نه‌ورۆزو چه‌ند جێژنی گه‌ره‌كی

حه‌یده‌ر لوتفی نیا سه‌قز
نه‌ورۆزو چه‌ند جێژنی گه‌ره‌كی
نه‌ورۆز یه‌كه‌مین رۆژی مانگی خاكه‌لێوه به پێی قوده‌ما كاتێك
هه‌تاو ده‌گاته
بورجی «حه‌مه‌ل» واته هه‌مان یه‌كه‌مین رۆژی به‌هار، كه به ناوی
نه‌وروزی بوچك
یان گشتی ده‌گوترا، له به‌رانبه‌ر نه‌ورۆزی گه‌وره كه له شه‌شمی
مانگی خاكه‌لێوه
به‌و لاوه تاكوو سێزده‌به‌ده‌ر، ده‌لێن : خوداوه‌ند له‌م رۆژه‌دا
دونیی خولقاندو
فه‌رمانی دا به حه‌وت ئه‌ستێران‌و كه‌وتنه گه‌ران، ئاده‌می
خولقاند ، هه‌روه‌ها
گوتویانه، كاتێك جه‌م (جه‌مشید) ویستی ده‌وری دونیا بگه‌رێ،
گه‌یشته
ئازه‌ربیجان، فه‌رمانی دا ته‌ختی زێرینی شیی بۆ برازێننه‌وه،
له‌سه‌ر
جێگه‌یێكی به‌رزو بلێندا، هه‌روه‌ها تاجێكی زێرینی نیه سه‌ری روو
به خۆرئاوا
(مشرق) لێی نیشت، كاتێك یه‌كم گزنگی خۆر دی له‌و تاج‌و ته‌خته
ره‌نگینه‌و
دره‌وشیه‌وه، له‌وه به‌دوا به وشه‌ی (جه‌م)یان (یه‌م) «شید» واته
«تیشك»یان
چه‌سپاندوه‌و گوتیان جه‌مشید یانی كه‌سێك كه تیشكی خۆری له‌گه‌له،
به‌م بۆنه‌وه
جێژنی گه‌وره‌یان ساز كرد‌و ناویان لێنا نه‌ورۆز. هه‌روه‌ها له
نه‌ورۆزی
گه‌وره‌دا، نزیكان‌و پیاوماقولآنی درگاو بارگی خۆی كۆ ده‌كرده‌وه‌و
ئیینگه‌لێكی نوێی دامه‌رزاند، وه‌كوو ئیینی غوسل‌و
سوجده‌و پرانه‌وه.
له فه‌رهه‌نگ‌نامه‌كانی ئێرانی وه‌كوو (ره‌شیدی، قاتیع،
جه‌هانگیری،
ئانه‌ندراج)و هتد هاتووه، پاشیانی كۆنی ئێرانی له‌م رۆژه‌دا عه‌فوی
گشت
زیندانه تاوانباره‌كانی ئه‌داو هه‌روه‌ها یارمه‌تي‌و خه‌لآتیان له
نێو خه‌لكي‌دا
دابه‌ش ئه‌كردو ده‌ستیان به هه‌لپه‌ركێو زه‌ماوند ده‌كرد، ئه‌م
جێژنه گه‌وره‌ترین
جێژنی ئێرانیگه‌له له كۆنترین ده‌ورانه‌وه تاكوو ئێستا كه له
ئه‌سلدا جێژنی
ئاریییه‌كان بووه، به‌لآم ئاسه‌واری گرینگی ئه‌م جێژنه له
ده‌ورانی
ساسانیه‌كان له هه‌موو ده‌ورانێكي‌تر روون‌و زۆرتره.
له به‌رانبه‌ر جێژنه نه‌ورۆزدا جێژنێكي‌تر هه‌بووه به ناوی جێژنی
فه‌روه‌ردگان
(فه‌روه‌ردیان) كه ده روژ درێژه‌ی هه‌بووه‌و له‌م ده رۆژه‌دا كه
له كۆتیی سلده
به‌رێوه ده‌چوو، به پێچه‌وانه‌ی جێژنی نه‌ورۆز، ئه‌م جێژنه جێژنی
خه‌م‌و په‌ژاره‌و
ماته‌م گۆنیان هه‌لده‌كه‌ندو خوردو خۆراكی ره‌نگینیان دائه‌نا ـ
چونكوو پێیان
وابوو مردووه‌كان ده‌گه‌رێنه‌وه له‌و خوردو خۆراكه ده‌خۆن. ئه‌م
نه‌ریته به
جۆرێكي‌تر له نێو كوردان‌دا درێژه‌ی هه‌یه‌و به تیبه‌ت له حه‌وت‌و
چله‌ی
مردوودا، به‌رده‌رگه‌و مل خاوێن ده‌كه‌نه‌وه‌و چێشت‌و خۆراكی
ره‌نگین لێ ده‌نێن
چونكوو بروا وه‌هیه رۆحی مردووه‌كه سه‌ر ئه‌داته‌وه له كاتێكا
ئه‌و هه‌موو
خێص‌و كه‌س‌و كار‌و بنه‌مله‌كه‌ی خۆی ده‌بینێ به‌لآم ئه‌وان ناتوانن
رۆحی
مردووه‌كه ببینن.
زۆریه‌ك له‌و شانۆ سه‌رشه‌قامي‌و گه‌ره‌كیه‌كان له نێو كوردان باوی
هه‌بووه كه
پێوه‌ندی ته‌نگانه‌یان به نه‌ورۆزه‌وه هه‌یه، كه ئه‌مرۆینه
كه‌متر له شار‌و
ناوچه‌كانی كورده‌واریدا ئه‌م ئیینه ره‌مزاویانه شوێنه‌واریان
ماوه‌و فه‌وتاون
بۆ وێنه، هێلكه‌شكێني‌و كه‌له‌كه‌برێ، خوله‌ناوودێیي‌و كۆسه‌كۆسه‌و
... كه‌متر
شوێنه‌واریان ماوه، به‌لآم یه‌كێك له گرینگ‌ترین شانۆی ره‌مزاوي‌و
گه‌ره‌كی به
درێژه‌ی زه‌مان له نێو كوردان به‌رێوه ده‌چوو كه وه‌كوو
سه‌رگه‌رمیێكی گه‌وره
بووه ئیینی میری نه‌ورۆزیه، به پێی ئه‌م شانۆیه خه‌لكی له
سه‌ره‌تی سلی
نوێ‌دا كه‌سێكیان بۆ گێرانی ده‌وری میری نه‌ورۆزی هه‌لده‌بژارد به
نێوی میری
به‌هاری یان میری نه‌ورۆزی ده‌ناسی. ئه‌میر له سه‌ره‌تی ده‌ست
پێكردنی رۆژ له
گۆره‌پانێك له‌سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانره‌وییدا داده‌نیشت‌و
فه‌رمانگه‌لی جۆراو جۆری
ده‌رئه‌كرد. وه‌زیره‌كانی بریتی بوون له وه‌زیری ده‌ستی راست كه
كاری به‌جێ
هێنانی فه‌رمانی دروست‌و چاكه‌و راسته‌وخۆ بووه، دووهه‌م وه‌زیری
ده‌ستی چه‌پ كه
فه‌رمانه نره‌واو زه‌ق‌و ناشرینه‌كانی ئه‌میری به‌جێ ئه‌هێنا
هه‌روه‌ها میرزی
دیوانی میر كه فه‌رمانه‌كانی ده‌نووسیه‌وه‌و له پێش چاوی ئه‌میری
داده‌نا پاشان
فه‌راش‌و درگاوانه‌كانی ئه‌میرو سه‌رئه‌نجام جه‌لاده‌كانی ده‌ربار
له خزمه‌تی
ئه‌میر داده‌نیشتن‌و كاروباریان به‌رێوه ده‌برد. پاشان ده‌هۆص‌و
زورناژێن‌و
گۆراني‌بێژه‌كانی ده‌ربارو كه‌لپۆس‌پۆشه‌كان، بۆ رازدانه‌وه‌ی كۆری
شیي‌و
گلته‌و پێكه‌نین.
میری نه‌ورۆزی له ته‌واوی ماوه‌ی ده‌سه‌لآتی خۆیدا كه سێ رۆژ
تاكوو پانزده
رۆژی ده‌خیاند فه‌رمانی ئه‌دا تاوانباره‌كان له زیندان ئازاد
كرێن‌و
عه‌دله‌ت‌و دادگه‌ری له سه‌رانسه‌ری ولآت به‌رێوه بچێ هه‌روه‌ها
خه‌لآت‌و
پوولي‌تری دابه‌ش ئه‌كرد. له‌و ماوه‌ی سلدا خه‌لكی ئه‌وانه‌ی كه قر
دردونگ
بوون به بۆنه‌ی هاتنی میری نه‌ورۆزي‌یه‌وه ئاشت ده‌بوونه‌وه‌و
هه‌ر بنه‌مله‌یێك
به‌ر درگاو بانی خۆی خاوێن ده‌كرده‌وه.
