ره‌مزو رازه‌كانی ئاو

ره‌مزو رازه‌كانی ئاو
كاركردی گرنگی ئه‌م دیارده
سرووشتیه له ژیانی مرۆڤدا بووه‌ته
ئه‌وه‌ی كه له بیر و باوه‌ر و شیعر و
ئه‌فسانه‌كانیانا شوێنی
تایبه‌تی هه‌بێ به تایبه‌ـ ره‌مزی هه‌رمانی و
نه‌مری له زۆربه
كه‌لتووری میلله‌تاندا ئه‌بینرێ وه‌كوو حه‌كایه‌ته‌كان و
به‌سه‌رهاتی
حه‌زره‌تی خزرو ئه‌سكه‌نده‌ری گه‌وره به دوای ئاوی ژیاندا
به
تایبه‌ـ شوێنی ئه‌م دیارده‌یه له دینا كۆنه‌كان و ئایینه‌كاندا
زۆر
سه‌رنج‌راكێشه بۆ وێنه ئاوی رووباری چیچێست« گۆمی ورمێ» له
ئایینی
زه‌رتوشتیدا كه هه‌لگری ئاوی پشتی زه‌رتوشته و له
كۆتایی
هه‌زاره‌كانی ئه‌نجامیندا. كچێك عه‌ره‌ب به ناو‌ی ( ئاناهیتا)
له‌و
زه‌ریاچه‌دا مه‌له ئه‌كات و به‌و ئاو‌ه بێ ئه‌ۆه خۆیشی
بزانێ
ئاوس ده‌بێ و رزگاریده‌ره‌كان به ناو‌ی « هۆشیده‌ور»ه‌وه
ئێنه
دونیاوه: یان له ئایینی یاری و كاكه‌ییدا هاتووه كه «شاخۆشین»
یه
كێك له حه‌وته‌نان له ته‌نیشت زه‌ریا‌دا چوه‌ته غه‌یبه‌وه
و
یارانی بروایان وایه كه هه‌ر له‌وێوه سه‌ر هه‌ل‌ئه‌داته‌وه
و
چاوه‌روانی هاتنه‌وه‌ین یان گیرانی ئاوی پیرۆز له جه‌مخانه كاندا
له
زۆربه‌ی جه‌ژنی نه‌ریته‌كانی ئه‌م ئایینه له‌و كاركردنه‌یه كه
پێشه‌نگی
پرۆزایه‌تی ئاو ده‌گه‌یه‌نێ ئه« نه‌ریته له نێو جوله
كه‌اندا به ناو‌ی
شه‌رابی پیرۆز ده‌بینرێ.
پیرۆزایه‌تی زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌و رووباره‌كان له
بیر‌و باوه‌ری
خه‌لكی و ته‌نانه‌ـ له كتێبه دینیه‌كاندا هاتوه كه به
كه‌مێ
سه‌رنجدان له ده‌ورو پشتی خۆمان وێنه‌ی ئه‌و جۆ‌ره
شوێنانه
ئه‌بینن وه‌كوو : ئاوی « كانی سپی» له «لالش» كه به
گوێره‌ی
وته‌ی ئیزه‌دیه‌كان، یه‌كه‌م جار تۆفانینوحی پێغه‌مبه‌ر
له‌وێوه
هه‌لقولیوه، یان كانی غوسلان له ئایینی كاكه‌یی و ئه‌هلی
حه‌قدا،
یان ئاوی « زم‌زم» له ئایینی ئیسلامدا، هه‌روه‌ها ئاوی كانی
«
سۆفی مسته‌فا» له سۆفیه‌ل( كه تائێستایش بۆ شه‌فو
ته‌به‌رك
ئه‌یبه‌نه‌وه) كانی شێخ حه‌سه‌ن كه ئاوی « شه‌مسه‌ی
تیله‌كۆی
سه‌قز» له به‌روای خه‌لكیدا هاتوه كه جێ پێی ئه‌سپه‌كه‌ی
شێخ
حه‌سه‌نی مه‌ولاناوایی پێوه دیاره كه ده‌لێن نه‌زه‌ركه‌رده‌ی
ئه‌و
شێخه‌یه! هه‌وه‌ها ئاوی كه‌وسه‌ر له به‌هه‌شتدا و هه‌شت
جۆگه‌ی
به‌ههشتی به پێی وته‌ی قورعانی.
زۆربه‌ی شوێنه پیرۆزه‌كان به
تایبه‌ـ زیارتكه‌ده‌كان له ته‌نیشت
چۆموو روباران ساز كراون
وه‌كوو:
زیاره‌تگای سولتان سه‌هاك( اسحاق) له په‌ردیوه‌ر، هه‌ر وه
ها
باوه‌یادگار له ته‌نیشت سه‌رچاوه‌ی(ئۆسلان) یان
ئاگردانی
ئازه‌رگوشه‌سب له ته‌نیشت حه‌وزی ته‌ختی سولێمان. ئه‌م
نه‌ریته،
ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و كاته‌ی په‌یكه‌ر گه‌لی خودا ژنه‌كانیان
له‌كن
چۆم و رووباران ساز ده‌كرد. كه وێنه‌ی زیندوی ئه‌م نه‌ریته
بووكه
بارانێ یان باغه‌بارانییه. هه‌ر وه‌ها به‌رێوه‌بردنی دا‌و
نه‌ریتی
حه‌ج له پردێوه‌ر له لایه‌نی یاریه‌كانه‌وه، نوێژه باران له
سه‌ر
چۆم و زیارتگا و سه‌رچاوه كان له وه‌رزی باران قراندا هه‌ر
ماوه،
كه ئه‌م نه‌ریته تێكه‌ل ئایینی ئیسلام بووه له مانه به
هێز‌تر
بێستوونی كرماشان كه جێگه‌ی خودایان( به‌غ) بووه له ه‌ر
حه‌وزی
شیرین یادهێنه‌ری پێوه‌ندی نێوان ئاو‌و خواژنه‌كان وپاشا‌ن ژنان
و
كچان، شیرین خوا‌ژنێكی ئه‌شقه، كه له حه‌وزی خۆیدا مه‌له‌ی
كردوه،
گه‌یشتنی فه‌رهاد به خواژنێك خه‌یالیان زینده خه‌وێكه.
