40Cheme.0rg
|
دووربينی
تاكه به‌يت
زۆرن ئه‌و ره‌گ‌و ريشانه‌ی كه دره‌ختی هه‌ميشه سه‌رسه‌وزی فولكلوريان شين‌ودوورله خه‌زان راگرتوه، زۆرن ئه‌و‌كۆڵه‌كه‌وئه‌ستوونده‌كانه‌ی كه‌وا خێوه‌ت‌وهۆبه‌و ره شماڵی زمان‌و فه‌رهه‌نگی‌گه‌له‌كه‌مانيان له رمان‌وفه‌وتان پاراستوه ، به‌يت‌وباو لاوك وحه‌يران هه‌ڵبه‌ست‌وگۆرانی په‌ندومه‌ته‌ڵ گه‌مه‌وياری هه‌ركامه له‌رێ‌و‌شوێنی خۆي‌دا ده‌ورێکی کاریگه‌روبه‌رچاویان له خه‌باتی پاراستنی ره‌وای زمان وفه‌رهه‌نگ دا گێڕاوه‌و بوونه‌ته ئه‌كته‌ری شانۆی ژيان‌وهه‌ڵس‌وكه‌وتی دوێنێ وئه‌مڕۆ وسبه‌ينێی گه‌له‌كه‌مان. ئه‌مڕۆ هه‌ر هه‌موومان به هه‌ر بیروبۆچوونێکه‌وه‌وبه هه‌ر به‌هره‌وپله‌یه‌کی زانستی یه‌وه به‌دیتنی هه‌رکه‌ره‌سه‌یه‌کی مودێڕن وئه‌مڕۆیی بیر له‌وه‌ده‌که‌ینه‌وه؛ که ئه‌گه‌رکاتی خۆی ئه‌م که‌ره‌سانه له ناوچه‌که‌دا و له‌به‌رده‌ستی که‌سانی شاره‌زادا ببوایه‌تن ژیان وبه‌سه‌رهات وکێشه ده‌روونی وکۆماڵایه‌تیه‌کان و خه‌م وره‌نج ومه‌ینه‌ته‌کانی ئه‌وکاتی گه‌ڵه‌که‌مان به‌ئاسانی ئه‌توانی ببینین وله گه‌ڵ ئێستا‌و داهاتوومان دا به‌راوه‌ردێکی زانسیانه‌و توێژینه‌وه‌یانه‌یان له‌سه‌ر بکه‌ین. ئه‌م خواسته ره‌نگه یه‌کێک له حه‌زوئاواته‌کانی هه‌موو ئه‌وکه‌سانه بێت که ده‌یانه‌وێت لێکۆڵینه‌وه له هه‌ڵس وکه‌وته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و بابه‌ته فه‌رهه‌نگی وکولتووریه‌کان بکه‌ن ، بۆ گه‌یشتن به‌به‌شێک له‌و ئاواته به‌رزوپیرۆزانه ئه‌توانین له رێگه‌ی بابه‌ته فولکلۆریه‌کانه‌وه به دووربینێک به ناوی (دووربینی تاکه به‌یت) چاو له شێوه‌ی گوزه‌رانی رابردوانمان بکه‌ین و شرۆڤه‌ی بکه‌ین. وه‌ک له سه‌ره‌تاوه گوتم زۆرن ئه‌و کۆڵه‌کانه به‌ڵام له نێوان ئه‌و نيرگه‌وكاريته‌وكۆڵه‌كانه‌ی نێوماڵ وكۆشك وقه‌ڵای فولكلۆڕدا كۆڵه‌كه گه‌وره‌يه‌ك به ناوی ( تاكه به‌يت) قورسایی یه‌کی هه‌رمه‌زنی له دیوه‌خانی فه‌رهه‌نگ وکوولتووری کورده‌واری دا له ئه‌ستۆ گرتوه كه مخابن كه‌متر ئاوڕی لێدراوه‌ته‌وه يان ده توانم بڵێم هه‌ر باسي له سه‌رنه كراوه !! گه‌ر بمانه‌وێ لێكدانه‌وه وتاو وتوێ كردنمان له مه‌ڕ ئه‌رك وده‌وری كه‌ڵه پياوی (تاكه به يت) هه بێت ده بێ سه ره تا شوناس وناسينێكي ته واومان له سه ری هه بێت. تاكه به يت كه وه‌ك له ناوه‌كه‌يه‌وه دياره به مانای يه ك به‌يته كه له گه‌ڵ به‌يته‌كاني پاش وپێشی خۆی پێوه‌ندييه‌كی ئه‌وتۆيان نيه و به‌رهه‌می له نه‌کاو و وێنه‌ی ده‌قی رووداو و گوزارشتێکی نه‌زم پێدراو شێعرێکی هونه‌رهڕ و ناواخن پڕ که زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆریان له سه‌ر کێشی خۆماڵی و په‌نجه‌یی و پێنج بڕگه‌یی سازکراوه‌و هه‌ڵخراوه یان ده‌کرێ بڵێین دێکومنتێکی وێنه‌و وێژه‌یه که نموونه‌ی ئه‌م کاره له ئه‌ده‌بی دراوسێکاندا به‌رچاوه ئه‌وه‌ی که فارسه‌کان به "ته‌رانه" ناوی ده‌به‌ن له راستیدا بن ده‌ستی هه‌میشه حازر وبازری نه‌زم بێژانی نێو شایی و گۆڤه‌ندانه که ده‌کرێ مێژووی رووداوه خۆش وناخۆش وکاره‌ساته‌کانی سه‌ر جه‌سته‌ی گه‌له‌که‌مانی پێ پێناسه بکه‌ین و جوگرافیای له‌ت وکوت وخه‌باتی پڕهه‌ورازونشێو و مێژووی نووسراو ونه‌نووسراوی هه‌رمیلله‌تێکی پێ پێناسه بکه‌ی . زۆربه‌ی ئه‌م شێوه به‌یتانه ره‌نگه نه‌چنه نێوخانه‌ی شێعر یان هه‌ر شانرێکی دیکه‌ی هونه‌ریه‌وه به‌ڵام هه‌رمه‌موویان به‌ڵگه‌و دیکۆمێنتێکی راسته‌وخۆ و هه‌ڵقوڵاو وهه‌ڵبه‌ستراوی بێ ده‌ستکاری و فریوکارین و سیاسه‌تبازوده‌سه‌ڵاتساز، نین !! له لێکۆڵینه‌وه‌کاندا هه‌ر به‌یتێکی دووربینی تاکه‌به‌یت ده‌کرێ وه‌ک به‌ڵگه‌ی باوه‌ڕپێکراو پشتی پێ ببه‌ستی ! له به‌ر ئه‌وه‌ی له به‌رهه‌مه‌کاندا به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی تووناوتوونی رۆژگاریان به‌سه‌ردا هاتوه جێ په‌نجه‌ی راستی وبێ فڕوفێڵی دیاره و له هه‌موو چاخ وسه‌رده‌مێکدا به‌یتبێژان وخۆوێژان حازرن وده‌وری ئاسایی خۆیان ده‌بینن وه‌ک ئه‌مه که له ژیانی گوندنشینی دا سه‌رچاوه‌وی کانی و ئاوی نێوماڵان ناوه‌ندی کۆبوونه‌وه‌ی کچان و بیانوویه‌ک بۆ دیتن ودیداری دۆست ودڵدار بوه هه‌رزه‌کاری کورد ده‌ڵێ : (قه‌برم هه‌ڵکه‌نن له رێگه‌ی کانی با کچان بێن و پێ بنێنه بانی) هه‌ر ئه‌و هه‌رزه‌کارانه له ژیانی شارنشینی دا ده‌ڵێن : ( یان به ده‌رم که‌ن یان به دارستان یان به تابلۆکه‌ی به‌ر ده‌بیرستان) ئه‌وه‌یه له هه‌رکات وساتێکدا وێنه‌و دیمه‌نی دڵخوازی خۆیان تۆمارکردوه .. بۆ نموونه له ساڵه‌کانی 46 ، 47 هه‌تاوی له کاتی راپه‌ڕینه چه‌کداریه‌که‌ی "سمایل شه‌ریف زاده"و هه‌روه‌ها "مه‌لا ئاواره"دا ده‌سه‌ڵاه‌تی ئێران وساواک له ناوچه‌کانی سه‌قز وبانه‌وشوێنه‌کانی دیکه‌دا ده‌ستی دابوه کۆ کردنه‌وه‌ی هێزی ناوچه‌یی و کوردی نه‌فس نزمی ناو ده‌نووسی و ناوی نابوون "چریک" و وه‌دووی کوردانی خستبوون له ناوچه سنووریه‌کانی بانه‌دا ... هه‌ر ئه‌ونه که شۆڕشی سمایل شه‌رف زاده‌و هاوڕێکانی به‌شێوه‌ی کاتی کۆتایی پێ هات ئه‌و چریکانه‌شیان بێ کار کرد‌و وه‌ده‌ریان نان ، ئه‌وه بوو گۆرانی بێ‌ژان یان تاکه به‌یت بێ‌ژان به‌م به‌یته کورته ئه‌و رووداوه‌یان تۆمار کرد که ده‌ڵێن : (له دیوی بانه گه‌ڵا نه‌ماوه له بزنه رووته‌و چریک قه‌وماوه) -یان هه‌مووجارێک دوای وتوو وێژه‌کانی سه‌کردایه‌تی کوردان له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئه‌وکاتی عێراق که ده‌رنجامێکی ئه‌وتۆی لێنه‌ده‌که‌وته‌وه به خێرای ئه‌مه‌یان ئه‌وت : (به‌داخه‌وه به داخه‌وه مه‌لامسته‌فا به شاخه‌وه)
