|
درۆ
پاڵه‌وانه‌کانی دوێنێ دز و جه‌رده‌کانی ئه‌مڕۆ تا که‌ی درۆ
شه‌رمه‌زار نین له‌و شاخانه‌ی بۆ داگیر که‌ر ماندوو بوون و بۆ ئێوه حه‌سانه‌وه بوون
شه‌رمه زار نین له هه‌موو ئه‌و ده‌شت و دۆڵ و کانی و ئاو و چیا‌و چۆڵ و دار و به‌رده‌ی شه‌ڵاڵی لافاوی خوێن بوون
پاڵه‌وانه‌کانی دوێنێ دز و جه‌رده‌کانی ئه‌مڕۆ تا که‌ی درۆ
شه‌رمه‌زار نین له سه‌ت هه‌زار قامکی هه‌ڵ وه‌ریوی نازدار له هه‌ڵه‌بجه‌ی خنکاوی ژاری دووکه‌ڵی مه‌رگ و ئازار
شه‌مه‌زار نین له ئه‌نفال و له سه‌ت و هه شتاو دوو هه‌زار گیانی بێ تاوانی زیندوو له گۆڕ نراوی به هاوار
پاڵه‌وانه‌کانی دوێنێ دز و جه‌رده‌کانی ئه‌مڕۆ تا که‌ی درۆ
کاسه سه‌روو چاوتان گیرفان گوێتان گیرفان، دڵتان گیرفان زگ و ده‌ست و پێتان گیرفان
که‌ی تێر ئه‌بن خوێنی شه‌هید، فرمێسکه‌کان ئه‌شکه‌نجه‌و ئازاری زیندان ژنی بێ شوو، دایکی بێ کوڕ خۆشکی بێ برای دلۆڤان به هه‌زاران لادێی سووتاو شاره کاول کراوه‌کان گشت کوردستان چوو به تاڵان تا که‌ی کڕنۆش بۆ دوژمنانی نیشتمان
پاڵه‌وانه‌کانی دوێنێ دز و جه‌رده‌کانی ئه‌مڕۆ تا که‌ی درۆ
به‌غدا خۆشه، نه‌ک هه‌ولێر و نه‌ک پێنجوێن نه‌ک که‌رکووک و سلێمانی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی به‌غدا خۆشه و ته‌خت و باره‌گای سوڵتانی
پاڵه‌وانه‌کانی دوێنێ دز و جه‌رده‌کانی ئه‌مڕۆ تا که‌ی درۆ درۆ درۆ
حسه‌ین شافێعی
ئۆتاوا.
|