له
ئه‌دیانی زه‌مینی و ئاسمانی‌دا بۆ خۆشه‌ویستیو ده‌ستنوێژ گرتن،
به گشتی
خاوێن كردنه‌وه‌ی ژیانی مرۆڤ ودلو ده‌رونی، ئاو‌و
ئه‌ورێكی گرینگ هه‌یه.
دینی « موغته‌سه‌له و سه‌بیان‌و هه‌روه‌ها
ئایینی مێهری و ئیسلامی و
ده‌ستنوێژ و پاك‌كردنه‌وی له‌ش به ئاو» به
تایبه‌ت له كاتی نوێژ كردن
یان چوونه نێو مزگه‌وتو مه‌حرابو
زیاره‌تگاكان زۆر زه‌رووره‌و ته‌نانه‌ت
له ئه‌دیانی زه‌توشتیو
مه‌زده‌كیو مانه‌و‌یشدا له كاتی نه‌بوونی ئاو‌و بۆ
ده‌ستنوێژ«
ته‌یموم» باوی هه‌بوه.
هێندووه‌كان داب‌و نه‌ریتی حه‌جیان له
كن
رووباربی« گه‌نگ» به رێوه
ده‌برد و پێش سه‌ر‌هلدانی هاتووه، له‌شیان
به‌و ئاو‌ه ده‌شۆردو به
ده‌ركه‌وتنی هه‌تاو جامێك ئاویان به‌ره‌و لای
ئه‌پژان، له ئایینی
جوله كه‌كانیشدا كه‌سێك بیه‌وێ بیته ریزی ئه‌وانه‌وه
ده‌بێ
و‌سلی(تعمید) بكات، ئه« وسله به تایبه‌ت له جێژنی
«
فه‌تیره»دا
باوی هه‌بوه. هه‌وه‌ها له كیشی یارییدا هه‌روه‌كوو جوله
كه‌كان،
شه‌رتی گه‌وره‌ی قه‌بوولی ئه‌و ئینه گرینیگی و‌سلی « تعمید»ه
له
خزمه‌ت پیری ته‌ریقه‌دایه. هه‌ر له‌م ئایینه‌دا له كاتی
جه‌ژنی«
حه‌وزشكه‌نان» و سه‌ردانان، ئاوی پیرۆز به ناو مه‌جلیسدا
وه‌ك
ته‌به‌روك ئه‌گێردرێ. له ئایینی ئیسلامدا تۆبه و په‌شیمانی
به
مه‌رجی وسل كردن ئه‌نجام ئه‌درێ تاكوو چوناحه‌كانی مرۆڤ
بشواته‌وه.
له
زۆر شوێنا ئاگر ئه‌م ده‌وره‌ی گێراوه به تایبه‌ت له
نێو
هێندوه‌كاندا.
نابێ ئه‌وه‌یش له یاد به‌رین له حه‌ماسه‌كانیشدا،
پاله‌وان به
كوشتنی گیان له‌به‌رێكی خێلی تاریكی و ئه‌هریمه‌نی ده‌بێ له‌شی
بشوات
و
ده‌ستنوێژ بگرێ. ئه‌م نه‌ریته له ئه‌فسانه‌كانی كوردی
وه‌كوو
ئه‌فسانه‌ی خاك مال هاتوه: « كه به كوشتنی ئه‌ژدیهایه‌ك كه
به‌ری
به چووموو رووباران گرتووه، خه‌لكی له قات‌و قرینه‌جات ئه‌دات
و
خۆی ئه‌شوات وده‌ستنوێژ ئه‌گرێت».
له
به‌یتی بارم و گوله‌نامیشدا
ئه‌م باسه كراوه « ئه‌حه‌مد خان» له
دوای كوشتنی ئه‌ژدیها ده‌ستنوێژ
ئه‌گرێ و دو ركات نوێژ ئه‌كات.
له
گوندا پێش سه‌رهه‌لدانی هه‌تاو له
جه‌ژنی چوارشه‌ممه سووریدا
خه‌لكی ده‌چونه سه‌ر ئاوی چۆموو رووباران
خۆیان ده‌شۆردو جل‌و
به‌رگی كۆنیان له‌وه‌ێ دا ئه‌كه‌ندو تازه‌كانیان
ئه‌كرده به‌ریان و
كۆنه كه‌یان ئه‌دا به ده‌م ئاو‌ه كه‌وه و ئه‌یان‌وت:
ده‌ردو به‌لای
ئێمه به‌م ئاو و لیباسانه‌وه بروات« ته‌نانه‌ت له
سێزده‌به‌ده‌ردا
كچان هه‌ر كام كه‌مێك له بسكیان ئه‌قرتاند وئه‌یان دا به
ده‌م
ئاو‌ه وه به روایان وا بوو به‌و جۆ‌ره به‌لاو شووم و
مه‌ینه‌تیان
له كۆل ده‌بێته‌وه.
له‌و گۆره كۆنانه‌ی كه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ
نزیكه‌ی پانسه‌د ( 500) سال
پێش زایین له كوردستان و لورستان و ناوچه‌كه‌ی
ده‌ورو پشت كاسهو
كوزه و ئاو‌خۆری و ته‌نانه‌ت خوردو خۆرایكیان له ژوور
سه‌ر
مردوه‌كه‌وه داناوه و بروایان وابوو مردوه‌كه وه‌كوو مروڤی ئاسایی
له
دونیای تایبه‌تی خۆیدا پێویستی به خوارن و خواردنه‌وه هه‌یه
كه
ره‌نگه شه‌راب رژاندان به سه‌ر خاكی مردودا (جرعه‌افشان) له
ته‌ورات
وشێعری فارسیشدا به تایبه‌ت حافظ و خه‌یام هاتووه كه پێوه‌ندی
به‌و
ئه‌ندیشه‌ی سه‌ره‌وه هه‌یه تاكوو توونیه‌تی رۆحی مردوه‌كه
بشكێنی،
نابێ له یاد به‌رین پێوه‌ندیه‌كی بته‌وو نه‌بچراویان
هه‌یه.