میری نه‌ورۆزی له كوردوستاندا یادهێنه‌ری جێژنی سه‌ركه‌وتنی كاوه‌و
فه‌ره‌یدونا
به‌سه‌ر ئه‌ژدیهاكدا (ضحاك)، ته‌نانه‌ت جێژنی كوردی كه له نێو برێك
له
تیفه‌گه‌لی كوردی ناوی هه‌بووه، پێوه‌ندی به ئه‌م به‌سه‌رهاته
گه‌وره‌ی مێژوویی
له نێو كوردان‌دا هه‌بووه. «موریه» بلوێزی بریتانیا له ده‌وره‌ی
قاجار
(زه‌مانی فه‌تح‌عه‌لي‌شا، 1810 ز) ده‌لێ : رۆژی 31ی ئوت، خه‌لكی
ده‌ماوه‌ند به
یادی رزگاری ئێرانیگه‌ل له ژێر ده‌سه‌لآتی ئه‌ژدیهاك (ضحاك) ئه‌م
رۆژه‌یان جێژن
گرتوه، ئه‌م جێژنه‌یان له‌و كاته‌وه تاكوو ئێستا سینگ به سینگ
پاراستوه‌و
ئێستاش به ناوی جێژنی كوردی ناوبانگی هه‌یه. حه‌كیم عومه‌ری
خه‌یام به‌م جێژنه
ئاشیره‌ی كردووه‌و ده‌لێ : ئه‌و رۆژه كه فه‌ره‌یدوونی كورد زوحاكی
قۆلبه‌ست كرد‌و
خستیه سیاچله‌وه ئێرانیگه‌ل له ده‌ستی ئه‌م ئه‌ژدیهیه رزگاریان
بوو. هه‌ر
بۆیه ئه‌م رۆژه‌یان به پیرۆز زاني‌و جێژنیان گرت‌و هه‌روه‌ها له
كوردوستانی
توركیه جێژنی «تولدان» یان «تولهه‌لدان» شێوه‌یێكی تری به‌رێوه
بردنی ئه‌م
جێژنه‌یه كه به ناوی جێژنی كوردی ناو برا. تولدان به مانی جێژنی
تۆله‌سه‌ندنه‌وه‌یه، ده‌لێن ئه‌م جێژنه یادهێنه‌ری سه‌ركه‌وتنی
فه‌ره‌یدون به‌سه‌ر
زوحاك‌دیه، پاش هاتنی ئیسلام بۆ ئێران ئه‌م جێژنه له‌گه‌ل جێژنی
خزری
زیندوو تێكه‌ل بووه هه‌روه‌ها مه‌حموود ئه‌فه‌ندی ده‌لێ : ئه‌م
جێژنه له پانزده‌ی
ره‌شه‌مه‌دا به‌رێوه ده‌چێو ئه‌و رۆژه كه به رۆژی خزری زیندوو
به‌ناوبانگه
«چێشتی پۆغینی» بۆ دروست ده‌كه‌ن‌و له‌سه‌ر كه‌شه‌فه‌یێك له نێو
مه‌نزل دیده‌نێن
شیه‌د خزری زندوو بێته ملیان‌و به خواردنی ئه‌و چێشته پیت‌و
به‌ره‌كه‌ت
بخاته نێو مله‌كه‌وه به‌تیبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و چێشته
شوێنه‌وارێك
بكه‌وتیه، حه‌ولیان لێ ساز ده‌كردو ساحێب‌مل به‌و په‌ری
خۆشحلیه‌وه مل به
ملی ده‌راوسێ نه‌زری ده‌برد به مه‌یمه‌نه‌تی ئه‌وه‌ی كه حه‌زره‌تی
خزر چوه‌ته ملی
ئه‌وانه‌وه هه‌روه‌ها كه‌مێك له‌و چێشته بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك له
جێگه‌یێكا
دائه‌شارد. ئه‌م جێژنه واته جێژنی خزری زیندوو به‌تیبه‌ت له نێو
كوردانی
ئیزه‌دی باوی هه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌رمه‌نیه‌كانی هاوسنووری كوردان
ئه‌م جێژنه‌یان
به‌رێوه ده‌برد. هه‌روه‌ها به پاسی هاتنی حه‌زره‌تی خزر تا
به‌یانی دوو چرا
ده‌گرێنن تاكوو خزر رووكاته ئه‌و مله‌و به قه‌ده‌می پیرۆزی خۆی
رووناكیی
بخاته نێو مله‌كه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌لێن له ماوه‌ی سلی داهاتوودا
حه‌زره‌تی خزر
له ته‌نگ‌و چه‌له‌مه‌كانی ژیاندا دێته هانی كه‌سه‌كانی ئه‌و مله‌و
یارمه‌تیان
ئه‌دا، به ته‌واوی خزری زیندوو یاریده‌ری فه‌قیران‌و هه‌ژاران.
شاپووری یه‌كه‌م
له‌م جێژنی تول‌هه‌لداندا به‌شداری كردووه ده‌لێ : من ئه‌م
جێژنه‌م له ئیلی
كرمانج وه‌رگرتووه.
یه‌كێك‌تر له‌و جێژنه گه‌ره‌كیانه‌ی كه له نه‌ورۆز سه‌ر هه‌لئه‌دات
له چله‌ی گه‌وره‌و
چله‌ی بچووك‌دیه به تیبه‌ت له ئاوییه‌كانی تیله‌كۆی سه‌قزدا بروا
له‌سه‌ر
ئه‌وه بووه كه هه‌ركام له‌م چلانه مل به ملی ئاویی ده‌گه‌رێن‌و
هه‌ر رۆژێ
میوانی كه‌سێك ده‌بوون. بروا وه‌هیه كه ده‌بێ خوردو خۆراكی باشیان
بۆ هه‌ركام
له‌و چلانه ساز كردبیه به‌لآم ئه‌گه‌ر له هه‌ركام له‌و رۆژانا
هه‌وا سارد‌و
تۆفانی بویه خه‌لكی ئاویی چاكی ئه‌و مله‌ی كه چله‌ی تێدا میوانه
نیێژن‌و
ته‌نانه‌ت خراپه‌شیان پێ ده‌لێن، چونكوو برویان ویه كه خانه‌خۆی
چێشتی باشی
بۆ چله دروست نه‌كردووه، هه‌روه‌ها چه‌ند رۆژی ئاخری سل «كۆتیی چله
بچووك»
برویان ویه كه خاتوون زه‌مهه‌ریر شیوه‌ن بۆ مه‌رگی دوو براكه‌ی
(چله بچووك‌و
چله گه‌وره) سازده‌كات، خه‌لكی برویان وه‌هیه كه چله بچووك له ملی
ئه‌واندا
له خواردنی خۆراك به‌شداری ئه‌كات هه‌ر بۆیه ته‌نانه‌ت خانه‌خۆی
له‌و رۆژه‌یدا كه
چله میوانی ئه‌وه خێر‌و نه‌زر ده‌كات‌و له نێو هاوسێو دراوسێ
دابه‌شی ئه‌كات‌و
ته‌نانه‌ت گوێزو میوه‌و مێوژو پول ده‌به‌شێته‌وه ... .
به ته‌واوی له جێژنه‌كاندا، دژیه‌تي‌و دژمنیه‌تی كه‌م ده‌بێته‌وه
خه‌لكی بۆ
گه‌ردن‌ئازیي‌و ئاشتی مل به مل ده‌گه‌رێن‌و دیتنی یه‌كتر ده‌كه‌ن‌و
جێژنانه
به مندالآن‌و نزیكانی خۆیان ئه‌ده‌ن به ته‌واوی جل‌و به‌رگی جوان‌و
رازاوه
له‌به‌ر ده‌كه‌ن‌و خوردو خۆراكی چاك لێئه‌نێن‌و
درگه‌و بان‌و ملی خۆیان خاوێن
ده‌كه‌نه‌وه‌و هتد ...
لاوه‌كان له جێژنی نه‌ورۆزدا مل به مل ده‌گه‌ران‌و به خوێندنه‌وه‌ی
شێعرگه‌لێك
له په‌سه‌نی نه‌ورۆزو سلی نوێ‌دا، سه‌ربان به سه‌ربان ده‌گه‌ران له
رۆچنه‌و
كولانجه‌وه پشتوێن‌و گوریسیان شۆر ئه‌كرده‌وه‌و به ئاهه‌نگه‌وه
ده‌یانگوت :
نه‌ورۆزه / نه‌وبازه / شتێ بخه‌نه ئه‌و كاسه / بۆ خوا خاسه
ئه‌گه‌ر خانه‌خۆی رێزی له‌و لاوانه نه‌نابیه‌و شتێكی پێ نه‌دابیه‌ن
دۆعی
شه‌ریان لێ ده‌كردو برویان وابوو پیت‌و به‌ره‌كه‌تی له سلی
داهاتوودا كه‌م
ده‌بێته‌وه، به‌لآم سه‌رجه‌م به دانی نوقص‌و نه‌بات‌و گوێزو مێوژو
هه‌نارو
هه‌نجیرو رۆن‌و پوص‌و برنج ئه‌وانیان به‌رێ ده‌كرد.
هێلكه‌شكێنی : یه‌كێك له كۆنترین بیر‌و باوه‌ری مرۆض بیر‌و بروی به
هێلكه‌یه،
هێلكه له‌گه‌ل ره‌مزی خیلقه‌ت‌دا پێوه‌ندی هه‌یه بۆ وێنه مه‌ته‌لی
مریشك له
هێلكه‌یه یان هێلكه له مریشك. تا راده‌یێكی زور ئه‌م
مه‌به‌سته‌مان بۆ
راده‌گه‌یێنێ، بۆ ئه‌وه‌ی دووردانه‌چین له‌باری ره‌مزیه‌وه به
به‌خشینی هێلكه‌و
ره‌نگ كردنی له سه‌ره‌تی سلی تازه، به جۆرێك ئێمه ده‌باته‌وه نێو
ئه‌و بروی
سه‌ره‌وه، جودا له ره‌مزی خیلقه‌ت، بروا به هه‌بوونی پیت‌و
به‌ره‌كه‌ت ده‌گه‌یێنێ،
یه‌كێك له‌و ئیینانه‌ی خه‌لكی له كوردوستان‌و ته‌نانه‌ت له نێو
تالشتیه‌كان،
هێلكه‌شكێنه‌یه له‌م جۆره كیه‌دا دوو كه‌س هێلكه‌شكێنی ده‌كه‌ن،
به شێوه‌گه‌لی
جۆراوجۆر وه‌كوو سه‌ربه‌سه‌ر یان قۆص‌به‌قۆل، كه به ناو یه‌كدا
بازرێكی بچووك
كه له سه‌ره‌تی سلدا دیئه‌مه‌رزێنن دێن‌و ئه‌چن‌و به ده‌نگ ئه‌لێن
: قۆل به
قۆل، سه‌ر به سه‌ر یان قۆل به سه‌رو شان به شان‌و هتد.
هێلكه‌ی برۆكی ره‌ش بۆ هێلكه‌شكێنی زۆر جار له هه‌موو هێلكه‌یێكی
دی سفت‌و
سۆلتره، هی وا هه‌یه هێلكه به شێوه‌گه‌لی جۆراو جۆر وه‌كوو
كولآندنی هێلكه
یان خستنه نێو هه‌ماری خۆي‌و كاوه‌وه پته‌وتر ده‌بێ.
هێلكه یه‌كێك له ئه‌و شته بنه‌ره‌تیانه‌یه كه له نه‌ورۆزدا
نه‌خشی گرینگی هه‌یه،
كه به پێستی پیازو داری به‌روو دلێق‌و هتد هه‌روه‌ها ره‌نگ‌گه‌لی
جۆراو جۆر
ده‌ینه‌خشێنن.
هه‌روا كه گوترا هێلكه ره‌مزی خیلقه‌ت‌و سه‌ره‌تی ژینه، له نێو
جوله‌كه‌كان
ره‌مزی ژیاننه‌وه‌و ره‌ستاخیز ده‌ژماردرێ هه‌روه‌ها ره‌مزی له دیك
بوون‌و زاوو
زووش ده‌گه‌یێنێ.
