سه‌قز

 

 

من و گوڵجاڕێ شێعری ته ڕ

له پێده شتی چاوی گه شتاین

نهێنی رازێكمان لایه

غه ریب غه ریب له بیر كراو

له دایك بووی ده م كازیوه یه كی به سته ڵه كین

له م غوربه ته ش

هه ناسه ی ساردی تاسه یه كی گه رم و گوڕ

باویلكه ی یادی تۆ ده فڕێنێ

گڕی هاوارم بێ ده سه ڵات

روانینێكی مابووسكراو

له ئاستی تۆ

هێمنی كردمه وه

نیگات هه ڵه مووتێكی سه ر سووڕێن و

باوه شت تا ڤگه ی ئۆقره یه كی ئاواته خوازه

كه شه نگه ڕۆژ سنگی به سه ر

چركه ساتا رائه خا

له م ده رفه ته ده سته مۆیه دا

تۆ له كوێی بم ناسیته وه

كوڕی شاخه به فرینه كان

ژوورت قوڕگی سه مفونیا بێت

له گه ڵ سه مای ئۆقره یه ك دا

ستران بێژی شه وانت بم

رێژنه كانت ببارێنه

با وه كوو شه ڤبشكێفێك

بێ شه قام ترین رێی به ژن و باڵات

بگرمه به ر

نۆته چاو ره شه باڵداره كان

له په راوێز ی ته نیایی لاپه ڕه كاندا

نامۆییان ئه برده سه ر

په نجه كانم به ده سته وه مه یی بوو

چركه ی ده نگی مردووی

چركه كانی كات ژومێریش

دێته گوێم

گزنگ چاوه ڕوان

له شی ناسكی داره رووتوو قووته كان

شه رمن

قه ره باڵغترین دارستانی ئاخ ره نگ

تاوه رزی گه شینه وه پشوویانه

هه وریش تاقه تی گریا نی نه بوو