له«له به‌رده‌نووسێكی» زۆر كۆندا كه بۆ سێ هه‌زار( 3000) سال
پێش
زایین ده‌گه‌رێته‌وه پاشایه‌كی لولو‌یی له به‌رامبه‌ر
یه‌زدان
بانویه‌كا له سه‌ره‌تای به‌یانیدا كرنۆشی بردوه‌و جامی ئاوی
پێشكه‌ش
ئه‌كات.
گێرانی ئاوی پیرۆز له ئایینی جادو‌گه‌ری وبه تایبه‌ت
هه‌لژه‌ندنی
نووشته‌و جادووی شێخ‌و مه‌لایان له ئاودا كه ئه‌یده‌ن به
نه‌خۆشان‌و
دلداران و شێتان، پیرۆز‌و شه‌فاده‌ره.
ئاو به‌سه‌ر بووكا پژاندن
له زه‌ماوه‌ندو شاییداو هه‌ر وه‌ها به دوای
كه سێكا كه بۆ سه‌فه‌ر ده‌چێ
یان ئه‌وی رژاندنی ئاوی كولاتو له
تاریكه شه‌ودا ده‌بێ له‌گهلناوی
خودا‌بێ چونكووبروایان وایه
جنۆكه‌كان ئازار ده‌بین‌و ئه‌مه‌ش كرده‌وه‌یه‌كی
ناشیرینه هه‌روه ها
كاتێ كه شێخ و مه‌لایان تانه‌یان ئه‌ته‌كاند بایه‌یێكی
ئاویان
ئه‌هێناو چه‌ند قران و شاییان تێ ده‌خست و به خوێندنه‌وه‌ی
چه‌ند
ئایه‌تێك له قورعان تانه‌یان ئه‌ته‌كاند. ئه‌م كرده‌وه
ئایینیه
ریشه له پیشگووییو غه‌یبزاندندا هه‌یه.
هه‌ر بۆیه له
زیاره‌تگای ئامیفرایشAmphirys
له ئۆروپوس
Oropos
دا
كاهێنان كاسه‌یه‌ك ئاو
دائه‌نێن و چه‌ند سكه‌یه‌كی تێ ئه‌خه‌ن
ودوعایشی به سه‌را ئه‌خوێنن و
بروایان وایه به‌و جۆ‌ره نه‌خۆشیه‌كه
باش ئه‌بێته‌وه.
به
كه‌م‌بوونه‌وه‌ی
ئه‌ركوو فه‌رمانی خودایان برێك له قاره‌مانه‌كانی
ئه‌فسانه‌یی به جۆرێك
ئه‌و پێوه‌ندیه‌ی راگرتووه بۆ وێنه له
چیروكی كۆنی شیرین‌و فه‌رهاد هه‌ر
وه‌ك پێشتر وتمان « شرین» خواژنی
ئیشق و ئه‌وین ودلداریه كه له فه‌رهادی
ئه‌وێ به‌ناو دلی بێستونا
جۆگه‌ی شیری بۆ بێنێ ئه‌م كرداره كردارێی كۆنی
ئایینیه كه
له
باری زمانیشه‌وه شیرین هاوریشه له گه‌ل
وشه‌ی«شێردا»یه.«شیر»یش له
برێك له دینه كۆنه‌كاندا به نوشابه‌یه‌كی
ئاسمانی ناو‌ی لێ
براوه.
هه‌ربویه له ئایینی مارپه‌ره‌ستیشدا ره‌نگوو
ده‌نگی تایبه‌تی
هه‌یه چونكوو وه‌كوو خۆراكێك بۆ ماره‌كان دایان
ئه‌نا.
له‌ره‌وایه‌تدا هاتووه: زه‌مانی كۆن و دێرینه، دوو كودی شوان
له
چۆلێكدا ناله‌و كزه‌ی نه‌خۆشێكیان دێ به گوێدا كه لێی
نزیك
ده‌بنه‌وه ده‌بینن كابرایه‌كی گوله و به عه‌ینی دارزاوه،
ئه‌وانیش
شیری بۆ ئه‌كه‌نه قاپه‌كیسهله‌وه و بێ ئه‌وه‌ی كه لێی نزیكه‌وه
بن
جێی ئه‌هێلن... كابرا به خواردنه‌وه‌ی ئه‌ۆ شیره ماوه‌یه‌ك له
سه‌ر
خۆی ده‌چێ، كه دێته‌وه هۆش ده‌بێنێ باری له‌شی سووكه‌وه بوه و
هه‌ر
بۆیه وه‌كو مار كه راژ ئه‌خات و چاك ده‌بێته‌وه.
