
چیمه‌ن فه‌یزی
ئه‌گه‌ر بڵێن چیمه‌ن فه‌یزی کێ یه چی ئه‌که‌یته وڵام ؟
من که ناوم چیمه‌ن فه‌یزی یه ساڵی 1351 هه‌تاوی له شاری سه‌قز له‌دایک بوم به
هۆی هه‌ل ومه‌رجی نه‌گونجاو له نێو بنه‌ماڵه‌که‌مدا به داخه‌وه له نێعمه‌تی
خوێنده‌واری بێ به‌شم ، له‌ساڵه‌کانی 1360 دا ژیانی هاوبه‌شیم له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند
"لوقمان که‌ریمی" پێکهێناوه خاوه‌نی چوارمنداڵ کوڕێک
وسێ کچم ، پاش ئه‌وه‌ی ژیانی هاوبه‌شیم له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند "لوقمان که‌ریمی" پێک
هێنا هۆگر و تامه‌زرۆی هونه‌ر به‌تایبه‌ت هونه‌ری شێوه‌کاری وپه‌یکه‌رسازی بووم .
چۆن بوو هونه‌ری په‌تکه‌رسازیت هه‌ڵبژارد ؟.
که به‌شه‌کانی دیکه‌ی هونه‌رم ئه‌بینی به هۆی ئه‌وه‌وه که من نه‌مه‌توانی
له‌رێگه‌ی خوێندنه‌وه پێوه‌ندی به‌وهونه‌رانه‌وه بگرم گه‌لێک گرانتر بوو
به‌لامه‌وه ئه‌وه‌بوو، زیاتر له‌وانی تر هۆگری په‌یکه‌رسازی له قوڕ وگه‌چ و
مه‌ساڵحه‌کانی دیکه بووم که پێم وابوو رێگه بۆ ده‌ربڕینی هه‌ست وئاوات
وئاره‌زوه‌کانم خۆشتره.
کێشه‌کانی سه‌ر رێگه‌ی هونه‌ری په‌یکه‌رسازی لای تۆ چی یه ؟
موشکڵات هه‌یه بۆ هه‌موو هونه‌رمه‌ندێک به‌ڵام موشکڵه‌کان ره‌نگ بێ جیاواز‌و بن بۆ
نموونه ئه‌تۆ وه‌ک شاعیرێک شێعره‌که‌ت له ده‌فته‌رێکی جیبی دا ئه‌توانی هه‌ڵبگریت
وسه‌فه‌ر به‌ره‌و کونگره‌و سمینار‌و شاربه‌شار بڕۆیت ، مۆسیقا ژه‌نێکیش هه‌روه‌تر
به‌ڵام من که ده‌مه‌وێ وه‌ک هه‌موو هونه‌رمه‌ندێک خه‌ڵک بکه‌مه شه‌ریکی ئه‌و
له‌زه‌ته‌ی له دیتنی به‌رهه‌مه‌کانمدا ده‌یبینم،ده‌بینم لانی که‌م ماشێنێکم ده‌وێ
که به ئه‌سپایی په‌یکه‌ره قوڕینه‌کانم بۆ ئاڵوگۆڕ بکات ته‌نانه‌ت پاره‌ی
کرێکه‌یشم بۆ هه‌ڵ ناسووڕێت ئه‌مه بچووکترین کێشه‌ی ئه‌م هونه‌ره‌یه ، له
لایه‌کی دیکه‌یشه‌وه من له ژوورێکی لارووخاوی حه‌وشه‌که‌ماندا قوڕ ده‌گرمه‌وه‌و
په‌یکه‌رکانمی لێ ساز ئه‌که‌م ئاشکرایه له وه‌رزی سه‌رماو سۆڵی سه‌قزدا ده‌بێ
هونه‌رکه‌م دابخه‌م .
ئه‌وسووژانه‌ی هانت ئه‌دن کامانه‌ن ؟
زۆرتر فه‌رهه‌نگ و داب ونه‌ریتی کورده‌واری و بابه‌ته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه که
ئه‌یکه‌مه هه‌وێنی کاره هونه‌ریه‌کانم .
