گوندی مامه‌شا یه‌کێک له‌گونده‌کانی ناوچه‌ی گه‌ورکی سه‌قزه‌ که‌ له‌ 3کیلومتری رۆژئاوای شاری سه‌قزله‌ بناری کێوی وه‌نه‌وشه‌ و سه‌رجاده‌ی سه‌قز- بانه‌ هه‌ڵکه‌وتوه مامه‌شا له‌م ساڵانه‌ی دوایدا ناوه‌که‌یان گۆڕاو کردیانه‌ "ئیسلام ئاوا" ته‌نیا له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی وشه‌ی "شا" ی پێوه‌ بوو که‌ وشه‌ی مامه‌شا هیچ پێوه‌ندیه‌کی به‌ شاو ته‌خت وتاجه‌وه‌ نیه‌و له‌ وشه‌ی مامش گیراوه‌ته‌و که‌ یه‌کێک له‌ خێڵه‌کانی کوردن له‌ ناچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان ئه‌م گونده‌ له‌ ساڵی 86 دا 27 ماڵه‌و ئیمکاناتی وه‌ک برق وئاوی لووله‌که‌شی وته‌له‌یفوونی ماڵ به‌ ماڵیان هه‌یه‌ به‌ داخه‌وه‌ خانه‌ بێداشتی له‌ نێو ئاوایی دا نیه‌و قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی هه‌یه‌ .


که‌سب وکاری خه‌ڵکی ئه‌م گونده‌ ئاژه‌ڵداری و کشت وکاڵه‌ که‌ به‌ زۆری گه‌نم وجۆ دێننه‌ به‌رهه‌م به‌م تازه‌ییانه‌یش باغاتیان هاتوه‌ته‌ به‌رهه‌م له‌ کۆنیش دا به‌ پێی ئه‌وه‌ی نزیک بوون له‌ شاروهه‌موورۆژێک به‌ پێی پیاده‌ ئه‌یانتوانی هاتووچۆبکه‌ن ماست فرۆشی یان ئه‌کرد، مامه‌شا له‌ رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ ئه‌ڕوانێته‌ "پادگان" وشاری سه‌قز له‌ رۆژئاواوه‌ له‌گه‌ڵ گوندی "ئایظی" گایان له‌ یه‌ک ئه‌غه‌ڕیته‌وه‌ له‌ جنووبه‌وه‌ جاده‌ی سه‌قز- بانه‌و گوندی خه‌ییه‌ر ده‌بینێت له‌ شوماڵه‌وه‌ پاڵی داوه‌ته‌ چیای " قه‌ڵاگا"و"قوله‌ی سێنهۆمین " و"سه‌یه‌کورده‌" که‌ کێوی قوله‌ی سێنهۆمین یادگاری ده‌وری کۆمارو سه‌نگه‌ری بارزانیه‌کان بوو و شوێنه‌واری ئه‌و سه‌نگه‌رانه‌ هه‌تا ئه‌مساڵانه‌ که‌ پادگان سیم دڕووی به‌ده‌وردا کێشاو داگیری کرد هه‌رمابوو و که‌ له‌بارزانیه‌کان که‌سێکیان به‌ ناو خۆشناو له‌ وێ سهشه‌هید بوه‌و ئێستا گۆڕه‌که‌ی له‌ گوندی "مه‌لقه‌ره‌نی" یه‌ له‌ شومالی مامه‌شاوه مامه‌شا ته‌نیا که‌سێک وه‌ک نووسه‌رو شاعیری تێدا په‌یدا بوه به‌ ناوی "حه‌سه‌ن ئه‌مینی"‌ که‌ له‌ "نه‌زم" ێکدا ‌ وه‌سفی گونده‌که‌ی خۆی کردوه‌و‌ وه‌فاداری خۆی نسبه‌ت ئاو وخاک وزێده‌که‌ی ده‌ربڕیوه‌ :‌


به‌ره‌ومامه‌شا


كه په‌يتا په‌يتا گورگی دڕی شـــــــــــار
جه‌سته‌ی زامارم ئه‌دا په‌لامــــــــــــار