شانۆی كۆسه‌كۆسه : له‌م شانۆیه‌دا كه پێوه‌ندی به به‌هاره‌وه
هه‌یه له نیوه‌ی
جستان به‌ولاوه تا سه‌ره‌تی به‌هار كورگه‌لی شار‌و گه‌ره‌ك
كۆده‌بنه‌وه‌و له نێو
خۆیاندا یه‌كیان بۆ كۆسه هه‌لده‌بژاردو یه‌كێتریان بۆ ژنی كۆسه
تاكوو ده‌وری
كیه‌ی كۆسه‌كۆسه بگێرن. كۆسه‌ی پیرو كه‌نه‌فت‌و ساف‌و سوفیان
ئه‌هێناو ردێنی
درێژ‌و ناله‌باریان بۆ دروست ده‌كردو ئارده‌شێله‌یان پێوه‌ئه‌داو بۆ
گۆره‌وي‌و
په‌روپه‌تك گوێچكه‌ی زل‌و ناله‌باریان بۆ دروست ده‌كردو كۆت‌و
په‌سه‌كیان ئه‌كرده
به‌ري‌و كاروانی كۆسه‌یان رێك ئه‌خست له شه‌وان‌دا كۆسه
له‌نته‌رێكی ئه‌گرد به
ده‌ستیه‌وه‌و مل به مل ده‌گه‌راو له‌گه‌ل ژنه‌كه‌ي‌دا (ژنی كۆسه)
كه ده‌م‌و
چاویان به ره‌نگی سوور‌و ره‌ش ده‌نه‌خشاند مل به مل به سه‌ربان‌و
كووچه‌و
كۆلآندا ده‌گه‌راو به شێوه‌گه‌لی جۆراو جۆر شكص‌گه‌لی گلتاوی له
خۆی
ده‌رئه‌هێناو ته‌پص‌و ده‌هۆلیان بۆ ئه‌ژه‌ندو به ده‌نگ ئه‌یانگوت :
كۆسه هاتووه بۆ توتون كه‌وتوه وه‌ك سه‌گی كولكن
كۆسه هاتووه بۆ هێلكه ده‌لێی گوێلكی به‌له‌كه
كۆسه هاتووه له چۆمه‌وه نه‌قه‌یێكی گرتووه به ده‌مه‌وه
كۆسه له كاتێكا به ناوی ئاویي‌دا ده‌رۆیشت بادبزێنێكی ده‌گرت به
ده‌سته‌وه‌و
به ئه‌نقه‌ست بێزاری خۆی له گه‌رما ده‌رئه‌بری به به‌رده‌م هه‌ر
ملێدا بروشتیه
ئه‌م شێعره‌یان ده‌خوێند :
ئه‌مشه‌و شه‌وی زستانه بزن بێنێ دوانه
مه‌ر بێنێ سیانه به‌ره‌كه‌ت كه‌وێته ئه‌و ده‌رگاو بانه
به‌لآم كۆسه میوانی بێخولك‌و ئاشنی مله كوردان بوو به به‌زم‌و
ره‌زمه‌وه
كۆسه‌و شیي‌گێران‌و به‌زم‌چیان خۆیان ده‌كرده مالآناو شانۆیێكی
گلتاویان
ده‌گێرا خانه‌خۆێیش كه‌مێ ورده‌قه‌نی ئه‌هێناو ئه‌یكرد به ده‌م
كۆسه‌وه (له زۆر
جێگه‌دا ئاویان ده‌پژانده رووی كۆسه‌و به‌شدارانی كاروانی كۆسه)
پاشان له
قه‌ن‌و گوێزو رۆن‌و هتدی ئه‌دا به رێووه‌به‌رانی كاروانی كۆسه‌وه.
كۆسه له كۆتیی زستانا ده‌بوو به پاشیێكی مۆمینه‌یي‌و ناودێیي‌و
فه‌رمانگه‌لی پێكه‌نین‌و گلتاوی ده‌رئه‌كردو فه‌راشگه‌لی ده‌ورو
پشتی ئه‌و
فه‌رمانانه‌یان به‌رێوه ده‌برد بۆ وێنه : پوص‌و پاره‌یان له
گیرفانی ئه‌م‌و ئه‌و
ده‌رئه‌هێناو خه‌لكی له به‌رامبه‌ري‌دا وه‌كوو پاشیێكی راسته‌قینه
رێزیان لێ
ئه‌گرت‌و كرنۆشیان بۆ ئه‌برد، به‌لآم له كۆتیی شانۆكه‌دا خه‌لكی
په
چه‌پۆك‌لێدان‌و ئه‌زیه‌ت و ئازاردنی كۆسه، شاربه‌ده‌ریان ده‌كردو
به‌م جۆره
نوێنه‌ری سه‌رماو سۆص‌و زستان واته كۆسه كۆچی ئه‌كردو مژده‌ی
به‌هاریان ئه‌دا.
سێزده‌به‌ده‌ر له كۆتیی نه‌ورۆزدا ئیینگهلی جۆراو جۆری هه‌بووه‌و
هه‌یه به
جۆرێك له‌م رۆژه‌دا گه‌وره‌و بچووك‌و ژن‌و پیاو به‌و په‌ری شادي‌و
خۆشییه‌وه روو
له داوێنی سه‌وزی ده‌رو ده‌شت ده‌كه‌ن‌و بۆ له نێو بردنی ناحه‌زی
و خراپی سلی
رابردوو‌و شادي‌و خۆشي‌و به‌خته‌وه‌ری سلی داهاتوویان ده‌ستیان به
ساز‌و
هه‌لپه‌ركێو خواردن‌و خواردنه‌وه‌ی ده‌كرد، ئه‌م خۆشرابوێریه به
فلی چاك
ده‌گرن تاكوو داهاتووشیان هه‌روه‌ها پر له شادي‌و خۆشی بێ، له
خراپه‌و
نه‌گبه‌تی سێزده‌به‌ده‌ر كه ژماره‌یێكی نه‌خسته به دوور بن، ئه‌م
رۆژه ئه‌و په‌ری
یه‌كیه‌تي‌و یه‌كساني‌و ئاشتي‌و بریه‌تی له نێو گه‌لانی كورد
ئه‌گه‌یێنێ.
هه‌روه‌ها به ته‌واوی رۆژگه‌لی نه‌ورۆزی ره‌مزی گه‌رانه‌وه‌یه بۆ
سه‌ره‌تی پێكهاتنی
ئه‌و رۆژگاره به‌هه‌شتیه كه له چاخی ئوستووره‌ییدا (میتوس) رووی
داوه، وه‌كوو
رۆژی سه‌ركه‌وتنی كاوه‌و فه‌ره‌یدونی كورد به‌سه‌ر زوحاكدا یان
له‌سه‌ر ته‌خت
دانیشتنی جه‌مشید پاشی هێندو ئێرانی یان به ته‌واوی گه‌رانه‌وه بۆ
سه‌ره‌تی
ژین‌و خیلقه‌تی مرۆض ئه‌و جۆره‌ی كه له ئیینی یارستانیش‌دا
ئاشیره‌ی پێ
كراوه هه‌ر به یادی ئه‌و رۆژه ئه‌هورییه‌وه‌دا ئه‌یانه‌وێ به
جۆرێكی ره‌مزاوی
بگه‌رێنه‌وه بۆ ئه‌و به‌هه‌شته له‌ده‌س چووه‌یان‌و یان
به‌هه‌شتێكی نوێ ساز كه‌نه‌وه.
خۆشوستن (غوسل كردن) له ته‌واوی جێژنه‌كانا وه‌كوو كرده‌وه‌یێكی
ئیینی خۆی
ده‌نوێنێ، كه به مانی پاكه‌و بوونه‌وه‌یه له هه‌موو كرده‌وه‌یێكی
خراپه‌و ناحه‌زو
به مانی دووباره ژیانه‌وه‌و له دیك بوونێكي‌تر، هه‌روا كه جل‌و
به‌رگی
نوێپۆشان ئه‌و مانیه ده‌گه‌یێنێ، هه‌روه‌ها خاوێن كردنه‌وه‌ی
درگاو بان‌و
ئاوپژان له‌و ره‌مزانه‌یه.
حه‌وت سین : یه‌كێك له ئیینگهلی زۆر زیندووه كه ئه‌مرۆینه‌ش
باوی هه‌یه له
پێشانا به‌جێی حه‌وت سین، حه‌وت شین به‌ناوبانگ بوو یانی چه‌ند شتێ
كه پیتی
یه‌كه‌میان سین یا شین بوو وه‌كوو سێ‌و، سركه، سه‌مه‌نی، سیاوله‌ف
سماق، سه‌وزه،
شیر‌و شه‌كه‌رو شیریني‌و شه‌راب‌و هتد باوی هه‌بووه. هه‌روا كه
ئاشیره‌ی پێ
ده‌كه‌ین له نێو كوردانی ئه‌هلی حه‌قدا حه‌وت شین ئێستاكانێش
به‌كار ده‌برێ.
چوارشه‌مه‌سووری : كه پیرۆزیه‌تی ئه‌م جێژنه به‌ستراوه به
پیرۆزیه‌تی ئاگره‌وه
كه ره‌نگه له زۆر كۆندا وه‌كوو جێژنی ئاگر به‌رێوه چووبێ كه
ئاسه‌واری ئه‌م
بووچوونه‌ش گه‌لێك زۆره بۆ وێنه پیرۆزیه‌تی ئاگر له نێو زۆریه‌ك له
گه‌لانی
كورد وه‌كوو كوردی ئه‌هلی حه‌ق یان ئیزه‌دیه‌كان.
چوارشه‌مه‌سووری له ئاخرین چوارشه‌مه‌ی سل به‌رێوه ده‌چێو به
ته‌واوی له
فه‌رهه‌نگی كوردا چوارشه‌مه به رۆژێكی نه‌خس‌و شۆم دانراوه هه‌ر
بۆیه به ناوی
چوارشه‌مه ره‌شه یان چوارشه‌مه قوله‌ش ناوی لێ ده‌برێ. كوردان
برویان ویه
هه‌ركه‌س له‌و چوارشه‌مه‌دا هه‌ر كرده‌وه‌یێك له خۆ پیشان دات، سلی
داهاتووش هه‌ر
به‌و شێوه لێی ده‌چێ بۆ وێنه ئه‌گه‌ر له‌و رۆژه‌دا شه‌رو كێشه‌ی
بێته رێ سلی
داهاتووی سلێكی نه‌خس‌و نه‌گبه‌تبار ئه‌بێ به پێچه‌وانه ئه‌گه‌ر
به باشي‌و
خۆشي‌و ئاشتی ریبوارد ئه‌وه فلێكه له‌بۆ به‌خته‌وهري‌و خۆشی سلی
داهاتووی.