-له کاتێکدا فتوای کوشتنی نووسه‌رێک به ناو سه‌لمان روشدی له لایه‌ن ئایه‌توڵا خومه‌ینی یه‌وه ده‌رچوو ئه‌ویش به ناچاری ئێستایشی له گه‌ڵدا بێت ژیانی شێوه قاچاخی هه‌ڵبژاردوخۆی شارده‌وه تۆمارکه‌رانی به‌یت بێژ ئه‌و رووداوه‌یان به‌م شێوه تۆمار کرد:
هاتم له لای ئوینه‌چی که‌س نازانێ ده‌ڵێم چی ورده‌واڵه هه‌ڵده‌گرم له دووی ده‌بم به چه‌رچی ده‌وڵه‌تی ئێران بمبات به‌ره‌و "ئه‌وین" وحه‌پسی ده‌سبه‌رداری باڵای نیم بمکه‌ن به داروپه‌تی با له‌سه‌رتۆ قاچاخ بم هه‌ر وه‌کوو سه‌ڵمان روشدی
-دوای چه‌ند جار ئاواره‌بوونی خه‌ڵکی لێقه‌وماوی کوردستانی عێراق له سه‌رده‌می سه‌ددام دا هه‌رزه‌کاری کورد به‌م جۆره گوزارشت له ئاواره بوونی ژن ومناڵی کوردستانی بن ده‌ستی عێراق ده‌دا که ده‌ڵێن : (خوایه تۆ چیه‌که‌ی عێراق شه‌وێنی لای خۆمان پڕکه‌ی له کچه‌پێنجوێنی)
-وه‌ک مێژوو ده‌یگێڕێته‌وه گه‌لی کورد هه‌مووجارێک له لایه‌کی کوردستانه‌وه په‌ڕیوه‌ی دیوه‌که‌ی دیکه‌ی کوردستان بوون به‌شێوه‌یه‌ک هه‌رلایه‌کیان هه‌ل ومه‌رجی ئاوه‌دانی وئیش وکارو داهاتی باشتر بووبێت خه‌ڵک رووی تێکردوه جاری وابوه خه‌ڵک له عێراقه‌وه په‌ڕیوه‌ی ئێران بوون و زۆرجاریش کورد له کوردستانی ئێرانه‌وه چوه‌ته کوردستانی عێراق بۆ کارکردن ئه‌وه‌تا په‌ڕیوه‌ی و ده‌ربه‌ده‌ری کورد له‌م به‌یته‌دا ره‌نگی داوه‌ته‌وه که ده‌ڵێن : ( چوومه سلێمانی په‌ی کرێکاری هاتمه‌وه ئێران خه‌جاڵه‌ت باری سووتام وبرژام بووم به بریانی بوومه گه‌نم وجۆی ده‌وری سلێمانی(
-له ساڵه‌کانی 41 /42 ی هه‌تاویدا که له وڵاتی ئێران (ئیسلاحاتی عه‌رزی) هاته ئاراوه که به ده‌وری (محه‌ممه‌دی موسه‌دق)یش ناوی ده‌به‌ن وه‌رزێرانێک که له‌سه‌ر مووچه‌و مه‌زراکاندا کاریان ده‌کرد وپێیان ده‌گوتن (جووتبه‌نه) له دابه‌شکردنی زه‌وی وزاردا ناویان هاته‌وه‌و له لایه‌ن حکوومه‌تی ئه‌وکاته‌وه زه‌وییان پێ دان و به‌سه‌ریاندا دابه‌ش کرا، که‌سانێکیش که هه‌رهه‌مان کاریان ده‌کرد و بگره زیاتریش ره‌نجیان به شێوه‌ی یه‌ک به‌ش ودووبه‌ش نیوه‌یی ده‌کێشا ، به‌ڵام ناویان له‌و دابه‌شکردنه‌دا نه‌هاته‌وه پێیان ده‌گوتن (ره‌شایی) که نه‌زمبێژان یان دورشمگۆیان ئه‌و نابه‌راننبه‌ریه‌ی نێوان وه‌رزێرانیشیان تۆمار کرد‌و وتیان :
