شیپانه‌جۆ
گوندی شیپانه‌جۆ یه‌کێک له گونده‌کانی ناوچه‌ی سه‌ره‌وه‌ی سه‌رشیوی سه‌قزه که
له سه‌ر جاده‌ی بانه- مه‌ریوان هه‌ڵکه‌وتوه
ئه‌م گونده ئێستا له ساڵی 1386 هه‌تاویدا زیاتر له 50 بنه‌ماڵه‌یه قوتابخانه‌ی
سه‌ره‌تایی هه‌یه‌و خانه‌بێهداشت وته‌له‌یفوون وئاوی لووله‌که‌شی هه‌یه که‌سب
وکاری زۆربه‌ی خه‌ڵک ئاژه‌ڵداری یه ناوه‌ناوه کۆڵکێشی سه‌رسنووریش ئه‌که‌ن ئه‌م
گونده له مابه‌ینی گونده‌کانی سێفه‌تاڵه ، هه‌نگه‌چینه ، قامیشه‌ڵه‌و، سیانزار،
میک ، باینجان هه‌ڵکه‌وتوه به‌رزترین کێوی ئه‌وناوه کێوی "به‌ختیار" ه و کۆنترین
دره‌ختی ناوچه‌ی سه‌رشیویش هه‌ر له‌وێیه که له قه‌راخ ئاوای له سه‌ر گۆڕێ به
ناوی" پیربه‌شیر" ئێستایش ماوه‌ته‌وه .. که گۆیا ئه‌م شه‌خسه پیروپیاوچاک بوه‌و
ژنانی مناڵه به‌ر چوونه‌ته سه‌ری داوایان لێکردوه شیریان بۆ منداڵ وکۆرپه‌یان
زۆرتر بێت .