له چوارشه‌مه‌سووري‌دا ئاگر ده‌كه‌نه‌وه‌و سه‌رجه‌م به ده‌نگ‌و
هه‌یاهوو به ده‌وری
ئاگره‌وه دێن‌و ده‌چن‌و به‌سه‌ریا ده‌په‌رن‌و شێعرگه‌لێك له
په‌سه‌نی ئاگردا
ئه‌خوێندرێ، هه‌روه‌ها ئه‌توانین بلێین چوارشه‌مه‌ی شۆم به
رووناكیي‌و
پیرۆزیه‌تی ئاگر رووناك ئه‌كه‌نه‌وه‌و شۆمی ئه‌و رۆژه له‌به‌ین
ئه‌به‌ن به جۆرێ
گه‌وره‌و بچووك به شادي‌و پێكه‌نینه‌وه به‌سه‌ر ئاگردا ئه‌په‌رن‌و
ئه‌لێن :
ئاگر سووری تۆ بۆ من زه‌ردی من بۆ تۆ
ئه‌مه جۆرێك په‌سه‌نی ئاگره كه وه‌كوو ره‌مزی ئه‌هوریی ئه‌توانێ
سووري‌و
به‌خته‌وه‌ری بدات به مرۆض‌و ره‌نگ‌زه‌ردي‌و نه‌گبه‌تی ئه‌وان
له‌ناو به‌رێ،
هه‌روه‌ها له‌م رۆژه‌دا خێر‌و خێرات‌و نوقص‌و نه‌بات‌و هتد به نێو
هه‌ژاران‌و
هه‌تیمان‌دا دابه‌ش ئه‌كرێ. له‌م رۆژه‌دا ژنگه‌لی نه‌زۆك‌و كچانی
قه‌یره ده‌چنه
سه‌ر مه‌رقه‌دو گومه‌زی پیاوماقولآن‌و خواناسان‌و ده‌پراننه‌وه كه
به‌ختی
به‌سراوه‌یان بكرێته‌وه. كوردان بۆ ئاگر رێزی تیبه‌ت دائه‌نێن به
تیبه‌ت له
چوارشه‌مه‌سوري‌دا چونكوو برویان ویه ره‌مزی سه‌ركه‌وتنی كاوه‌ی
ئاسنگرو
فه‌ره‌یدوونی كورد به‌ستراوه به رووناكیي‌و پیرۆزیه‌تی ئاگره‌وه
هه‌ر بۆیه له
ستران‌و گۆرانی شێعره‌كانیان له ده‌روونی بێئاگی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه
ئه‌دره‌وشێته‌وه. بۆ وێنه :
ئاگرێك هه‌لكه‌ین قه‌ت نه‌كوژاوه گه‌ش‌تر به‌رین‌تر له هینی كاوه
***
نه‌ورۆزه جه‌ژنه بۆیه چراخانی عاله‌مه یا ئاگره له عومری (شێتا)
چوو، كوژیه‌وه
حه‌مدی ساحێب‌قران
به سوورێكي‌تر ئه‌ستێره ئینسان‌گر قه‌ومی كۆنی خسته‌وه جه‌ژنی
ئاگر
كام قه‌ومی كۆن، كام جه‌ژنی به‌رزو پیرۆز قه‌ومی مادی جه‌ژنی
بلێندی نه‌ورۆز
ئه‌و نه‌ورۆزه‌ی كه هه‌زاران به‌هآره له دێی كوردا گری ئاگر دیاره
گۆران
بۆ یادی خۆشینی جه‌ژنه‌كه‌ی نه‌ورۆز بۆ یادی (كاوه‌ی) نه‌به‌ردی
دلسۆز
كۆبینه‌وه با به خۆشي‌و شادی بۆ بیره‌وه‌ری جه‌ژنی ئازادی
كاردوخی
له‌م رۆژه‌دا بوو كاوه‌ی ئاسنگه‌ر تاجی سه‌ربه‌ستي‌و مه‌ردی كرده
سه‌ر
پێش دامانه‌كه‌ی خۆی كرده شیعار به‌رامبه‌ر كۆشك‌و ته‌لاری زۆردار
قادر برسی
نه‌ورۆزا نه‌ورۆزا سبه‌ینیه نه‌ورۆزا
نه‌ورۆزا مه‌زگێنیه به‌هارا ره‌نگینیه
سوور‌و زه‌ردو شینه ئارێ چاره‌م ببیبنه
ئاگر له‌كن ئێرانیگه‌ل زور پیرۆز زانراوه‌و رێزی تیبه‌تی هه‌بووه
چونكوو
ره‌مزی ته‌جه‌لی ئه‌هورامه‌زدیه‌و به ناوی ئازه‌ری ئێزه‌د
ده‌ناسرا، له
ره‌ویه‌تگه‌لی كه‌ونارییدا هاتووه ئاگر بۆ له‌ناو بردنی پیسي‌و
شۆمی خراپه
به‌كاردێ هه‌روه‌ها ره‌مزی رۆشنیي‌و خێر‌و به‌ره‌كه‌ته كه له جێژنی
چوارشه‌مه‌سووري‌دا زۆرتر به مانی ئه‌وه‌یه كه سه‌رماو سۆلي‌و
زستان‌و
تاریكیی به تیشكی ئاگره‌وه له‌ناو ده‌چێ. هه‌روه‌ها له‌باری
ئیینیشه‌وه پیرۆز
ئه‌ژمێردرێ له ئاگرهاوێشتنی تاوانباره‌كان بۆ پاكه‌و بوونه‌وه له
تاوانه‌كانیا
كه‌لك وه‌رده‌گیرا وه‌كوو چیرۆكی سیاووش یان ئیبراهیمی پێغه‌مبه‌ر
له شانامه‌و
قورئانی پیرۆزدا له‌كن (كاتولیكه‌كان) به چوارشه‌مه‌ی خۆله‌مێشی
ناوی لێ ده‌به‌ن
له جێژنی فه‌سح Fashدا ئاگر ده‌كه‌نه‌وه، به بێشك ئه‌م نه‌ریته له
ئێرانیگه‌له‌وه فێر بوونه.
جێژنه خێر‌و خێرات بۆ مردووه‌كان
له نێو برێك له تیفه‌كانی كوردا له كاتی زیاره‌ت له‌سه‌ر گۆری
مردوو له
پێنج‌شه‌مه‌ی ئاخری سل یان چوارشه‌مه‌ی ئاخری سل خێر‌و خێرات بۆ
مردووه‌كان
وه‌كوو كرده‌وه‌یێكی ئیینی ده‌كرێ ئه‌ویش به‌جۆرێ كه خه‌لكی
له‌سه‌ر گۆری مردووان
له‌و رۆژه‌دا شه‌مع‌و چرا دائه‌گرسێنن‌و عودیش ئه‌سووتێنن‌و
نه‌زوراتی تیبه‌تی
له به‌ین هه‌ژاران‌دا به‌ش ئه‌كرد. ئه‌م ئیینه ره‌نگه
سه‌رچاوه‌كه‌ی له ئه‌سلدا
هه‌مان ئیینی فه‌روه‌ردگان (خێر‌و خێرات بۆ مردووه‌كان) بووبێ كه
پاشان ره‌نگی
ئیسلامی به خۆوه گرتووه. ئه‌بوره‌یحان بیرونی ده‌لێ : له‌گه‌ل
هاتنی
فه‌روه‌ردگان، ئێرانیگه‌ل به‌تیبه‌ت خه‌لكی فارس‌و خاره‌زم له‌سه‌ر
مه‌رقه‌دی مردوو
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بانی مله‌كان بۆ رۆحی مردووه‌كانی خۆیان
خێراتیان دائه‌ناو
بۆنی خۆشی بخوریان دائه‌مه‌رزاند.
هه‌روه‌ها كه ئاشیره كرا زۆریه‌ك له‌و داب‌و نهریتگهلی
نه‌ورۆزي‌و هه‌روه‌ها
به‌رێوه‌بردنی زۆریه‌ك له داب‌و نهریتگهلی پێش هاتنی نه‌ورۆز له
نێو خێص‌و
تیفه‌گه‌لی ئێرانی به‌رێوه ئه‌چێ كه به هاتنی نه‌ورۆز ئێستاكانێش
كه‌م‌تاكورتێ
شوێنیان ئه‌بینین.
خاوێن كردنه‌وه‌ی ماص‌و به‌ردرگاو بان‌و پێخه‌ف‌و دار‌و دیوار‌و
له‌به‌ر كردنی
جل‌و به‌رگی نوێ‌و ره‌نگاوره‌نگ‌و هه‌روه‌ها له‌ناو بردنی ئه‌و
شتانه‌ی كه كۆن‌و
چین‌و چروكیان هه‌یه مانی ره‌مزاوی ده‌گه‌یێنێو له ته‌واوی
جێژنه‌كانا نوێژ‌و
راز‌و نیازی دینی وه‌كوو كرده‌وه‌یێكی تیبه‌ت ژمێردراوه یه‌كێتر
له
نهریتگهلی نه‌ورۆزی چاندنی گه‌نم‌و نۆك‌و جۆو نیسك‌و هتد كه زوو
سه‌وز
بوونی ئه‌مانه‌و هه‌لچوونیان فلێكي‌تره بۆ پیت‌و به‌ره‌كه‌ت له
سلی تازه‌دا كه
پێوه‌ندی به رزق‌و رۆزي‌و كشت‌و كله‌وه هه‌یه. له پاش
سێزده‌به‌ده‌ر هه‌موو
سه‌وزه‌و سه‌مه‌نیه‌كان وه‌كوو ره‌مزێكی ژیاننه‌وه ئه‌خه‌نه نێو
ئاوی جۆگه‌و
رۆباران.
حاجی فیروزی یه‌كێتر له ئینه جوان‌و رازاوه‌كانی نه‌ورۆزی له
كۆندا ئیینی
حاجی فیروزی بووه. حاجی فیروزه لاوێكی جوانكیله‌و رازاوه بووه
كه به‌سه‌ر
ئه‌سپێك یان وشترێك كۆلآن به كۆلآن‌و گه‌ره‌ك به گه‌ره‌ك ده‌گه‌راو
دیتر لاوانی
به تارو ته‌نبووره‌وه كورناو شه‌یپوره‌وه وه‌دوی ده‌كه‌وتن‌و
شێعریان به بالیا
ده‌كوت. له هه‌ر كوێكه‌وه ئه‌سپه‌كه‌ی یان وشتره‌كه‌ی بخه‌وتیه
ده‌بویه سه‌حێبی
ئه‌و جێگه‌و مه‌كانه به‌و په‌ری خوشي‌و شادییه‌وه سوور‌و ساتی بۆ
حاجی فیروزی
بكردیه. ژنانێ كه كچی قه‌یره‌یان هه‌بویه ئه‌و رۆژه‌یان به هه‌ل
ده‌زاني‌و
كچه‌كانیان ده‌برده هه‌مارو پشت‌هه‌رزلی مل دیان‌ئه‌شاردو حه‌وت
گرێیان ئه‌دا
له پشتوێن‌و له‌چك‌و به‌رگی كچه‌كه، كاتێ ده‌نگی هه‌لهه‌له‌و
زه‌لزه‌له‌ی حاجی
فیروزي‌و هاورێكانی ده‌گه‌ییشت دیكی كچه قه‌یره‌كان ده‌چونه نێو
ئه‌و هه‌له‌و
زه‌له‌و به هه‌ر جۆرێك‌و هه‌ر چاره‌یێك بویه مندلێكی نێرینه‌یان
هان‌ئه‌دا بۆ
ملی خۆیان‌و تاكوو ئه‌یانبرده پشت ئه‌و هه‌مارو هه‌رزله‌و كچه‌یان
پێ نیشان
ئه‌داو به خویشت‌و پرانه‌وه كارێكیان ئه‌كرد كه ئه‌و كوره ئه‌و
حه‌وت گرێ كه
له جل‌و به‌رگی كچه‌كه‌یان داوه بكاته‌وه.
