|
یه‌کێک له‌و ئیشانه‌ی که بڕێک په‌نابه‌ری پێوه سه‌رقاڵه ، ئیشی بردنی پیزا بۆ مالانه شه‌وێکیان براده‌رێک دوو دانه پیزای پێ ده‌بێت که بیبات بۆ نهۆمی 10 له عه‌ماره‌تێک دا له شاری ئۆتاوا. کاتێک که ده‌گاته داڵانه‌که‌ی نهۆمی یه‌که‌م، له‌گه‌ڵ کابرایه‌ک دا که دانیشتووی ئه‌و شوێنه‌یه ، پێکه‌وه ده‌چنه ناو ئاسانسۆره‌که. ده‌رگای ئاسانسۆره‌که که داده‌خری ، بۆنی پیزا بڵاو ده‌بێته‌وه. کابرای ناو ئاسانسۆره‌که‌ش که دیاره برسییه‌تی بۆنه‌که‌ی پێ خۆش ده‌بێت و به ئینگلیسی پێی ده‌ڵێ : Mmmmmmmmmmmm Smell’s Good. واته بۆنه‌که‌ی خۆشه. براده‌ری پیزاش وه‌ڵام ده‌داته‌وه: Sir. This is not Small. It is Medium |