(بۆ پێشه‌وه جووت به‌ننه دنیا به‌تۆوه به‌ننه) (بێ بۆ دواوه ره‌شایی بووی به په‌ندی ئاوایی)
-له شه‌ڕه چه‌کداریه‌کانی ناوخۆدا هه‌ر ناوچه‌یه‌ک که‌سانێکی تێدا په‌یدا ده‌بوون که ده‌ست وتفه‌نگ وبوێرییان ده‌بوه وێردی سه‌رزاری خه‌ڵک ، که گۆرانی بێ‌ژان له هه‌ر ده‌ڤه‌رێکدا ئه‌و که‌سانه‌یان به‌رجه‌سته ده‌کرده‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن : (هه‌ناری گوڵ هه‌ناری هه‌ناری دانه دانه سه‌ره‌رێگه‌ت لێ ده‌گرم وه‌ک حه‌مه‌تاڵی بانه هه‌ناری گوڵ هه‌ناری هه‌ناری دانه قرمز ده‌گرم چه‌می ره‌قه‌بوار وه‌ک حه‌مه‌لاتی سه‌قز)
له سه‌روبه‌ندی سه‌رکه‌تنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی 1357 دا که کچان وژنان سه‌ره‌ڕایی هه‌موو ته‌نگ وچه‌ڵه‌مه‌یه‌کی کوولتووری و یاسایی،شان به‌شانی پیاوان هاتنه مه‌یدان وگۆڕه‌پانی خه‌باتی مه‌ده‌نی یه‌وه وله شه‌قامه‌کاندا متینگ و کۆبوونه‌وه‌و رێپێوانیان سازده‌کرد که دیسان هه‌رزه‌کاری کورد ئه‌وه‌یشی له بیر نه‌کرد ومێژوونووسانه وه‌ک به‌ڵگه تۆماری کرد که ده‌ڵێن : (سه‌قز چه‌ند خۆشه پردی هه‌وایی کچان دێنه‌خوار به راپه‌یمایی).
-هه‌شت ساڵ شه‌ڕی نێوان ده‌وڵه‌تی ئێران وده‌وڵه‌تی به‌عسی عێراق که نزیک به ملوێنێک کوژراوی لێکه‌وته‌وه هه‌روا که له سینه‌ماو شێعر‌و چیرۆکی ئه‌دیب وهونه‌رمه‌نداندا ره‌نگی داوه‌ته‌وه له دنیای گۆرانی بێژانیش دا نه‌زمبێژان ده‌ڵێن : (بۆ لێم ناپرسی وه‌ک جاری جاران هه‌شت ساڵه‌ی شه‌ڕی عێراق وئێران هه‌ر به‌یادی تۆ سنوورمه‌به‌زان) .
دیاره له شه‌ڕه‌کانی پێشتریش که کوردی به‌هه‌ر بیانوویه‌ک تێدا به‌شداربوه هه‌ر باسیان کردوه‌و له بیری تیژی نه‌زمبێژان به جێ نه‌ماوه وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن : (ئه‌چمه شه‌ڕه‌که‌ی مسته‌فا که‌ماڵ بۆتی ئه‌هێنم چای ئه‌بووجاماڵ)
-له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدان وپه‌یدابوونی هه‌ر که‌ره‌سه‌یه‌کی تازه‌و نوێ نه‌زم بێژانی کورد به خێرایی هه‌بوونی ئه‌وکه‌ره‌سه‌و ئامرازه‌یان تۆمار‌و به‌رجه‌سته کردوه‌ته‌وه شتێکی وه‌ک رادیۆ که دێته ناوچه‌که‌مانه‌وه له ریزی کچ ئه‌ودیاریه سێحراویه‌ی خواوه‌ند دای ده‌نێنن و ده‌ڵێن : (ماڵ باوه‌حاجی چه‌کوش وداسیان هه‌س رادوێن شه‌ش قوه‌و که‌نیشک خاسیان هه‌س) (تۆم چراتۆڕه‌که‌ی ماڵ عه‌زیز خانی هه‌رده‌م ئه‌سووتێی شه‌وتابه‌یانی) (...هیچ من ته‌له‌فزوێن نیم دام بنێن بۆ قسه‌وباسان ئه‌شقی دووچاوی بازم ئه‌یڕفێنم سووک وئاسان..)