حاجی فیروزی ته‌نافێك ئه‌گرێ به ده‌ستی راسته‌وه‌و شابازێ سپی به
ده‌ستی
چه‌پیه‌وه‌و به به‌ر مالآندا ئه‌روات‌و ته‌ناف له كولانجه‌و
رۆچنه‌وه ئه‌خاته
خوارێ، نزیك‌ترین شت به‌و ته‌نافه به حاجی فیروزی ئه‌درێ
هه‌روه‌ها به‌خشینی
شیریني‌و ئاجیل‌و گویزو هتد ئه‌درێ به كاروانی حاجی فیروزی.
ئیینی حاجی فیروزی له ده‌ورانی سه‌فه‌وي‌دا تووشی شێوه‌یێكی ناشرین
بوو
وه‌كوو كرده‌وه‌یێكی ده‌وله‌تی لێهات به‌جۆرێك ماص‌و منلی خه‌لكی
هه‌ژاریان به
بیانوی هاتنی حاجی فیروزی ده‌رووتانده‌وه‌و پێشكه‌شی بارگی شا
ده‌كرا، له
ده‌وره‌ی نادرشا ئه‌فشاردا ئیینی حاجی فیروزی ره‌وص‌و رێك‌و پێكی
خۆی
گرته‌وه.
حاجی فیروزی سه‌رو به‌چكی ره‌ش ده‌كردو لیباسی سوور‌و كلآوی قرمزی
ئه‌نیه سه‌رو
به ته‌پص‌و ساز‌و ده‌هۆله‌وه ده‌كه‌وتنه شوێنی حاجی فیروزي‌و له
به‌رده‌می خه‌لكدا
رائه‌وێستان‌و داوی پوص‌و پاره‌و شت‌و مه‌كي‌تر وه‌كوو رۆن‌و
برنج‌و هتدیان
ده‌كرد. له پێشانا له چه‌ندین حه‌وتوی پێش نه‌ورۆز ئیینی حاجی
فیروزی به‌رێوه
ده‌چوو به‌لآم ئێستا ئه‌م ئیینه تووشی چه‌رمه‌سه‌ری هاتووه
شێوه‌ی سول كردن
(تكدی) گرتوه‌ته خۆی به‌جۆرێ كه له شارگه‌لی گه‌وره‌ی وه‌كوو
تاران‌و
ئیسفه‌هان‌و ته‌ورێزو ... ئه‌م ئیینه له‌سه‌ر چواررێو رێگه‌وبانی
شارا
ده‌بینرێ زۆرتر به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌م ئیینه قه‌ره‌جگه‌لێكن كه بۆ
وه‌رگردنی پوص‌و
پاره له به‌رامبه‌ر خه‌لكدا هه‌لده‌په‌رێن‌و شێعر ده‌خوێننه‌وه.
له جێژنی نه‌ورۆزدا له كۆندا حاجی فیروزی له كۆتیی نه‌ورۆزا
له‌گه‌ل
سێزده‌به‌ده‌ر شاربه‌ده‌ر ئه‌كرا ئه‌م نوێنه‌ری زستانه كه ره‌مزی
سارو سۆلي‌و
قات‌و قری بوو هه‌ر وه‌كوو ئیینی كۆسه‌كۆسه كه له پێشا باسمان كرد
له‌ناو
ده‌چێ. زۆریه‌ك له سپۆران‌و توێژینه‌ران ئیینی حاجی فیروزی
پێوه‌ندی ئه‌ده‌ن
به ئیینی سیاووشانه‌وه.
له اتی سێزده‌به‌ده‌را هه‌لپه‌ركێ له گۆره‌پانێك له ده‌ره‌وه‌ی شار
ده‌ست پێده‌كات
له‌و كاته‌دا ره‌ش‌به‌له‌ك ساز دكرێو ده‌هۆص‌و زورنا ساز ده‌كرێت،
گۆراني‌وێژ
گۆرانی ده‌چرێ، هه‌روه‌ها كیه‌گه‌لی نه‌ورۆزی وه‌كوو زۆرانبازي‌و
كه‌له‌كه‌برێو
گورزان‌و هه‌لوكێن‌و ئه‌سپ‌سواری له نێو كوردان باوی بووه‌و وه‌كوو
ره‌مزێكی
زاندراوه. هه‌روا كه ده‌زانین نه‌ورۆز گه‌وره‌ترین جێژنه له نێوان
هه‌ر چین‌و
قشرێك ئه‌م نه‌ریته له مێژووی مێژینه‌ی ئێمه‌دا له هه‌ركوێ كورد‌و
ئێراني‌و
دیتر خێله‌كانی ئێرانی لێبووبێ به یه‌ك شێوه به‌رێوه چووه. له
مه‌م‌و زینی
خاني‌دا ئیینی نه‌ورۆزي‌و شێوه‌ی یارگرتنی لاوان له‌و رۆژانه‌داو
دیتر
ئیینگهلی بچووكی نه‌ورۆزی زۆر جوان ره‌نگی داوه‌ته‌وه هه‌ر بۆیه
گرێی عه‌شقی
پیرۆزی مه‌م و زین له‌و رۆژه پیرۆزانه‌دا درا.
جودا له جێژنی نه‌ورۆزو ئیینگهلی نه‌ورۆزی گه‌لێتر جێژنی
گه‌ره‌كی به‌رێوه
ده‌چێ كه له بنه‌ره‌تدا پێوه‌ندیان به جه‌ژنگه‌لی كۆن‌و
كه‌وناراوه هه‌یه به‌و
وێنه جێژنێكی هاوینی له دێهاته‌كانی كوردوستان هه‌یه وه‌كوو جێژنی
سه‌ربران
كه پێوه‌ندی به ژیانی كشت‌و كلی مرۆضه‌وه هه‌یه ده‌بینرێ، جێژنی
له‌دیك
بوونی مندل جێژنی خه‌تێنه‌سوران، جێژنی خه‌رمانان‌و به‌رخ‌بران
چه‌ند جێژنی
بچووكی گه‌ره‌كی وه‌كوو جێژنی ته‌واو بوونی گیا‌و دروێنه‌و هتد
پێوه‌ندی ته‌نگیان
به كشت‌و كله‌وه هه‌یه كه به قه‌دری توانی خۆمان له‌سه‌ری
ئه‌دوێێن.
له یه‌كه‌مین مانگی هاوین‌دا (مانگی پوشپه‌ر یان مانگی گاقۆر) له
گونده‌كانی
تیله‌كۆی سه‌قزدا به بۆنه‌ی پاراستنی ئاژله‌كانیان له رۆژێكی
تیبه‌تا ده‌چنه
سه‌ر شه‌خس‌و مه‌رقه‌دێكی گه‌وره‌پیاوێك كه له‌سه‌ر چۆم‌و رۆبارێكا
بێ له‌وێ هه‌ر
بنه‌مله‌یێك گیسك یان كا‌ور یان چتورێك سه‌رئه‌برن‌و ده‌یكه‌نه
قاورمه‌و له‌وێدا
شیي‌و به‌زمی خۆیان ساز ده‌كه‌ن به‌جۆرێ كه له‌و رۆژه ته‌واوی
بنه‌مله‌كانی
ئاویی گه‌وره‌و بچووك له دێ دێنه ده‌رێو له‌و جێژنه به‌شداری
ئه‌كه‌ن. له‌و
جه‌ژنه‌دا نه‌ته‌نیا شادي‌و خۆشی دائه‌مزرێ به‌لكوو زۆر كه‌س نۆێژو
راز‌و نیازی
تیبه‌تی خۆی به‌جێ ئه‌هێرێ تاكوو ئێواره له ئه‌و جێگه‌ی كه دیاری
كراوه
ده‌به‌نه سه‌رو بۆ ئێواره ده‌گه‌رێنه‌وه ده‌بێ ئه‌وه‌یش بلێن كه
له‌و جێژنه‌یش‌دا
هه‌موو به‌شداره‌كان جل‌و به‌رگی نوێ ده‌كه‌نه به‌رو ده‌ورو پشتی
ماص‌و ده‌رگه‌و
بانی خۆیان خاوێن ده‌كه‌نه‌وه.
جێژنێكي‌تری گه‌ره‌كی هه‌یه كه پێی ده‌لێن جێژنی سه‌ربران ئه‌م
جێژنه كه
پێوه‌ندی به كشت‌و كاص‌و ئاژه‌لداریه‌وه هه‌یه له هاوین‌دا پاش
گیا‌و دروێنه‌و
خله‌و خه‌رمان به‌رێوه ئه‌چێ. له‌م جێژنه‌دا خانه‌خۆی كاورێك یان
گوێره‌كه‌یێك
سه‌رده‌برێو خه‌لكی ئاویی (به‌تیبه‌ت پیاوان) مێوانی ده‌كات،
پێشه‌و پلآنی
قوربانیه‌كه ده‌باته نێو زه‌مینی كشت‌و كله‌وه‌و ده‌ینێته چل،
ره‌نگه ئه‌م
جێژنه پێوه‌ندی به جێژنی (تیرگان) له ئێرانی كۆندا هه‌بێ.
جێژنی خه‌ته‌نه‌سووران یان مندل بوون، له‌و جێژنه‌دا چه‌ند كه‌سێك
مێهمانی
ده‌كرێو شیانه ئه‌نێن به‌تیبه‌ت ئه‌نێن بۆ مندلی نێرینه له برێك
له
ئاوییگه‌لدا دیكانێ كه مندلی بچووكیان هه‌یه ئه‌گه‌ر ده‌نگی ساز‌و
ده‌هۆلی
ئه‌و شییانه ببیستن مندله‌كه‌یان كۆلپێچ ئه‌كه‌ن‌وئ ئه‌یهێننه
ناو ئه‌و
شییانه‌وه‌و به ناو به‌ندی ئه‌و ده‌هۆله كه ده‌هۆص‌ژه‌ن له شانی
كردووه ره‌دی
ئه‌كات له‌بۆ ئه‌وه‌ی چاوه‌زارێكه بۆ ئه‌و مندله.
له زۆر جێگه‌ي‌تر له ناوچه‌كانا سیره‌تی بروی مندله‌كه‌یان
له‌گه‌ل گه‌نم‌و
نیسك‌و جۆ له گۆشه‌ی حه‌وشه یان نێو باغچه‌و مه‌زرا ئه‌نیه چل.