خۆزگه‌م ئه‌مباتۆ بۆ دێ‌ومنـــــــــــاڵی

بۆژينی ساكاربۆكرچ‌وكـــــــــــــــــــاڵی

شار به‌حره‌وبه‌حريش پڕ له مه‌ترسی

وه‌ك ده‌ڵێن تێر نا, پــــــرسێ له برسی

به رۆژدا گۆمی شار گێــــــــــــژم ئه‌دا

به شه‌ودا خه‌ياڵ په‌ل‌كێــــــــشم ئه‌كا

ئه‌مباو ئه‌مگێڕێ شــــيوو دۆڵ ‌وچۆم

هه‌تا ئه‌مباتو زێـــــــــــدو گوندی‌‌خۆم

له س ی ‌ودوو ماڵه‌ی ئه‌وكات سه‌رئه‌ده‌م

ماڵ به ماڵ ماچـــي(مامه‌شا‌)م ئه‌كه‌م

گوێ ئه‌ده‌مه‌وه به مه‌لاســـــــــــــه‌عي

به بانگ‌وسه‌ڵاوسۆزی كـــــــــــاره‌شی

به پيره‌پيــــــاوان به‌ربه‌ڕۆچكه‌وخۆر

ريزێن‌ودامــــــــــــــــــه قسه‌وباسی زۆر

به ده‌نگ‌وباسی به‌رحه‌وزوكــــــــــانی

به باسی په‌ڵه‌وخه‌له‌وخــــــــــــــرماني

به خوڕه‌ی ‌كانی ‌وقاقاي گه‌وره‌كچـــان

به قيته قيت‌وبه‌سته‌ي‌جه‌حـــــــــــێڵان

ئێواران به‌زمي به‌ردێ وســـــه‌رشه‌قام

چ تاڵ چ شيرين هه‌رمـــــــــــــــاوه له‌لام

ئه‌چمه‌وه ناخي گوێــــــــــزێن ومێشێن

گوێ بڕوسقێنێ ياخو قاڕقــــــــــــــاڕێن

ئاشی ‌بێ‌خاوه‌ن جۆجۆی مشت حه‌لوا

كه‌ڵه‌ك‌باري‌سوور يان قـــــــه‌راقه‌را

شه‌ڕه سه‌گ كردن دارو هه‌لــــــــووكێن

تاوتاو شه‌ڕه شه‌ق جارجارشه‌ڕه‌جوێن

كايه‌ي هاي‌به‌جووز ئاشي‌خاوه‌نـــــدار

ئه‌يخواچه‌ن‌خۆش بووژياني ساكـــــــار

له به‌رمزگه‌وت‌وهه‌ســـــــــێروكــــــاني

ئه‌ڕوانم هه‌تا لاي سه‌رقه‌بـــــــــــــــراني

خۆره‌تاوي دێ به‌رده‌ته‌ق ته‌قــــــــــــان

ته‌پي گوڵه‌كه‌وكـــــاني‌زه‌ره‌تـــــــــــــان

شه‌قي شيلان و قولــــه‌ي سێنــــــهۆمين

له دێمه‌قووڵ‌وئه‌بـــێ داگـــــــــــــــه‌ڕين

كاني‌به‌ردينه كــــاني‌قاميشــــــــــــــــــان

كاني‌ماراوي گۆيـــژ قه‌يســـــــــــيه‌كان

ئه‌سێري‌خـــوارو هه‌تاكـــــــــوو پادگان

هه‌ده‌فه‌كـــان وده‌شــــــــــتي پۆله‌بييان

گاوه‌كه‌چــه‌كان ده‌مـڕه‌وي‌وتووي‌باخ

پێم هه‌ڵ ئه‌كــێشن ســـــــه‌دان‌ئاخ وداخ

ته‌پي تاقه‌دارله پاڵ سێ‌شـــــــــــــــيوان

شه‌قامي بانه تا كونه‌رێويـــــــــــــــــــان

جاڕئاغه ‌مه‌حسين خه‌سره‌وسه‌نايــي