هه‌ر وه‌ها له
چیروكو به سه‌ر هاتی « میرشێخ» و« سه‌لمان زه‌ندی»
ئه‌م بروا كۆنه
ماوه‌ته‌وه:« برایم كه ده‌چێته سه‌ر كانیاوه‌كه بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌موو چاوی
بشوات‌و تۆزێك بحه‌سێته‌وه، له رۆحی كانیه‌كه‌دا
ئه‌بینێ مارێكی ره‌ش له
غاره به‌ردێكه‌وه به‌ره‌و سه‌ر ده‌كشێ، شیر‌و
نانه‌كه« قوو ده‌كات» و پاشان
هه‌مووی ئه‌هێنه‌ته‌وه « قایده‌كاته‌وه»
ناو‌پارچه گۆزه‌یه‌كی خۆی. برایم‌و
میر‌شێخیش چاویان له ماره‌كه
ده‌بێت كه شیره‌كه ده‌خوات‌و دوباره
هه‌لیده‌هێنێته‌وه و ... میرشێخ
ده‌ست درێژ ئه‌كاو بنه گۆزه‌كه به‌رز
ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
تیایا بخواته‌وه( پاش ئه‌وه‌ی كه ده‌یواته‌وه) برایم
وا
ده‌زانێ
میرشێخ مردووه... میرشی پاش ئه‌وه‌ی به هۆش دێته‌وه سه‌ری
هه‌ل
ده‌بێ ودهلێ: خه‌می مه‌خۆ ئه‌و شیر‌و نانه‌ی ماره‌كه خواردی و
هه‌لی
هێناوه خوا بۆ منی كرده ده‌رمان من چاك ده‌بمه‌وه وپشت
به
یه‌زدانی گه‌وره ئیتر میرشێخ دوای دوو سێ رۆژ وه‌كوو سلقی
سووری
لێ دێت و به یه‌كجاری هه‌موو پێستی گیانی فرێ ده‌دات. له
چیروكی
سه‌لمان زه‌ندی هاتوه: سه‌لمانی زه‌ندی به‌دوای شیری شێرێكا بۆ
عیلاجی
نه‌خۆشی دایكی به ره‌و لانه‌ی شێران كه رێگه‌یه‌كی ئه‌سته‌م
و
دژواره، رێ ئه‌كه‌وێ ده‌لێ: من خۆم له‌و گێژاوه باوێم و به دووی
به
سه‌رهاتدا برۆم تا شیری شێر وه ده‌ست خه‌م وبگه‌رێمه‌وه...
دایكم گوتی من
به‌و ده‌رمانه چاك ده‌بمه‌وه كه شیری شێرم بۆ له
نێو پێستی شێری بكه‌ی و
له سه‌ر پشتی شێر بوم بێنیه‌وه
.
ئاو‌و شه‌راب له نێو ئه‌دیانگه‌لی
وه‌كوو زه‌رتوشتی ـ ئیزه‌دی ـ
یاری و مه‌سیحی ره‌مزی ژیانی هه‌رمانیشی
ئه‌گه‌یه‌نێو ئاوی حه‌یات
«
له
هه‌موویاندا باس كراوه و ته نانه‌ت داری مێو
دارێكی پیرۆزه و
له نێو « گنۆستیه‌كاندا شملی زانایی و رووناكی وهه‌رمانیی
پێوه
دیاره به بۆونه‌ی پێوه‌ندی به شه‌رابی ئه‌زه‌لیه‌وه».
له
ئایینی
كاكه‌ییدا و هه‌ر وه‌ها ئیزه‌دیه‌كان گێرانی « ئاوی پیرۆز
له
جه‌مخانه‌و له
كن
جوله‌كه‌كاندا له ( كه‌نیسه)دا به‌رێ و نه‌ریتی
تایبه‌ته‌وه به رێوه
ده‌چێ كه گقرانی ئه‌م ئاو‌ه له ئێسته‌دا
شه‌راب پاش به جێ هێنانی نه‌زو
نیاز‌و دوعا‌و نزا‌و پرانه‌وه زۆر جار
له چه‌په‌وه بۆ راست ده‌ی
گێرن.
پێویسته ئاشیره كه‌ین به‌هۆی قه‌ده‌غه‌بوونی شه‌راب ئه‌مرۆینه
ئه‌ۆ
ئاوه‌ی كه ده‌یهێننه جه‌مخانه‌وه. له پشا یه‌ك دوو
گلار‌ترێی
به نیه‌تی شه‌راب تێ ئه‌شكێنن وپیر یان سه‌ید دۆعای پدا
ئه‌خوێنن
ئه‌م نه‌ریته له ئه‌سلدا ریشه‌ی له ئایینی زه‌رتوشتی و مێهری
و
میترایدا هه‌یه. له كن ئه‌وان ئاو‌و نانیان ئه‌هێنا و موخه‌كان
دوعایان
ئه‌داو كۆری زیكر‌و سه‌مایان ئه‌به‌ست و پاشان
ده‌خورایه‌وه. هه‌روه‌ها كه
ده‌زانین ئه‌م نه‌ریته یانی واردنی نان
و
شه‌راو له كن جوله كه‌كاندا
بره‌وی تایبه‌تی هه‌یه « به عیشای
ره‌بانی » ده‌ناسرێ، كه ره‌نگه نیشانه‌ی
پێوه‌ندی و نزیكایه‌تی
دوو‌لایه‌نه‌ی كولتوریمان ببێت.
هه‌ر وا كه
پێشتریش گوتمان له گونده‌كانی كوردستان« شێخ و پیران و
مه‌لایایان له
جامی ئاودا دۆعا ئه‌خوێنن و بۆ نه لناو بردنی په‌تاو
نه‌خۆش چاوه‌زار كه‌لكی
لێ وه‌ر ئه‌گرن به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی كه شێخ
ئاوی ئه‌می ئه‌كاته كاسه‌كه‌وه
كه ته‌نانه‌ت له تانه‌ته‌كانیشدا
ئاوی پیرۆز ده‌وری تایبه‌تی هه‌یه.