هه‌تا ئێسته که‌سێک هاتوه فێری ئه‌م هونه‌ره ببێت ؟
به‌ڵێ زۆر کچ وکوڕ هه‌بون وهاتون عه‌مه‌ڵه‌ن فێر ببن به ڵام ئه‌وه‌ی راستی بێ من
نه‌موێراوه که‌س وه‌ربگرم له به‌ر ئه‌وه‌ی شوێنی وه‌رگرتنی که‌سم وه‌کوو قوتابی
له نێو ماڵ ومنداڵمدا نه‌بوه ئه‌و جۆره‌یش تۆ ئه‌یبینی هه‌رده‌م له وانه‌یه
بڕووخێ ئه‌ڵێم به‌سه‌رخۆمدا بڕووخێ باشتره هه‌تا خه‌ڵکی دیکه !!
له لایه‌ن خه‌ڵک وبه‌رپرسانه‌وه چ ئاسانکاری یه‌کت بۆ
کراوه ؟
خه‌ڵک ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی بێ وه‌ک (ده‌ست خۆش بێ!! ) (زۆرجوانه!!) ... کردوویانه
بۆم
بيڵام به‌رپرسان له‌وئیمکاناته‌ی به ناو منی شه‌هروه‌نده‌وه له ئیختیاری
ئه‌واندا دانراوه که‌مترین ئاسانکاریان بۆم کردوه که‌ده‌ڵێم که‌مترین حورمه‌تیان
بۆ دائه‌نێم ئه‌گینا هه‌ر نایشزانن من کێم ؟! ئه‌وه‌یش بڵێم من بۆ حه‌زو ویستی خۆم
ئه‌م کاره هونه‌ریه ئه‌که‌م بۆمن پیرۆزه‌و هه‌وڵیشی بۆ ئه‌ده‌م به‌ڵام ره‌نگه بۆ
ئه‌وان وانه‌بێت .
چاوه‌ڕوانیت چێ یه ؟
له بابه‌ت چاوه‌ڕوانی یه‌وه ده‌بێ بڵێم چاوه‌ڕوانی یه‌کی ئه‌وتۆم له به‌رپرسان
نیه چون ئه‌وان په‌یڕه‌وی به‌خشامه‌و ده‌ستوورو ئێعتبارو شتی وان به‌ڵام
چاوه‌ڕوانیم له خه‌ڵی ده‌ره‌کی و ناوه‌کی کورد به‌تایبه‌ت هونه‌رمه‌ندان ئه‌ویه
له هه‌ررێگایه‌که‌وه بۆیان ئه‌کرێ یارمه‌تی من وئه‌م هونه‌ره بده‌ن که ئه‌کرێ
وه‌ک که‌وناراترین هونه‌رله کۆمه‌ڵگای کورده‌واری دا ناوی به‌رین ، هه‌روه‌ها
سه‌ردانی به‌رهه‌مه‌کانم بکه‌ن به چاوی ره‌خنه‌وه چاوی لێ بکه‌ن که من گوێ بیستی
هه‌رچه‌شنه ره‌خنه‌و پێشنیارێکم .
ئاماده‌کردنی: حه‌سه‌ن ئه‌مینی سه‌قز
جارێک پیشانگای تاکی کردوه‌ته‌وه له
ساڵی 1379 له هۆڵی گشتی ئیداره‌ی ئیرشادی سه‌قزدا
له‌کونگره‌ی نالی دا له ساڵی 1383 دا به‌شێوه‌ی گه‌لی به‌شداری کردوه
له نێو پارکی شاری سه‌قز چه‌ندجار به به‌رهه‌مه‌وه له پێشانگاگشتیه‌کاندا
به‌شداری کردوه
به خۆشیه‌وه ئه‌م ژنه په‌یکه‌رسازه‌ی سه‌قز ئێسته‌یش هه‌ر له شاری سه‌قزدا
ئه‌ژی و له گه‌ڵ ئه‌رکی گرانی ماڵ وماڵداری چالاکی بوار هونه‌ری په‌یکه‌رسازیش
هه‌بوه‌و هه‌یشه .
ئه‌و نموونانه‌یش چه‌ند به‌رهه‌مێکی به‌ڕێز خوشکه "چیمه‌نی فه‌یزی" هونه‌رمه‌ندی
په‌نجه ره‌نگینی هونه‌ری په‌یکه‌ر سازی شارودیاری سه‌قزه که هه‌ر به گه‌چ وقوڕ
سازیان ده‌کات.