
عه‌فیفه‌مه‌حموودزاده
ساڵی1348 هه‌تاوی له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئایینی وئه‌هلی ته‌ریقه‌ت دا له‌شاری سه‌قز له‌دایک بو وه له‌ساڵی (1380)وه به‌هۆی به‌شداربوون له کۆڕوکۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌بی مه‌وله‌وی کورده‌وه لێبڕاوانه‌تر قه‌ڵه‌می خستوه‌ته‌گه‌ڕوکتێبێکی به‌ناوی(جامی از میخانه) که‌باسیێکی عیرفانی یه نووسیوه که هێشتا چاپ نه‌کراوه.
هه‌روه‌ها کتێبی (که‌تان که‌تان) و(مامره گوپن) که بۆ منداڵانه ئاماده‌ی چاپ کردنه وله هه‌فته نامه‌ی سیروان دا چه‌ن به‌رهه‌می بڵاوکردوه‌ته‌وه له بابه‌ت خوێنده‌وارییه‌وه دیپلۆمی وه‌رگرتوه‌و ژیانی هاوبه‌شی پێک هێناوه‌و خاوه‌نی دوومنداڵی وئێستایش نێشته‌جێی شاری سه‌قزه.
"هاوار"
کواهاوارێک؟
یادێ له خود گه‌ی خو‌رنه دیو
کوا رووبارێک؟
ئه‌قیانووسێ
ته‌نک ،ته‌نک
رێبوارێکی به رۆژکوێرو
قوڕاوه‌ڕێ
کوا تاریکێ؟
شه‌وار،شه‌وار
رۆژینه کان،بتۆرێنێ
ئه‌م رووناکه
سه بره کانی بێ سنووره
په‌رده له سه‌ر زامی ده‌لاقه کان
لا نادات
ئه ستێره‌کان
مه‌رگ ،مه‌رگ
سیس ئه‌کات و خه نجه‌ر له ئاسمان ده‌کێشێ
ده‌مارێ شین،ده‌مارێ شین
چرا کانی به زۆرکوژاو
کڕوکپی ده‌ماره‌کان
ئه زیڕینن
ده‌مارێ شین بۆ بێ ده‌نگی
وسه‌ر سامی ده‌شتی خنکاو
کوا هاواری؟
سووتوو سووتوو
لێڕه‌سووتاوێکی به‌ده‌م باوه
بسازێنێ
کوانێ یادی
ئه‌ورۆژانه‌ی
زه‌وی سووڕا،قیبله گۆڕا،کێو وه‌رگه‌ڕا
ئاسمان،
پرچی پێچ ولوولی
دائه‌هێنا
به‌تاڵێکی قه‌ترانی پرچی ئاسمان
مانگ شه‌قی برد‌و
نیشته‌وه له‌گوێی زه‌وی
هاواره‌کان
ریشکه،ریشکه
له‌یه‌ک پسان
کاتێ که‌وا،
باڵنده‌کانی به‌رزه‌فڕ
گه‌ڕانه‌وه
په‌پووله‌کان به‌ده‌م نزمی
حه‌سانه‌وه
ئه‌وکاتانه‌ی وا هه‌راسیان
لێ‌بڕابوو
قۆناخه له‌خاچ درابوو
ته‌می ریا لێک ره‌وا بوو
هاوار،هاوار
گورچیله‌یه‌ک وکۆچی دژوار
ئه‌ورۆژانه‌ی ته‌زبێح چڕاو
تنۆک تنۆک
باری به‌سه‌ر له‌تی مانگ دا
که ئه‌ستێره مانگی به‌رداو
په‌لکه په‌لکه
به‌هه‌تاوا گرێ درا
گۆرانی یه‌کان
چه‌پکه چه‌پکه
سپی بوون و
له‌تی به‌رماڵ
ته‌قه‌ڵ ته‌قه‌ڵ
زیندوانی خه‌وتووی خوان
کوانێ سووری ئیسرافیلی
شه‌له‌نگ،شه‌له‌نگ
سینگی شه‌قام داچڵه‌کێنێ و
باران،باران
هه‌ناسه‌کان بهه‌ورێنێ
کواتاریکی
ره‌ش،ره‌ش چیمه‌نی شه‌و
شین شین داته‌کێنێ
کوا کوا ؟
من هاواری له‌دایک بووی
وه‌رزی یاخیم.