له
ئه‌فسانه‌كانی كۆنی كوردا « ئه‌ژدیها» به‌رده‌وام نیشانه‌ی
وشكه سالیو
قات‌و قری ده‌گه‌یه‌نێت، بۆ وێنه له چیرۆكی « بامیر و
پووتین» هه‌ر وه‌ها
كۆسه‌ی سێزده میل و خرس، مه‌حموود قاره‌مانی
سه‌ره‌كی چیرۆكه‌كان بۆ له ناو
بردنی ئه‌ژدیهایه‌ك كه به‌رده‌وام
به‌ری كانی و سه‌رچاوه‌كانی گرتوه( وه
ته‌نیا به پێشكه‌ش‌كردنی
جوانترین كچان بۆ ههللوشان ئیزنی ئاو‌و بردن
ئه‌دات) زۆر رێگه‌ی
پر
له كۆسپ و دژوار‌ی ده‌په‌رێنێ: بۆ وێنه له چیرۆكی
«
هه‌رزیمیگولان»دا ، هاتوه : هه‌رزیم پاش ده‌یان چه‌رمه‌سه‌رێ
ده‌گاته
شاری په‌ریان، كاتێ زۆر توونی ئه‌بێ ئه‌چێته مالی پیرێژنێك
و
داوای ئاوی
لێ ده‌كات« پیرێژن كه‌مێك ئاوی له قاپێكدا هێنا و
گه‌راوه. دایه ده‌ستی
هه‌رزیم، هه‌رزێم كه زۆر توونی وو قاپه
ئاوی خوارده‌وه. چۆ‌رێكی له
بنیدا نه‌هێشت به‌لام دیتی كه تامی
سوێره‌و خۆش نییه، ئینجا رووی له
پیرێژن كرد‌و وتی دایه‌یان
ئه‌رێ ئه‌و ئاو‌ه بۆ ول سوێر‌و ناخۆش بوو؟ئایا له
زاری تۆیش وانیه؟
به‌لێ كوره‌كه‌م وایه مه‌گه‌ر دایه گیان وای شیرین‌و
خۆش له شاری
شازاده‌ی په‌ریان وه ده‌ست ناكه‌وت؟ كوره‌كه‌م ده پێشدا
پێت بلێم
:
ئه‌وه پێشاو‌ی خۆم بوو دامێیو خوارته‌وه كوره‌كه‌م
مه‌سه‌له‌ی
ئاوی له‌و شاره‌دا، به‌سه‌رهاتێكی دورو درێژی هه‌یه‌و ئه‌ۆه
زۆر
به كورتی بۆتی ده‌گێرمه‌وه تا لێی حالی بی: شاری شازاده‌ی
په‌ریان
خاوه‌نی سه‌رچاووه‌یه‌كی گه‌وره‌و پر له ئاو‌ه و ئاوێكی تام خۆش
و
خاوێنی هه‌یه، كه خه‌لكی شار له وانه‌یان ده‌خوارده‌وه به‌لام
له‌و
ئاخره‌یدا مارێكی عه‌جایه‌بی زه‌لام كه زۆر درێژ و ئه‌ستووره
هاتوه
و
پێش ئاوی سه‌رچاوه‌كه‌ی گتوه‌و چۆرێك ی بۆ نێو
جۆ‌گه‌له‌و
جۆبارانی ناێت،ئینجا بۆ ئه‌ۆه‌ی كه نه‌ختێك ئاو به جۆگه‌له‌كاندا
بێت
و
خه‌لك بیخواته‌وه پێویسته هه‌موو رۆژی جومعان كچێك له
كچه‌كانی
شار برازێته‌وه‌و سووراو وسپیاوی له ده‌موو چاوی بده‌ن و جوانی
كه‌ن
و
بیبه‌ن بۆ لای ماره‌كه تا هه‌لی لووشێ و ... ( 2851- چیرۆكی
كۆنی
كوردی- ژورلسكو).
له چیندا ئه‌فسانه‌یه‌ك وه‌كوو ئه‌م ئه‌فسانه
كوردیه هه‌یه، به
جۆرێك ئه‌ژدیهایه‌ك له رووباره‌كانو زه‌ریاچه‌كاندا خۆی
ملاس دابوو
و
لافاوێكی وای رێخستبوو كه ناوچه‌ی « كیانگ سی»
hiyangsi
خراپ و
وێران كردبوو. « شوجین جوونی» به‌ناو بانگ به
ئه‌ژیدیهایه‌كی
كوشتوه – له زۆربه‌ی ئه‌فسانه‌كانی یۆنانی و ئێرانی كۆن و
نێو
چه‌ماندا ئه‌م شه‌قلانه ده‌بینرێ بۆ وێنه جێژنی «ئه‌كیتوakito»
له
بنچینه دا بۆ سه‌ركه‌وتنی« ئه‌نا» یان « ئه‌نكی» بووه كه
«
ئه‌بسو»
دێوی ئاوی شیرین ده‌كوژێ و خۆی ئه‌بێته « ئیزه‌دی ئاوی
شیرین».
هه‌ر بۆیه له دوای سه‌ركه‌وتنی، جه‌ژنیان بۆ گرتوه و له
سه‌ر
رووبار و چۆمه‌كان به‌یت باویان پیا هه‌لداوه، تاكوو پیت
و
به‌ره‌كه‌تی زۆریان بداتێ.
هه‌روه‌ها قوربانی دان بۆ چۆمی زه‌ردو
«
خواژنی ئاوه‌كان له چینی
كۆندا، به‌رێوه ئه‌چوو و به تایبه‌ت قوربانیه كانیش
كچانی عازه‌بو
ته‌لا و ژیكه‌لانه بوونه به جۆرێك كچه‌كه‌یان له
سه‌ر
گه‌مییه‌كدا» به سه‌ر دلی روباره‌كه‌دا ده‌گێرا و پاشان زۆر
بێ
به‌زه‌ییانه سه‌ریان ده‌بری . ئه‌و جێژنانه‌ی له كوردوستاندا
له
ته‌نیشت رووباره‌كان و كانیاوه‌كان به‌رێوه ده‌چێ جاری وایه سێ
رۆژ
ده‌خایه‌نێ، به خوردو خۆراكی تایبه‌ته‌وه،هه‌موو ئه‌مانه
له
سه‌ره‌تاداپێشكه‌شی گه‌لێ بووه بۆ « چاچه‌قولێ» و « باغه بارانه»
و
جێژنگه‌لی گه‌ره‌كی له هاوینان له سه‌ر شه‌خسه‌كان
و
كانیاوه‌كاندا»ئایینی پێشكه‌ش و قوربانیدان بۆ ئاناهیتا له
چاخه
كۆنه‌كاندا له ته‌نیشت رووبار‌و سه‌ری كێوه‌كانا جێ به جێ
ئه‌كرا
وه‌كوو ئه‌و قوربانی و نه‌زر و نیازانه‌ی كه كه‌یخه‌سره‌و
له
ته‌نیشت گۆمی ورمێ و ئازه‌ر گوشه‌ست له ته‌ختی سوله‌یماندا
رێی
ده‌خست.
