|
په‌یکه‌رێک له‌گڵ رۆحێک له‌هونه‌ر
سه‌ر له به‌یانی رۆژی 25 گه‌لاوێژی 86 له رێ وره‌سمێک دا ده‌رکه له‌سه‌ر دووهه‌مین پێشانگای تاکی هونه‌رمه‌ندی په‌یکه‌رساز "چیمه‌ن فه‌یزی" کرایه‌وه. له‌و مه‌راسیمه‌دا که به به‌شداری به‌رپرسی ئیداره‌ی ئیرشادی سه‌قزکاک هیوا حاجی محه‌ممه‌دی و چه‌ند ئه‌ندامێکی شوورای شاری سه‌قزو هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌کاروشاعیران ونووسه‌ران بيڕێوه‌چوو تیشک خرایه سه‌ر چالاکی یه‌کانی هونه‌رمه‌ندی په‌یکه‌رساز چیمه‌نی فه‌یزی که له م پێشانگایه‌دا 30پتر له تابلۆی پێش که‌ش کردبوو، به هیوایشه له شاره‌کانی سنه‌و سلێمانی هه‌رئه‌م چالاکی یانه دووپات کاته‌وه ، که ئه‌م پێشانگایه له 25 گه‌لاوێژ هه‌تا 1خرمانانی 86 له هۆڵی پێشانگای ئیداره‌ی ئیرشادی سه‌قز به‌رده‌وامه . |