له فێرگه‌ی زمانی ئینگلیسی
له شارێکی کانادا ، چه‌ند کوردێکی تێدا ده‌بێت که ده‌چن بۆئه‌م فێرگه
تا بتوانن به‌شی خۆیان زمان فێر بن و ده‌ست که‌ن به کارێک بۆ خۆیان.
دیاره له پۆلی زمان دا له گرامێر یان ده‌ستووری زمانه‌وه ده‌ست پێ ده‌که‌ن و
به‌ره‌و نووسین و
خوێندنه‌وه بابه‌ته‌کانی تریش ده‌چن. ماوه‌یه‌ک ده‌گوزه‌رێ و هه‌موو ڕۆژێک ئه‌و
خوێند کارانه
به دڵێکی خۆش و پڕ له هیوا ده‌چن بۆ فێرگه‌ی زمان.
ڕۆژێک، چه‌ند دانه له‌و کوردانه له کاتی پشوو دان دا ده‌چنه حه‌وشه‌ی فێرگه و
بۆ خۆیان ده‌ست
ده‌که‌ن به قسه کردن.
خوشکێکی کورد که دیاره له‌و وه‌زعه زۆر هیلاک بووه و به ده‌ست گرامێره‌وه
گیری خواردووه
وه‌کوو گله‌یی و ده‌ربڕینی ڕای خۆی سه‌باره‌ت به زمانی تازه، ڕوو ده‌کاته
براده‌رێکی کۆرد و
پێی ده‌ڵێ:
ئه‌رێ فڵانه که‌س ده‌زانی زمانی خۆمان زۆر ئاسان تر و باش تره له‌م زمانی
ئینگلیسی یه ؟
ئه‌و براده‌ره‌ش به سه‌رسووڕمانه‌وه لێی ده‌پرسێ: چۆن؟
ئه‌و باجی یه‌ش وه‌ڵام ده‌داته‌وه : به‌ز نی یه زمانی خۆمان ئه‌م فێعل و فاعێل و
له‌م جۆره شتانه‌ی
هه‌ر تێدا نی یه. بۆ خۆمان ئاوا به ئاسانی قسه‌ی پێ ده‌که‌ین