تاوه‌قڕان
تاوه‌قڕان ، ناوی گوندێکی ناوچه‌ی فه‌یزوڵڵابه‌گی سه‌قزه که له 5 کیلومتری
رۆژهه‌ڵاتی سه‌قز له بناری چیای "مه‌ڵامحممه‌د" هه‌ڵکه‌وتوه.
له رۆژهه‌ڵاته‌وه ئه‌ڕوانێته سه‌دی له‌گزی و گوندی چؤڵکراوی "داشاڵووجه" له
رؤژئاواوه دیمه‌نی دڵڕفێنی شاری سه‌قز ئه‌بینێت. له
شیماله‌وه گونده‌کانی "کانی نیازوو کانی جه‌ژنی" لێوه دیاره.
له جنووبیشه‌وه گونده‌کانی "دۆزه غه‌ره‌و کارێزه " وڵامی ئه‌ده‌نه‌وه .
ئه‌م گونده سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی 1357 هه‌تاویدا له 36 ماڵ
پێکهاتبوو ، داهات وحاسڵاتیان گه‌نم وجۆ و ئاژه‌ڵداری و ماست فرۆشی بوو هه‌ربۆیه
نه‌زم بێژانی شایی وگۆفه‌ندان وتوویانه " ماست فرۆشه‌که‌ی رێگه‌ی تاوه‌قڕان
حه‌وفه‌رسه‌غ دووره‌و پیاو ئه‌کا بریان ".
مزگه‌وت ومه‌دره‌سه‌و دێبانی هه‌بوو به‌داخه‌وه له ساڵه‌کانی 1360 و 61 دا به
هۆی شه‌ڕو شۆڕی ناوچه به ته‌واوی چۆڵکراو به‌شی زۆریشی سووتێندرا . که ئێسته
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که له 5 کیلومتری شاری سه‌قزیشدا هه‌ڵکه‌وتوه مخابن ته‌نانه‌ت
یه‌ک ماڵیشی تێدا ئاوه‌دان نه‌کراوه‌ته‌وه .