حه‌سه‌ن شافێعی
پرسێار:
تکاییه خۆتان بۆ مالپه‌ری
چلچه‌مه بناسینه؟
من ناوم
حه‌سه‌ن شافێعی یه خه‌ڵکی سه‌قزم.سه‌ره‌تای ساڵی 1955 له شاری بانه له دایک
بووم.هه‌تا پۆلی دووهه‌می ناوه‌ندی له بانه بووم.پاشان به هۆی نه‌خۆشینی باوکم
گه‌ڕانیه‌وه بو سه‌قز،کوتایی خوێندنم له سه‌قز و بیجاڕ بوو.
پرسێار: چ
پێناسهیهکتانسهبارهتبهشیعرههیه؟
پێناسه
من بۆ شێعر
هه‌ر ئه‌و ناسنامه‌یه که شێعربۆ خۆی هه‌یه‌تی.شێعڕ یا هۆنراوه وه‌ک هه‌موو
بابه‌تیكی هونه‌ری تر تاریفی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه.
مانای
دامه‌زراندنی په‌یامێکه له سه‌ر بناغه‌ی کێش و مه‌عنا و مۆسیقا.
پرسێار: ئاستی شیعر‌و شاعیریله
سه‌قزدا له چ قۆناغیکدایه؟
وه‌کوو زۆر
جار بیستوومانه ده‌ڵین هه‌رچی کورده شاعیره،یان ده‌نگ خۆشه،به‌گشتی هه
ستیارن-ئه‌مه تاڕاده‌یه‌کی زۆر ڕاسته و ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ هه‌ل و مه‌رجی تایبه‌تی
کوردستان-کورد به درێژایی مێژو ئاشق بووه و ئاشقی چیا‌و سه‌ربه‌ستی و یارو وسروشت و
هتد... ئه‌مانه‌ش هه‌ست پاراو ده‌که‌ن هۆنه‌ر وهۆزان په‌روه‌رده ئه‌که‌ن و له‌م
پڕۆسه‌دا، سه‌قز وه‌ک به‌شیک له‌م خاکه ئاشقه دڵدار و هه‌ستیاری زۆری لی
هه‌ڵکه‌وتووه.و هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه به بنه‌مای په‌روه‌رده بوونی شاعیرانی هه‌ست
ناسك و شوڕشگێر و نیشتمان په‌روه‌ر وه‌کوو مه‌جدی،غه‌رقی،ضیائی، شیدای
کوردستان(مه‌لا سه‌ی ڕه‌شید)،ئاواره(مه‌لا ڕه‌حمان)،شێخ نافێعی مه‌زهه‌ر، ڕه‌سولی
شیرازی، عه‌تا فه‌ره‌جی، ره‌حیم لوقمانی، مه‌لا غه‌فووری ده‌باغی، ئێحسان
ئه‌خه‌وان، فاتێح محه‌ممه‌دی،عومه‌ر فارووقی،حامید شافێعی، گولی ته‌مه‌ن کورتی
باغی شاعیران ژیلا حوسێنی، وه...بوونی ئه‌م
به‌ڕێزانه و زۆری دیکه که له‌وانه‌یه من ناویان له بیرم چووبیت(داوای لیبوردن)بووه
به‌هۆی ئه‌وه‌ی که شیعر به گشتی له سه‌قز له ئاستیکی باڵادایه و زۆر به‌ڵگی
هه‌ن بۆ سه‌لماندنی ئه‌م وته‌یه و من سه‌قز له جێگایه‌کی زۆر تایبه‌تیدا ده‌بینم
وپله‌یه‌کی زۆر باشی هه‌یه له گۆڕه‌پانی شیعر و هۆنراوه‌دا له کوردستان.
پرسیار:شێعری هه‌لوه‌دا یه‌کێک له‌و شێعرانه‌ی جه‌نابتانه که
دهنگدانهوهێکی زۆری له کۆمه‌لگای کورده‌وارییدا هه‌ییه به‌تایبه‌ت که کاک ناسر
ره‌زای کردویه‌تی به گۆرانی په‌یامی ئه‌و شێعره
به‌سۆزو ناسکه چییه؟
شیعری
ههلۆهدا یان تاسه‌بار له سالئ 1992دا له شاری تۆره‌نتۆی کانادا،تازه ساڵێک بوو
هاتبوومه کانادا شه‌وێکی هاوین بوو ته‌نیا له هۆڵی ماڵه‌که‌مدا دانیشتبووم،زۆر
دڵته‌نگ بووم و بیرم له زۆر شت ده‌کرده‌وه.بۆ وا بوو،بۆوا چوو بۆ وامان لئ هات و
زۆر دڵته‌نگی کوردستان بووم.
