براده‌رێکی په‌نابه‌ر له شارێکی پارێزگای ئۆنتاریۆ له کانادا ، دوکانی ده‌بێت.
دوکانه‌که‌ی پیزا
فرۆشی یه و بۆ خۆی سه‌رپه‌رشتی کار و باری دوکانه‌که‌ی ده‌کات واته مودیر یان
مه‌نیجێڕه.
ڕۆژێک ته‌له‌فونی دوکانه‌که‌ی باش ئیش ناکات و هه‌ر ئه‌مه ئه‌بێ به هۆی ئه‌وه
که هاوکارانی
خه‌به‌ری پێ بده‌ن که کاره‌ساتێکی وا قه‌وماوه.
ئه‌ویش ته‌شریف دێنێ بۆ دوکان و ته‌له‌فون ده‌کات بۆ: Bell Canada واته ئه‌و
کۆمپانیایه‌ی که
خاوه‌نی هێڵی ته‌له‌فونه‌که‌یه.
پاشان ده‌فه‌رمێ: my phone is not working.
واته ته‌له‌فونه‌که‌ی من ئیش ناکات. ئه‌و که‌سه‌ش که به‌رپرسی وڵام دانه‌وه یه
و هه‌روه‌ها له باری
تێکنیکی یه‌وه ده‌توانێ ڕێ نوێنی بکات لێی ده‌پرسێ :
What is the problem Sir? واته موشکیله‌که‌ت چی یه گه‌وره‌م؟
ئه‌م خۆشه‌ویسته‌ش له وڵامدا ده‌ڵێ:
One Grrrrrrrrrrrrrrrrrrrrrrrrrrrr and that’s it.
واته یه‌ک زه‌نگ لێ ده‌دات و دوای ئه‌وه هیچ.