
مریه‌م یه‌تیمی
ساڵی (1338) هه‌تاوی له‌شاری سه‌قز له‌دایک بو وه هه‌تا قۆناخی سیکلی له خوێنده‌واریدا تێپه‌ڕاندوه که‌سب وکاری ماڵ ومنداڵی خۆی له‌ئه‌ستۆیه‌وخاوه‌نی(3) منداڵه‌وله‌ساڵی (1372) به‌م لاوه تێکه‌ڵ به هونه‌روئه‌ده‌بیات بوه‌وله‌گوڤاری مه‌هاباد،سیروان و...به‌رهه‌می بڵاوکردوه‌ته‌وه هه‌تا ئێستا ئه‌م چالاکی یانه‌ی بۆ خۆی تۆمارکردوه.
کتێبێکی به‌ناوی (شب ی‌خ بسته) که شێعرهوبه زمانی فارسی بڵاوبو وه‌ته‌وه
به‌رهه‌مێکی دیکه‌ی به‌ناوی(تریفه‌ی نیوه‌شه‌و) که شێعری کوهردییه ئاماده‌ی چاپه
به‌رهه‌مێکی وهرگێڕاوبه ناوی(غادهتهل سمان) که شێعری خاتوونێکی عهرهبهولهزمانی فارسی یه‌وه کردوویه‌ته کوردی
"مانگ"
کاتێ مانگ هه‌ڵدێ
خه‌م ئه‌مرێ
دێراو دێراو
خونچه‌ی شێعرم ئه‌پشکوێ
له سه‌ر باڵی سپی سیروانا
...به‌ڵام له
کزه‌ی زریانا
له ته‌سکه کاتی خه‌ونی شیرین
له پاڵ به‌یانا
هاوارله‌وکاته‌ی مانگ په‌نا ده‌گرێ
"قه‌ڵه‌م"
ئیتر قه‌ڵه‌م ره‌وه‌نووسی
خه‌واڵوویی ناکات
پێتان ئه‌ڵێم:
ورگی چیاکان مه‌دڕن
هێڵ هێل بووره‌کان مه‌دزن
ئیتر نه‌چیایه‌ک له‌دایک ئه‌بێ و
نه زه‌ویش پان وپۆڕتر
چۆنت پێ بڵێم
هۆ به‌شه‌واره‌که‌وتووی
تۆپڵاخه‌ی زێڕ
هه‌زار هه‌زار پێناسه‌ی نه‌نووسراو
به‌رجه‌وه‌نی ئه‌شقی پێ ته‌نگه
ئه‌شقی هاوارێکی بێ ده‌نگه
وه‌ک په‌پووله گوڵزارو چیای لێم ئه‌وێ
ورگی چیاکان مه‌دڕن
ورگێ چیاکان مه‌دڕن
"گوڵی یادێک"
من دوو گوڵم خۆش ئه‌وێ
یه‌ک ئه‌وگوڵه‌ی له لێوی رووباری خه‌یاڵا
به‌ده‌م سروه‌ی یادێکه‌وه ئه‌له‌رێ
دوو ئه‌وگوڵه‌ی
که‌وا له‌گوڵدانێکی
شکاوی
ژوورێکی شێدار‌و نماویدا
پاراوی فرمێسکی خاتوونێکی
چاوبه‌گریان وخه‌ماوی یه
من دووگوڵم خۆش ئه‌وێ.....
"جوانترین ئه‌سب"
هه‌ستم شه‌پۆل
سینگم زه‌ریا
که ده‌سته‌کانم هه‌ست ئه‌بن
ئیتر قه‌ڵه‌م به سینگی شه‌پۆله‌وه
جوانترین ئه‌سپی زه‌ریایه....