له‌ساڵه‌کانی 90 دا له ئۆستراڵیا گۆشتی مه‌ڕ هه‌رزان
ده‌بێت و به وته‌ی هاوڕێی یه‌کمان
که له‌وێ ده‌ژی ، کیلۆی له به‌ینی 2 تا 3 دۆلار دا ده‌بێت.
به‌ڵام به سه‌ر ئه‌و نرخه هه‌رزانه‌ش دا ، زۆر جار په‌نابه‌ره‌کان به 2 یان 3
مال یه‌کیان
ده‌گرت و ده‌چوون بۆ فارم واته مه‌زرا بۆ کڕینی مه‌ڕێکی ساغ به نرخێکێ که‌متر له
بازاڕ.
ڕۆژێکیان براده‌رێکی فارس و براده‌رێکی کورد که هاوسێ و جیرانی یه‌کترن به‌ڵێن
ده‌ده‌ن که پێکه‌وه بچن بۆ مه‌زرا بۆ کڕینی مه‌ڕێکی ساغ بۆ هه‌ر دوو لایان.
پاشان بیر له‌وه ده‌که‌نه‌وه که له‌وێ چۆن به ئینگلیسی کابرا حاڵی که‌ن که
به‌شه‌کانیان
بۆ جیا بکاته‌وه.
براده‌ره فارسه‌که سه‌یری قامووسی ئینگلیسی – فارسی ده‌کات و به گومانی خۆی
مانای : ( جدا شدن یا جدا کردن) ده‌دۆزێته‌وه و زۆر به له خۆڕابینی یه‌وه
ده‌چێته
پێش و به کابرای مه‌زرادار ده‌ڵێ:
Can You Give Me One Sheep and Divorce it in half
واته: ده‌توانی مه‌ڕێک بده‌ی به من و له ناوه‌ڕاسته‌وه ته‌ڵاقی بده‌ی؟
دیاره مه‌به‌ستی جیاکردنه‌وه‌ی مه‌ڕه‌که بووه به دوو به‌ش به‌ڵام به‌م شێوه
ده‌ری بڕی