یان برێك له دیكان ناوكی بروی مندله‌كه‌یان هه‌لئه‌گرت تا كاتێك
وشكه‌وه
ئه‌بوو له كاتێكا ورده‌وله‌فرۆش ئه‌هاته نێو دێهات‌و ئاویی دیكی
ئه‌و
مندله به دزییه‌وه ناوكی براوی مندله‌كه‌ی ئه‌خسته نێو كه‌ل‌و
په‌لی
ورده‌وله‌فرۆشه‌كه‌وه بێئه‌وه‌ی كه‌سێك پێی بزانێ. هۆی ئه‌م كاره‌ش
ئه‌وه بوو كه
بروی وا بوو له داهاتوودا زه‌ین‌و بیری مندله‌كه‌ی باز ده‌بێ
به‌جۆرێ هه‌ر
شتێ كه گوم ببێ ئه‌و مندله هه‌رچی زووتر ئه‌یدۆزێته‌وه له جێژنی
خه‌ته‌نه‌سووران و له‌دیك بوونی مندل خاوێن كردنه‌وه‌و ته‌رپۆشین‌و
نه‌زرو
نیازدان‌و شیانه گرتن باوی هه‌یه هه‌روه‌ها بو ناونانی مندل له
حه‌وتوی
مندلدا دووباره خه‌لكی ئاویی به تیبه‌ت پیاوان مێهمانی ده‌كرێو
خه‌لآت‌و
گوێزه‌وانه‌ش دابه‌ش ئه‌كراو مه‌لا یان سه‌ییدی دێ بانگی ئه‌دیه
گوێی راستی
مندله‌كه‌و ورده‌قه‌نی ئه‌كرده ده‌میه‌وه‌و به شێوه‌یێكی
تیبه‌تي‌و رێك‌وپێك
ئییني ناونانی مندلیان به‌رێوه ئه‌برد.
له‌نێو كوردانی یارسان (اهل حق) برێك له جێژنه‌كانی گه‌ره‌كي‌و
تیبه‌تی باوی
هه‌یه كه به پێی توانا ئاشیره‌یان پێده‌كه‌ین.
جگه له گرتنی جێژنی قوربان‌و فیترو نه‌ورۆزو جێژنی غه‌دیر
جێژنگه‌لێكی
تیبه‌ت له‌كن ئه‌وان ره‌واجی هه‌یه وه‌كوو جێژنی رۆژی پاشیی یان
جێژنی
خاوه‌ندكار هه‌روه‌ها جێژنی یارانی قولتاسیش باوی هه‌یه، جودا
له‌مه‌ش له
سه‌ره‌تی هه‌ر وه‌رزێك له سل نه‌زرێك ئه‌ده‌ن به هه‌ژران تاكوو
ئه‌و وه‌رزه‌یان به
موباره‌كي‌و خۆشی لێبروات.
هه‌روا كه له سه‌ره‌وه ئاشیره كرا یه‌كه‌مین جێژنی به‌ناوبانگی
یاری جێژنی
پادشیی یان خاوه‌ندكاره كه به دوی گرتنی سێ رۆژه‌ی غار یانی له
دوازده‌هه‌می چله‌ی گه‌وره‌وه له زستانا تاكوو چوارده‌هه‌م
درێژه‌ی هه‌یه‌و له روژی
پانزده‌هه‌م‌دا به‌ناوی (رۆژی پاشیی) یان رۆژی سولتان ئیسحاق
(سلطان اسحاق)
جێژن ده‌گرن، كه له‌م رۆژه‌دا ده‌چنه جه‌مخانه‌وه‌و نیازێك
پێك‌دێنن‌و پاش
خواردنی نیازه‌كه (چێشتێك دروست ئه‌كه‌ن) هه‌ركه‌س ده‌گه‌ێته‌وه
نێو ملی خۆي‌و
به شادي‌و خۆشی ری ئه‌بوێرێو ژن‌و پیاوو لاو‌و پیر به یادی حه‌ق
شادی
ئه‌كه‌ن‌و بۆ گه‌ردن‌ئازیي‌و دیتنی یه‌كتر مل به مل ده‌گه‌رێن‌و
یه‌كتر ماچ
ئه‌كه‌ن. جێژنی خاوه‌ندكار كه به جێژنی رۆژی پادشیی یان جێژنی غاری
مه‌رمۆش
خوێنخواری سولتان سه‌هاك بوون گه‌مارویان ئه‌ده‌ن، سولتان‌و
هاورێكانی له
ترسانا په‌نا ده‌به‌نه نێو غارێك له ده‌ورو پشتی شێخان‌دا كه به
ئیزنی خودا‌و
هیمه‌ت‌و كه‌رامه‌تی سولتان دوژمنان ناتوانن ئه‌و شوێنه
بدۆزنه‌وه‌و پاش سێ
شه‌وو سێ رۆژ خێلی چیچه‌ك‌و بریانی گومری سولتان تووشی غه‌زه‌بی
خوداوه‌ندی
مه‌زن ده‌بن به‌جۆرێك، تۆف‌و به‌فرو كولاكێك ده‌ست پێئه‌كات ئه‌و
خێله گومریه
له‌نێو ده‌بات. سولتان كاتێك به‌سه‌ركه‌وتوویی دێته ده‌رێو ده‌زانێ
دوژمنه‌كان
فه‌وتاون ده‌چێته ملی پیره‌ژنێكی خواناس له‌و گه‌ره‌كه‌دا، گه‌رچی
زۆركه‌س حازر
بوون له سولتان‌و هاورێكانی میوانی بكه‌ن به‌لآم سولتان ملی ئه‌و
پیره‌ژنه‌ی
په‌سه‌ند كرد‌و له‌وێ میه‌وه، ئه‌و پیره‌ژنه‌ش به داب‌و نه‌ریتی
ئییني حه‌قیقه‌ت
كه‌له‌شێرێكی له‌گه‌ل نیو مه‌ن برنجا بۆ یارانی سولتان لێنا. ئه‌م
نه‌ریته
ئێستاكانیش وه‌كوو رێ‌و ره‌سمێكی ئییني ماوه‌ته‌وه‌و له كتێبی
پیرۆزی ئه‌هلی
حه‌قدا ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ی سه‌ره‌وه به جوانی هاتووه.
دووهه‌مین جێژنی پیرۆز له‌كن یاریه‌كان، جێژنی یارانی قولتاسي‌یه
كه له
چوارده‌هه‌می چله‌ی گه‌وره‌و له زستانا ده‌ست پێده‌كات تاكوو
شانزده‌هه‌م (به پێی
رۆژژمێری كوردی) له‌م دوو رۆژه‌دا به‌یادی یارانی قولتاسی
(قولطاسی) به‌رۆژوو
ئه‌بن‌و رۆژی حه‌فده‌هه‌م هه‌ر به‌یادی ئه‌و یاره
پیرۆزانه‌یانه‌وه جێژنێ به‌رپا
ئه‌كرێ، هه‌ر بنه‌مله‌یێك به پێی هێزو توانی خۆی نیازێك (چێشت‌و
خۆراك) پێك
دێنێ‌و ده‌یباته جه‌مخانه‌وه‌و پێشكه‌شی جه‌می ئه‌كات‌و پاش
ئینعقادی جه‌م‌و
ته‌قسیمی نیازه‌كه ئه‌گه‌رێته مله‌وه‌و ده‌ست به شادي‌و خۆشی
ئه‌كات‌و جل‌و
به‌رگی نوێ ئه‌پۆشێ، بۆ گه‌ردن‌ئازیی مل به مل ده‌گه‌رێ، بنه‌می
سه‌رهه‌لدانی
ئه‌م جێژنه‌یش به‌وجۆره‌یه كه یارانی قولتاسی ده‌یانه‌وێ سێ رۆژه
رۆژووی
مه‌رنوویان خاوه‌ندكار له‌سه‌ر كێوی شاهۆ به‌رێوه به‌رن، هه‌ر
بۆیه له خودا داوا
ده‌كه‌ن كه سولتان سه‌هاك له‌وێدا به فه‌یزو ره‌حمه‌تی بێهاوتیان
بگه‌یێنێ. هه‌ر
كه ئه‌گه‌نه سه‌ر كێوی شاهۆو نیه‌تی رۆژوو ئه‌به‌ستن به‌فرو
بۆرانێكی زۆر ده‌ست
پێئه‌كات به‌جۆرێك رێگه‌و بان به‌فر دیئه‌گرێ هه‌موو شوێن‌و
هه‌وارێكیان لێ
ئه‌به‌سترێ، به‌لآم له هه‌یبه‌تی سولتان‌و پیرۆزیه‌تی یارانی
قولتاسی رزگاریان
ئه‌بێت‌و ده‌گه‌رێنه‌وه. له‌م رووه‌وه ئه‌هلی حه‌ق ئه‌و سێ رۆژه
به ناوی رۆژووی
یارانی قولتاسی جێژن ئه‌گرن‌و له خودی مه‌زن ده‌پرێنه‌وه كه له
گوناحه‌كانیان خۆش ببێ.
سێهه‌مین جێژن له ئییني یاري‌دا، جێژنی خولقاندنی جیهان‌و مرۆضه.
به پێی
نامه‌ی سرانجام خوداوه‌ندی گه‌وره داوی خولقاندنی مرۆض له سه‌ره‌تی
سلی
نوێ‌دا چووه سه‌ر ته‌ختی پاشیه‌تي‌و چل‌ته‌نان‌و حه‌وت‌ته‌نان
له‌به‌ر بارگی
پرشكۆی خوداوه‌ندا به‌زمێكیان گێراو ده‌ستیان دیه سه‌ماو
هه‌لپه‌ركێ. حاج
نیعمه‌توولآ (حاج نعمت‌الله جیحون‌آبادی) ئه‌م مه‌به‌سته‌ی به
جوانی هێناوه :
به هر روز یك آسمان آفرید كه تا هشت افلاك گشتی پدید
به روز نهم عید نوروز بود در آن روز عرش رخ نمود
در آن طاق یوان عرش برین به محضر نشستند پس هفتمین
نمودند برپا یكی جشن سور كه رقلان شدند
اندر آن ماه و هور
هه‌ر بۆیه له ئییني یاري‌دا نه‌ورۆز جێگه‌ی تیبه‌تی هه‌یه. له
شه‌وانی
نه‌ورۆزدا میوه‌و شیرینی ئه‌چنن‌و یان میوه‌و شیرینی له‌نێو
ده‌ستمل
ئه‌پێچنه‌وه‌و گرێی لێ ئه‌ده‌ن‌و ده‌چنه سه‌ر مه‌رقه‌دی پیران‌و
گه‌وره‌پیاوانی دینی
خۆیان‌و ده‌ستمله پر له شیریني‌و میوه‌كان ئه‌خه‌نه سه‌ر یه‌ك‌و
سه‌یید یان
پیری ته‌ریقه‌ت دێته ئه‌وێو دۆعیێكی به‌سه‌را ئه‌خوێنێو پاش
خوێندنی ئه‌و
دۆعانه گرێی یه‌كێك له ده‌ستمله‌كان ئه‌كاته‌وه‌و له نێو
به‌شدارانی ئه‌و جه‌مه‌دا
دابه‌شیان ئه‌كات‌و پیرۆزبیی سلی نوێیان لێ ئه‌كات. هه‌روا كه له
پێش‌دا
ئاشیره كرا ئه‌هلی حه‌ق به‌جێی حه‌وت سین حه‌وت شین ئه‌چنن وه‌كوو
شه‌كه‌ر، شیر‌و
شیریني‌و شه‌مع‌و ... ئه‌م حه‌وت شینه له‌سه‌ر سفره‌یێك
دائه‌نێن‌و به‌و په‌ری
شادییه‌وه نێوی حه‌ق به زارا دێنن‌و ده‌ست ئه‌كه‌نه خواردن‌و
خواردنه‌وه‌یان. له
رۆژی سێزده‌به‌ده‌را وه‌كوو دیتر گه‌لانی كورد‌و ئێرانی روو له
ده‌شت‌و سارا
ده‌كه‌ن‌و ئه‌و رۆژه به شیي‌و خۆشی ئه‌به‌نه سه‌رو پاشان
سه‌وزه‌و سه‌مه‌نیه‌كانیان
ئه‌خه‌نه نێو ئاوی چۆم‌و رۆبارانه‌وه.
