كۆبهندێك له وته به تامهكانی تاراوگه
40Cheme.com
پێشه كی :
ئامانج له كۆكردنه وه و نووسینه وه ی ئه م بیره وه ری یانه كه هه ر كام له سووچێكدا
ڕووی داوه ، ڕزگار كردنی قۆناغێكی زۆر تایبه ته له تیاچوون و هه ر وهها یارمه تی
به
باشتر ناساندنی باری نائاسایی ژیانی په نابه ران كه له كۆتایی حه فتاكانه وه ڕوویان
كرده هه نده ران به هۆی باری ئاڵۆزی وڵاته كه ی خۆیان، ژیانی هه نده رانیان هه ڵ
بژارد.
دیاره بۆ خۆ ڕێ خستن له گه ڵ هه ل و مه رجی تایبه تی ژیانی تاراوگه ، په نابه ر هه
وڵی داوه تا به هه ر شێوه كه ده توانی فێری زمان و ئاخاوتنی وڵاتی نوێ بێت و خۆی له
گه
ڵ داب و نه ریتی نوێ دا بگونجێنی .
هه ر له سه ره تاوه كه ده چێته فێرگه ی فێر بوونی زمان ، پێداویستی یه كانی ژیان
هانی ده دات كه به زمانی نوی قسه بكات .
له به كار هێنانی زمانی تازه دا گه لێك جار كاره ساتی زۆر سه یر ڕووی داوه كه وه
كوو نوكته باسی لێ كراوه و ئه وانه ی كه بیستوویانه بۆ ماوه یه ك پێ كه نیون و خه مه
كانیان شه ن كردووه به ڵام ، پاش ماوه یه ك له بیریان چووه ته وه و ئه و قسه خۆشه ش
به داخه وه فه رامۆش كراوه.
من وام به باش زانی كه قۆڵی لێ هه ڵماڵم و له هه ر سووچ و كه نارێك ئه و وته خۆشانه
كۆ بكه مه وه و وه ك نامیلكه یه ك بیخه مه به ر چاوی خوێنه ران.
پێم وایه ئه م كاره وه كوو ئه ركێك پێش چاوی نه وه كانی داهاتوومان ڕوون ده كاته وه
له بواری لێكۆڵینه وه تایبه ته كانی ژیانی په نابه ران له هه مووكه رتێك دا و هه ر
وه هاده بێته هۆی بزه و پێكه نین و شادی ئه و خۆشه ویستانه ی وا باری ناله باری ژیانی
ئه سته می ئه م سه رده مه ، ته نگی پێ هه ڵ چنیون.
به و هیوایه كه ئه و خۆشه ویستانه ی وا له هه ر شوێنێكی هه نده ران هه ر نوكته یه
كی خۆشی له م بابه ته یان له دهست دایه بۆمانی بنێرن تا ئه م به شه ی پێ ده وڵه مه ند
تر
بكه ین.
به هیوای كاتیكی خۆش بۆ هه موو خۆشه ویستان
براتان : حه سه ن شافێعی
ئۆتاوا - كانادا ڕێكه وتی ١٢ ی ڕێبه ندانی٢٧٠٧
فێبرواری ٢٠٠٨