خورمتا
ئاوایی خورمتا یه‌کێکی دیکه له گونده‌کانی ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قزه که له‌م ساڵی
1386دا پێکهاته‌ی 30ماڵه و خانه بێهداشتی نیه و له گوندێکی دیکه‌وه چاودێری
ده‌کرێت.
مزگه‌وتی تازه‌ی هه‌یه و قوتابخانه‌ی هه‌تا پێنجی سه‌ره‌تایی هه‌یه که ئێسته 13
مناڵ قوتابی هه‌ر پێنج پۆله‌که‌ی خوێندنن و 7 تیان کچن و 6 یان کوڕ. پێشتریش له‌م
گونده خوێنده‌وار پێگه‌یشتوه که هه‌رهه‌موویان له شاره‌کاندا ده‌ژین.
شوێن وهه‌ڵکه‌وته‌ی گونده‌که به‌مجۆره‌یه :له رۆژئاواوه ئه‌ڕوانێته گوندی که‌س
نه‌زان ، له رۆژهه‌ڵاته‌وه گوندی "وه‌رێنانی " که چۆڵ کراوه‌و گوندی
"سه‌ڵته‌که‌ڵتوو"ی جیرانه له شیماله‌وه چیای "رووش وکه‌لی گه‌وناوی و گوندی
"هێجانان " ئه‌یگرێته‌وه له جنووبیشه‌وه گوندی "عاره‌به‌له‌نگ "ی لێوه‌دیاره.
داهاتی گوندی خورمتا : له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که زۆر سه‌رسه‌وزه به‌ڵام هه‌رگه‌نم وجۆ
وئاژه‌ڵداری یان هه‌یه باغ وباغاتییشیان له‌راده‌ی خۆراکی خۆیان هه‌یه.
شوێنه‌واری مێژوویی : "قه‌ڵای دێوانه "که له پشت ئاوایی یه‌وه‌یه‌و که‌م که‌س
ئه‌توانێت بچێته سه‌ری .
یه‌کێک له نوێنه‌ره‌کانی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی شاره‌کانی سه‌قزوبانه خه‌ڵکی
ئه‌م گونده‌یه به‌ناوی "مه‌لاعه‌لی خورمتایی".