جێژنی گاواره‌وه‌كۆل : گاواره‌وه‌كۆل یه‌كێ له فریشته‌كانی پیرۆزی
باره‌گی
خوداوه‌ندی مه‌زن زانراوه. ئه‌هلی حه‌ق ده‌لێن : له سیما‌و
هه‌یكه‌لی ژناندیه،
ئه‌م ژنه نادیاره له حه‌وتووی كۆتیی وه‌رزی هاوین‌دا یانێ له
سه‌ره‌تی
پییزدا بۆ دابه‌ش كردنی رزق‌و رۆزی سه‌ر به مالآنا ده‌كات. له‌م
رووه‌وه بۆ
ئه‌وه‌ی رزق‌و رۆزیێكی باش بگاته بنه‌مله‌كان، ده‌بێ به پێی توانیی
خۆیان
چێشتێ ساز كه‌ن (هه‌رچی ره‌نگي‌تر باش‌تر). ئه‌و چێشته له
ئێواره‌دا ده‌ست
پێده‌كات بێئه‌وه‌ی كه‌سێك مۆری بشكێنێ، ئه‌و شه‌وه له جێگه‌یێكی
تیبه‌ت
دیئه‌نێن. برویان ویه ئه‌و فریشته دێت له‌و پێخۆره ئه‌خوات‌و پاشان
رۆزی
ئه‌خآته نێو ئه‌و مله‌وه. بۆ به‌یانی ئه‌و چێشته ئه‌بێته
به‌رقلیانیان، كوانۆی
مله‌كان له‌و شه‌وه‌دا نابێ تا به‌یانی بكوژێته‌وه، به‌تیبه‌ت
ئه‌گه‌ر شوێنه‌وارێك
له‌سه‌ر ئه‌و چێشته یان نیازه‌كه ببینرێ، ئه‌و بنه‌مله به خێر‌و
به‌ره‌كه‌تی
دائه‌نێن‌و ته‌نانه‌ت وه‌كوو نه‌زری به هاوسێی ده‌ورو پشتیان
دابه‌ش ئه‌كه‌ن كه
ئه‌م جێژنه له‌گه‌ل جێژنی خزری زیندوو كه له پێشانا باسمان كرد
یه‌ك
ده‌گرێته‌وه.
له‌نیوان ئییني یاری (یارستان) ئیینگهلی كۆن‌و په‌تی كوردانه كه
باسمان
كرد به‌رێوه ده‌چێ هه‌موو هه‌موویان له جه‌مخانه‌دا به مانی
جێگه‌ی كۆبوونه‌وه
بۆ به‌جێهێنانی نه‌زرو نیاز‌و نوێژ‌و رۆژوو‌و دێتر ئیینگهلی دینی
به‌رێوه
ده‌چێ. له‌و جه‌مخانه‌یه‌دا بۆ هه‌ركام له جێژنه‌كان نه‌زرو نیازێك
لێئه‌نن‌و
پیری ته‌ریقه‌ت دۆعی به‌سه‌را ئه‌خوێنێو به شێوه‌یێكی رێك‌وپێك‌و
به داب‌و
نه‌ریتێكی جوانه‌وه نیازه‌كه دابه‌ش ئه‌كه‌ن. له كۆندا ته‌نانه‌ت
گێرانی شه‌راب له
جه‌مخانه‌دا له كاتی جێژنه‌كاندا باوی بووه كه ئێستا به‌جێی شه‌راب
له ئاو
كه‌لك وه‌رده‌گرن به‌لآم ئه‌و ئاوه زۆر جار به شكانی چه‌ندانه
ترێ له‌ناو ئه‌و
ئاوه‌ی كه له جه‌مخانه‌دا ده‌یگێرن كه یادهێنه‌ری هه‌مان شه‌رابه
كه‌لك
وه‌رده‌گێرێ. له راسته‌وه بۆ چه‌پ له‌نێو جه‌م‌نشینه‌كانا
ئاوه‌كه ده‌س‌به‌ده‌س
ده‌گێرا هه‌ركه‌س قومێكی لێ ده‌خواته‌وه یان لێوێكی لێ ته‌ر
ئه‌كات. هه‌روه‌ها
هه‌بوونی سه‌نتوور له جێژنه‌كان‌و ئیینگهلی ره‌مزاوی ئه‌هلی حه‌قا
گره‌وی
تیبه‌تی هه‌یه كه كه‌لامی كتێبی سه‌رئه‌نجامی (په‌ردویه‌ر)
پێئه‌خوێننه‌وه.
ری ره‌وره‌وان، به‌قی جاودان وه حوزووری حه‌ق باقی جه‌نه‌تان
پادشا مه‌وه‌خشۆ گۆنه‌ی گۆنه‌كار ئه‌وه‌ل یار وه ئاخری یار
یه‌كێك له ئیینگه‌لي‌تری نه‌ورۆزی له‌نێو ئه‌هلی حه‌قدا چیرۆكی
به‌ناوبانگی
كوری (سه‌ییه). ئه‌م چیرۆكه كۆنه كه پێوه‌ندی به له‌ناوچوونی
سه‌رماو سۆص‌و
هاتنی نه‌ورۆزو به‌هاره‌وه هه‌یه له‌نێو زۆربه‌ی خێص‌و تیفه‌گه‌لی
كوردان باوی
هه‌یه. له زۆر جێگه‌دا ره‌ویه‌ته‌كان جیا ئه‌بنه‌وه. ئه‌وه‌ی
باسی ئه‌كه‌ین له‌نێو
ئیلی كه‌لوری كرمانشان‌و گۆران باوی هه‌یه. به پێی ئه‌م چیرۆكه
كابریێك
ئه‌بێ نێوی (حه‌سه‌ن سه‌یی) ئه‌بێ كه دوو كوری هه‌یه به ناوه‌كانی
(ئامه‌ي‌و
مۆمه‌ی). رۆژێك یه‌كێك له كوره‌كانی به‌ناوی ئامه‌ی ده‌چێته
كوێستان تاكوو
شكارێك بێنێته‌وه به‌لآم به‌هۆی سه‌رمی بێبه‌زه‌یی زستانه‌وه
گیانی ده‌رئه‌چێ.
كوره‌كه‌ي‌تری سیی واته مۆمه‌ی له 18ی به‌هاری كوردیدا ده‌چێته
كوێستان بۆ
راو كردن، سه‌رماو سۆلی زستان ئه‌ویش هه‌لئه‌پێچێ به‌لآم كور سیی
ده‌كه‌وێته‌وه
یادی وه‌سیه‌تی باوكی كه پێی گوتبوو ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ نه‌مریت
ده‌بێ به‌ردی نسار
بگۆزیته‌وه بۆ خۆره‌تاو هه‌روه‌ها به‌ردی خۆره‌تاویش بگۆزێته‌وه
بۆ نسار. كوری
سیی هێنده ئه‌ي‌كاره دووپات ده‌كاته‌وه كه له زرم‌و كوت‌و
ده‌نگ‌و نله‌ی
گاشه‌به‌رده‌كان دلی زه‌ویش گه‌رمی ده‌بێته‌وه‌و كه‌م‌كه‌م له
خه‌وی زستان
راده‌چه‌نێو سۆص‌و سه‌رما تێك‌ئه‌شكێو له 20ی به‌هاری كوردیدا كوری
سه‌یل
ده‌گه‌رێته‌وه ملێ، به‌لآم به‌هۆی ئه‌وه كه شه‌كه‌ت‌و ماندوویه‌تی
زۆری بۆ هێناوه
گیانی ده‌رئه‌چێ. خۆشكه‌كانی ئه‌م دوو برا شین‌و شه‌پۆرێك ساز
ده‌كه‌ن، له
كاتێكدا قازانگی ئاو بۆ شۆستنی مه‌یتی ئه‌و دوو برا جوانه‌مه‌رگه‌ی
نراوه‌ته
سه‌ر پاچكه‌ی ئاگر، یه‌كێك له خۆشكه‌كانی ئامۆي‌و مامۆی چیلكه‌یێك
له ئاگرو
سكلی ژێر قازانگه‌كه هه‌لده‌گرێت و فركی ئه‌داته ئاسمان. ده‌لێن
ئه‌گه‌ر ئه‌و
چیلكه كه‌وته سه‌ر عه‌رز ئه‌وه سلی داهاتوو قات‌و قری ده‌بێ،
ئه‌گه‌ر كه‌وێته
ناو قازانگه‌كه‌وه سلی خۆش‌و باراني‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر
بكه‌وێته نێو
خۆله‌مێشی ژێر قازانگه‌كه‌وه ئه‌وه سلێكی پر له به‌فرو شلێوه
ده‌بێ. خه‌لكی
برویان ویه كه ئه‌و خۆشكانه زێر‌و زێوی خۆیان له تازیه‌ی براكانیان
دائه‌ملێنن هه‌ر بۆیه ده‌لێن ته‌رزه‌و زوقم‌و وه‌فره‌ژیله
گۆشه‌یێكه له‌و زێر‌و
زێوانه‌ن كه خۆشكه‌كانی ئامۆي‌و مامۆی له خویانیان كه‌ندوه‌ته‌و.
ئه‌م نه‌ریته
یادهێنه‌ری چیرۆكی خاتون زه‌مهه‌ریر له كه‌له‌پووری كوردیدیه. به
پێی ئه‌و
چیرۆكه چله بچووك‌و چله گه‌وره دوو بری خاتون زه‌مهه‌ریرن كه
شیوه‌نی
به‌ناوبانگی خاتون زه‌مهه‌ریر له مه‌رگی بریاني‌دا له ئاخرو ئۆخری
زستان كه
له‌گه‌ل هۆژه‌ی باو به‌فرو تۆفان یه‌ك ده‌گرێته‌وه یادهێنه‌ری
كاره‌ساتی مه‌رگی
براكانیه‌تی.