فرێ دانی جل‌و به‌رگی ژنی زه‌یسان سه‌ر به‌نۆ پاك و شیاو
ئه‌كاته‌وه-
به تایبه‌ت شهفادهری ژنانی زه‌یسانه و ت‌نیا ئه‌وه
ده‌ردو
به‌لایان له كۆل ئه‌كاته‌وه. له به‌شه‌كانی یه‌سنادا
هاتووه:
په‌سه‌ن و ستایش ده‌كه‌م، ئه‌رده‌وی سوور ئاناهیتا له هه‌موو
شوێنێكدا
هه‌یه و شهفادهری نه‌خۆشانه و دوژمنی دێوه‌كان و
په‌تیاره‌كان،
ئه‌هوورایی كیشه، سزاواری راز‌و نیازه له دونیای
ماكیدا،خولقێنه‌ری
گیانه‌كانه و هه‌ر وه ها ئاژه‌له‌كان.
كه‌سێكه كه ئاوی
پشتی پیاوان ئه‌شواته‌وه و مندال بوونی ژنان
سانا ئه‌كاته‌وه و مندالدانیان
خاوێن و ئه‌شواته‌وه...»
له
ناوچه‌كانی كوردستان و لورستانپه‌یكه‌ر گه‌لێكی
ئه‌م خواژنه‌یان
دۆزیوه‌ته‌وه به تایبه‌ت له زێویه‌ی سه‌قزدا كه جێگه‌ی
باس و
لێكۆلینه‌وه‌یه.
هه‌رواكه پێشتر سه‌رنجماندا سه‌رچاوه‌گه‌لێك هه‌ن كه
جێگه‌ی رێزنو له
باوه‌ری خه‌لكیدا كاركدی جادویی و ده‌رمانیان هه‌یه وه كوو
ئه‌وه‌ی
كه خواردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاو گه‌له بۆ گه‌یشتن به مرادی دل و
چاك
بوونه‌وه‌ی زۆر یه‌ك له نه خۆشیه‌كان چاره‌سازن. وه‌كوو ئاوی
«
كانی بایس‌په‌رنه» له گه‌رده»ه‌ی مرواریدی كرماشان ،« تایگه‌ی به‌ل»
له
شاری پاوه كانی قول قوله « له ئاوایی سوور هال له لای
دێگولان و كانی
كه‌س‌نه‌زان كه له‌م چه‌ند ساله‌یی دواییدا به
پێی خه‌ونی حاجییه‌ك سه‌ری
هه‌ێداوه له ئاویه‌ری سنه، كانی كارێز
له شه‌قامی سیروس سنه، كانی
خاتو شیشه‌ری له كێوس سه‌لوه‌تاوا
كانی سه‌ی شوكره له هۆبه‌توی سه‌قز
كه
نه‌زه‌ركه‌رده‌ی ئه‌و
شێخه‌یه . هه‌ر وه‌ك له سه‌ره‌تادا هێنامان
سه‌رچاوه‌ی غوسلان له
ته‌نیشت گوری « باوه یادگارن كه له جێگه پیرۆزه
دینیه‌كانی
ئه‌هلی حه‌قه، له ته‌نیشت ته‌م كانی‌و سه‌رچاوه‌دا،
ته‌خته
به‌ردێكی گه‌وره‌ش هه‌یه، كه بروایان وایه سه‌ری پیرۆزی
باوه
یادگاریان له سه‌ر ئه‌و به‌رد بریوه هه‌ر بۆیه ئه‌و
به‌رده‌ش
پیرۆزه‌و له به‌ری نه‌رزو نیاز‌و قوربانی ده‌كه‌ن بنه‌ماله‌ی
باوه
یاداره‌كان هۆگریان به‌م سه‌رچاوه هه‌یه له‌وێدا دارێكی لێیه
كه
ده‌لێن حه‌وت سه‌د سال عومری هه‌یه‌و جێگخ‌ی « چل
ته‌نان»بوه،
له‌به‌شی رۆژئاوای ئه‌م سه‌رچاوه زیاره‌تگای حه‌وته‌نانیش
هه‌یه كه
له یارانی ئه‌هلی حه‌ق بوونه هه‌روا سه‌رچاوه‌ی«هانیتا» سه‌رتر
له«
مه‌رقه‌دی باوه‌یادگاره‌وه‌یه» بدوایان وایه به ئیشاره‌تی
«
شا
ئیراهیم» پێك هاتوه و هه‌ر بۆیه شائیبراهیمیه‌كان هۆگری
تایبه‌تیان
به« سه‌رچاوه‌وه هه‌یه» و گۆدی خوا لێ خۆش وو سه‌عید
قاسمی
ئه‌فزهلی له ته‌نیشت ئه‌م سه‌رچاوه‌دایه،« كانی شه‌فا»ش له
نێوان
ئه‌م دوو سه‌رچاوه هه‌لكه‌وتوه كه ده‌لێن به ئیشاره‌تی
«
مسته‌فاداوان»پێك هاتوه‌و بۆ شه‌فای نه‌خۆشه‌كان به
ته‌به‌روك
ئه‌یبه‌نه‌وه له شاری سنه‌دا له سالێكدا كه كولله هێرش
ده‌باته
سه‌ر مه‌زراكان ده‌چنه دێهاتی« مه‌راساری» و له كانی «ئه‌و
ئه‌و»
ئاوی پیرۆز ئه‌هێنن‌وبه‌نێو كش‌و كاله‌كانیاندا ئه‌یبه‌شنه‌وه.