هاوڕیی
خۆشه‌ویستم کاک ناسری ڕه‌زازی له ماڵی ئیمه بوو، چاوی به‌و شیعره که‌وت
و پێی خۆش
بوو منیش به شانازییه‌و، پێشکه‌شم کرد و بوو به‌و گۆرانییه‌ی که ئیسته خه‌ڵک
زۆریان پێ خۆشه.دیاره کاک ناسر زۆر ئاهه‌نگێ خۆشی
له‌سه‌ر داناوه و زۆر به سۆز چڕیویه‌تی و
من لێره‌وه دیسان سپاسی لی ده‌که‌م.به‌ڵام به داخه‌وه هه‌رچی سه‌یری شاشه‌ی
ته‌له‌فزێۆنه کوردییه‌کان ده‌که‌م ناوی شاعیره که نووسراه حه‌سه‌ن شه‌بانی،به داخه‌وه نازانم ئه‌م نا به‌ر
پرسیارییه له ئه‌ستۆی کێیه؟
شیعر و
هۆنراوهشیلهی
هه‌ستی هۆنه‌ره و ده‌بیته گۆرانی و گۆرانی بێژیش کاتیك که ده‌یچڕێ له راستیدا ئه‌و
هه‌سته ده‌گویزیته‌وه بو ده‌روون و هه‌ناوی بیسه‌ران.که وابوو ئه‌وڕو که بازاری
کلیپ گه‌رمه و ستران بێژ هه‌روه‌ک جاری جاران ڕوڵی سه‌ره‌کی هه‌یه ده‌بێ ئاوڕێکیش له‌وکه‌سه‌ی که
شیعره‌که‌ی وتوه و ئه‌وه‌ی ئاوازی بۆ داناوه،بدرێته‌وه و هه‌ڵه‌ی وا گوره ڕوو
نه‌دات.
هه‌روه‌ها
من له شیعره‌که‌دا گوتوومه:
وا
په‌ڕیوه‌ی بێ په‌ڕ و پۆی هه‌نده‌رانم داخه‌که‌م
هه‌رچی ده‌ڕوانم ده‌بینم دووره،دووره ژوانه‌که‌م
نه دووره جێ
ژوانهکم.
کۆچهررێکم
هه‌ڵ گری سه‌ر وا له پێناوی وڵات
ئه‌و مه‌له‌م ئاکامی کۆچم(دیمه‌وه)هێلانه‌که‌م
نه‌ک :
(ده‌چمه‌وه)هێلانه‌که‌م
دیاره
ئه‌وانه‌ی کاریان به شیعره له‌م ووته‌ی من باش تێ ده‌گه‌ن.ئه‌مانه‌م
بۆ ئه‌وه‌ی
باس کرد که به‌س ڕوون کردنه‌وه‌یه‌ک بێت و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کان له کوردستان برێک
زیاتر به‌رپرسیار بن.شیعری هه‌ڵوه‌دا یا تاسهبارههڵقوڵاوی ناخێکی بریندار و پڕ
له تاسه بوو.زۆر جار من گوتوومه:مامۆستا هێمن تا به‌غداد چوو،شاکاری ناڵه‌ی جودایی
له دایک بوو،ئه‌گه‌ره وه‌ک ئه‌وڕۆی ئیمه سێ به‌ژ دوور بکهوتایهتهو دا خۆ
چی،.......
منیش سپاسی
ئیۆهی خۆشه‌ویست ئه‌که‌م و پیرۆز بایی ئه‌م ما ڵپهره جوانه‌تان
لێ ده‌که‌م
و هیوادارم له بواری ناساندنی فه‌رهه‌نگ و که‌لتووری کوردستان و به تایبه‌ت شاری
سه‌قز سه‌رکه‌وتوو بن و دیسانیش ده‌ست خۆشیتان لێ ده‌که‌م.
ئه‌وه‌ش
بڵێم که ناوی ماڵپه‌ڕه‌که‌تان ناوێکی
سه
رنج ڕاکێشه و پڕ
به پێستی
ماڵپه‌ڕه‌که‌یه و هیوا دارم ئه‌و دڵسۆزانه‌ی وا بابه‌تی سه‌قزیان له
لایه،هاوکاری ماڵپه یڕچلچهمه بکه‌ن و سه‌قز زیاتر بناسێنن.
به هه‌ر حاڵ
دیسانیش سپاستان ده‌که‌م و داوای سه‌رکه‌وتن و هیوای ڕۆژ به ڕۆژ ڕازاوه‌تر بوونی
ئه‌م باخه جوانه‌تان.
هه‌ر خۆشیتان:حه‌سه‌ن شافیعی
ئوتاوا خه‌رمانانی2006