-شێوه‌ی سیستمی ده‌ره‌به‌گایه‌تی و فوئودالی که کۆی گونده‌کانی هه‌رناوچه‌یه‌کی بۆ مه‌مله‌که‌تی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی ئاغا وده‌ره‌به‌گه‌کان دیاری کردبوو وله راستی دا ببوونه خاوه‌ن و ساحێبی هه‌موو ناوچه‌یه‌کی خێڵه‌کی وگونده‌کان و زۆرجاریش ده‌ساو ده‌ستیان پێ ده‌کردو ده‌یان فرۆشت وته‌نانه‌ت ته‌عارف وبه‌خششیشیان پێوه‌ده‌کرد به ره‌عیه‌ت وماڵ ومووچه‌و کێڵگه‌و هه‌ردیه‌وه ده‌یان دایه هاوشان وهاوتای به‌رانبه‌ریان له خێڵێکی دیکه که دیسان خۆوێژانی نێو شایی ودیوه‌خانان زۆر زیره‌کانه وتوویانه : (ئاغا نیم دێهاتم بێت کوردنیم دێموکڕاتم بێت خۆمن حه‌مه حه‌ودۆس نیم دۆستی گه‌وره‌م فاتم بێت)
-له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رهه‌ڵدان ودامه‌زراندنی حیزب ورێخراوی سیاسی له کۆمه‌ڵگای کورده‌واری د اله گه‌ڵ هه‌موو ترس و هه‌ره‌شه‌و گوره‌شه‌و داسه‌پانی کولتووری "بڤه" بوون له‌و تۆمارکردنه بێ به‌هره نه‌بوه و وتوویانه : ( ئاغا نیم دێهاتم بێ کوردنیم دێموکڕاتم بێ)
دیانێکت تێخست له لای مووسایی بۆ جاهێڵ کوشتن ده‌وری ئاوایی راسته‌وخۆ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه ئه‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه که‌وا سه‌رده‌مانێک مووسایی له ناوچه‌ی ئێمه‌دا نیشته‌جێ بون و له بابه‌ت عیلمی پزشکیشه‌ه‌وه له ئێمه‌یش له پێشتره‌وه بون ئه‌وه نیه ده‌ڵێ: (دیانێکت تێخست له لای مووسایی!!).
-هه‌ی یه‌زن کاڵه یه‌زن سینگه‌که‌ت باخچه‌رێزن مامۆستا فه‌رموویه‌تی گه‌وره‌کچ ماچ بدابه من ئه‌مه هه‌بوونی ئایینی "یه‌سنا" یان "یارسان" ده‌سه‌لمێنێت که په‌یره‌وانی ئه‌و ئایینه ئێسته‌یش له کوردستانی ئێران دا به تایبه‌ت له ناوچه‌کانی کرماشانداهه‌ن ، چون یه‌زن هه‌مان یه‌سنایه‌وهه‌رزه‌کاری کورد له‌به‌ر خۆش ئاهه‌نگی بوونی ده‌ڵێ : (هه‌ی یه‌زن کاڵه یه‌زن) . دیاره گه‌ربمانه‌وێ بۆ هه‌ربابه‌ت و رووداوێک به‌ڵگه‌و دێکومێنتی وێژه‌و وێنه بهێنینه‌وه به‌ڵگه ئه‌وه‌نده‌زۆروفراوانن که درێژدادڕی به بابه‌ته‌که ده‌دا ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی راستی بێت سه‌رجه‌می ئه‌م تاکه به‌یته به‌رواڵه‌ت کرچ وکاڵانه ئه‌توانن ببنه به‌ڵگه‌و ئه‌سنادی باوه‌ڕپێکراو بۆ دیتنه‌وه‌ی هۆی ئێش وئازاره‌کانی رابردوانمان له به‌رئه‌وه‌ی هه‌رهه‌موویان هه‌ڵقوڵاوی ئاوات وئاره‌زوو وبیروئه‌ندێشه‌ی نوێ و هه‌ستی خۆشه‌ویستی و نیشتمان په‌روه‌رین که به بێ زۆر‌و زێڕوبه‌رتیل هاتوونه‌ته وتن ، جێی خۆیه‌تی له خانووی ئه‌ده‌بی کوردی‌دا له ته‌نیشت شێعر‌و په‌خشان و چیرۆک ورۆمان ولێکۆڵینه‌وه ماڵێکی بۆ بکرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تاکه‌به‌یتیش وه‌ک هه‌میشه ده‌وری کاریگه‌رترو کارامه‌تر له تۆمارکردنی مێژووی سه‌رجه‌م رووداوه‌کانی گه‌له‌که‌مان ببینێت.
حه‌سه‌ن ئه‌مینی - سه‌قز
|