هه‌ر
بویه م‌لگه‌لێك له ئاسمانه‌وه دێن به‌ناوی قاز كه
ده‌ندووكی
تیژیان هه‌یه كولله كان ئه‌چننه‌وه و ئه‌یخۆن له به‌رانبه‌ر
ئه‌م
سه‌رچاوه پیرۆزانه، سه‌رچاوه‌گه‌لێكی ت هه‌یه كه له بروای
خه‌لكیدا
دێوو درنج و خێویان هه‌یه و ده‌بێ مرۆڤ، پارێزیان لێ بكات و
به
تایبه‌ت له ئێواراندا له بێوه‌ختا نابێ ئاویان لێ بخۆیته‌وه ،
ره‌نگه
ترس له‌و شوێنانه بووبێته هۆی پیرۆزایه‌تی برێك له كانیه‌كان
.
ئاو سه‌رچاوه‌ی چیان‌و ژیانه‌وه‌یه له نوسراوه‌یه‌كی هێندیدا
هاتوه
:
«
ئه‌ی ئاو تو سه‌رچاوه‌ی هه‌موو شتێكی» له‌كتێبی ئه‌وێستادا،
باس
سه‌رچاوه ناهید« ئاناهیتا» كراوه و به‌ناوی سه‌رچاوه‌ی
ره‌ونه‌قی
ژیان و خێر‌و به‌ره‌كه‌ت ناو‌ی لێ‌براوه ، ده‌شتی ناهی ده‌شت(
ناهید
ده‌شت) له ده‌فه‌رسه‌خی شاری سنه‌دا، جێگ‌ی سه‌رنجه.
له‌نقو سور
پێسته‌كانی ئه‌مریكادا مانگ و ئاو پێوه‌ندی و نزیكایه‌تی
نه پساویان هه‌یه،
له
وێنه گه‌لێك كه له سه‌ر به‌رد یان
ههلكه‌ندوه، كاسه‌یه‌كیان كێشاوه
ته‌وه كه باران تك تك ده‌رژێته
ناویه‌وه و ئه‌مه له كاتێكدایه مانگیش
له ته‌نیشتیدا نه‌خشاوه.
له فه‌رهه‌نگی خۆماندا درووست كردنی كاسهو
گوزه‌گه‌لی مارسان
پێوه‌ندی نێوان ئاو‌و مار ئه‌گه‌یه نێ وێنه‌ی ئه‌و
كه‌ره‌ستانه له
زێوه‌ی سه‌قزدا دۆزراوه‌ته‌وه، هه‌ر وه‌ها« ئافتا و لاوه» تا
چه‌ند
سال پێش له‌مه‌جلیدا دوای ان خواردن ده‌ستیان پێ ده‌شورد له
وێنه‌ی
ماردا ساز ئه‌كران یان له رویان ده‌نه‌خشاند كه ئه«ه‌ش
پێوه‌ندی
ئاو‌و مار ده‌گه‌یه‌نێ.
له
ئێرانی كۆندا مانگی ( وارتاوار=
پووشپه‌ر) مانگی ئاویژان بووه.
هه‌ربویه ئێسته‌ش ئه‌رمه‌نیه‌كانی ئێرانی
له‌جێژنی « نه‌وسه‌د» یان
نه‌ورۆزیگه‌وره كه له زمانی كوردیداپێی ئه‌لێن
«
نه‌و سار یان
نه‌وسال» له شه‌شه‌می هه‌وهل مانگی تازه‌دا جه‌ژنیان ئه‌گرت و
به
سه‌ر یه‌كا بۆ پیرۆبایی ئاویان ئه‌پژاند. ئه‌م جه‌ژنه یه‌كێك
له
جه‌ژنه‌كانی « ماد» بووه له زه‌مانی خاره‌زمیدا « ئه‌وساج» و له زمانی
«
سوغری»دا، ئه‌وسار هاتووه. له ئه‌سلدا ئه‌م جێژنه له مانگی
پووشپه‌ر«
تیرگان»به‌رێوه ده‌چوو، ئێسته‌ش ئه‌رمه‌نیه‌كان هه‌ر له
وه‌رزی
هاویندا ه‌و جه‌ژنه ده‌گرن، پروفسۆر بایمانۆف، له‌سه‌ر
فۆلكلۆری
خه‌لكی ده‌لێ:یه‌كێك له چوارشه‌مه‌كانی سه‌ره‌تای سال و
هه‌وهلین
چوار شه‌مه به ناو‌ی « ئاو» ناسراوه‌و پێوه‌ندی به
ئاناهیتا‌وه
هه‌یه.
له
ده‌ورو به‌ری رووباری هیرمه‌ند له سیستاندا له كاتی
نه‌ورۆزدا
نه‌ریتێكیان هه‌یه به‌ناوی توتن وه‌شان كه له سه‌ر رووبار‌و
چۆمه‌كاندا
ده‌س ئه‌ده‌نه‌شادی و هه‌لپه‌ركێ لادێیه‌كانی نزیكی رووباری
هیرمه‌ند
له سه‌ره‌تای شو‌داو پاش شێو كردن كێك ده‌رازێنه‌وه به‌ناوی
«
هوشیده‌ر» و به ده‌هۆلو زورناوه به‌ره‌و ئه‌و رووباره ده‌به‌ن تا
نیوه‌ی
شه‌و كۆری شایی و هه‌لپه‌ركێ ساز ده‌كه‌ن و پاشان كچه‌كه
به ده‌هۆل و
زورناوه به‌ره‌و ناو دێ دێننه‌وه.
