|
له سه‌ره‌تای ساڵه‌کانی 90 دا له وڵاتی کانادا له پارێزگای ئۆنتاریۆ ، و له شاری ئۆتاوا ، کالێجێکی به ناو بانگی لێ یه که له‌وێ ئه‌و په‌نابه‌رانه وا تازه هاتبوونه ئه‌وێ جه‌ماعه‌تێکیان ده‌چوون بۆ ئه‌م کالێجه بۆ خوێندن و فێر بوونی زمانی ئینگلیسی وه‌کوو زمانی دووهه‌م. به‌م پڕۆگرامه ده‌ڵێن: E S Lواته ئینگلیسی وه‌کوو زمانی دووهه‌م. ڕۆژێک له سه‌ره‌تای ده‌ست پێ کردنی ئه‌م که‌لاسه جه‌ماعه‌تێ کوردیشی تێدا ده‌بێت. له به‌ر ئه‌وه‌ی که کورده‌کان یه‌ک ده‌ناسن بۆ ئه‌وه‌ی غه‌ریبی نه‌که‌ن ، ڕۆژی یه‌که‌م ، چوار نه‌فه‌ر کورد له ڕیزی پێشه‌وه ، له ته‌نیشتی یه‌کتردا دا ده‌نیشن. پاش ماوه‌یه‌ک ، مامۆستای پۆله‌که دێته ژووره‌وه و دوای سه‌یر کردنی که‌لاسه‌که خۆی ده‌ناسێنێ و به‌خێر هاتنی هه‌موویان ده‌کات . دواجار داوا ده‌کات له خوێنه‌ره‌کان که به ته‌رتیب یه‌که یه‌که خۆیان بناسێنن. جا له ڕیزی یه‌که‌مه‌وه و له پێشه‌وه که ئه‌و برا کوردانه دانیشتوون پێدا دێت. ناوت چی یه؟ خه‌ڵکی کام وڵاتی؟ What is your name? where are you from? یه‌که‌م کورد جواب ده‌داته‌وه: My name is ……. And I am from Kurdistan part of Iran. واته ناوم ئه‌وه‌یه و خه‌ڵکی کوردستانم به‌شی ئێران. نه‌فه‌ری دووهه‌م: My name is …… and I am from Kurdistan part of Iraq. ناوم ئه‌مه‌یه و خه‌ڵکی کوردستانم به‌شی ئێراق نه‌فه‌ری سێهه‌م: My Name Is …. And I am from Kurdistan part of Turkey. ناوم ئه‌مه‌یه و خه‌ڵکی کوردستانم به‌شی تورکیه. نه‌فه‌ری چواره‌م: My Name Is …… and I am from Kurdistan part of Syria. ناوم ئه‌مه‌یه و خه‌ڵکی کوردستانم به‌شی سوریه. نه‌فه‌ری پێنجه‌م: My Name Is Ahmad. I am from Kurdistan part. of Somali واته من ناوم ئه‌حمه‌ده و خه‌ڵکی کوردستانم به‌شی سۆمالی |