|
له کۆتایی ساڵی 91 بوو که من حه‌سه‌نی شافێعی، له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌م دا گه یشتمه شاری تۆرنتۆی کانادا. ماوه‌ی چه‌ند حه‌وته‌یه‌ک بوو که له‌وێ ده‌ژیاین. له نهۆمی 15 ی ساختمانێک دا بووین . 3 دانه فێرگه له ده‌ور و به‌ری ماڵه‌که‌مان دا بوو و هه‌روه‌ها 2 بازاڕۆکه ش بۆ شت و مه‌ک کڕین له په‌نای یه‌ک له‌م بازاڕۆکانه دا دوکانێکی گه‌وره‌ی لێ بوو به ناوی ڕاجرز. ئه‌م دوکانه تایبه‌ت بوو به فرۆشتن و به تایبه‌ت به کرێ گرتنی فیلمی سینه‌مایی و هه‌روه‌ها ڤیدیۆ و به‌شی بابه‌تی منداڵان. ئێواره‌یه‌ک من و خێزانم له‌و بازاڕۆکه بووین بڕێک که‌ل و په‌ل مان کڕیبوو هه‌روا سه‌رێکمان دا له‌و دوکانی فیلم و ڤیدیۆش. سه‌یرمان کرد وا خه‌ڵک له‌وێ ده‌گه‌ڕان و بۆ خۆیان فیلم و شتی وایان هه‌ڵ ده‌گرت و ده‌چوونه به‌ر مێزی مشته‌ری و له‌وێ پاره‌که‌یان ده‌دا و فیلمه‌کانیان به کرێ وه‌ر ده‌گرت. ئێمه‌ش چه‌ند دانه فیلم مان هه‌ڵ گرت و کاتێک له ڕیز دا بووین و نۆبه‌مان هات ، ئه‌و ئافره‌ته که به‌رپرس بوو داوای کارتی ئه‌ندامه‌تی لێ کردین. ئێمه‌ش نه‌مان بوو. داوای ڤیزایان لێ کردین تا بمان که‌ن به ئه‌ندام و ئه‌و سا بتوانین به که‌یفی خۆمان فیلم کرێ بکه‌ین. منیش گوتم که ڤیزام هه‌یه به‌ڵام له ماڵه ده‌بێ بچم بی هێنم. هه‌ڵاتم بۆ ماڵه‌وه و ئه‌و ڤیزایانه که UN واته مافی مرۆڤ له تورکیه پێی دابووین هه‌ڵم گرت و بردم دیسان تا نۆبه‌مان هات. ئه‌مجار زۆر به تێ ڕادوویی خستمه سه‌ر مێزه‌که و گوتم : فه‌رموو ئه‌مه‌ش ڤیزا. کچه‌که زه‌رده‌یه‌ک گرتی به‌ڵام هێشتا هه‌ر به ڕێزه‌وه که من ناڕه‌حه‌ت نه‌بم گووتی : ئه‌مانه ڤیزای هات و چووه من ڤیزای بانک یان کارتی ئێعتیباریم پێویسته. مشته‌ری یه‌کانیش له‌و لاوه چاوه‌ڕێ بوون که من خه‌لاسم بێت. منیش نه‌مده‌زانی که ڤیزا نه‌وعی تریشی هه‌یه ، چون تازه کووره بووم و تازه له تورکیه وه هاتبووم هه‌ر ئه‌و ڤیزام ده‌ناسی. بۆیه به هێواشی سه‌رم داخست و هاتمه ده‌ره‌وه. گه‌ردنی ئه‌وانه‌شم ئازاد کرد وا پێم پێ که‌نیبوون . به‌ڵام دوا جار بۆم ده‌ر که‌وت که چۆنه. به هه‌ر حاڵ ئه‌مه‌م نووسی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خۆشه‌ویستانه وا وه‌ک من لێ یان قه‌وماوه به هۆی نه‌زانینی زمان ، نه‌ڵێن بۆ چی له سه‌ر خۆی شتی نه‌نووسیوه. |