به پێی ره‌ویه‌تگه‌لی گۆران‌و كه‌لور زه‌وی له 18ی به‌هاری
كوردیدا به بۆنه‌ی
هاتنه‌وه‌ی كوری سه‌یان نه‌فه‌سی تازه ده‌كاته‌وه كه پێی ده‌لێن
زه‌وی نه‌فه‌س
ده‌كێشێ :
له 18ی وه‌هار زه‌وی ده‌ن نه‌فه‌س مه‌ل‌و مورو مار ده‌رچوو له
قه‌فه‌س
په‌نجه‌رۆ : له سێهومی مانگی ره‌شه‌مه‌وه تاكوو حه‌وتمی ئه‌م
مانگه یانێ له
كۆتیی دووهه‌مین مانگی به‌هاری كوردیدا خه‌لكی ناوچه‌كانی كرمانشان
به‌تیبه‌ت
ئیلات‌و عه‌شیه‌ری ناوچه «په‌نجه‌وتار» ئه‌كه‌ن. له ئه‌سلدا به
په‌نج رۆژی
دزراوه (مُسترقه) ناسراوه، تار به مانی تاریك‌و شۆمه كه به پێی
نه‌ریتی
كۆن‌و پشتاو پشت ئه‌م په‌نج رۆژه به نه‌خس ئه‌زانن. هه‌ر بۆیه بۆ
له‌ناو بردنی
شۆمی نه‌گبه‌تی ئه‌م په‌نج رۆژه ئارده‌شێله‌و هه‌ویر دروست
ئه‌كه‌ن‌و به په‌نج
ئه‌نگوستی ده‌ست ئه‌كه‌نه ناو هه‌ویره‌كه‌و به‌ناو چاوی گاوو
مانگا‌و دیتر
ئاژه‌له‌كانیان ئه‌كێشن یان دیره‌یێك به ناوچاویانه‌وه به
هه‌ویر دروست ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها به‌سه‌ر پشتی دیتن مه‌رو مالآتاو هه‌روه‌ها سه‌ر درگا
ناو ره‌شمل
په‌نجه‌وتار ئه‌كێشن. له‌م په‌نج رۆژه‌دا كه‌متر ئه‌رك‌و فه‌رمانی
ماص‌و ژیانیان
به‌جێئه‌هێنن. برویان ویه ئه‌م په‌نج رۆژه خوێ‌و ساز‌و ئوجاقیان به
عینوانی
(باوانی) به جه‌هیزیه بۆ حه‌زره‌تی فاتمه ناردووه.
برێكي‌تر له داب‌و نهریتگهلی ره‌مزاوي‌تر وه‌كوو سێشه‌ش،
حه‌ره‌گه‌وه،
ئاومه‌وه‌ر، شه‌وگاهۆل، شه‌ل‌و شێخانی بزن قوتگه‌ی جمه‌یل به‌رێوه
ده‌چێ كه له‌م
وتاره ناگونجێ.
كه‌لاوه : له‌نێو خێلی ئاژه‌لداران‌و عه‌شیری كرمانشان‌و ده‌ورو
پشت برویان
ویه كه له هه‌ژده‌هه‌می به‌هاری كوردی یان به بروی برێكي‌تر دوی
جێژنی
نه‌ورۆز بیێكی گه‌رم ده‌شنێته‌وه كه مژده‌ی هاتنی به‌هار ئه‌دات
بۆ ئه‌و خێلآنه‌و
به‌تیبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی كه دخص‌و دان‌و كاو گییان كۆتیی پێهاتووه
مژده‌ی
خۆشي‌و شادیه. بۆ وێنه له شێعری تیبه‌ت به كه‌له‌وه‌یش‌دا ئه‌و
خۆشیه نیشان
دراوه :
كه‌له‌وا هه‌لكرد له بهه‌شیه‌وه وبدیه‌یه‌وه خاك نه‌جه‌ف
ده‌یشته‌وه
وه‌فر بووه رو له‌سه‌ر نساران برینه وه چه‌و باوگه‌كه‌ی
جووه‌داران
كه‌له‌باشی سواران گو وچه‌و باوگه‌كه‌ی جووه‌داران
خوله‌ناودێی : له‌نێوان گیلانیه‌كان‌و هه‌روه‌ها له كۆندا له
زۆریه‌ك له
ناوچه‌كانی كوردوستان به‌تیبه‌ت ناوچه‌ی تیله‌كۆی سه‌قز له
سه‌ره‌تی سلدا
كۆران‌و لاوانی دێ له‌نێو خۆیانا یه‌كێك هه‌لده‌بژێرن‌و جل‌و
به‌رگی تازه‌ی
ژنانه ئه‌كه‌نه به‌ری. پاشان ده‌م‌و چاوی به ره‌نگی ره‌ش‌و سوور
ده‌رازێننه‌وه‌و
ماص به مل له‌گه‌ل خۆیان ده‌یانگێراو به شێوه‌یێكی گلتاوی
كرده‌وه‌رێكی له
خۆی نیشان ئه‌دا كه ده‌بووه هۆی خۆشي‌و شادي‌و كۆر‌و
كۆبوونه‌وه‌كان كه ئه‌م
نه‌ریته تاكوو چه‌ند سلی پێش باوی هه‌بووه. خوله‌ناودێی رووی له
هه‌ر ملێ
بكداریه به فلی چاك ده‌زانراو هه‌روه‌ها پێشكه‌شي‌و خه‌لآتی
وه‌رده‌گرت، له
كرده‌وه‌كانی گلتاوی خوله‌ناودێی ئه‌وه بوو كه به جه‌فه‌نگه‌وه
خۆی به پیاوی
یان به كورانی ئه‌و مله‌ی كه لێی ده‌چوو نزیك ده‌كرده‌وه‌و یان
ئه‌وه‌ی كه
ده‌چووه سه‌ر خوانچه‌و سفره‌ی ئه‌و مله‌و به شێوه‌یێكی
سه‌رسورێنه‌ر ده‌ستی ئه‌دیه
خواردن‌و خواردنه‌وه به‌جۆرێ كه كه‌سه‌كانی ده‌ورو پشتی پێی
پێده‌كه‌ني‌و خوشیان
راده‌بوارد. ئه‌م بووكه نێرینه جاری وابووه شه‌وان تا به‌یانی مل
به ماص‌و
گوند‌و ئاویی ده‌گه‌را.
جێژنی پیری شالیار :جێژنێكی گه‌ره‌كي‌یه‌و هه‌ر سل له‌وێدا، خه‌لكی
گوند‌و
ده‌وروبه‌ری هه‌ورامان كۆده‌بنه‌وه‌و قورباني‌و زكرو هه‌لپه‌ركێ
ساز ده‌كه‌ن‌و
هه‌روه‌ها جێژن‌موباره‌كی له یه‌ك ده‌كه‌ن‌و له‌و رۆژه‌شدا
نه‌خۆش‌و شێته‌كان
ده‌به‌نه سه‌ر گومه‌زی پیری شالیارو به ده‌وریا ده‌یگێرن‌و داوی
چاك‌بوونه‌وه‌یان لێ ده‌كه‌ن‌و بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژ له‌وێدا
ریان‌ده‌گرن.
هه‌ركه‌سێك به نیازی چوونه سه‌ر پیری شالیار بچێ ده‌بێ له‌گه‌ل
خۆی دیاریێك یان
نیازێك به ناوی نه‌زری پیری شالیار ببات له مه‌جلیس‌و كۆری زكرو
پرانه‌وه‌دا
ژن‌و پیاو به‌جیا كۆده‌بنه‌وه.
جێژنی كه‌پره‌شینكه : جێژنی «سیكوت» یان كه‌پره‌شینكه كه به جێژنی
كه‌پره‌سه‌وزه
ناوبانگی هه‌یه، جێژنی جووله‌كه‌كان بووه. هه‌ر سل له
پانزده‌هه‌می مانگی
«تیشێر» به‌رێوه‌ده‌چوو، به جۆرێك كه هه‌ر بنه‌مله‌یێك كه پرێكی
له دار‌و چێو‌و
هه‌لآش ساز ده‌كردو میوه‌ی ره‌نگاوره‌نگی پیا هه‌لده‌واسی پاش
ته‌واوبوونی
جێژنه‌كه ئه‌و میوانه ده‌خوران. سه‌رجه‌م ئه‌م جێژنی هه‌شت رۆژی
درێژه‌ی هه‌بووه.
هه‌موو خێص‌و كه‌س‌و كار ده‌چوونه ده‌رێو له‌ول له‌بن ئه‌و
كه‌پرانه‌ی كه سازیان
ده‌كرد گۆوه‌ندي‌و خۆشي‌و هه‌لپه‌ركێشیان ساز ده‌كردو راز‌و نیازی
ئیینیشیان
به‌جێده‌هێنا. له‌و جێژنه‌دا هه‌بوونی شه‌راب‌و هێلكه‌و خوێ‌و نان
زۆری
پێویست‌و پیرۆز زاندراوه‌و هه‌روه‌ها چێشتیان ساز ده‌كرد. هه‌بوونی
داری بي‌و
داری خورماو داری مێوو تورنج‌و لیمۆ زۆر پیرۆز ئه‌ژمێردرێو هه‌ر
رۆژێك له‌و
جێژنه‌دا به‌شێك له ته‌وراتی پیرۆز ده‌خوێندریه‌وه. له گۆرانی
كوردیدا ناوی
كه‌پره‌شینكه هاتووه :
كه‌پره‌شینكه‌ی مووسیی كه‌پرێكی ته‌رو تیزه پیره‌ژنی سێ‌جار سی سل
... وه‌ك بنه دیزه
ئه‌و جێژنه بنه‌ماو ریشه‌ی له كشت‌و كاص‌دیه. له‌م هه‌شت رۆژه‌دا
له ژێر
سێبه‌ری ئه‌و كه‌پرانه ده‌نووستن‌و هه‌روه‌ها یادهێنه‌ری ئه‌و
كاته‌یه كه ئه‌جدادی
جووله‌كه‌كان له كاتی ده‌رچوون له شاری میسردا له ژێر كه‌پرگه‌لێ
كه بۆ خۆیان
ساز كردبوو ده‌ژیان، له رۆژی هه‌شتمی ئه‌م جێژنه‌دا دۆعی تیبه‌تی
باران
ده‌خوێندرێ.
جێژنی فه‌تیره : له جێژنه‌كاني‌تری جووله‌كه‌كان بووه كه به جێژنی
«په‌سح»
ناوبانگی هه‌بووه‌و له پانزده‌ی مانگی «نیسان» به ماوه‌ی حه‌وت
شه‌وو رۆژ به
یادی رزگاری قه‌ومی به‌نی ئیسرائیل له میسردا به‌رێوه‌ده‌چێ.
له شه‌وی ئه‌وه‌لی جێژنه‌كا نانی فه‌تیره‌و هه‌روه‌ها
سه‌وزه‌گه‌لی تاص‌و گۆشت
ده‌خۆن‌و به داب‌و نه‌ریتێكی جوانه‌وه ئه‌و جێژنه
به‌رێوه‌ده‌به‌ن، وه‌كوو خوێندنی
دۆعی پیرۆز له به‌شه‌كانی ته‌ورات‌و خواردنی سه‌وزه‌و كه‌له‌رم‌و
كاهۆو هه‌روه‌ها
دروست كردنی نانی فه‌تیره‌و ... .