هيواوهومێدي خێڵي‌ره‌شايـــــــــــــــــي

ته‌مه‌رخان به‌گ‌وده‌شته‌كه‌ي سه‌نگه‌ر

يان پيرمحه‌ممه‌د‌تا قۆپي‌وخه‌ييــــــه‌ر

باخ ئاغه مينه له‌گه‌ڵ سێ ‌سێــــــــــــڵاو

هێشتا ئه‌مێنێ ‌وبۆم نايه‌ته نــــــــــــــــاو

به‌ردێ ‌وته‌په‌ره‌ش پاڵ به‌رده‌ره‌شـان

دووڕياني ئايچي‌و ته‌په‌كه‌ي گــــــڕكان

باخي‌قه‌‌ڵاگاو هێـــــــــــــــــــــــــلانه هه‌ڵۆ

ئه‌يخوا بڵێی ژين بژيـــــــــــــــــــــتۆ له‌نۆ

ريز ريز دار‌بايه‌م به ده ورقـــــــــــه‌ڵاوه

ئه‌ڵێی سه‌ربازه‌وچاودێر وێســــــــــتاوه

قوله‌ي‌سێنهۆمين سه‌نگـــــــــه‌ره‌كاني

جێی ‌خۆش‌ناوه‌كه‌ي هێزی بارزاني

ته‌پي‌گاڕفێنه ريزه‌به‌فــــــــــــــــــره‌چاڵ

هه‌رده‌م به خه‌ياڵ ئه‌يـــــــكه‌موبه ماڵ

دێمي‌سمايل‌خان چــــــاوانه‌ي ره‌جه‌ب

بڵێی پێی بگا نـــــــــــێزه‌كه‌ي عه‌ره‌ب ؟!

شيوي پشيله و دێمي كونه مـــــــــــــــــار

هه‌ڵه‌ت‌وبه‌ردي هه‌زار به‌هــــــــــه‌زار

شه‌قي مه‌حمووبه‌گ هه‌ردي دێمه سپي

دێمه‌كه‌ي سه‌ر‌كه‌ل‌تا به‌شــــــي‌ئايچي

شه‌قي‌سايـــين‌وكونه‌گـــــــــــــورگه‌كه

ئه‌سێر‌ه وشكـــه به‌رده‌كلـــــــــــــــــه‌كه

به‌رده‌كه‌ڕ، كاني‌مه‌لا، كاني‌ســـــــــارد

سارداوي‌تيژه‌وئــه‌بڕێ وه‌ك كـــــــارد

دێمه‌سووتاودێـمه‌كه‌ي قه‌مــــــــــــه‌ر

سايين‌وكه‌پر‌وبــن‌دارو سێبــــــــــــه‌ر

دووكه‌ڵی ‌چايي بانگي‌نـــيمـــــــــــــه‌ڕۆ

هاومووچه‌كاني گشـــت ‌كۆ ئه‌بوونـــۆ

ئه‌ودۆێه‌ترش و نان‌وماســـــــــــتـــــاوه

داخه‌كه‌م ئـێسته باوي نه‌مـــــــــــــــاوه

ئيترپێم وابـــێ هه‌ردێ نه‌مابــــــــــــــــێ

مه‌لي خه‌ياڵــم ســـــــــــــــــه‌ري نه‌دابێ
ئاخ خۆزگا ئــه‌كرا بێـــــــــــمو به‌ردايك

رزگارم ئه‌بــوو له‌ژيـــــــــــــــــني تاريك

نه‌چوه‌وبچــێ دێم‌وديـــــــــــــــــــــــوانت

مووچه‌يشــم نه‌بێ ئه‌بمـــــــه‌وه شوانت

به‌وشـه‌رت وه‌ك ساڵان بێ فيز‌و‌ده‌مار

كه‌ره‌م بكــه‌ي پێم ژيانێك ســــــــــــــاكار

كه‌پرێك ســـاز ئه‌كه‌م له رێگه‌وبانـــــــت

هه‌رنه‌بوو قـــه‌برێك له قه‌برستــــــــانت.



حه سه ن ئه ميني سه قز