له
ئه‌فسانه‌یه‌كی كورتی كورده‌واریدابو
مندالان به‌ناوی « شیردا بۆ
داپیردا» كه له‌وێدا پێه‌ندیه‌كی پته‌و له نێوان
كانی‌و كچانی عازه‌ب
هه‌یه، كاتێك داپیره كلكه قولێی مام رێوی
ئه‌په‌رێنێ، مه‌رجی
داپیره بۆ دانه‌وه‌ی كلكه قولێ ئه‌وه‌یه كه شیره‌كه‌ی
بێنێته‌وه.
مام رێوی ئه‌چێ بۆ لای بزن تا شیری داتێ، ئه‌ویش‌ئه‌ینێرێ بۆ
لای
كانی ئاوی داتێ و شین هلگه‌رێ. مام رێوی به كانی ئه‌لێ:
كانی
ئاوده بۆدار، دار گه‌لا دا بۆ زن،بزن شیردا بۆ داپیر، داپی
كلكه قولێم
باته‌وه. كانی ئه‌لێ: چه‌ند ساله كیژان لێره
هه‌نه‌په‌ریون و ئاوم نیه بچۆ
بو
لای كچان تا بێن‌و لێره هه‌لپه‌رن
به‌لكوو ئاوم تێ بێ و بیبه
بۆدار.
له
كوندا له لای دێنشینه‌كان كاتێك كوزه‌و كاسه‌ی تازه‌یان
دروست
كردایه سێ جار پاش پركردنی به سه‌ریدا ئه‌په‌رین وپاشا‌ن
ئاوه‌كیان
وه‌ك ته‌به‌روك به‌سه‌ر هاوسێو دراوسێدا دابه‌ش ده‌كرد و
ئه‌ست‌و
چاویان پێ ئه‌شۆرد جاری وا بوو له ئاوی حه‌وت كانی پریان
ئه‌كرد
هه‌روه‌ها ئال‌گۆری جل‌و به‌رگ له ته‌نیشت چوم و رووباردا
پیرۆز
زانراوه به مه‌رجێك لیباسه‌كه‌یان ته‌خته‌یه‌ك سووری تێدا
بوایه،
ئه‌م ئاینه پێش سه‌ر هه‌لدانی هه‌تاو له « كوله چوارشه‌مه‌دا»
باوی
بووه
ئاوگێری مه‌جلیسی پاشایان و گه‌وره پیاوان له كۆندا كچانی
عازه‌ب
بوه به تایبه‌ت له نه‌وروزدا، هه‌ر وا كه پێشتر ئاشیره‌مان كرد
له‌م
جه‌ژنه‌دا ئاو پژاندن له یه‌كتر باوی هه‌بوه كه ئه‌مرو ه
جێژنه‌كاندا
بوه‌ته گولاو. یه‌كێك له‌و نه‌ریتانه‌ی تر‌ی كورده‌واری كه
له
وه‌رزی قات‌و قری و وشك سالیدا باو بوه، فرك دانی هه‌ر
شتێك
له‌سه‌ررێگایه‌كدا كه بووكی بارانییان بۆسه‌ری بردایه و له
كاتی
به‌رشه‌ق دانی گژو گیا و دار‌و چێوی وشك له سه‌ر رێگاكه پێیان
ئه‌وت:
دوور به له‌رێ و دوور به له رێ‌و هه‌روه‌ها له‌و ئایینه‌دا ئاو
به‌سه‌ر
یه‌كدا ئه‌پژێنن و داهۆلان به ئاو ئه‌ژه‌نن و كاتی گه‌رانه‌وه
ئاو
له رووی كاسهو گۆرزه‌ی شین ئه‌پژێنن.
یه‌كێكی تر له‌و ئایین‌گه‌له
كه له وشك سالیدا باوی هه‌یه
«
كه‌له‌ی كه‌ر سوتاندن» كه شملی وشك سالی
ئه‌گه‌یه‌نێ،ئه‌م ئایینه
شانۆییه به‌و جۆره‌یه كه دوو كه‌س به ناو‌ی وشك
سالی و ته‌ر سالی
و
ئاو باران له ته‌نیشت چۆم و جۆگه‌له‌یه‌كدا ئه‌كه‌وهن
شه‌رو زۆران
گرتن، شملی ته‌رسالی به گالۆك« كوته‌ك» ئه‌دا له شملی
زستان‌و
كه‌لله سه‌ری كه‌ره‌كه ئه‌داته به‌ر نووكه شه‌ق كه‌لله پێشه‌و
پلانی
كه‌ره‌كه ئه‌خه‌نه نێو جۆگه‌كه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی وشك سالی له
ناو
بچێ هه‌ر وه‌ها له ئایینێكی تردا كه زۆر تر له نێوان سه‌قزو
سنه‌دا
باوه كچن ئه‌چن بۆ ته‌نیشت چوموو رووبار‌و له‌وێدا كورێ كه
شملی
زستان و قات و قری ئه‌گێرێخۆی به شێوه‌ی ئه‌هریمه‌ن ده‌ر دێنێ
و
ده‌م‌و چاوی ره‌ش ئه‌كات له سه‌ر « خرخال»ێك كه له ێوان ئه‌و
دوو
شمله دانراوه به شه‌ر دێن له ئه‌نجامدا شملی وشك سالی
و
ئه‌هریمه‌نی تێك ئه‌شكێ كوره‌كه‌ی شملی ته‌ر سالی خاوه‌ن خرخاله
كه،
ئه‌م ئایینه له « ره‌شت»دا به ناو‌ی « وه‌وسی سپی پۆش»
ناوبانگی
هه‌یه.
له نێو له‌كه‌كانداوا باوه كه له سالێكداباران نه‌بارێ و قات‌و
قری
بێ، زووخالی كوانیو ماله‌كه‌یان ئه‌ده‌نه ده‌م جۆگه و رووبار
و
پاشان ده‌چنه ده‌رێ و له سه‌ر گۆری پیاو‌چاكان و خواناسان
نوێژ
ئه‌كه‌ن، ئه‌م نه‌ریته له نێو كوردانیشدا باوی
هه‌یه.
حه‌یده‌ر لوتفی نیا سه‌قز